ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

كورته‌ی ژیانی زانای ئیسلام - ئیبن ئەلھەیسەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئەبو عەلی حەسەن کوڕی حەسەنی کوڕی ھەیسەم (بە عەرەبیابن الهیثم، بە لاتینی: Alhacen , Alhazen)، ناسراو بە ئیبن ئەلھەیسەم، فەیلەسووف و زانای فیزیا و بیرکاری و پزیشکی و زانستی دەروونییە. لە ساڵی ٩٦٥ لە بەسرە لەدایک بووە و لەنێوان ساڵانی ١٠٣٨ ھەتا ١٠٤٠ لە شاری قاھیرەمردووه. چەندین بەرهەمی بە زمانی فارسی و عەرەبی نووسیوە.[١][٢]


ژیانی

لە شاری بەسڕە لەدایکبووە و زانستەکانی سەردەمی خۆی خوێندووە و لە فەلسەفە و 

زانستەکانی سروشت و بیرکاری و پزیشکی ، پاشان چووە بۆ میسر لە سەردەمی خەلیفەی فاتیمی (الحاکم بأمر اللە) دا ، ئیبن هەیسەم پرۆگرامی چاودێری کردن و خوێندنەوەی بەکاردەهێنا ، ئەم زانایە لەسەر ڕووناکی لێکۆڵینەوەی کردووە ، بە تایبەتی ئەو بەشەی کە ئەمڕۆ پێی دەڵێن ڕووناکیزانی هەندەسی (البصریات الهندسیة) ، کە لە بەناوبانگترین کتێبەکانیدا کە بریتییە لە (کتاب المناضر) باسی لێوە کردووە ، خاوەنی زیاتر لە ٢٠٠ دانراوە کە ٤٧ دانەیان لە بیرکاری و سروشتزانیدا بووە ، و ئەوانی تری لە بوارە جۆراوجۆرە زانستییەکاندا تری داناوە.


زانستی ڕووناکی و هاوێنەسازی

بیردۆزی ئیبن هەیسەم

گرنگترین بۆچوونەکانی ئەم زانایە لە بواری هاوێنەسازی و ڕووناکیزانیدایە (علم البصریات) ، کە لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر دیاردەی شکانەوەی ڕووناکی و گەڕانەوەی ڕووناکی لە ئاوێنەکانەوە ، جا چ تەخت بن یان ئاوێنەی گۆیی (چاڵ و قۆقز) یان لوولەیی بن و چۆنێتی درووست بوونی وێنە تیایاندا ، بۆچوونەکانی تا ئەمڕۆش لە هەموو زانستەکاندا باکاردێن با تایبەتی لە بواری فەلەکدا ، تەلیسکۆب و تەلیسکۆبی ئاسمانی هابڵ (Hubble space telescope) و تەلیسکۆبی ئاسمانی ئەوروپی بۆچوونەکانی ئەویان بۆ بەکارهێنراوە لە بواری هاوێنەسازیدا.

بۆچوونەکانی ئەم شۆڕشێکیان بەرپاکرد لە بواری بینین و ڕووناکیدا ، کاتێک خەڵکی تا سەردەمی ئەو (بەتایبەتی زانایانی یۆنانی کۆن) وایاندەزانی کە بینین ڕوودەدات بەهۆی دەرچوونی ڕووناکی لە چاوەوە بۆ شتەکان و پاش گەڕانەوەی بۆ چاو جارێکی تر مرۆڤ دەتوانێت بیانبینێت ، بەڵام ئەم بە پێچەوانەوە سەلماندی کە بینین بەهۆی دەرچوونی فاکتەرەکان لە چاوەوە نابێت بەڵکو بەهۆی ئەو ڕووناکییەوە دەبێت کە لە تەنەکان خۆیانەوە دەردەچێت و دەچێتە ناو چاوەوە ، و ئەمبیردۆزە بە چەندین تاقیکردنەوەی کرداری لە کتێبی (المناضر)دا سەلماندووە (ساڵی ٤١١ک یان ١٠٢١ز ئەم کتێبەی تەواو کردووە) ئەم بۆچوونانەی ئیبن هەیسەم بنەمابوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی دواتر لە بواری بینیندا بە تایبەتی لێکۆڵینەوەکانی : ئەلبێرتی گەورە (١٢٨٠ز مردووە) و ڕۆجەر بیکۆن و زانایانی دوای ئەمان.


بواری توێکاری

هەروەها وەسفی پێکهاتەی چاوی کردووە لە ڕووی : توێکاری وەسفی (بە وردی بەشەکانی چاو لە : دەماری چاو و بەشەکانی ناوەوە و هاوێنە و ڕەشێنەی شیکردووەتەوە لەگەڵ کێشانی وێنەی وورد لەم بوارەدا) و توێکاری وەزیفی (کارەکانی بەشەکانی چاو) ، گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی کە ئەو وێنانەی چاو دروستی دەکەن لەسەر تۆڕی چاو (الشبکیة) چاپ دەبێت. لە زانا ناودارەکانی تر لە بواری توێکاری و کاری چاوەکان (الرازی) بووە کە گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی : کاریڕەشێنەی چاو میکانیزمێکی تایبەتی هەیە بۆ ڕێکخستنی چوونە ناوەوەی ڕووناکی بۆ چاوەکان و پاشان بینینی شتەکان.


خێرایی ڕووناکی

هەروەها ئیبن هەیسەم زانیویەتی کە ڕووناکی خێرایی هەیە و ئاماژەی بەوە داوە کە لەگەڵ ئەوەشدا ڕووناکی زۆر بە خێرایی دەڕوات بەڵام پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ ئەوەی لە شوێنێکەوە بچێت بۆ شوێنێکی تر ، لە مێژووی هاوێنەسازی و ڕووناکیدا بابەتێک هەیە بە ناوی ئەمەوە ناونراوە لە بواری تیشدانەوەدا ، ئەم زانایە لە ڕۆژئاوا زیاتر بەناوبانگ بووە وەک لە ڕۆژهەڵات ، و لە نزیکەی حەوت سەدە پێش ئێستاوە ناسراوە.


ڕەخنەکانی

هەروەها ڕەخنەی زۆری لە بۆچوونە هەڵەکانی (بەتلیمۆس)ی یۆنانی گرتووە لە بواری فەلەکدا ، و زۆر شتی نادیاری ڕوون کردووەتەوە و بۆی ڕاستکردۆتەوە بە تایبەتی لە کتێبێکیدا بەناوی (الشکوک علی بطلیموس) ، (جۆرج سارتۆن) لە کتێبەکەیدا کە بەناوی (زانستی کۆن و مەدەنیەتی نوێ)یە دەربارەی (ئیبن هەیسەم) دەڵێت : بریتییە لە گەورەترین زانای سروشتزانی موسوڵمان ، و یەکێکە لە گەورەترین ئەو زانایانەی کە بە ڕووناکیزانییەوە خەریک بووە لە هەموو سەردەمەکاندا ، بنەمای ڕەوشتی لای (ئیبن هەیسەم) بریتیی بووە لە پێشخستنی هەق و ڕاستی نەک دواکەوتنی هەوا و ئارەزووەکان ، کە ئەمە بریتییە لە ڕەوشتی زانای پایەدار و ڕێزدار ، ئەمڕۆ ئەم زانایە بە نموونە دادەنرێت لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ.


بەرهەمەکان

ئیبن هەیسەم خاوەنی چەندەها کتێب و بەرهەمی جۆراوجۆرە لەوانە :

  • پەرتووکی مەناضر
  • جووڵەی مانگ
  • گەردوونی نموونەیی
  • چەند پەرتووکێ دەربارەی ئەندزیاری
  • جوانی هەسارەکان
  • مقالة فی کیفیة الأرصاد
  • مقالة فی ضوء القمر
  • مقالة فی قوس قزح و الهالة
  • مقالة فی رویة الکواکب
  • مقالة فی السمت
  • مقالة فی الصورة الکسوف

پەراوێزەکان

  1.  (Child, Shuter & Taylor 1992, p. 70)
    (Dessel, Nehrich & Voran 1973, p. 164)
    (Samuelson Crookes, p. 497)
    Understanding History by John Child, Paul Shuter, David Taylor - Page 70.
  2.  Science and Human Destiny by Norman F. Dessel, Richard B. Nehrich, Glenn I. Voran - Page 164.
    The Journal of Science, and Annals of Astronomy, Biology, Geology by James Samuelson, William Crookes - Page 497.




وێنه‌ی زانای ئیسلام ئیبن ئەلھەیسەم




وێنەی دوو کەڵەکە زانای جیهان کە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەوانیش : ئیبن هەیسەم و گالیلێو گالیلەین

          

صفحات سایت

پیچک