تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئیمام الأوزاعـی رحمه‌ الله‌ تعالی !

ئاماده‌كردنی: لوقمان ئه‌مین

ئیمام الأوزاعـی رحمه‌ الله‌ تعالی !
ئیمام أوزاعـی خه‌ڵکی شام بوو _ زانایه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌هلی حدیثة _ له‌فه‌رموده‌کانی پێغمه‌به‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم .


کابرایه‌کی فه‌قیربوو که‌ باسی خۆی ده‌کات ده‌ڵێت ، والله‌ هیچکاتێك نه‌چومه‌ بۆلای فه‌رمانده‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌هۆی خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌که‌وه‌ که‌ پێویستی یه‌کیان هه‌بوبێت چوبێتم داوام کردبێت که‌ هاوکاریان بکه‌ن وئاگایان لێیان بێت .

پیشه‌ی نوسینبو کاتێك که‌ نامه‌یه‌کی ئه‌نوسی بۆ مه‌لیکێك زانایانی ده‌وری خۆی کۆده‌کرده‌وه‌ 

هه‌مویان ده‌یان خوێنده‌وه‌ و نه‌یان ده‌توانی جوابی بده‌نه‌وه‌ ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌سه‌ر نامه‌که‌ی خۆی وڕسته‌کانی خۆی به‌ ووشه‌کانی خۆی شتێکیان بۆی بنوسیایه‌ و جوابیان بدایه‌ته‌وه‌ .

هه‌رکاتێك که‌ ده‌رچوایه‌ بۆ حه‌ج بۆ مه‌که‌ سوفیانی ثوری ده‌رده‌چوو بۆ ده‌وروپشتی مه‌ککه‌ تاوه‌کو بیبینیایه‌ ، هه‌رکاتێك که‌ پێی بگه‌یشتایه‌ ، سوفیانی ثوری سوێندی ده‌خوارد که‌ نابێت دابه‌زێت له‌سه‌ر ووڵاخه‌که‌ی ، سوفیانی ثوری ڕه‌شمه‌ی ووڵاخه‌که‌ی ده‌گردو ده‌ینایه‌ ده‌می وڕای ده‌کێشا تاده‌گه‌یشته‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌و قه‌ره‌باڵه‌غی ، ئه‌کاته‌ هاواری ده‌کرد که‌ ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت ڕێگا چۆڵکه‌ن بۆ شێخ ڕێگا چۆڵکه‌ن بۆ شێخ تاده‌گه‌یشته‌ ئه‌و جێ یه‌ی که‌ ده‌بوایه‌ لێی دابه‌زیایه‌ ، به‌وشێوه‌یه‌ سوفیانی ثوری ڕێزی له‌ ئیمام أوزاعـی ده‌گرد .
ئیمام أوزاعـی خێزانێکی هه‌بوو خه‌سوه‌که‌ی زۆرجار ده‌هات بۆماڵیان وسه‌ردانیانی ده‌کرد ، به‌ڵام خێزانی ئیمام أوزاعـی هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت له‌سه‌ر جێگاکه‌ی ئیمام أوزاعـی دابنیشێت ، جارێك هاته‌ ژووره‌وه‌و له‌سه‌ر جێگاکه‌ی ئیمام أوزاعـی دانیشت ته‌ماشایکرد ته‌ڕه‌ !
منداڵێکی هه‌بوو زۆر توڕه‌بوو ده‌ستی کرده‌ قسه‌کردن به‌ کچه‌که‌ی بۆچی هێشتوته‌ منداڵه‌که‌ میزبکاته‌ سه‌ر جێگای پیاوه‌که‌ی ، بۆ خاتری ناگریت وقه‌دری نازانیت وله‌وقسانه‌ .

به‌ڵام خێزانه‌که‌ی ئیمام أوزاعـی هاته‌ جواب ووتی : دایه‌ به‌سه‌ ئه‌وه‌ میزی کوڕه‌که‌نی یه ! ئه‌وه‌ فرمێسكی ئیمامه‌ که‌ گریاوه‌ له‌شه‌ونوێزدا .
وه‌کو خێزانی باسی کردوه‌ که‌ کاتێك نوێژی عیشای ده‌کرد تاوێك ئیسراحه‌تی ده‌کرد و هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ تاکو به‌یانی نوێژی ده‌کردو ده‌گریا تاوه‌کو فرمێسك باڵای ته‌ڕده‌کردو جێگاکه‌شی ته‌ڕده‌کرد .

فضیلی کوڕی عیاض ووتویه‌تی : زانایان سێ که‌سن ، ئیمام أوزاعـی و سوفیانی ثوری وئیمام مالك ، ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئه‌وسیانه‌ یه‌کبگرێت ئه‌وا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێك .

ئیمام أوزاعـی توشی نه‌هامه‌تی زۆرهاتوه‌ ، له‌وانه‌ش کاتێك که‌ سفاح له‌بنی ئومه‌یه‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خوێنێکی زۆریان به‌خۆڕای ڕشت و کوشتن وبڕینێکی زۆریان ده‌ست پێکرد ، ڕۆژێك سه‌فاح علی کوڕی محمد که‌ وه‌زیری بوو خوێنڕێژێکی به‌ناوبانگبو، پرسیاری کرد ووتی که‌س شك ده‌به‌ن که‌ ناڕه‌زابێت له‌ حوکمو ده‌سه‌ڵاتمان ؟

خه‌ڵکی خراپیش که‌وتنه‌ فیتنه‌یی ووتیان ، ته‌نها یه‌ك که‌س هه‌یه‌ که‌ پێی ناخۆشه‌و ڕقی له‌ ئێوه‌یه‌ أوزاعـی شك ده‌به‌ین که‌ دژتان بێت ، له‌کاتێكدا أوزاعـی هیچ مه‌به‌ستێکی له‌ سوڵته‌و ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوه‌ گوێشی قه‌ت پێیان نه‌داوه‌ .
به‌ڵام علی مامی سه‌فاح ناردی به‌دوایدا ووتی بۆم بهێنن ، که‌چون به‌دوایدا له‌ناو ماڵ وخێزانی خۆیدا ده‌ریانکردو ده‌ستیان به‌سته‌وه‌و سواریان کرد له‌ ووڵاخێك تاوه‌کو گه‌یشت به‌ شوێنی علی مامه‌ی سه‌فاح ، ئه‌ڵێت له‌وێ که‌ دابه‌زیم ته‌ماشام کرد که‌ حه‌فتا چه‌کدار وه‌ستابون شمشیێریان هه‌ڵکێشابو به‌رزیان کردبۆوه‌و له‌ دوڕیز وه‌ستابون ، أوزاعـی له‌ژێر سێبه‌ری شمشێره‌کانه‌وه‌ چوه‌ ژووره‌وه‌ بۆلای علی ته‌ماشایکرد دانیشتوه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ی خۆی دانیشتبو له‌سه‌ر فه‌رش وجێگاکه‌ شتێکی پێست ڕاخرابو بۆئه‌وه‌ی که‌ هه‌رکه‌سێکیان کوشت خوێنه‌که‌ی ئه‌و فه‌رش وناوماڵه‌ پیس نه‌کات ، جه‌لاد شمشێری هه‌ڵکێشابو ئاماده‌بو بۆ له‌مل دانی ئیمام أوزاعی .

علی کوڕی محمد مامه‌ی سه‌فاح پرسیاری کرد ووتی پێم بڵێ ڕات چی یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که‌ کوشتومانن له‌بنو ئومه‌یه‌ ؟ ئیمام أوزاعـی ووتی فڵان له‌ فڵانه‌و له‌ ابن عباسی مامه‌ته‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی { حه‌ڵاڵ نی یه‌ بۆ که‌سێك خوێنی موسڵمانێك بڕێژێت که‌ شه‌هاده‌تی لا إله‌ الله‌ بهێنێت ، مه‌گه‌ر به‌م سێ حه‌قه‌ ، که‌سێك که‌سێکی کوشتبێت ، که‌سێکی خێزاندار که‌ زینابکات ئه‌وه‌شی که‌ واز له‌دین ده‌هێنێت و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وله‌جه‌ماعه‌تی موسڵمانان ده‌رده‌چێت } . ئه‌گه‌رچی به‌م سه‌نه‌ده‌ نه‌مدۆزیه‌وه‌ که‌ له‌ ابن عباسه‌وه‌ بگێڕدرێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ توانیم بگه‌ڕێم که‌مو کوڕیی یه‌که‌ له‌منه‌ نه‌ك له‌ ڕیوایه‌ته‌که‌ ، خوای گه‌وره‌ لێمان ببورێت ، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ دۆزیمه‌وه‌ .

الصحیحین، عن ابن مسعود أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال: { لا یحل دم امرئ مسلم یشهد أن لا إله إلا الله، وأنی رسول الله إلا بإحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثیب الزانی، والتارك لدینه المفارق للجماعة } .
ئیمام ئه‌وزاعـی فه‌رموی به‌علی کوڕی محمد ئه‌گه‌ر ئه‌وخه‌ڵکه‌ یه‌کێك له‌وشتانه‌یان کردبێت ئه‌وا ئێوه‌ تاوانبار نابن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌کردبێت ئه‌وا وه‌زعتان له‌قیامه‌تدا له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌ زۆر خراپ ده‌بێت و تۆڵه‌شتان لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌ .
پاشان ووتی ئه‌ی چی ئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌وپاره‌وماڵوسه‌روه‌ته‌ی که‌ لێیانمان سه‌ندوه‌ ؟ ئیمام أوزاعـی ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌حه‌رام په‌یدایان کردبێت ئه‌وا بۆئێوه‌ حه‌رامتره‌ دووجار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌حه‌ڵاڵی په‌یدایان کردبێت ئه‌وا به‌ئێوه‌ حه‌رامه‌ .
علی کوڕی محمد سه‌ری شۆڕکردو قسه‌ی نه‌کرد ! دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌بو به‌رزی ده‌کرده‌وه‌و دایده‌نوان ، جه‌لادیش شمشێره‌که‌ی به‌رزکردبۆوه‌و چاوه‌ڕێی علی کوڕی محمدی ده‌کرد که‌ ئیشاره‌تی پێبدات ئیمام أوزاعی بکوژێت قسه‌یان ده‌کردو پرسیاری لێی ده‌کرد ئیمام أوزاعـی هه‌رچی هه‌قبو پێی ووت هیچی لێی نه‌شارده‌وه‌ زۆر به‌ڕاشکاوی ، پاشان علی کوڕی محمد ووتی : نه‌سیحه‌تێکمان بکه‌و ئامۆژگاریه‌ك ؟ ئیمام ئه‌وزاعـی ووتی : باش بزانه‌ که‌ وه‌ستان له‌به‌رده‌ستی خوای تاکو ته‌نهادا زۆرگرانه‌ وزه‌حمه‌ته‌ ، ئیمڕۆ چاره‌سه‌ری خۆتبکه‌ پێش به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی که‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌ ، ئه‌ویش ئیشاره‌تی کرد که‌ بڕۆ لێره‌ مه‌مێنه‌.
ئیمام أوزاعـی ده‌رچوو ڕۆیشت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ کفنی خۆی کردبوه‌ به‌ری له‌ژێر جلوبه‌رگه‌که‌یه‌وه‌ ، چونکه‌ گومانی له‌دڵدانه‌بو که‌ عڵی کوڕی محمد ئه‌ی کوژێت و به‌ڵام خوای گه‌وره‌ نه‌جاتیدا و له‌وێ ده‌رچوو به‌سه‌لامه‌تی .
ڕۆژێك خێزانی ئیمام أوزاعـی حه‌مامی بۆ گه‌رم کردبوو زۆر خۆشی ده‌ویست ، که‌ چوه‌ حه‌مامه‌که‌وه‌ خۆی بشوات خێزانی له‌دیوی ده‌ره‌وه‌ ده‌رگاکه‌ی لێداخستبوو که‌ نه‌کرێته‌وه‌ وسه‌رمای نه‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که‌ تیایدامابۆوه‌ گڕودوکه‌ڵی ئاگره‌که‌ زۆربوو ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی کرد وزۆر هه‌وڵیدا که‌ بتوانێت بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌حه‌مامه‌که‌ به‌ڵام نه‌یتوانی چونکه‌ ده‌رگاکه‌ له‌ودیوه‌وه‌ داخرابوو ، ماوه‌یه‌کی پێچو هیچ ده‌نگی نه‌ما خێزانه‌که‌ی چوبۆلای که‌ بۆتاخیربوه‌ له‌حه‌مامه‌که‌ ، کاتێك که‌ ده‌رگای کرده‌وه‌ ته‌ماشایکرد ئیمام أوزاعـی گیانی ده‌رچوه‌و له‌سوجه‌دایه‌ به‌ڕووتی که‌وتوه‌ له‌سه‌رزه‌وی یه‌که‌و وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ سوجده‌ی بۆخوا بردبێت .
به‌م شێوه‌یه‌ ئیمامی به‌رزوبه‌ڕێزی ئومه‌ته‌که‌ گیانی سپراد خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبکات وئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوچاکانه‌دا کۆبکاته‌وه‌ له‌به‌هه‌شتدا آمین یارب العالمین ، هیوادارم که‌ سودێکی هه‌بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز .
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌ .
          

صفحات سایت

پیچک