تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

كورته‌ی ژیاننامه‌ی ئیمامی نەسائی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، قازی و یەکێک لە پێشەواکانی فەرموودەیە، خاوەنی سونەنەی گەورە و بچوکە.

کورتەی ژیانی

ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، لەدایکبووە لە بنسا لە وڵاتی خۆراسان (ئێرانی ئێستا) ساڵی ٢١٥ک، هەر لەمناڵیەوە گۆشکرا لەسەر بەدەستهێنانی زانست و گەڕان بەدوای زانیارییدا، و بەدواییدا چەندین وڵات گەراوە لەوانە، حیجاز و عێراق و شام و جەزیرە ومیسر و گوێی لە زۆر گرتووە لەم وڵاتانەدا، هاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای زانستدا زۆر خواپەرستی کردووە، و هەروەها زۆر پایەی بەدەستهێناوە 

وەک ئەمیر حومس. و زۆر بە جەرگ و ئازا و بوێر بووە، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٣٠٣ک.


مامۆستا و خوێنکارەکانی

لە گرنگترین ئەو زانایانەی نەسائی زانستی لێ وەرگرتووە و لێوەی فێربووە، قوتەیبە کوری سەعید بووە، کە لە تەمەنی پانزە ساڵیەوە چوو بۆ لای و ساڵێک و دوو مانگ لای مایەوە، و هەروەها لەو زانایانەی تر کە گوێێ لێ گرتوون ئەبی کریب و سوید کوری نەسڕ و محەمەد کوڕی نەزڕ مرزوی، و ئەبوداوود و ترمزی ... و ئەوانی تر.

و زۆرن ئەوانەی زانیارییان لە نەسائی وەرگرتووە، لەوانە، ئەبوقاسم تەبڕانی، و جەعفەر تەحاوی، و حەسەن کوڕی ڕەشیق و حەممزە کینانی، و ئەبوعەلی حسەین کوڕی محەمەد نیساپوری... و ئەوانی تر.


دەربارەی ووتویانە

زانایان لەسەر گەورەیی و زانایی و پێشەوایەتی نەسائی ڕێکن، لەو ووتانەی دەربارەی هاتووە،

  • ئیبن یونس دەڵێت؛ نەسائی پیشەوای فەرموودەیە، جێی متمانەیە، حافزێکی وردەکارە.
  • ئەبوحسەین کوری موزەفەڕ دەڵێت؛ گوێم لە مامۆستایان بوو لە میسر دەربارەی نەسائی ئەیانووت، پێشخستن و پێشەوایەتی قابیلە.


سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی

          

صفحات سایت

پیچک