تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

هۆنراوه‌و سۆزو چه‌ژنانه‌یه‌ک بۆ مامۆستای خۆشه‌ویست و سه‌‌نگین مامۆستا کرێکار 


عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

(بسم الله‌ الرحمن الرحیم )
السلام علیکم مامۆستا گیان(تقبل الله منا ومنكم) له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ له‌قوڵای هه‌ستمانه‌ وه‌ ئه‌لێین چه‌ژنی ره‌مه‌زانت پیرۆز و چاوت ماچ ئه‌که‌ین ، هه‌رچه‌نده‌ داخی گرانم ده‌نگمان پێت ناگات و ده‌نگت نامان گاتێ به‌ڵام که‌له‌ناخ و ‌دڵ و ده‌روندا که‌خه‌مخۆرو ته‌واوکه‌ری یه‌کترین به‌په‌یوه‌ست بونمان به‌م ئیسلامه‌ وه‌ك ئاوێنه‌ی روون و پاکی یه‌کترین زۆر رۆشن و کراوه‌ له‌یه‌ك ئه‌گه‌ین و نزیکین،مامۆستا گیان خه‌م و ناسۆری ئه‌م ئیسلامه وا‌ كه‌وتۆته‌ ژان و ناسۆر ‌له‌و زه‌مه‌نی بێ په‌رژینی و هه‌تیوێتیی ئه‌م ئوممه‌ته ‌، بێ سێبه‌ری و بێپشتوپه‌ناییی ئه‌هلی ئه‌م ئیسلامه‌، وائەكات به‌ڕاستی خه‌مێکی زۆر هه‌گرین و دڵەكانمان خوێنى لێ داچۆڕێ و فرمێسك لەچاوەكانمان دابارێ ، له‌م زه‌مه‌نه‌ چی ده‌نگێکی دلێری وه‌ک تۆ به‌دی بکه‌یه‌ن که‌ له‌ خه‌می قورئانه‌ سووتاوه‌كه فرمێسک ببارێنێ به‌سه‌ر 

ریشی چوانی و چه‌سته‌ی ماندووی بخاته‌‌زیندانا و ‌ ویژدانه‌ ترسنۆکه‌کان به‌ئاگا بێنێته‌وه‌!! کێ هه‌یه‌ گومان له‌خه‌م خۆری جه‌نابت بکات ‌ بۆ ئیسلامه ‌که‌ سه‌روڕیشت تێیدا سپی کردوو هه‌موو کات پشوودرێژانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌م و ناسۆری ئه‌م ئیسلامه‌ عه‌زیزه‌ رێگات بڕیوه‌ پشودرێژانه‌ هه‌نگاوت ناوه‌ بۆ ئه‌م باگه‌وازی ته‌وحیده‌، جگه‌ له‌بورای جه‌نگ و جیهاد و ڕاهێنان وفێرگه‌ ومه‌شقی سه‌ربازیش درێغیت نه‌کردووه بۆیه‌ جێگای رێزی بۆمان له‌م زه‌مانی غوربه‌ته‌ تۆ که‌ هەڵگری زانستی شەرعی و پەیڕەوكاری سوننەتی)(یعلمون الـحق ویعملون بهِ)
چۆن چێگای رێزو قه‌در نیه‌ که‌سێک که‌ بانگه‌واز بۆخودا بکات کاتێک که‌خودای په‌روه‌ردگار ئه‌و که‌سه‌ به‌ جوان گوفتار ناو ئه‌بات خودای په‌وره‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ )(فصلت :٣٣) جا کێ له‌و که‌سه‌ جوانگفتار ترو قسه‌ی به‌جێ تره‌ که‌ بانگه‌وازی کردووه‌ بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه‌، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من له‌ ڕیزی موسڵماناندام‌ ، به‌راستی ئامۆژگاری جه‌نابته‌ که‌ زۆربه‌مانت پۆلێن کرد که‌ پیاوی ئه‌م ئیسلامه‌ بین وه‌ك هه‌مووچار ئامۆژگاریت ئه‌کردین له‌یادمان ناچێت ئه‌تووت ؛ ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك له‌ئێمه‌ هه‌ر له‌خه‌می دونیاو ماڵ و مناڵی بێت ئه‌ی کێ خه‌م له‌سه‌رخستنی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه‌ بخوات بۆیه‌ ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆگه‌رانه‌وه‌ی حوکمی خودای په‌روه‌ردگار ئێمە ئەوەیە كە دەمانەوێت خەڵك حوكم بە شەرعی‌ خوا بكات، وه‌ک خودای‌ گەورە دەفەرموێت ( إن الحكم إلا للە أمر أن لاتعبدوا إلا إیاە )حوكم بەس بۆ خودایە وە یەكەم حوكمی‌ خوادەبێت لە تەوحیدەوە دەست پێ بكات نەك بەرهەمی‌ هەڵبژاردن و (إنتخابات) ، مامۆستا دڵنیابه پابه‌ندین ‌به‌ئامۆژگاریه‌کانت،له‌ خودا گه‌وره‌ داواكارین كه‌ خۆڕاگرت بکات له‌م قوتابخانه‌ یوسف یه‌ به‌سه‌رکه‌وتوی ،ان شاالله‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌بێته‌ دروست بوونه‌وه‌ی هێزو په‌رژینێکی قایم و دامه‌زراو بۆ موسڵمانان له‌سه‌ر ئه‌ساسی قورئان و سوننه‌ت و برایه‌تی و ته‌بای مامۆستا ئه‌مه‌شت بیر ده‌هێنینه‌وه‌ مامۆستا گیان بانگه‌وازی ئه‌م ده‌نگی ته‌وحیده‌یه‌ وای لێكردوون كە نامۆ بێنە پێش چاوى خەڵكى، خۆ نامۆبوونمان لە خراپی نیە، بەڵكو پەیوەست بوونمانه‌ بە ڕاستە ڕێگەى ئیسلامەوە واى لێ كردووین ئەمەش فەرموودەى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) شایەتى بۆ داوە(عَنْ أَبِى هُرَیْرَةَ)( رضی الله عنه) قَالَ:( قَـالَ رَسُولُ اللَّهِ)( صلى الله علیه وسلم )( بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَریبًا وَسَیَعُودُ كَمَا بَـدَأَ غَـریبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ) (مسلم: 389).. واتە: ئەم ئیسلامە بە نامۆیى سەرى هەڵدا وە جارێكى تریش دەگەڕێتەوە سەر ئەو نامۆییە، سەرفرازى بۆ نامۆیان ـ خوا لەوانەمان بكات به‌راستی مامۆستا گیان ژیان له‌سایه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌ عه‌زیزه‌دا ئه‌وه‌نده‌ دەهێنێت كه‌ بۆی بژین و له‌پێناوی بمرین ، له‌کۆتایدا وه‌ك و سۆزێك ئه‌م هۆنراوه‌ ئه‌که‌مه‌ دیاری و ئه‌ڵێم




هۆ برا گیان 
مامۆستای شیرین ڕێبواره‌که‌م !!
ئه‌ی بانگه‌وازی ته‌وحید
پسپۆری ڕابونه‌که‌م
جه‌سته‌ی ماندوو ...
نووزه‌ی قوڕگی تێنووه‌ نوساوه‌که‌م !
ئه‌ی پزیشکی!
حاڵی گه‌له‌ چه‌وساوه‌که‌م
ده‌نگی قورئان
کێوی هیمه‌ت
ده‌نگی غیره‌ت ..
سه‌دای جیهاد
هێمای
تێکۆشان وحه‌ماسه‌ت
ئه‌مه‌ کێ یه‌ ؟؟
له‌درووشمی تۆ
گومان ئه‌با
که‌ تۆ ‌ده‌لێی ته‌نها !
حوكم و شەرعی‌ خودا 
ئه‌گه‌ربێت و 
هێڕو گێژه‌کان؟!
بیان زانیایه
بانگه‌وازی تۆ
سه‌رفرازی
گشت دونیایه‌ ‌
هه‌ر گیز هه‌رگیز !!!
لائاستتدا نه‌یان ئه‌ووت
یه‌ک ووشه‌ی تاڵ
نه‌ك سزاو زیندانیت
به‌چه‌ندین ساڵ !!
سه‌رشۆڕ بن بمرن
ئه‌وانه ی ‌دژی ئیسلامن
به‌د ڕه‌وشت و فه‌ساد
له دڵ و‌پشت یه‌کسانن
چی له‌کوردستان !
چی له‌رۆژئاوا !
که‌ زه‌وت که‌ری
حه‌قی ئینسانن
کوا مافی مرۆڤ!!
کوا دادپه‌روه‌ری؟!
بانگه‌شه‌ی درۆن
له‌ موسه‌یله‌مه‌ن
نه‌وه‌ی شه‌یتانن
دڵ ڕه‌ش و بۆگه‌ن
له‌پشت په‌رده‌ی ڕه‌ش
به ناو ئازادی !
خه‌ڵك داده‌بڕن !
له‌خۆشی وشادی
وه‌ك و گورگی ‌هار
شه‌وگه‌ڕو سپڵه‌ن
خوێنمژو خائین 
به ‌تۆسقالێکیش
نیه‌ له‌ناخیان
تۆزێ ویژدانێ
به‌ڵام مامۆستا
تۆله‌ هه‌رکوێ بی !
ده‌نگی قورئانی
سه‌دای فه‌رمووده‌ی
تۆوه‌ك به‌هاری ...
گوڵێکی بۆن خۆش
بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ی
بۆن و ڕه‌نگی
کاریگه‌رو دره‌و‌شاوه‌ی
باچاک بزانن !
دوژمنه‌کانمان
به‌م حه‌قه‌یه
‌ هه‌ر ده‌ستگرتنمان
به‌کؤیرای چاوی
هه‌ر یه‌ك یه‌که‌یان
چوار دێره‌ شیعر !!
له‌نوسراوی خۆت
بابه‌س بێت بۆیان
[قه‌سه‌م به‌خودا له‌ڕێی دینی
ئه‌گه‌ر طاغوطێکم بینی
ئیهانه‌ی دینی پاکم کا
به‌خوێنی تاڵ ئه‌که‌م ژینی ]
چا بابڵێن که‌‌نامۆ!
دێینه‌ به‌رچاوان
نامۆبونمان که‌ بۆئیسلامه‌
زۆر پێ سه‌ربه‌رزین ‌
شانازیمانه‌ ‌
موژده‌ی خۆشی 
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه‌
(فطوبی للغرباء) ..!!
نامۆیی ناسنامه‌ی سه‌رفرازیمانه‌
***********
قوتابی خۆت
به‌نده‌؛عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌
alihawleriferga@yahoo.com
1433کۆچی به‌رامبه‌ر 19/8/2012زاینی
          

صفحات سایت

پیچک