ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

كورته‌ی ژیانی ئیبن سینا


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā ، بە لاتینی: Avicenna ، بە عەرەبی: ابن سینا ، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو[٢] ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا(ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.

ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی و لێھاتوویی خۆی پیشانداوە و لە تەمەنی دە ساڵیدا شارەزاییەکی زۆر باشی لە قورئان و زمانی عەرەبیدا پەیداکردووە لە ماوەی شەش ساڵی داھاتوی تەمەنیدا ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ (شەریعەتی ئیسلامی ، فەلسەفە ، زانستە سروشتیەکان و لێکۆڵینەوەی لۆجیکی). بەخوێندنەوەی بەرھەمیفەلسەفە یۆنانیەکان و موسوڵمانان و سەرچاوەی تری 

فەلسەفی دەستی بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی فەلسەفی کردووە. ھەروەھا بابەتی لۆجیک و چەند بابەتێکی تری جیاوازی لە لای ئەبو عەبدوڵڵا ناتیلا فەیلەسوفی بەناوبانگی ھاوسەردەمی خۆی خوێندووە. لە بابەتی لۆجیکدا بە ڕادەیەک بلیمەت بووە ، توانیویەتی ئەو بابەتە بۆ مامۆستاکەی ڕوون بکاتەوە. لە زانستی سروشتی و پزیشکیشدا مامۆستای نەبووە. لە کاتێکدا ھێشتا لاو بوو ، ئەوەندە شارەزایی لە بابەتی پزیشکیدا پەیدا کردبوو کە ناوبانگی بە ھەموو لایەکدا بڵاوبووبویەوە. کاتێک تەمەنی شازدە ساڵ بووە گەلێک لە پزیشکە بە ناوبانگەکان لە ژێر ئاڕاستەی ئەودا کارەکانیان ئەنجامداوە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا توانی چارەسەری نەخۆشیەکی پاشای بوخارا نوح ئیبن مەنسور بکات [٣]، نەخۆشیەک بوو کە ھەرچی پزیشکە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە بوو لە چارەسەرکردنی بێ ھیوا بوون. لە دوای چارەسەرەکەی ، پاشا ویستی پاداشتی بداتەوە ، بەڵام ئەو پزیشکە لاوە ھەموو داواکارییەکی ئەوە بوو ڕێگەی پێبدات کتێبخانە تایبەتیەکەی پاشا بەکاربھێنێت کە گەلێک کتێبی زۆر دەگمەن و تایبەتی تێدا بوو.

مردنی باوکی

لە دوای مردنی باوکی ، ئەبو عەلی شاری بوخارای بەجێھێشت و ڕووی کردە شاری جورجان و لەوێ شای خەوارزم پێشوازی لێ کرد. لەوێ چاوی کەوت بە ئەبو ڕەیحانی بیرونی کە کەسایەتیەکی بەناوبانگی ھاوسەردەمی خۆی بوو. دواتر ڕۆشت بەرەو ڕەی لە ئێران و لەوێشەوە بەڕێکەوت بۆ شاری ھەمەدان ، کە لەوێ کتێبە بەناوبانگەکەی یاسا لە پزیشکیدا (القانون فی الطب) ی نووسی. لە ھەمەدان توانی چارەسەری نەخۆشیەکی پاشای ھەمەدان شەمس دەولە بکات.


کار و بەرھەمەکانی

کتێبی القانون فی الطب لە ساڵی ١٥٩٧ز

ئیبن سینا بەناوبانگترین پزیشک و فەیلەسووف و ئینسایکلۆپیدیست و بیرکاریناس و گەردوونناسی سەردەمی خۆی بووە. بەشداری سەرەکی ئیبن سینا لە بواری زانستی پزیشکیدا بریتیە لە کتێبی قانون (القانون فی الطب) کە لە ڕۆژئاوادا بە (The Canon of Medicine) ناسراوە کە ئەم کتێبەی لە ساڵی ١٠٢٥ دا تەواوکردووە ، هەروەها ئەم کتێبە پێکهاتووە لە ئینسایکڵۆپیدیایەکی دەرمان لە پێنج کتێبدا.[٤] نوسخەی عەرەبی کتێبی (القانون) لە ڕۆما دا لە ساڵی ١٥٩٣ز لە چاپدراوە و بەمەش یەکێکە لە سەرتاییترین ئەو کتێبە عەرەبیانەی کە بە چاپگەیەنراوە.[٥] ئەم کتێبە لە سەدەی دوازدەی زایینیدا وەرگێردراوەتە سەر زمانی لاتینی. تاوەکو نزیکەی نیوەی سەدەی پازدەیەمی زایینی ئەم کتێبە پازدە جار بە لاتینی و یەک جاریش بە زمانی عیبری بە چاپ گەیەنراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەشێکی لێ وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی. لە سەدەی دوازدە تا حەڤدە کتێبی القانون وەک ڕێبەری سەرەکی پزیشکی بەکارھێنراوە ، وەک باسیش دەکرێت کاریگەری زۆری کردووەتە سەرلیۆناردۆ داڤینشی.


کتێبی یاسا لە پزیشکیدا

دکتۆر ویلیام ئۆسلەر لەبارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت : "کتێبێکی زۆر بەنرخی پزیشکیە و ماوەی مانەوەی وەک کتێبێکی سەرەکی لە ھەموو کتیبێکی تری پزیشکی زیاتر بووە." (القانون فی الطب) ئینسایکڵۆپیدیایەکی زۆر گەورەیە کە زیاد لە ملیۆنێک ووشەی لە خۆگرتووە. ئەو کتێبە زۆرینەی زانیارییە پزیشکیە کۆنەکان و سەرچاوە ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەی پاراستووە. بەھۆی لێکۆڵینەوەی سیستەماتیکی کتێبەکە و کامڵی و نرخ و گەورەییەوە ، القانون توانی شوێنی کتێبەکانی (ئەبوبەکر ڕازی و عەلی کوڕی عەبباس مەجوسی و تەنانەت کارەکانی گالین)یش بگرێتەوە و بۆ ماوەی شەش سەدەش بە باڵاترین کتێبی پزیشکی بمێنێتەوە.[٦] لەگەڵ ئەوەی ھەموو زانین و زانیاریە پزیشکیە بەردەسەکانی ئەو کاتەی پێکەوە کۆکردووەتەوە ، کتێبەکەی بە کردار و داھێنانە تایبەتیەکانی خۆی دەوڵەمەند کردووە. ناسینەوە و ناساندنی سروشتی ھەندێ نەخۆشی درمی وەک دەردەباریکە و سیل ، دابەشکردنی نەخۆشی بە پێی توشبونیان لە ڕێگەی ئاو و خاکەوە و ھەروەھا کاریگەری سایکۆلۆجیا و تەندروستی لەسەر یەکتری لە کردار و داھێنانە ڕەسەنەکانی ئیبن سینان.

سەڕەڕای ئەوەی کە کتێبەکەی شێوازەکانی زانستی دەرمانسازی باسکردووە ، زیاد لە (٧٦٠) جۆر دەرمانی باسکردووە و ناساندوونی و باسی شێوازی بەکارھێنانیان و کاریگەریەکانیشی کردوون. کتێبەکەش بووەتە باشترین و ڕاسترین سەرچاوەی پزیشکی ئەو سەردەمە. ھەروەھا ئیبن سینا یەکەمین کەسە کە باسی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی کردووە و بەشداریەکی گەورەشی لە بابەتی توێکاریزانی (زانستی پێکھاتنی لەش) و نەخۆشی ژنان و تەندروستی منداڵاندا کردووە. ئیبن سینا پێی وابووە پەیوەندیەکی زۆر نزیک لە نێوان ھەستەکان و بارودۆخی فیزیکیماندا ھەیە و ھەستی بەوە کردووە کە مۆسیقا کاریگەریەکی بێ ئەندازەی لەسەر لایەنی دەروونی و فیزیکی مرۆڤی نەخۆش ھەیە.


ئینسایکڵۆپیدیا فەلسەفیەکەی ئیبن سینا کە ناوی کتێبی شیفا (کتاب الشفا) بە ئینگلیزی (The Book of Healing) یە کارێکی عەقڵی زۆر گەورە و کاریگەرە کە ڕووبەرێکی گەورەی لە مەعریفە گرتووەتەوە ھەر لە فەلسەفەوە تا دەگات بە زانستە ئەزموونی یەکان. ئەو ئەو ڕووبەرە گەورەیەی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کردووە:

  • مەعریفەی تیۆری : فیزیا ، بیرکاری و مێتافیزیک.
  • مەعریفەی ئەزموونی : ئەخلاق (ئاکار) ئابووری ، سیاسەت.

ئایدیاو بۆچوونە فەلسەفیەکانی ئبین سینا لە کەلتوری ئەرستۆیی و ئایدیای نیۆ ئەفلاتوونیەکان و فەلسەفە و ئایینناسی ئیسلامی پێک ھاتووە.


بوارەکانی تری زانست

وێنەی ئیبن سینا لەسەر دراوی سامانی تاجیکی

ھەروەھا ئیبن سینا لە بوارەکانی بیرکاری ، فیزیا ، مۆسیقا و چەند بوارێکی تردا بەشداریەکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە. ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی گەردوونناسی ئەنجام داوە و ئامێرێکی وردکاری داھێنا بۆ ئەوەی وردکاری و دەقیقی ئامێری خوێندنەوەکان زیاد بکات.


بواری فیزیا

لە بواری فیزیاشدا بەشداری و داھێنانەکانی لە لێکۆڵینەوە لە جۆر و شکڵە جیاوازەکانی وزە ، گەرمی ، ڕووناکی و میکانیک ، و ھەندێ چەمکی وەک ھێز ، بۆشایی و بێ سنوری پێکھاتووە. ھەروەھا پەیوەندی نێوان جوڵە و کاتی ڕونکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەشی لە سەر ھێزی کێشکردن کردووە.


بواری مۆسیقا

لە بواری مۆسیقاشدا بەشداریەکانی بریتی بوو لە بەرەو پێش بردنی کارەکانی فارابی ، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریەکانی زۆر لە پێشتریش بووە لەو زانیاریانەی لەو کاتەدا لە شوێنەکانی تر لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە.


بواری کیمیا

لە بواری کیمیاشدا باوەڕی بە گونجاوی (شیان)ی گۆڕانە کیمیاییەکان نییە چونکە باوەڕی وابوو ماددەکان لە کرۆک و بنەڕەتیان دا جیاوازن. ئەم بۆ چوونەشی بە تەواوی پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانی ئەو کاتەی خۆی بووە. لێکۆڵینەوە نوسراوەکانی لەسەر کانزاکان سەرچاوەیەکی زۆر سەرەکی بوون بۆ ئینسایکڵۆپیدیای زەویناسی مەسیحییەکانی سەدەی سیازدەیەم.


هۆنراوە

زیاتر لە نیوەی کار و بەرهەمەکانی ئیبن سینا براون و کراون بە هی کەسانی دیکە.[٧] هۆنراوەکانی وا دەردەکەوێت کە بە هەردوو زمانی فارسی و عەرەبی نووسرابن. نموونەیەک لەوانە کە ئێدوارد گرانڤیڵ برۆون پێی کە هەندێک لە هۆنراوە فارسییەکانی بە هەڵە کراون بە هی عومەر خەییام کە لە ڕاستیدا ئیبن سینا نووسیونی[٨] :


از قعر گل سیاه تا اوج زحل
کردم همه مشکلات گیتی را حلبیرون جستم زقید هر مکر و حیلهر بند گشاده شد مگر بند اجل


بەرهەمەکانی

القیفتی ووتویەتی ئیبن سینا (٢١) کتێبی سەرەکی و ( ٢٤) کتێبی لاوەکی لەسەر بوارەکانی فەلسەفە ، پزیشکی ، ئایینناسی ، ئەندازەزانی و گەردوونناسی و سەرجەم بوارەکانی تر نوسیوە. بەڵام لە سەرچاوەیەکی تردا برۆکل مان پێی وایە ئیبن سینا (٩٩) کتێبی ھەیە، (١٦) کتێبیان لەسەر پزیشکی ، (٦٨) یان لەسەر ئایینناسی و مێتافیزیک ، (١١) یان لەسەر [{گەردوونناسی]] و چواری دیکەیان لەسەر شیعرن. زۆرترینی کتێبەکانی بە زمانی عەرەبی نووسیوە.


کاریگەری لەسەر ڕۆژئاوا

سەڕەڕای ئەو کاریگەری و کارە گرنگانەی ، ئێستا لە ڕۆژئاوادا ئیبن سینایان زۆر بە کەمی لە بیرە و بەشداریە گرنگەکانی لە بواری پزیشکی و ھەستانەوەی ئەوروپادا بەشێوەیەکی گشتی نازانرێن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە مۆزەخانەی بوخارا ، شوێنێک ھەیە بۆ پیشاندانی ھەندێک لە نوسین و ئامێرەکانی نەشتەرگەریکردن تابلۆی دەستی لە کاتی چارەسەرکردنی نەخۆشەکاندا. لەدەرەوەی مۆزەخانەکشدا یادپەیکەرێکی زۆر گەورە بۆ ژیان و کارەکانی ئەو کەسەی کە بە "دکتۆری دکتۆرەکان" ناسرابوو دانراوە. ھەروەھا لە ھۆڵی بەشی پزیشکی زانکۆی پاریس وێنەکەی بە دیواری ھۆڵەکەدا ھەڵواسراوە.


مردن

لە ھەمەدانیشەوە سەفەری بەرەو ئەسفەھان کرد ، ئەو شارەی کە زۆربەی نووسینە کاریگەر و بەناوبانگەکانی تێدا نووسی. سەڕەرای ھەموو ئەمانە تا لە ژیاندا بوو لە ھەوڵەکانی بەردەوام بوو بەڵام سەفەر و ھەوڵە عەقلانیەکانی و پشێوی سیاسیی بە تەواوی باری تەندروستیان تێکدا بوو ، تا لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ ھەمەدان و لەوێ لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا واتە لە ساڵی (١٠٣٧ز) و لە مانگی ڕەمەزان دا کۆچی دوایی کرد و تا ئێستاش گۆڕەکەی پارێزراوە. پێش مردنی لەسەر جێگەی مردن سامانەکەی بەخشی بە هەژاران ، کۆیلەکانی ئازاد کرد و بە درێژایی سێ ڕۆژ پێش مردنی قورئانی دەخوێند.[٩]


سه‌رچاوه‌

  • ئیبن سینا (980 ز - 1037 ز)
  • http://en.wikipedia.org/wiki/Ibn_Sina

پەراوێزەکان

  1.  ویکیپیدیای ئینگلیزی-ئیبن سینا
    • Ibn Sina ("Avicenna") Encyclopedia of Islam. 2nd edition. Edited by P. Berman, Th. Bianquis, C.E. Bosworth, E. van Donzel and W.P. Henrichs. Brill 2009. Accessed through Brill online: www.encislam.brill.nl (2009) Quote: "He was born in 370/980 in Afshana, his mother's home, near Bukhara. His native language was Persian."
    • A.J. Arberry, "Avicenna on Theology", KAZI PUBN INC, 1995. excerpt: "Avicenna was the greatest of all Persian thinkers; as physician and metaphysician"[١]
    • Henry Corbin, "The Voyage and the messenger: Iran and Philosophy", North Atlantic Books, 1998. pg 74:"Whereas the name of Avicenna (Ibn sinda, died 1037) is generally listed as chronologically first among noteworthy Iranian philosophers, recent evidence has revealed previous existence of Ismaili philosophical systems with a structure no less complete than of Avicenna".[٢]
  2.  Ibn Sina's first appointment was that of physician to the emir, who owed him his recovery from a dangerous illness (997wikipedia english
  3.  Finger, Stanley (1994), داڕێژە:Italiclink, Oxford University Press, p. 70, ISBN 0-19-514694-8
  4.  http://en.wikipedia.org/wiki/Ibn_Sina#The Canon of Medicine
  5.  http://en.wikipedia.org/wiki/Ibn_Sina#The Canon of Medicine
  6.  E.G. Browne, Islamic Medicine (sometimes also printed under the title Arabian medicine), 2002, Goodword Pub., ISBN 81-87570-19-9, p61
  7.  E.G. Browne, Islamic Medicine (sometimes also printed under the title Arabian medicine), 2002, Goodword Pub., ISBN 81-87570-19-9, p60-61)
  8.  The Evolution Of Modern Medicine/page 72




ئیبن سینا

          

صفحات سایت

پیچک