ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

گوڵبژێرێك له‌ فه‌تواكانی شێخ ابن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) سه‌باره‌ت به‌ رۆژووی مانگی شه‌وال

وه‌رگێرانی : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ند

1- حوكمی قه‌زا كردنه‌وه‌ی رۆژووی شه‌وال له‌پاش ته‌واو بوونی مانگی شه‌وال ؟
پرسیار : ئافره‌تێك هه‌موو ساڵێك شه‌ش رۆژه‌ی مانگی شه‌وال به‌رۆژوو بووه‌، به‌لێم ساڵێك له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ منداڵی بوو، له‌ خوێنی زه‌یسانی پاك نه‌بوویه‌وه‌ تا پاش ره‌مه‌زان، دوای ئه‌وه‌ش كه‌ پاك بوویه‌وه‌ ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ قه‌زا كردنه‌وه‌ی رۆژووی ره‌مه‌زانی ، ئایا پێویسته‌ ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ی شه‌والیش قه‌زا بكاته‌وه‌ دوای قه‌زا كردنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی ، ئه‌گه‌ر له‌ غه‌یری مانگی شه‌والیشدا بێت ، یان پێویست به‌ قه‌زا كردنه‌وه‌ی شه‌وال ناكات ؟ وه‌ ئایا به‌رده‌وام بوون له‌ گرتنی شه‌ش رۆژی شه‌وال هه‌موو ساڵێك پێویسته‌ یا نه‌ ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی مانگی شه‌وال سوننه‌ت و واجب و فه‌رز نی یه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : "  من صام رمضان ثم أتبعه ست من شوال كان كصیام الدهر " 

ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌ ، فه‌رموده‌كه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ قه‌یدی ناكات ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال به‌دوای یه‌كدا بگیرێت یان به‌ جیا جیا بگیرێت ، به‌لێم خیرا كردن له‌ گـرتنی ئـه‌و شـه‌ش رۆژه‌ باشـتر و چـاكتره‌ ، چونكه‌ خـوای گـه‌وره‌ ده‌فـه‌رموێت : ( وعجلتُ إلیكَ ربّ لترضى ) واته‌ : بۆیه‌ به‌ په‌له‌ هاتم بۆلات په‌روه‌ردگارم تا لێم رازی بیت ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌  ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) زۆرن كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر په‌له‌ كردن و پێشبركێ كردن له‌ كاری خێرو چاكه‌دا ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گرتنی رۆژووی شه‌ش رۆژی شه‌وال واجب نی یه‌ ، به‌لێم چاكتر و باشتر وایه‌ مرۆڤی موسڵمان ئه‌و خێره‌ له‌ كیس خۆی نه‌دات ه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه‌ وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت (  أحب العمل إلى الله ما داوم علیه صاحبه وإن قل ) واته‌ : خۆشه‌ویسترین كارێك لای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خێرو كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ، به‌ نسبه‌ت قه‌زا كردنه‌وه‌ی شوال یش دوای كۆتایی هاتنی شتێكی مه‌شروع نی یه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ سوننه‌تێكه‌ و كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر چوه‌ ئیتر له‌به‌ر عوزری شه‌رعی بێت یان به‌ بێ عوزر بێت ، خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .
2- ئه‌و ووته‌یه‌ی كه‌ پێ ی وایه‌ گرتنی شه‌ش رۆژووی شه‌وال بیدعه‌یه‌ .
پرسیار : ئایا رای به‌رێزتان چی یه‌ سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ی كه‌ ده‌ڵیت گرتنی رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال بیدعه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ووته‌ی ئیمام مالیكه‌ ؟ وه‌ ئه‌گه‌ر كاتێك به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنیته‌وه‌ به‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه‌ ئه‌بی ئه‌یوب ریوایه‌تی كردووه‌ ، كه‌ ده‌فه‌رموێت " من صام رمضان ثم اتبعه ست من شوال كان كصیام الدهر " ده‌ڵێن له‌سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه‌دا پیاوێك هه‌یه‌ قسه‌ی له‌سه‌ره‌ ؟
وه‌لصمی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
ئه‌م ووته‌یه‌ ووته‌یه‌كی باتڵ و پووچه‌ وهیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نی یه‌ ، فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌بی ئه‌یوب یش سه‌حیحه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تریش هه‌ن كه‌  ئه‌و فه‌رمووده‌ به‌هێز ده‌كه‌ن و ئه‌و مانایه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نن .
خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت و درود و ره‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیز و ئال و به‌یت و هاوه‌لێنی .
3- ئه‌توانیت له‌ هه‌موو مانگی شه‌وال دا ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ به‌ رۆژوو بیت .
پرسیار : ئایا مرۆڤی موسڵمان ئه‌توانیت به‌ ئاره‌زووی خۆی شه‌شه‌ رۆژ هه‌ڵبژێرێت له‌ مانگی شه‌وال دا ئه‌و شه‌شه‌ رۆژه‌ به‌رۆژوو بێت ؟ یان گرتنی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ كاتیًكی دیار كراوی هه‌یه‌ ؟ وه‌ئایا ئه‌گه‌ر به‌ رۆژوو بوو فه‌رز ده‌بێت له‌سه‌ری ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ( صلى الله علیه‌ وسلم ) سابت بووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت   " من صام رمضان ثم أتبعه ست من شوال كان كصیام الدهر " واته‌ : هه‌ركه‌س رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی گرت و پاشان شه‌ش رۆژیش له‌ مانگی شه‌وال به‌ رۆژوو بوو وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ یه‌ك ساڵ به‌ رۆژوو بووبێت ، ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌ ، جا ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ش دیاری نه‌كراوه‌ ، به‌ڵكو مرۆڤی باوه‌ر دار ده‌توانیًت به‌ ئاره‌زووی خۆی له‌و مانگه‌دا شه‌ش رۆژ به‌ رۆژوو بێت ، جا ئه‌گه‌ر وویستی ئه‌توانێت له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رۆژوو بێت یان له‌ناوه‌ندی مانگه‌كه‌وه‌ یان له‌ كۆتایه‌كه‌یه‌وه‌ ، وه‌یان ده‌توانێت به‌ دوای یه‌كدا بیتنگرێت یان به‌ جیا جیا بیان گرێت ، ئه‌مه‌ش سوننه‌تێكه‌ و سوپاس بۆ خودا به‌رفراوانه‌، خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان ده‌ست پێشخه‌ری كردو له‌سه‌ره‌تای مانگه‌كه‌وه‌ به‌ رۆژوو بوو - جگه‌ له‌ رۆژی جه‌ژن - ئه‌وه‌ زۆر چاكتره‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستپێشخه‌ری و پێشبركێ كردن له‌كاری خێردا ، وه‌به‌مه‌ش فه‌رز نابێت له‌سه‌ری ، وه‌ ده‌توانێت نه‌یگرێت هه‌ر ساڵێك كه‌ وویستی ، به‌لێم به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری كارێكی زۆر چاك و خێرێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ ،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله‌ علیه‌وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت : "  أحب العمل إلى الله ما داوم علیه صاحبه وإن قل " واته‌ : خۆشه‌ویسترین كارێك لای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خێرو كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ز
خواش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .
4- مه‌شروع و رێگا پێدراو وایه‌ كه‌ رۆژووی قه‌زا پێش بخرێت به‌سه‌ر گرتنی رۆژووی شه‌وال دا .
پرسیار : ئایا دروسته‌  گرتنی رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال پێش بخرێت به‌سه‌ر قه‌زا كردنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
زانایان و فوقه‌های ئیسلام له‌م باره‌وه‌یه‌ راو بۆچوونیان جیاوازه‌ ، به‌لێم مه‌شروع وایه‌ قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژووی ره‌مه‌زان پێش بخرێت به‌سه‌ر رۆژووی شه‌وال و هه‌موو رۆژووه‌ سوننه‌ته‌كانی تردا ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێت : " من صام رمضان ثم أتبعه ست من شوال كان كصیام الدهر " واته‌ : هه‌ركه‌س رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی گرت و پاشان شه‌ش رۆژیش له‌ مانگی شه‌وال به‌ رۆژوو بوو وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ یه‌ك ساڵ به‌ رۆژوو بووبێت ، ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌ .
جا هه‌ركه‌سێك شه‌ش رۆژی شه‌والی پێش خست به‌سه‌ر قه‌زا كردنه‌ه‌ی ره‌مه‌زاندا ئه‌وه‌ بێگومان رۆژووی شه‌واله‌كه‌ی به‌دوای ره‌مه‌زاندا نه‌هاتوه‌ ، به‌ڵكو به‌دوای هه‌ندێك له‌ رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانیدا هاتوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌زا كردنه‌ه‌ی ره‌مه‌زان فه‌رزه‌و گرتنی رۆژووی شه‌وال یش سوننه‌ته‌ ن گومان له‌وه‌شدا نی یه‌ كه‌ گرنگی دان به‌ فه‌رز و پێش خستنی به‌سه‌ر سوننه‌تدا له‌ پێشتر و ئه‌ولا تره‌ .
خواش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .
5- دروست نیه‌ شه‌ش رۆژووی شه‌وال پێش بخۆێت به‌سه‌ر رۆژووی كه‌فاره‌تدا .
پرسیار : پیاوێك كه‌فاره‌تی دوو مانگ رۆژووی له‌سه‌ریه‌كی له‌سه‌ره‌ ، وه‌ پێ ی خۆشه‌ كه‌ سه‌ره‌تا شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال بگرێت ، ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌ ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
واجب ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تا ده‌ست پێ بكات به‌ رۆژووی كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ، وه‌ دروست نی یه‌ شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال پێش بخات به‌سه‌ریدا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرتنی رۆژووی شه‌وال سوننه‌ته‌ و گرتنه‌وه‌ی رۆژووی كه‌فاره‌ت فه‌رزه‌ ، ئه‌وه‌ش واجبه‌ خێرا و به‌ زووی بیانگرێته‌وه‌ ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌ پێشدا رۆژووی كه‌فاره‌تی بگرێته‌وه‌ و پێشی بخات به‌سه‌ر رۆژووی شه‌وال و سه‌رجه‌م رۆژووه‌ سوننه‌ته‌كانی تردا ؟
6-رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال سوننه‌ته‌  كه‌سێك نه‌یتوانی له‌به‌ر عوزرێكی شه‌رعی ته‌واوی بكات ئومێد وایه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشته‌كه‌ی بۆ بنوسێت .
پرسیار : خوشكێك له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردونه‌وه‌ ده‌پرسێت و ده‌ڵێت : ده‌ستم كرد به‌ گرتنی شه‌ش رۆژووی شه‌وال و به‌لێم به‌هۆی هه‌ندێك مه‌شغه‌ڵه‌تی دونیاو كارو باری رۆژانه‌ نه‌متوانی ته‌واو شه‌ش رۆژه‌كه‌ بگرم و دوو رۆژم مابوو ته‌واوی بكه‌م ، جا نازانم سه‌ماحه‌تی شێخ له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێت ، ئایا قه‌زای بكه‌مه‌وه‌ ، وه‌ئایا من هیچ گوناهبار نابم له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌م ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
شه‌ش رۆژووی شه‌وال په‌رستن و عباده‌تێكی سوننه‌ته‌ و واجب نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ بۆتكراوه‌ له‌ رۆژوو گرتنی ئه‌و رۆژانه‌ ئه‌وه‌ پاداشت و خێره‌كه‌یت بۆ نوسراوه‌ به‌ ئیزنی خوا ، وه‌ ئومێدیش ده‌كرێت ئین شا الله‌ پاداشتو ئه‌جری هه‌مویت بۆ بنوسرێت ئه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی رێگر بووبێت له‌ ته‌واو نه‌كردنی ئه‌و دوو رۆژه‌ی تر ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ێلى الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت : " إذا مرض العبد او سافر كتب الله له ما كان یعمل مقیماً صحیحاً " ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئیماممی بوخاری ریوایه‌تی كردووه‌ ، واته‌ : ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ عه‌بده‌كانی خوا نه‌خۆش كه‌وت یان سه‌فه‌ری كرد ، ئه‌وه‌ له‌كاتی نیشته‌جێ بوونی و له‌ش ساغیدا هه‌ركارێكی خێری كردبیًت په‌روه‌ردگار بۆی ده‌نوسێت " .وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌زا كردنه‌وه‌ی رۆژووی شه‌والت له‌سه‌ر نی یه‌ .
خواش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .
7- هیچی تیادا نی یه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ش رۆژووی شه‌وال یه‌كسه‌ر بگیرێت به‌دوای قه‌زا كردنه‌وه‌ی ره‌مه‌زاندا ؟
پرسیار : برایه‌ك له‌ شاری لازقیه‌ی سوریاوه‌ ده‌پرسێت وده‌ڵێت : بیستومه‌ كه‌ ده‌ڵێن دروست نیه‌ كه‌ مرۆڤــ رۆژووی قه‌زا بلكێنێت به‌ شه‌ش رۆژووی شه‌واله‌وه‌ ، به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك چه‌ند رۆژێكی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو كه‌ قه‌زای بكاته‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ عوزریًكی شه‌رعی بووبێت ، دواتر وویستی قه‌زای رۆژه‌كانی ره‌مه‌زانی بكاته‌وه‌ له‌ مانگی شه‌والدا ، وپاشتریش كه‌ قه‌زای كرده‌وه‌ وویستی شه‌ش رۆژووی شه‌وال بگرێت به‌دوایدا ده‌ڵێن نابێت یه‌كسه‌ر بیگرێت به‌دوایدا به‌ڵكو ده‌بێت رۆژێك له‌ نیًوانیاندا به‌ رۆژوو نه‌بێت ، ئایا ئه‌م قسه‌یه‌ تا چه‌ندێك سه‌حیحه‌ ؟ ئومیده‌وارم تێمان بگه‌یه‌نن .
وه‌ڵامی شێخ ابن الباز( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
ئه‌وه‌ی باست كرد نازانم كه‌ هیچ بنه‌ما و ئه‌سڵێكی هه‌بێت له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ، به‌ڵكو راست تر و دروستر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ حه‌ره‌ج و رێگرێك نیه‌ له‌وه‌ی كه‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ قه‌زای رۆژووی ره‌مه‌زان بگریته‌وه‌ و یه‌كسه‌ر به‌دوایشیدا شه‌ش رۆژووی شه‌وال بگریت ، ئه‌ویش له‌به‌ر گشت گیری هه‌موو به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كان كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ وارد بوون .
خواش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت 
 
          

صفحات سایت

پیچک