تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

چه‌ند ئه‌حكامێكی تایبه‌ت به‌هه‌ردوو جه‌ژنی رِۆژوو شكاندن وجه‌ژنی قوربان


ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌ممه‌د پشده‌ری

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان و درود ورِه‌حمه‌تی نه‌برِاوه‌ بۆ سه‌رگیانی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمدی كورِی عه‌بدوڵڵا وئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ..

ئازیزان پێمان خۆش بوو له‌ له‌ساتی هاتنی جه‌ژنی رِۆژوو شكاندن ( رِه‌مه‌زان ) دا چه‌ند ئه‌حكامێكتان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ی ئیسلام به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك إن شاْء الله ......

یه‌كه‌م: حوكمى نوێژى جه‌ژن .

 نوێژى جه‌ژن واجبه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی ا لله علیه‌ وسلم‌  )  به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌رى و فه‌رمانى كردووه‌ خه‌ڵكى له‌ شار برِۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى.


 
(عن أُمِّ عَطِیَّةَ قالت أَمَرَنَا رسول اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) أَنْ نُخْرِجَهُنَّ فی الْفِطْرِ وَالأضْحَى الْعَوَاتِقَ وَالْحُیَّضَ وَذَوَاتِ الْخُدُورِ فَأَمَّا الْحُیَّضُ فَیَعْتَزِلْنَ الصَّلَاةَ وَیَشْهَدْنَ الْخَیْرَ وَدَعْوَةَ الْمُسْلِمِینَ قلت یا رَسُولَ اللَّهِ إِحْدَانَا لَا یَكُونُ لها جِلْبَابٌ قال لِتُلْبِسْهَا أُخْتُهَا من جِلْبَابِهَا) (1) ئوممو عه‌تییه‌ (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم‌  ) فه‌رمانى پێكردین كه‌ ئافره‌تان بنێرین بۆ نوێژى جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) و قوربان ـ له‌وانه‌ش ـ كچه‌ عازه‌ب و ئه‌وانه‌شی له‌ حه‌یزدان، ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆیان ده‌رنه‌ده‌خست، جا حه‌یزداره‌كان نوێژیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئاماده‌ى خێرو دوعاى موسڵمانان ده‌بوون، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا یه‌كێكمان عاباى نییه‌؟ فه‌رمووى: با خوشكه‌كه‌ى بیخاته‌ ژێر عاباكه‌ى خۆیه‌وه‌ ".

 

 

دووه‌م: كاتى نوێژى جه‌ژن:

( عن عبد اللَّهِ بن بُسْرٍ صَاحِبُ رسول اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌  )أنه خَرَجَ مع الناس یَوْمِ عِیدِ فِطْرٍ أو أَضْحَى فَأَنْكَرَ إِبْطَاءَ الْإِمَامِ فقال إِنَّا كنا قد فَرَغْنَا سَاعَتَنَا هذه وَذَلِكَ حین التَّسْبِیحِ)  (2) عه‌بدوڵڵاى كورِى بوسر (ره‌زاى خواى لێبێت) كه‌ هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  له‌ جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) یا قورباندا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) ئه‌م كاتانه‌ نوێژمان كردبوو، كاته‌كه‌ش كاتى چێشته‌نگاو بوو ".

فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كاتى نوێژ له‌ خۆرهه‌ڵهاتنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ زوو رۆشتن بۆ نوێژى جه‌ژن سوننه‌ته‌ و زۆر دواخستنى كه‌راهه‌تى هه‌یه‌.

 سێ یه‌م: رۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ نوێژگه‌:

(عن أبی سَعِیدٍ الْخُدْرِیِّ قال كان رسول اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) یَخْرُجُ یوم الْفِطْرِ وَالْأَضْحَى إلى الْمُصَلَّى فَأَوَّلُ شَیْءٍ یَبْدَأُ بِهِ الصَّلَاةُ) ئه‌بوسه‌عیدى خودرى (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) هه‌میشه‌ رۆژى جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان )  و رۆژى جه‌ژنى قوربان ده‌رۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ نوێژگه‌ یه‌كه‌م شتێك كه‌ ده‌یكرد نوێژى جه‌ژن بوو.. ".(3) .

له‌گه‌ل گه‌وره‌یی نوێژ له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  له‌ مه‌دینه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:( صَلَاةٌ فی مَسْجِدِی هذا خَیْرٌ من أَلْفِ صَلَاةٍ فِیمَا سِوَاهُ إلا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ)  "نوێژێك له‌م مزگه‌وته‌ى مندا له‌ هه‌زار نوێژى شوێنى تر گه‌وره‌تره‌ جگه‌ له‌ كه‌عبه‌ ".(4) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ده‌رۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ى مه‌دینه‌ بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژنه‌كان.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر عوزر هه‌بوو وه‌ك باران ء شتى له‌و جۆره‌، یان هه‌ندێ كه‌س له‌به‌ر نه‌خۆشی یا پیرى نه‌یتوانى برِوات بۆ نوێژگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى شار ئه‌وه‌ قه‌یناكا له‌ مزگه‌وت نوێژه‌كه‌ى بكات.

به‌ڵام له‌ مه‌ككه‌دا نوێژى جه‌ژن له‌ كه‌عبه‌دا ده‌كرێت، چونكه‌ خه‌لیفه‌و پێشه‌وایانى ئیسلام هه‌ر له‌ مه‌ككه‌دا نوێژى جه‌ژنیان كردووه‌ و ئه‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ تا چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نوێژگه‌ (5) .

 

 

چواره‌م: نوێژى جه‌ژن چۆن ده‌كرێت:

آ ـ بانگ و قامه‌تى نییه‌:

نوێژى چه‌ژن نه‌بانگى بۆ ده‌درێ نه‌قامه‌تى بۆ ده‌كرێت وتنى (الصلاةَ‌ جامعةَ‌) سوننه‌ت نییه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌.

(قال عَطَاءٌ عن بن عَبَّاسٍ وَعَنْ جَابِرِ بن عبد اللَّهِ الْأَنْصَارِیِّ قالا لم یَكُنْ یُؤَذَّنُ یوم الْفِطْرِ ولا یوم الْأَضْحَى ثُمَّ سَأَلْتُهُ بَعْدَ حِینٍ عن ذلك فَأَخْبَرَنِی قال أخبرنی جَابِرُ بن عبد اللَّهِ الْأَنْصَارِیُّ أَنْ لَا أَذَانَ لِلصَّلَاةِ یوم الْفِطْرِ حین یَخْرُجُ الْإِمَامُ ولا بَعْدَ ما یَخْرُجُ ولا إِقَامَةَ ولا نِدَاءَ ولا شَیْءَ لَا نِدَاءَ یَوْمَئِذٍ ولا إِقَامَةَ) (6) عه‌تا ده‌ڵێ عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس و جابیرى كورِى عه‌بدوڵڵاى ئه‌نسارى (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵێن:  "بۆ نوێژى جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) و جه‌ژنى قوربان بانگ نه‌ئه‌درا  "، عه‌تا ده‌ڵێ پاش ماوه‌یه‌ك پرسیارم لێ كرد له‌و باره‌یه‌وه‌ ؟ جابیرى كورِى عه‌بدوڵڵاى ئه‌نێارى پێى ووتم : بانگ دان نیه‌ بۆ نوێژى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان نه‌ له‌ كاتى هاتنى ئیمام نه‌ قامه‌ت و نه‌ بانگ و هیچ نیه‌ له‌ كاتى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) نه‌ بانگ دان نه‌ قامه‌ت كردن نه‌بوو- بۆ نوێژى جه‌ژن- .

ب ـ نوێژى جه‌ژن دوو ركاته‌:

به‌ (الله اكبر) ده‌س پێده‌كات، پاشان دوعاى سه‌ره‌تاى نوێژ ده‌خوێنێت، پاشان حه‌وت (الله اكبر) ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ر (الله اكبر)ێكدا هه‌ردوو ده‌ستى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ تا ئاستى شانه‌كانى، به‌ئه‌ندازه‌ى ئایه‌تێكى مامناوه‌ندى (الله اكبر)ه‌كان نێوانیان هه‌بێت ئه‌م زیكره‌ له‌ نێوانیاندا بڵێت: (سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر) پاشان (اعوذ بالله من الشیطان الرجیم) بڵێ ، سوره‌تى فاتیحه‌ بخوێنێت و پاشان سوره‌تێك یا چه‌ند ئایه‌تێك بخوێنێ، ئه‌نجا هه‌ڵسایه‌وه‌ بۆ ركاتى دووه‌م پێش خوێندنى فاتیحه‌ پێنج (الله اكبر) بكات جگه‌ له‌ (الله اكبر)ى هه‌ستانه‌وه‌و له‌ نێوانیاندا (سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر) بخوێنێ .

(ذكر عن ابن مسعود رضی الله عنه أنه قال: یحمد الله ویثنى علیه ویصلی على النبی (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  ذكره الخلال ) (7) عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  "له‌نێوان (الله اكبر)ه‌كاندا سوپاس و ستایشی خوا بكرێت و سه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر بدرێ ( وكان ابن عمر مع تحریه للاتباع یرفع یدیه مع كل تكبیرة). (8) هه‌روه‌ها عه‌بدوڵًڵاى كورِى عومه‌ر سه‌ره‌رِاى پابه‌ندى به‌ شوێنكه‌وتنى سوننه‌ته‌وه‌ له‌گه‌لڕ هه‌موو (الله اكبر)ێكدا ده‌سته‌كانى به‌رز ده‌كرده‌وه‌.

(عن ابن عَبَّاسٍ أَنَّ النبی (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  صلى یوم الْفِطْرِ رَكْعَتَیْنِ لم یُصَلِّ قَبْلَهَا ولا بَعْدَهَا ثُمَّ أتى النِّسَاءَ وَمَعَهُ بِلَالٌ فَأَمَرَهُنَّ بِالصَّدَقَةِ فَجَعَلْنَ یُلْقِینَ ، تُلْقِی الْمَرْأَةُ خُرْصَهَا وَسِخَابَهَا) (9) عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵێ:  "پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  نوێژی جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) ی كرد له‌ پێش و دوایه‌وه‌ نوێژى سوننه‌تى نه‌كرد، پاشان رۆشت بۆ لاى ئافره‌تان و بیلالیشی له‌گه‌ڵدا بوو، جا فه‌رمانى پێكردن به‌ ماڵ به‌خشین، ئافره‌ته‌كانیش ملوانه‌كه‌و ئه‌ڵقه‌ى ئاڵتونیان ده‌هاوێشته‌ سه‌ر ئه‌و جله‌ى بیلال رایخستبوو ".

(عن عَائِشَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  كان یُكَبِّرُ فی الْفِطْرِ وَالأضْحَى فی الْأُولَى سَبْعَ تَكْبِیرَاتٍ وفی الثَّانِیَةِ خَمْسًا سِوَى تَكْبِیرَتَیْ الرُّكُوعِ)  (10) عائیشه‌ (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  له‌ نوێژى جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) و قورباندا له‌ ركاتى یه‌كه‌مدا حه‌وت (الله اكبر)ى ده‌كردو له‌ ركاتى دووه‌مدا پێنج (الله اكبر)ى ده‌كرد جگه‌ له‌ (الله اكبر)ى چوون بۆ ركوع ".

(عن عبد اللَّهِ بن عَمْرِو بن الْعَاصِ قال قال نَبِیُّ اللَّهِ(صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  التَّكْبِیرُ فی الْفِطْرِ سَبْعٌ فی الْأُولَى وَخَمْسٌ فی الْآخِرَةِ وَالْقِرَاءَةُ بَعْدَهُمَا كِلْتَیْهِمَا)  (11) عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌مرى كورِى عاێ (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  فه‌رمووى  "(الله اكبر) كردن له‌ ركاتى یه‌كه‌مى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا حه‌وت (الله اكبر)ه‌و له‌ ركاتى دووه‌مدا پێنجه‌، له‌ دواى ئه‌و (الله اكبر)انه‌وه‌ سوره‌تى فاتیحه‌و قورئان ده‌خوێنرىَ ".

ج ـ ئیمام له‌ نوێژى جه‌ژنه‌كاندا چ سوره‌تێك ده‌خوێنآ:

(عن أبی وَاقِدٍ اللَّیْثِیِّ قال سَأَلَنِی عُمَرُ بن الْخَطَّابِ عَمَّا قَرَأَ بِهِ رسول اللَّهِ  (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  فی یَوْمِ الْعِیدِ فقلت بِاقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وق وَالْقُرْآنِ الْمَجِیدِ)  (12)  ئه‌بوواقیدى له‌یسى ده‌ڵێ: عومه‌رى كورِى خه‌تتاب (ره‌زاى خواى لێبێت) پرسیارى لێ كردم كه‌ پێغه‌مبه‌ر  (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) چ سوره‌تێكى ده‌خوێند له‌ نوێژى جه‌ژندا؟ منیش وتم:  "اقتربت الساعه‌ "و (ق والقرآن المجید)ى ده‌خوێند ".

(عن النُّعْمَانِ بن بَشِیرٍ قال كان رسول اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) یَقْرَأُ فی الْعِیدَیْنِ وفی الْجُمُعَةِ بِسَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الأعلى وَهَلْ أَتَاكَ حَدِیثُ الْغَاشِیَةِ قال وإذا اجْتَمَعَ الْعِیدُ وَالْجُمُعَةُ فی یَوْمٍ وَاحِدٍ یَقْرَأُ بِهِمَا أَیْضًا فی الصَّلَاتَیْنِ)  (13) نوعمانى كورِى به‌شیریش (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  له‌ جه‌ژنه‌كان و له‌ نوێژى هه‌ینیدا (سبح اسم ربك الاعلى)ء (هل اتاك حدیث الغاشیه‌)ى خوێندووه‌و فه‌رمووى:  "ئه‌گه‌ر جه‌ژن و هه‌ینى كه‌وتنه‌ رۆژێكه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو نوێژه‌كه‌دا هه‌ر ئه‌و دوو سوره‌ته‌ى ده‌خوێند ".

پێنجه‌م: وتارى جه‌ژن:

سوننه‌ته‌ پاش نوێژى جه‌ژن دوو ووتار بدرێت به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:

د ـ ووتاره‌كان دواى نوێژى جه‌ژنه‌كان ده‌درێن، به‌ پێچه‌وانه‌ى ووتارى رۆژى هه‌ینى كه‌ پێش نوێژه‌كه‌ ده‌درێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) به‌و شێوه‌ وتارى جه‌ژنى داوه‌.

(عن ابن عُمَرَ قال كان رسول اللَّهِ (صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  وأبو بَكْرٍ وَعُمَرُ رضی الله عنهما یُصَلُّونَ الْعِیدَیْنِ قبل الْخُطْبَةِ)  (14) عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر و (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (ره‌زاى خوایان لێبێت) پێش ووتاردان نوێژى جه‌ژنه‌كانیان كردووه‌ ".

(عن ابن عَبَّاسٍ قال خَرَجْتُ مع النبی (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) یوم فِطْرٍ أو أَضْحَى فَصَلَّى ثُمَّ خَطَبَ) (15) هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  " رِۆژی جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) یا قوربان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  رۆشتوومه‌ته‌ ده‌رى شار پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) نوێژى ده‌كرد، پاشان ووتارى ده‌دا ".

2ـ ئه‌گه‌ر ووتاره‌كه‌ى خسته‌ پێش نوێژى جه‌ژن ئه‌وه‌ دروست نییه‌ و به‌ نوێژى جه‌ژن دانانرێت.

شه‌شه‌م: ئاداب و سوننه‌ته‌كانى جه‌ژن:

1ـ خۆشۆردن:

(عن نافع أن إبن عمر كان یغتسل یوم الفطر قبل أن یغدو إلى المصلى) (16) نافیع ده‌ڵى: عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێ بێت) هه‌میشه‌ له‌ رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا پێش ئه‌وه‌ى برِوات بۆ نوێژگه‌ خۆى ده‌شۆرد ".

(عن علی رضی الله عنه أنه سئل عن الغسل فقال: یوم الجمعة ویوم العرفة ویوم الفطر ویوم الأضحى)  (17) پرسیار كرا له‌ عه‌لى كورِى ئه‌بوتالیب ده‌رباره‌ى خۆشۆردنى سوننه‌ت ئه‌ویش وتى:  "رۆژى هه‌ینى و رۆژى عه‌ره‌فه‌و رۆژى جه‌ژنى قوربان و  رِۆژی جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان )  " - سوننه‌ته‌ خۆشۆردن- .

2ـ خۆجوان كردن و له‌به‌ركردنى جلى جوانء تازه‌:

(عن عبد اللَّهِ بن عُمَرَ أَنَّ عُمَرَ بن الْخَطَّابِ رَأَى حُلَّةً سِیَرَاءَ عِنْدَ بَابِ الْمَسْجِدِ فقال یا رَسُولَ اللَّهِ لو اشْتَرَیْتَ هذه فَلَبِسْتَهَا یوم الْجُمُعَةِ وَلِلْوَفْدِ إذا قَدِمُوا عَلَیْكَ)  (18) عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵێت  "عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێبێت) جوبه‌یه‌كى ئاوریشم كه‌ له‌ بازارِدا ده‌فرۆشرا له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رگرت و هێناى بۆ پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا )صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  ئه‌مه‌ بكرِه‌ بۆ كاتى جه‌ژن و پێشوازى وه‌فدو نوێنه‌ره‌كان خۆتى پێ برِازێنه‌وه‌ ". له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ ده‌زانرێت خۆجوانكردن بۆ جه‌ژن له‌ ناویاندا باوێكى دامه‌زراو بووه‌ و پێغه‌مبه‌ریش )صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  رێگرى لێ نه‌كردووه‌ به‌وه‌دا ده‌زانرێ هه‌ر له‌ ناویاندا ماوه‌ته‌وه‌ (19) .

(عن ابن عباس قال كان رسول الله ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  یلبس یوم العید بردة حمراء)عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )   له‌ رۆژى جه‌ژندا عه‌بایه‌كى سوورى له‌به‌رده‌كرد " (20) .

3ـ له‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا پێش رۆشتن بۆ نوێژگه‌ خواردن ده‌خورێ:

(عن أَنَسِ قال كان رسول اللَّهِ ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  لَا یَغْدُو یوم الْفِطْرِ حتى یَأْكُلَ تَمَرَاتٍ) (21) ئه‌نه‌س (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )   له‌ جه‌ژنى رِۆژووشكاندن (ره‌مه‌زان) نه‌ده‌رِۆیشت بۆ نوێژ تا چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌كى نه‌خواردایه‌ ".

4ـ جه‌ژنى قوربان هیچ نه‌خورێت تا دواى نوێژى جه‌ژن له‌ گۆشتى قوربانییه‌كه‌ى ده‌خوات:

(عن أبی بریدة أن رسول الله ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) كان لا یخرج یوم الفطر حتى یطعم ولا یطعم یوم النحر حتى یذبح)  (22) بوره‌یده‌ (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى:  "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) له‌ جه‌ژنى رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زان ) دا له‌ ماڵ ده‌رنه‌چوو تا شتێكى نه‌خواردایه‌، به‌ڵام له‌ جه‌ژنى قورباندا هیچی نه‌ده‌خوارد هه‌تا - له‌ نوێژ ده‌گه‌رِایه‌وه‌ - قوربانیه‌كه‌ى سه‌رده‌برِى و- له‌ گوشتى قوربانییه‌كه‌ى ده‌خوارد ".

5ـ رێگا گۆرِین له‌ رۆشتن و گه‌رِانه‌وه‌دا:

(عن جَابِرِ قال كان النبی ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) إذا كان یَوْمُ عِیدٍ خَالَفَ الطَّرِیقَ)  (23)  جابیر (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵى: پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )   له‌ رِۆژى جه‌ژندا رێگاى ده‌گۆرِى ". واته‌ له‌ رێگایه‌كه‌و ده‌رِۆیشت و له‌ رێگایه‌كى تره‌وه‌ ده‌گه‌رِایه‌وه‌.

6ـ (الله اكبر) كردن له‌ جه‌ژنه‌كاندا:

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( َلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ..... ): {البقره‌ : ١٨٥} واته‌: تا رۆژووه‌كانى ره‌مه‌زان ته‌واو بكه‌ن و (الله اكبر) بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێنموونى كردوون به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى سوپاس و ستایشی خوا بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ جه‌ژنى  رِۆژووشكاندن ( ره‌مه‌زاندایه‌) (24) .

هه‌روه‌ها خوا ده‌رباره‌ى (الله اكبر)ى جه‌ژنى قوربان ده‌فه‌رموێ: (وَاذْكُرُواْ اللّهَ فِی أَیَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ...)  {البقره‌: ٢٠٣}  واته‌: (الله اكبر) بكه‌ن له‌ رۆژانێكى دیارى كراودا كه‌ رۆژانى جه‌ژنى قوربانه‌ (25) .

(عن علی وعمار أن النبی ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) كان یكبر من یوم عرفة صلاة الغداة ویقطعها صلاة العصر آخر أیام التشریق)  (26) عه‌ممارو عه‌لى (ره‌زاى خوایان لێ بێت) ده‌ڵێن:  "پێغه‌مبه‌ر )صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  له‌ نوێژى به‌یانى رۆژى عه‌ره‌فه‌وه‌ (الله اكبر)ى ده‌كرد له‌ نوێژى عه‌سر كۆتا رۆژى جه‌ژنى قورباندا كۆتایی پێ ده‌هێنا ". واته‌ پێنج رۆژ (الله اكبر)ى ده‌كرد.

ده‌رباره‌ى (الله اكبر)ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان: (أن رسول الله ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )   كان یخرج فی العیدین من المسجد فیكبر حتى یأتی المصلى، وحتى یقضی الصلاة، فإذا قضى الصلاة قطع التكبیر) (27)  پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ ماڵ ده‌رده‌چوو (الله اكبر)ى ده‌كرد هه‌تا ده‌گه‌یشته‌ نوێژگه‌و تا نوێژه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد، كه‌ نوێژه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد (الله اكبر) كردنه‌كه‌شی كۆتایی پێ ده‌هێنا ".

(عن شَرِیكٌ قال قُلْت لأَبِی إِسْحَاقَ كَیْفَ كان یُكَبِّرُ على وَعَبْدُ اللهِ قال كَانَا یَقُولَانِ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ لاَ إلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَاَللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ وَلِلَّهِ الْحَمْدُ) (28) شوره‌یك ده‌ڵێت: به‌ ئه‌بى ئیسحاقم ووت عه‌لى و عه‌بدوڵڵا چۆن ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ریان ده‌كرد - له‌ جه‌ژندا- ئه‌ویش ووتى ده‌یانووت:

 "الله اكبر الله اكبر لا اله‌ الا الله الله اكبر والله اكبر ولله الحمد "  .

7ـ ئه‌گه‌ر جه‌ژن و هه‌ینى له‌یه‌ك رۆژدا بوون:

ئه‌گه‌ر جه‌ژنء هه‌ینى له‌یه‌ك رۆژدا بوون ئه‌و كه‌سه‌ى نوێژى جه‌ژنى كرد نوێژى هه‌ینى له‌سه‌ر پێویست نییه و نوێژى نیوه‌رِۆ ده‌كات.

(عن أبی هُرَیْرَةَ عن رسول اللَّهِ ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) أَنَّهُ قال: قد اجْتَمَعَ فی یَوْمِكُمْ هذا عِیدَانِ فَمَنْ شَاءَ أَجْزَأَهُ من الْجُمُعَةِ وَإِنَّا مُجَمِّعُونَ)  (29) ئه‌بوهوره‌یره‌ (ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر )صلی الله علیه‌ وسلم‌ )  فه‌رمووى:  "له‌ ئه‌مرِۆدا دوو جه‌ژن كۆبووه‌ته‌وه‌، هه‌ركه‌س ویستى ـ نوێژى هه‌ینى نه‌كات ـ ئه‌وه‌ نوێژى جه‌ژن به‌سه‌ له‌برى ئه‌ویش، ئێمه‌ نوێژى هه‌ینى ده‌كه‌ین ".

8ـ بردنى ئافره‌تان ـ با حه‌یزداریش بن ـ بۆ نوێژگه‌:

بۆ به‌ڵگه‌ى ئافره‌تان ببرێن بۆ نوێژگه‌ سه‌یرى فه‌رمووده‌ى ئوممو عه‌تییه‌ بكه‌ (30) .

9ـ به‌ پێ رۆشتن بۆ نوێژگه‌:

سوننه‌ته‌ به‌پێ برِۆیت بۆ نوێژگه‌و سوارى وڵاخ وسه‌یاره‌ نه‌بیت مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ و پێویستى به‌ سواربوون بێت. ئه‌مه‌ بۆ كاتێك نوێژگه‌كه‌ نزیك بێت و ناره‌حه‌ت نه‌بێ رۆشتن بۆى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووربوو ئه‌وه‌ دروسته‌ سوارى سه‌یاره‌ یا هه‌ر شتێكى تر ببیت. (عن بن عُمَرَ قال كان رسول اللَّهِ ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) یَخْرُجُ إلى الْعِیدِ مَاشِیًا وَیَرْجِعُ مَاشِیًا) (31)  عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (ره‌زاى خواى لێ بێت) ده‌ڵێت:  "پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) به‌ پیاده‌ ده‌رۆشت بۆ نوێژى جه‌ژن و به‌ پیاده‌ش ده‌گه‌رِایه‌وه‌ ".

10ـ زوو رۆشتن بۆ نوێژگه‌:

دواى ئه‌وه‌ى نوێژى به‌یانییان كرد سوننه‌ته‌ برِۆن بۆ نوێژگه‌ به‌ (الله اكبر) كردن تا ئیمام دێت نوێژ ده‌ست پێده‌كات (32) .

11ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌گه‌یشت به‌ نوێژى جه‌ژندا:

(عن عبید الله بن أبی بكر بن أنس بن مالك خادم رسول الله ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) قال كان أنس إذا فاتته صلاة العید مع الإمام جمع أهله فصلى بهم مثل صلاة الإمام فی العید)  (33) عوبه‌یدوڵڵاى كورِى ئه‌بوبه‌كرى كورِى ئه‌نه‌سی كورِى مالیك (ره‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڵى:  "ئه‌نه‌س ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتایه‌ به‌ نوێژى جه‌ژندا له‌گه‌لڕ ئیمامدا ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى كۆده‌كرده‌وه‌ نوێژى جه‌ژنى له‌گه‌ڵدا ده‌كردن وه‌ك نوێژى جه‌ژنى ئیمام ".

هه‌روه‌ها ئیبنومونزیر ده‌ڵى:  "هه‌ركه‌س فریاى نوێژى جه‌ژن نه‌كه‌وت ئه‌وه‌ وه‌ك ئیمام دوو ركات بكات " (34) .

12ـ پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ یه‌كترى كردن:

پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ یه‌كترى كردن له‌ رۆژى جه‌ژندا پاش نوێژى جه‌ژن كاتێ به‌ یه‌كترى گه‌شتن بڵێن(تقبل الله منا ومنكم) واته‌: خوا له‌ ئێمه‌و ئێوه‌شی قبوڵ كات.

ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێت: هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر ) صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) ئه‌گه‌ر رۆژى جه‌ژن به‌یه‌كترى بگه‌شتنایه‌ به‌ یه‌كترییان ده‌ووت: خوا له‌ ئێمه‌و ئێوه‌شی قبوڵ كات " (359) .

منیش له‌كۆتایدا پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی رِۆژووشكاند ( رِه‌مه‌زان ) نتان لێ ده‌كه‌م و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم بیكات به‌مایه‌ی خێر وبه‌ره‌كه‌ت بۆ موسڵمانانی سه‌ر رِووی زه‌وی به‌گشتی و بۆ موسڵمانانی كوردستانی ئازیزمان به‌تابیه‌تی إن شاء الله ....

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌ ...

په‌راوێزه‌كان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1) رواه البخاری 974 ومسلم 12/ 890 واحمد 5/84 وابوداود 1136 والترمذی 539 وابن ماجه 1308 والنسائی 3/180.

2) رواه ابوداود 1135 وابن ماجه 1317 حدیث صحیح.

3) رواه البخاری 956 ومسلم 889 والنسائی 3/187.

4) رواه البخاری 1190 ومسلم 1394.

5) برِوانه‌ (المجموع للنووی) 5/524.

6) رواه البخاری 960 ومسلم 5/886 واللفظ لمسلم.

7)  رواه البیهقی فی السنن 3/285.

8) برِوانه‌ كتێبی (التمهید) 16/37.

9) رواه البخاری 989 ومسلم 884 واحمد 1/355.

10) رواه ابوداود 1149 حدیث حسن.

11) رواه ابوداود 1151 والدارقطنی 2/48.

12) رواه مسلم 891.

13) رواه مسلم 879.

14) رواه البخاری 920 ومسلم 888.

15) رواه البخاری 932.

16) رواه مالك 426 وعبدالرزاق فی مصنف 5754 بسند صحیح.

17)  رواه الشافعی 114 والبیهقی 3/278 بسند صحیح.

18) رواه البخاری 886 ومسلم 2086.

19) سه‌یرى (حاشیه‌ السندی على النسائی 3/181) بكه‌.

20)  مجمع الزوائد ومنفع الفوائد 2/426.

21)  رواه البخاری 953 والترمذى 543 وابن ماجه‌ 1754 واحمد 3/126.

22) رواه الترمذی 542 وابن ماجه 1756 واحمد 5/352 حدیث حسن.

23) رواه البخاری 943.

24) برِوانه‌ ته‌فسیرى (ابن كپیر) 1/445.

25)  عیكره‌مه‌ وا ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌ى كردووه‌، برِوانه‌: تفسیر القرآن العظیم لابن كپیر، 1/496). 

26)  (رواه الحاكم 1/299 اسیناده صحیح.

27)  رواه ابن ابی شیبه‌ 1/487 مرسل له شواهد (سلسله‌ الاحادیپ الصحیحه‌ 170).

28) رواه ابن ابی شیبه‌ 2/168 اسناده صحیح.

29) رواه ابوداود 1073، وابن ماجه 1131 حدیث صحیح.

30) له‌ باسی حوكمى نوێژى جه‌ژندا هێناومانه‌.

31) رواه ابن ماجه 1295 حدیپ حسن، (صحیح سنن ابن ماجه‌ (1071 للالبانی).

32) برِوانه‌ (شرح السنه‌ للبغوی 4/302).

33) رواه البیهقی 3/305 واخرجه البخاری بنحوه معلقا بصیغه‌ الجزم 2/ 474 فتح الباری.

34) الاقناع 1.

35) برِوانه‌: (فتح الباری شرح صحیح البخاری 2/517).

          

صفحات سایت

پیچک