تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

جوڵه‌ی خۆر


نوسینی: عبد الدائم الكحیل

خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی لوقمان ئایه‌تی: 29 دا ده‌فه‌رموێت:

 (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ یُولِجُ اللَّیْلَ فِی النَّهَارِ وَیُولِجُ النَّهَارَ فِی اللَّیْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ یَجْرِی إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ) [لقمان: 29].

ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه‌:

زانایان له‌ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تی(وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ یَجْرِی إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى)دا  ده‌ڵێن: كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕۆژ و مانگی یه‌خسیركردوه‌ بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی دروستكراوه‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و زاته‌ بۆ كاتێك‌و مه‌ودایه‌كی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ ده‌چن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ باس 

له‌جوڵه‌ی به‌رده‌وامی خۆر ده‌كات، كه‌واته‌ زانایانی نوێ‌ چی له‌باره‌ی خۆره‌وه‌ ده‌ڵێن؟



ڕاستییه‌كی زانستی:

پێكهاته‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 70% نایترۆجین‌و24%هیلیۆم‌و 1% ئۆكسجین، له‌گه‌ڵ ته‌نی تری وه‌ك ئاسن به‌ ڕێژه‌ی1.6 له‌ هه‌زاردا.

تیره‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 104 ملیۆن كیلۆمه‌تر‌و پله‌ی گه‌رمی ناوه‌نده‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 20ملیۆن پله‌ی سه‌دی.

خۆر به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك میلۆن‌و دووسه‌دهه‌زار جار له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌، خێرایی ڕۆیشتنی خۆر له‌ناو ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ فراوانه‌دا ده‌گاته‌ 220 كیلۆمه‌تره‌ له‌چركه‌یه‌كدا.پێشتر زانایان گومانیان به‌و جۆره‌ بوو كه‌ خۆر به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دواییدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌قی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌ساره‌یه‌ك پێكدێت‌و هه‌موو ئه‌م هه‌سارانه‌ پێكه‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

خۆر به‌ خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات وبه‌ده‌وری چه‌قی گه‌له‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌وری خۆشیدا ده‌سوڕێته‌وه‌،  كاتێك به‌ ده‌وری ناوه‌ندی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، بۆ ته‌واو كردنی خولێك پێویستی به‌ 250ملیۆن ساڵ هه‌یه‌.

ڕووی  ئیعجاز:

له‌ ڕوانگه‌ی ڕاستییه‌ زانستیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونبووه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕۆژ به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات و له‌ناو ئه‌م گه‌ردونه‌ به‌رفراوانه‌دا مه‌له‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت زانایان ده‌ركیان پێ‌ نه‌كردبوو، كه‌ سه‌لماندنی ئایه‌ته‌كانی خوای تاك و ته‌نهایه‌ وبه‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای حه‌كیم و خه‌بیره‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ خوار.
          

صفحات سایت

پیچک