ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

كورته‌ی ژیاننامه‌ی ئیمامی ترمزی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ترمزی، ئەبو عیسا محەمەد کوڕی عیسا کوڕی سورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە سەرەتاکانی سەدەی سێی کۆچی هاتۆتە دنیاوە، لە ساڵی ٢٠٩ک لە ترمز لەئاسیای ناوەڕاست.

کورتەی ژیانی

ئەبو عیسا محەمەد کوڕی عیسا کوڕی سورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە گوندی بوغ سەر بە شارۆچکەی ترمز کە دەکەوێتە ئەفغانستانی ئێستاوە و چەندین شوێن گەڕاوە بە دوای زانستدا لەوانە عێراق و حیجاز و خۆراسان، کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٩ک. خاوەنی کتێبی بەناوبانگی سونەنی ترمزییە.



دەربارەی ووتراوە

زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ترمزییان کردووە، بۆ نموونە؛

  • ئەلخەلیلی دەڵێت؛ ئەبوعیسا جێی متمانە بوو، هەموو زانایان لەسەری ڕێک بوون.
  • ئیمام زەهەبی دەربارەی ترمزی دەڵێت؛ حافزی مەزن خاوەنی کتێبی جامعە، ئەو هەموو زانایان لەسەری ڕێکەوتبوون کە جێی متمانەیە.
  • سەمعانی دەڵێت؛ ئیمام بێ ڕکەبەری سەردەمی خۆی بوو.
  • ئیبن عیماد حەنبەلی دەربارەی دەڵێت؛ پێشەوای زانایان بوو، لە لەبەرکردن و وردەکاریدا موعجیزەیەک بوو.


مامۆستا و خوێنکارەکانی

سەردەمی ترمزی سەردەمی ڕاپەڕینی زانستی بوو، سەردەمی گەڕان بوو بە دوای فەرموودەدا، ئیمام ترمزی گەڕا بە دوای فەرموودەدا، و لای ژمارەیەک زانا خوێندویەتی لەوانە، سوەیدی کوری نەسر، و قوتەیبە کوری سەعید، و ئەبومەسعەب ئەحمەد کوڕی ئەبوبەکر زوهری، و عەلی کوری حیجری مزوری ... و ئەوانی تر.

ئەوانەی لە ترمزییەوە زانستەکان بە تایبەتی فەرموودەوانی فێربوون، ئێجگار زۆرن، لەوانە ئەبوحامید ئەحمەد کوری عەبدوڵڵا، و هەیسەم کوڕی کولەیبی شامی، و ئەحمەد کوڕی یوسفی نەسەفی ، و ئەبولحارس ئەسەدی کوڕی حەمدەوەی.... و ئەوانی تر.


سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو