ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئەی ئەوە كه‌سه‌ی پێشوازیت کردووە لە ڕەمەزان


ئاماده‌كردنی: باوكی ئاسیا

ڕه‌مه‌زان.. مانگی پڕ خێرو چاکه‌، چاکه‌ خوازان مژده‌ به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن به‌ هاتنی مانگی تاعات، ده‌ی به‌خێر بێت ئه‌ی پێشه‌وای هه‌موو مانگه‌کان.
 
خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، خوایه‌ زۆر سوپاس بۆ تۆ که‌ ئێمه‌ت گه‌یانده‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، داوات لێ ده‌که‌ین یارمه‌تی ده‌رمان بیت له‌ ڕۆژوو گرتن و شه‌و نوێژه‌کان، وه‌ منه‌تی خۆشت بده‌یت به‌سه‌رماندا هه‌موو کرده‌وه‌ چاکه‌کانمان لێ قه‌وڵ بکه‌یت و لێمان ڕازی بیت...

خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، بۆچی نا له‌ کاتێكدا پێشوازیت کردووه‌ له‌ مانگێك که‌ جیاوازه‌ له‌ مانگه‌کانی تر.. مانگێككه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای ئاسمانه‌کان و زه‌وی تێیدا داده‌به‌زێت، دڵخۆش به‌ به‌هاتنی ساتانێك که‌ کرده‌وه‌ی چاك تێیدا پاداشته‌که‌ی چه‌ند قاته به‌ڵکو ته‌نها خوا بۆ خۆی پاداشتت ده‌داته‌وه‌‌، وه‌ مایه‌ی لێ خۆشبوونی خراپه‌کانته‌.


خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، ئه‌وه‌ مانگی خێرو به‌ره‌که‌ته‌، خوای گه‌وره‌ ڕۆژووی فه‌رزکردووه‌ تێیدا، وه‌ کردووه‌یه‌تی به‌ فرسه‌تێك بۆ گۆڕینی نه‌فسه‌کان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت{ یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَیْكُمُ الصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} گه‌یشتن به‌ ته‌قوا هه‌ده‌فی سه‌ره‌کییه‌و ئه‌مه‌شه‌ به‌روبوومی داواکراوی ڕۆژوو..
 
خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، ئه‌وه‌ مانگی ڕه‌حمه‌ت و چاکه‌ دوباره‌ هاته‌وه‌ وه‌ له‌ نێو خۆی هێناویه‌تی ڕه‌حمه‌ت بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌ینی مسوڵماناندا، به‌نده‌کان تێیاندا پێشبڕكێ ده‌که‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و خێرو چاکه‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ ناردویه‌تی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خێر کردن و ئه‌جره‌که‌ی وه‌ك باقی مانگه‌کانی تر نی‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م مانگه‌ی تایبه‌ت کردووه‌ بۆ عه‌بده‌کانی، پێغه‌مبه‌ر –صلی الله‌ علیه‌ وسلم- ده‌فه‌رموێت:{ كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ یُضَاعَفُ ، الْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا ، إِلَى سَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى : إِلا الصَّوْمَ ، فَإِنَّهُ لِی ، وَأَنَا أَجْزِی بِهِ ، یَدَعُ طَعَامَهُ ، وَشَهْوَتَهُ مِنْ أَجْلِی} حدیث قدسی.
 
خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، ئه‌و مانگه‌ ده‌رگاکانی به‌هه‌شت تێیدا ده‌کرێته‌وه‌، وه‌ هه‌ر له‌و مانگه‌دا ده‌رگاکانی دۆزه‌خ دا ده‌خرێن، سه‌رفرازی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌م فوڕسه‌ته‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ پێش مردنی، پێغه‌مبه‌ر –صلی الله‌ علیه‌ وسلم- ده‌فه‌رموێت:{ أَتَاكُمْ رَمَضَانُ شَهْرٌ مُبَارَكٌ فَرَضَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَیْكُمْ صِیَامَهُ , تُفْتَحُ فِیهِ أَبْوَابُ السَّمَاءِ , وَتُغْلَقُ فِیهِ أَبْوَابُ الْجَحِیمِ , وَتُغَلُّ فِیهِ مَرَدَةُ الشَّیَاطِینِ , لِلَّهِ فِیهِ لَیْلَةٌ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ,مَنْ حُرِمَ خَیْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ }صححه الألبانی.
 
خۆش حاڵی بۆتۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، ئه‌و مانگه‌یه‌ که‌ دوای ساڵێك وا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیرمان بهێنێته‌وه‌ نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رمان، وه‌ نیعمه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ی گه‌یاند به‌و مانگه‌، له‌کاتێكدا خه‌ڵکانێكی زۆر له‌و مانگه‌ دابڕان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ...هتد، ئه‌وانه‌ ئاواتیان ده‌خواست بگه‌ن به‌و مانگه‌، ده‌ سا ئه‌و مانگه‌ با به‌ غه‌نیمه‌ بقۆزینه‌وه‌ له‌وانه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لامان.

سوپاس و ستایش بۆ خوای جیهانیان که‌ فه‌زڵی خۆی داوه‌ به‌سه‌رماندا ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده‌ درێژ کردوینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ین به‌و مانگه‌ پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت و چاکه‌یه‌...
 
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین
          

صفحات سایت

پیچک