تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : جیهاد و تێكۆشان,

 

ناساندنی بەشێک لە گروپەجیهادیەکان بۆ گێرانەوەی حوکمی خوا


ئاماده‌كردنی: دووربین

ساحه‌ی یه‌كه‌می جیهادیه‌كان:
   ئه‌م كۆمه‌ڵ و بزاوتانه‌ی سه‌له‌فێتی جیهادی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حكومه‌تی وولاته‌كانیان بوو، بۆ لادان و رادانیان بوو، به‌و سیفه‌ته‌ی ئیمتیدادی حكومه‌ته‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌رده‌مانی ئیستیعمارن و ئیداره‌ی وولاتیان له‌سه‌ر سیستمی كوفری ئه‌وان پێكهێناوه‌و دستورو یاسایان به‌ پێی ئاڕاسته‌ی ئه‌وان داڕشتووه‌و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی كوفری ده‌رێ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.. له‌و بزاڤه‌ جیهادیانه‌:

1 ـ بزوتنه‌وه‌ی لاوانی مه‌غریب (مه‌راكیش) (ساڵی 1963) به‌ سه‌رۆكایه‌تی شێخ عبدالكه‌ریم موتیع دژی مه‌لیك حه‌سه‌نی پێشوو.

2 ـ هه‌وڵدانه‌كانی سه‌ید قوتبی ره‌حمه‌تی (ساڵی 1965) دژی حوكمی جه‌مال عه‌بدونناسر له‌ 

میسر.

3 ـ بزوتنه‌وه‌ی موسوڵمانانی سوریا (ساڵی 1965) به‌ سه‌رۆكایه‌تی شه‌هید مه‌روان حه‌دید دژی حوكمی به‌عسی سوریا.

4 ـ كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌كانی ئه‌فغانستان و جیهادیان دژی حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان له‌ سالانی (1965ـ1979) واته‌ تا پێش داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه‌..

5 ـ بزوتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ جه‌زائیر (ساڵی 1973ـ1976) به‌ سه‌رۆكایه‌تی شه‌هید بویه‌علی مسته‌فا له‌ جه‌زائیر دژی حكومه‌تی هواری بۆمیدیه‌ن.

6 ـ شۆڕشی ئیسلامی سوریا (ساڵی 1975ـ1982) به‌ سه‌رۆكایه‌تی ته‌لیعه‌ی موقاتیله‌ كه‌ شه‌هید مه‌روان حه‌دید دایمه‌زراندبوو، دژی حكومه‌تی به‌عسیه‌كان.

7 ـ رێكخراوی جیهادو جه‌ماعه‌تی ئیسلامی له‌ میسر (ساڵی 1981ـ1997) دژی حكومه‌تی ئه‌نوه‌ر سادات و حوسنی موباره‌ك.

8 ـ هه‌وڵه‌ جیهادیه‌كانی لیبیا (ساڵی 1986) دژی حوكمی موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی.
9 ـ جیهادو هه‌وڵی كۆده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی باڵی  سه‌ربازی (حركه‌ الاتجاه الاسلامی) له‌ تونس (ساڵی 1986) دژی حوكمی حه‌بیب بورقیبه‌. 

10 ـ ئه‌زموونه‌ جیهادیه‌كانی جه‌زائیر (ساڵی 1991) دژی حكومه‌ته‌كانی بوزیاف و جه‌نه‌راڵه‌ سه‌ربازیه‌كان.
11 ـ جیهادی م
وسوڵمانانی تاجیكستان (ساڵی 1992) دژی حكومه‌تی كۆمۆنیستی ئه‌و وولێته‌.
12 ـ هه‌وڵه‌ جیهادیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وولاتی حه‌ره‌مه‌ین (ساڵی 1994) دژی حكومه‌تی مه‌لیك فه‌هدو ئال سعوود.

13 ـ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ جیهادیه‌كانی كۆمه‌ڵی موقاتیله‌ی لیبیا (ساڵی 1994ـ1996) دژی حكومه‌تی قه‌ززافی.

14 ـ راپه‌ڕینه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی باكوری رۆژئاوای پاكستان كه‌ به‌ ناوی (حركت نفاژ شریعت) واته‌: (بزوتنه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌ت)، له‌ ساڵی 1996.


15 ـ هه‌وڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌ جیهادیه‌كانی وولاتی مه‌غریب (مه‌راكیش) له‌ ساڵی 1996.

16 ـ هه‌وڵه‌ جیهادیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئۆزبه‌كستان (ساڵی 1988) دژی حكومه‌تی كۆمۆنیستانه‌ی كه‌ریمۆف.

17 ـ ئه‌زمونی جیهادی سوپای عه‌ده‌ن/ئه‌بیه‌ن (ساڵی 1999)له‌ یه‌مه‌ن دژی حكومه‌تی عه‌لی عبدالله‌ ساڵح.

18 ـ هه‌وڵه‌ جیهادیه‌كه‌ی موسوڵمانانی لوبنان له‌ چیاكانی نه‌به‌تییه‌ له‌ ساڵی 2000.




ساحه‌ی دووه‌می جیهادیه‌كان:
   رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ری وولاته‌كانیان بوو.. زۆرینه‌ی گرووپی جیهادی ئه‌م ساحه‌ به‌شێك بوون له‌ بزاڤی ئازادیخوازیی گه‌له‌كانیان.. بۆ نموونه‌ حه‌ماسی فه‌له‌ستین به‌شێكه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی فه‌له‌ستینیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌شكری تییبه‌ی كشمیرو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان.. له‌و گرووپ و بزاڤانه‌:

1ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادی موسوڵمانانی كشمیر له‌ 1947 ه‌وه‌، هه‌روه‌ها دواتریش له‌ ویلایه‌تی ئاسامی هیندستان.

2ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادی موسوڵمانان له‌ هه‌رێمی ئه‌راكانی وولاتی بورما (میانمار) له‌ ساڵی 1965 ه‌وه‌.

3ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادی موسوڵمانانی مه‌ندناو له‌ باشووری فیلیپین به‌ تایبه‌ت به‌ره‌ی مۆرۆ (1965) و جه‌ماعه‌تی ئه‌بو سه‌ییاف (1998).

4ـ جیهادی كۆمه‌ڵه‌كانی بزاڤی ئیسلامی كوردستان (له‌شكری ئیسلامی، رابیته‌، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ) له‌ ساڵی 1981ـ2001. كه‌ له‌ دوای شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخی حه‌فیده‌وه‌ به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ شۆڕشێكی تری چه‌كداریی له‌ كوردستاندا دروست نه‌بووبوو..

5ـ كۆمه‌ڵی پشتیوانانی ئیسلام له‌ كوردستان (پاك) كه‌ زیاتر له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ ناوه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ی (ئه‌نسارولیئسلام) ناسرا، له‌ ساڵی 2001دا دامه‌زراو له‌ كوردستان دژی یه‌كێتی نیشتیمانی و له‌ 2003 شه‌وه‌ دژی دژی ئیحتیلالی ئه‌مریكایی كه‌وته‌ جیهادكردن و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

6ـ جیهادی موسوڵمانانی هه‌ردوو هه‌رێمی ئۆگادین و عه‌فه‌ر له‌ دژی ئیحتیلالی حه‌به‌شه‌ له‌ 1971 ه‌وه‌..

7ـ جیهادی حزبی ئیسلامی توركستانی رۆژهه‌لات دژی حكومه‌تی چین.

8ـ جه‌ماعه‌تی ته‌وحید له‌ لوبنان دژی هه‌وڵی ریشه‌كێشكردنی ئه‌هلی سووننه‌ت له‌ لایه‌ن مه‌سیحی و نوسه‌یریه‌كانی سه‌ر به‌ رژێمی سوریایی له‌ سالانی شه‌ڕه‌ ئه‌هلیه‌كه‌دا 1975 ـ 1992.

9ـ جیهادی موسوڵمانانی ئه‌فغانستان دژی ئیحتیلالی سۆڤیه‌تی له‌ سالێنی 1979 ـ 1992.

10ـ جه‌ماعه‌تی جیهادی موسوڵمانانی ئه‌ریتیریا دژی ئه‌سیوبیای داگیركار له‌ ساڵی 1987 ه‌وه‌.
11ـ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی (حه‌ماس) دژی ئیسرائیل له‌ ساڵی 1987 ه‌وه‌  

12ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له‌ فه‌له‌ستین له‌ ساڵی 1989 ه‌وه‌

13ـ جیهادی بۆسنه‌ییه‌كان دژی داگیركاریی سربیا، له‌ 1994 ـ 1996.

14ـ ئه‌زمونی جیهادی موسوڵمانانی شیشان و قه‌وقاز له‌ 1995 ه‌وه‌.

15ـ دیسان جیهادی موسوڵمانانی ئه‌فغانستان دژی ئیحتیلالی ئه‌مریكایی و هاوبارانی ئه‌وروپایی له‌ ساڵی 2001 ه‌وه‌ تا ئێستا.

16ـ جیهادی ئه‌هلی سوونه‌تی عێراقی (عه‌ره‌ب و كوردو توركمانه‌كانی) دژی ئیحتیلالی ئه‌مریكایی و هاوبارانی له‌ 2003وه‌ تا ئێستا.

17ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادیانی سۆماڵ (ساڵی 2005 ئیتتیحادی ئیسلامی دژی ئیحتیلالی ئه‌مریكاو پاشان دژی داگیركردنی ئه‌تیوبیا)، پاشان (دادگا ئیسلامیه‌كان له‌ 2006ـ 2008 دژی ئه‌سیوبیا) ئێستاش (له‌ 2008 ه‌وه‌ حزبی ئیسلامی) و دواتریش ( له‌ ساڵی بزوتنه‌وه‌ی لاوه‌ موجاهیده‌كان (كه‌ سه‌ر به‌ قاعیده‌ن) دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای ئه‌سیۆبیا، پاشان دژی 5200 سه‌ربازی سوپای به‌كرێگیراوی ئۆگه‌نداو راوه‌ندا، پاشان له‌ 10/2011 ه‌وه‌ دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای كێنیا).

18ـ بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی پاكستان (له‌ 14/12/ 2007 ه‌وه‌ ) دژی حكومه‌تی سه‌ربازی جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف و دواتر دژی سۆشیالیسته‌كانی پیپڵز پارتی بێنه‌زیر بۆتۆو ئاسف زه‌رداری مێردی. كه‌ رێیان به‌ سوپای ئیحیلالی ئه‌مریكایی دا بنكه‌ی سه‌ربازی شاری به‌هاوه‌لپووری پاكستان بدرێت به‌ سوپای ئه‌مریكاو له‌وێوه‌ بۆردومانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستان بكرێت..

19ـ بزوتنه‌وه‌ی جیهادیانی موسوڵمانانی یه‌مه‌ن به‌ رێبه‌ری قاعیده‌ (له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌).

20ـ به‌شداریی جیهادیه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ه‌وه‌ له‌ بزاوته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ تونس و میسرو لیبیاو یه‌مه‌ن و سوریا.
          

صفحات سایت

پیچک