ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

مه‌رج نـیه‌ كه‌ ڕۆژووه‌كانی‌ شـه‌شـه‌ڵان به‌سـه‌ر یه‌كـه‌وه‌ بـگیرێـن

ئاماده‌كردنی: هیمداد خالید

محمد صالح الـمنجدی‌ شێخ و زانا و فیقهزانی‌ سعودیه‌ و ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی‌ " عمر بن عبدالعزیز " له‌ عقربیه‌ی‌ شاری‌ خبری‌ سعودی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ( مه‌رج نیه‌ كه‌ گرتنی‌ شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووه‌كه‌ی‌ مانگی‌ شه‌وال - شه‌شه‌ڵان - به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌بگیرێن و ووتی‌ : به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ گرتنی‌ , یان جیا به‌جیا گرتنی‌ هه‌ر دروسته‌ و گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریش بكات , ئه‌وا باشتره‌
 
هه‌روه‌ك خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت " فاستبقوا الخیرات , یان .. وسارعوا الی‌ مغفره‌ من ربكم " , یان كه‌ له‌زمانی‌ موسا پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت -وعـجلت الیك رب لترضی‌ - " .
الـمنجد ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ووته‌ی‌ زانایانی‌ مه‌زهه‌بی شافیعی و هه‌ندێك له‌ ئه‌حمه‌دیه‌كانه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ ڕۆژووه‌كه‌ی‌ بۆ ناوه‌ڕاست , یان كۆتاییه‌كانی‌ مانگی‌ شه‌وال دوا بخات , ئه‌وا هه‌ر دروسته‌ و ئاساییه‌ و پاداشتی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت . 

هه‌روه‌ها ووتی‌ : ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ فه‌رموویه‌تی‌ : هاوه‌ڵانمان ووتویانه‌ , گرتنی‌ شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووی‌ مانگی‌ شه‌وال سوننه‌ته‌ , جا ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بن یان جیا به‌جیا , یان له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا بێت , هه‌روه‌ك ئیمامه‌كانی‌ وه‌ك ئه‌حمه‌د و ئه‌بو داوود ئه‌و ڕایه‌یان هه‌بووه‌ . 
له‌ " مــحــیــط " ه‌ وه‌
          

صفحات سایت

پیچک