تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

تیشكێك له‌ سه‌ر ژیانی بدیع الزمان مامۆستا سه‌عیدی نوورسی


نووسینی : سه‌ربه‌ست موحه‌ممه‌د

له‌ مێژوودا كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌ بیرو هزرو هه‌نگاویان مێژووی زێرین بۆ ساتی ژیانیان و دوای خۆشیان تۆمار ئه‌كه‌ن ، كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ به‌رگی ئاسایی ژیان ده‌رئه‌چن و ئه‌بنه‌ نورو ڕۆشنكه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌روونه‌كان به‌جۆرێك كه‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ڕێگه‌و بانگه‌وازی شتێكی حه‌تمی ئه‌بێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، یه‌كێك له‌و پرشنگ و چرایانه‌ی كه‌ شه‌ره‌فی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ده‌روونه‌كانی پێدرا ، وه‌ بووبه‌ قوتابخانه‌ی ته‌ربیه‌و ته‌ده‌یون جه‌نابی مامۆستای پایه‌به‌رزی كورد فه‌یله‌سووفی به‌ناو بانگی عاله‌می ئیسلامی مامۆستا (سعید نوورسی) بوو.

سه‌عید نوورسی كێ یه‌.؟
ئه‌م پێشه‌نگه‌ ناوازه‌یه‌ ناوی (سعید) ه‌ باوكی ناوی (میرزایه‌) دایكی ناوی (نوریه‌) یه‌ له‌ گوندی (نوورس) له‌ ساڵی (١٨٧٨ز) له‌ دایك بووه‌ كه‌ سه‌ر به‌شاری به‌دلیسی كوردانه‌ ، ئه‌م ووجوده‌ كه‌م وێنه‌یه‌ هه‌ر 

له‌ سه‌رتای مناڵیه‌وه‌ به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی دیندارانه گۆشكراوه‌ ده‌ستكاری فیتڕه‌تی پاكی نه‌كراوه‌ ، مامۆستا مناڵی چواره‌می خانه‌واده‌كه‌یه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ش ناوی براو خوشكه‌ كانیه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ( دورریە خانم ، عەبدوڵڵا ، سەعید ، محەمەد ، عەبدولمەجید ، مەرجان) .لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە نازناوی بدیع الزمانیان (واتە زانای سەردەم) لێناوە.

- په‌یامه‌كانی مامۆستا چین.؟
ئه‌م مامۆستا ناوازه‌یه‌ ژیانی شاكارێكه‌ له‌ گه‌وهه‌ری ته‌قواو عیلم و په‌روه‌رده‌كردنی تاك ، كه‌ پێویسته‌ تاك تاكی گه‌نجه‌كان به‌ناسینی ئه‌م زاته‌ ئاشنا ببن وه‌ وانه‌ په‌روه‌رده‌یی یه‌كانی بكه‌ن به‌ یاسای ژیانیان كه‌ هه‌موو به‌رنامه‌و نووسینه‌كانی هه‌ڵقوڵاوی خۆشاوی خه‌ستی شه‌ریعه‌تی پڕ له‌ هودای قورئان و فه‌رمووده‌یه‌ی نازدارمانن (صلی الله علیه‌ وسلم) ، مامۆستا هاتووه‌ ڕووحی ئیسلامی به‌یان و ئاشكرا كردووه‌ به‌جۆرێك كاتێك مرۆڤ ئه‌چێته‌ خزمه‌تی شاكاره‌مه‌زنه‌كانی سه‌راسیما ئه‌بێت، نووسینه‌ پڕ له‌ ڕووحه‌كانی مرۆڤ ئه‌كاته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ فیتڕه‌تی پاكی هه‌موو كه‌سێك گه‌رچی گوناهباریش بێت داوای ئه‌كات كه‌ ئه‌ویش پاڵفته‌ بوونی ده‌روونه‌ له‌ ژه‌نگ و ژاری گووناه و گه‌یشتنه‌ به‌ ئاسووده‌یی ڕاسته‌ قینه‌، مامۆستا بۆ پێگه‌یاندنی قوتابی و شوێنكه‌وتووانی له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا زیاتر لە سەد و سی کتێب و نامیلکەی لە ژێر ناونیشانی ( په‌یامه‌كانی نوور) دا نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە.وه‌ له‌ ئێستاشدا په‌یامه‌كانی نوور قوتابخانه‌یه‌كی گرنگی په‌روه‌رده‌یین له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا،

- مامۆستا سه‌عید به‌رهه‌می دوو شیری حه‌ڵاڵ
دوو نمونه‌ی بچووك ئه‌هێنینه‌وه‌ له‌و ده‌یان و سه‌دان هه‌نگاوه‌ په‌روه‌رده‌یی كه‌ بۆی ئه‌نجامدراوه‌ تا بگاته‌ پله‌ی باڵاو ته‌مكین، دایكی به‌ڕێزی مامۆستا سه‌عید ئه‌فه‌موێت : كاتێك خوای گه‌وره‌ (سعید) ی پێ به‌خشین بڕیارمدا به‌ده‌ستنوێژه‌وه‌ نه‌بێت شیر نه‌ده‌م به‌ ئه‌م كۆرپه‌یه‌م به‌جۆرێك هه‌تا توانای شیر پێدانیم هه‌بوو هه‌میشه‌ ده‌ستنوێژم ئه‌گرت پاشان به‌ ناوی پیرۆزی (بسم الله) وه‌ شیرم پێ ئه‌دا، ڕه‌نگه‌ بپرسین ئه‌ی كاتێك نوورییه‌ خان نه‌یتوانیوه‌ ده‌ست نوێژ بگرێت ئایا چ شیرێكی به‌سه‌عید داوه‌.؟ لێره‌وه‌ سه‌رنجتان ڕا ئه‌كێشم بۆ ڕووداوێكی دی ، ماڵی مامۆستا سه‌عید خاوه‌نی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوو ماڵات بوون كاتێك باوكی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌برد بۆ له‌وه‌ڕگاكه‌ی خۆیان هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش ده‌ركردنیان ده‌می هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌به‌ست.! ئێواره‌ش كه‌ ئه‌هاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ له‌وه‌ڕگاكه‌ ده‌ربچن به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌یانیان ده‌می هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌به‌ست.! لێ یان پرسی بۆچی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌یت باوكی سه‌عید؟!! ئه‌ویش فه‌رمووی بڕیارمداوه‌ خۆراكی حه‌رام نه‌هێڵم بێته‌ ماڵمانه‌وه‌ من و دایكی سه‌عید شیری حه‌ڵاڵ نه‌بێت نایدات به‌ سعیدی كوڕمان بۆیه‌ ده‌می ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌به‌ستم تا گیاو پووشی باخه‌كانی سه‌ر ڕێگاو قه‌راغ ڕێگا نه‌خۆن كه‌ دواجار ئه‌بێته‌ شیرێكی حه‌رام له‌ هه‌ناوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌جا.! ، نووریه‌ ی خێزانم كاتێك ناتوانێت خۆی شیری پێبدات شیری ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ی پێ ئه‌ده‌ین ، بۆیه‌ ئه‌بێت ئه‌و شیره‌ حه‌ڵاڵ و پاك بێت كه‌ ئه‌یده‌ین به‌ سه‌عیدی كوڕمان.!
له‌ كۆتایدا ...
ئه‌م مامۆستا ناوازه‌یه‌ هه‌ر له‌ كۆرپه‌یی یه‌وه‌ به‌ پاكی و حه‌ڵاڵی به‌ڕێخراوه‌و گه‌وره‌كراوه‌ بۆیه‌ كاتێك گه‌وره‌ ئه‌بێت ئه‌بێته‌ نوورو شوعله‌یه‌ ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ! دوای خزمه‌تێكی زۆر و پێگه‌یاندنی هه‌زاران تاكی دیندار وه‌ دوای زیندانی و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر به‌ درێژایی ژیانی بۆ دواجار دڵی پڕله‌ ته‌قواو خشووعی له‌ لێدان ئه‌كه‌وێت له‌ ساڵی ١٩٦٠ز. له‌ ته‌مه‌نی (٨٢) ساڵیدا، له‌ ساتی مردنی هه‌تا ناشتنی هه‌زاران له‌ شوێنكه‌وتوانی كه‌ پتر له‌ سه‌د هه‌زار زیاتر مه‌زه‌نده‌ ئه‌كرێت ئاماده‌ی نوێژ له‌سه‌ر كردن و ئه‌سپه‌رده‌كردنی ئه‌م زانا به‌نرخه‌ ئه‌بن..! ئه‌بن به‌ شاهیدی حه‌ق ویستی و ته‌صدیقی ته‌قواو عیلم و مامۆستایه‌تی مامۆستا سه‌عید ئه‌كه‌ن.! هه‌زاران ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بڕژێت به‌سه‌ر ڕووحی پاكی مامۆستادا ، وه‌ داوا ئه‌كه‌م خوای گه‌وره‌ صه‌ده‌قه‌ جاریی یه‌كانی زیاتر ئاشنا بكات به‌ ده‌روونی گه‌نجان و لاوان تا دین و ژینیان ڕێك بخه‌ن به‌به‌رنامه‌و سایه‌ی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری ئیسلام
          

صفحات سایت

پیچک