تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : جیهاد و تێكۆشان,

 

به‌شى خه‌بات كردن و تێكۆشان


نووسینی : م. طارق حسن هه‌مه‌وه‌ندی

الجِهَاد) له‌ (جُهْد)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، واته‌ : كۆشش  كردن ، ده‌وترێت (جَاهَدَ یُجَاهِدُ جِهَادَاً ۆمُجَاهَدَه‌ً) . ئه‌ گه‌ر به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ كۆشش بكات وه‌ ناڕه‌حه‌تى به‌رگرى كردن و جه‌نگ كردنى له‌گه‌ڵى دا هه‌ڵبگرێت . وه‌(جِهَاد) پێى ناوترێت جیهادێكى ڕاسته‌قینه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خوابێت و بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى به‌رزى ئیسلامه‌تى بێت ، وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وبێت ، جا هه‌ر كه‌سێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى پله‌وپایه‌ى دونیایى بجه‌نگێت  یان بۆ ده‌رخستنى ئازایه‌تى وچاو نه‌ترسێتى خۆى یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكى ترى دونیایى ئه‌وه‌ هیچ پاداشتێكى بۆ نىیه‌ لاى خواى گه‌وره‌ له‌به‌ر فه‌مووده‌كه‌ى (أبُو مُوسى) (خواى لێ ڕازى بێت) كه‌وا فه‌رمووى : پیاوێك هات بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) جا فه‌رمووى : كه‌سێك له‌به‌ر ده‌ست كه‌وت ده‌جه‌نگێت ، وه‌ كه‌سێك له‌به‌ر ناوو شوهره‌ت  ده‌جه‌نگێت وه‌ كه‌سێك  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنى دیاربێت ده‌جه‌نگێت ، جا ئه‌مانه‌ كامیان له‌پێناوى خوا دایه‌؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى : ((مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللهِ هِیَ العُلْیَا فَهُوَ فِی

سَبِیْلِ اللهِ))واته‌ : ئه‌وه‌ى بجه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ى ووشه‌ى خوا به‌رزبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌پێناوى خوادایه‌ [رواة البخارى (6/رقم/2810) ومسلم (3/1512/1904) وغیرهما

خواى گه‌وره‌ له‌زۆر ئایه‌تى قورئان دا فه‌رمان ده‌كات به‌ (جِهَاد) كردن به‌ نه‌فس و به‌مالأ له‌وانه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (التوبه‌ :41) دا ده‌فه‌رموێ[إِنْفِرُوا خِفَافَاً وَثِقَالاً وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِی سَبِیْلِ اللهِ ذَلِكُمْ خَیْرٌ لَكَمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ]واته‌ : ڕاپه‌ڕن بۆ جیهاد به‌سووك و قورستانه‌وه‌ ، وه‌ جیهاد بكه‌ن له‌پێیناوى خواى گه‌وره‌دا به‌ مالأ و گیانتان ، ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ چاكتره‌ ئه‌گه‌ر بزانن . وه‌ له‌ئایه‌تى (38)ى هه‌مان سوره‌ت دا ده‌فه‌رموێ : [یَاأَیُّهَا الَّذِیْنَ آمَنُوا مَالَكُمْ إِذَا قِیْلَ لَكُمْ إِنْفِرُوا فِی سَبیْلِ اللهِ أَثَّاقَلْتُمْ إِلى الأَرْضِ ، أَرَضِیْتُمْ بِالحَیَاةِ الدُّنْیَا مِنَ الآخِرَةِ فَمَا مَتَاعُ الحَیَاةِ الدُّنْیَا مِنَ الآخِرَةِ إلآ قَلِیْلٌ]واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ، ئه‌وه‌ بۆچى كاتێك پێتان بووترێت ڕاپه‌ڕن له‌پێناوى خوادا خۆتان له‌ش قورس ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ره‌و زه‌وى ، ئایه‌ به‌ ژیانى دونیا ڕازى بوونه‌ له‌جیاتى قیامه‌ت ، ده‌بزانن كه‌وا خۆشى و ڕابواردنى ژیانى دونیا به‌رانبه‌ر قیامه‌ت دا هه‌ر زۆر كه‌مه‌ 

وه‌ فه‌رمووده‌یشمان له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆره‌ ، له‌وانه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى (أنَس) (خواى لێ ڕازى بێت) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى : ((جَاهِدُوا المُشْرِكِیْنَ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَأَلْسِنَتِكُمْ))واتة : جیهادى كافران و هاوةلأ برِیار دةرةكان بكةن بةمالأ و نةفس و زمانتان[رواة ابوداود (2/رقم/2504) والنسائی (رقم/3096) وهو حدیث صحیح برِوانة صحیح الجامع (3090)

وه‌ فه‌رمووده‌ى زۆریش هه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا جیهاد كردن له‌ ئوممه‌تى ئیسلام دا به‌رده‌وامه‌ تا قیامه‌ت ، له‌وانه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى (جَابِرُ بنُ عَبْدِالله) (خوایان لێ ڕازى بێت) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى : ((لاَتَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِی یُقَاتِلُونَ عَلَى الحَقِّ ظَاهِرِیْنَ إلى یَوْمِ القِیَامَةِ ، فَیَنْزِلُ عِیْسَى إبْنُ مَرْیَمَ فَیَقُولُ أَمِیْرُهُمْ : تَعَالَ صَلِّى لَنَا فَیَقُولُ : لاَ إِنَّ بَعْضكُمْ عَلَى بَعضٍ أُمَرَاءَ تَكْرِمَةَ اللهِ لِهَذِهِ الأُمَّة))واته‌ : به‌رده‌وام ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌جه‌نگن له‌سه‌ر حه‌قن دیارن تا ڕۆژى قیامه‌ت ، جا (عیسى بن مریم)دا ده‌به‌زێت و فه‌رمانده‌كه‌یان پێى ده‌ڵێ : وه‌ره‌ پێش نوێژیمان بكه‌ ، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ : نه‌‌و ، به‌ڕاستى ئێوه‌ هه‌ندێكتان فه‌رمانده‌ن به‌سه‌ر هه‌ندێكى ترتانه‌وه‌ ڕێزێكى خوایه‌ بۆ ئه‌م ئوممه‌ته‌ [رواة مسلم (3/رقم/1923) وغیرة برِوانة السلسلة الصحیحة (1960)  وصحیح الجامع (7293)


وه‌ تێكۆشه‌ران (مُجَاهِدین) پله‌یه‌كى زۆر به‌رزیان هه‌یه‌ لاى خواى گه‌وره
‌ 
له‌م باره‌یشه‌وه‌ فه‌رمووده‌ زۆره‌ له‌وانه‌ فه‌رموده‌كه‌ى (أبُو هُرَیْرَه‌) (خواى لێ ڕازى بێت) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى :((مَنْ آمَنَ بِاللهِ وَرَسُولِهِ وَأَقَامَ الصَّلاَةَ وَصَامَ رَمَضَانَ ، كَانَ حَقَّاً عَلَى اللهِ أَنْ یُدْخِلَهُ  الجَنَّةَ جَاهَدَ فِی سَبِیْلِ اللهِ أَوْ جَلَسَ فِی أَرْضِهِ الَّتِی وُلِدَ فِیْهَا))واته‌ : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى هێنا به‌خواو به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یشى و نوێژى  كرد  و ڕۆژووى ڕه‌مه‌زانى گرت ، ئه‌وه‌ خواى  گه‌وره‌ پێویستى كردوه‌ له‌سه‌ر خۆى  كه‌وا بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، ئیتر جیهادى له‌پێناوى خوادا كردبێت یان  دانشتوبێت له‌و زه‌وییه‌ى كه‌ تێیدا له‌ دایك بووه‌ . ووتیان : ئه‌ى مژده‌ به‌خه‌ڵكى نه‌ده‌ین؟ فه‌رمووى ((إِنَّ فِی الجَنَّةِ مِائَةٌ دَرَجَةٍ أَعَدَّهَا اللهُ لِلمُجَاهِدِیْنَ فِی سَبیْلِ اللهِ ، مَابَیْنَ الدَّرَجَتَیْنِ كَمَا بَیْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ ، فَإِذَا سَأَلْتُمْ اللهَ فَاسْألُوْهُ الفِرْدَوْسَ ، فَإِنَّهُ أَوْسَطَ الجَنَّةِ وَأَعْلَى الجَنَّةِ وَ فَوْقَهُ عَرْشُ الرَّحْمَنِ وَمِنْهُ تَفْجُرُ أَنْهَارُ الجَنَّةِ))واته‌ : بێگومان له‌ به‌هه‌شت دا سه‌د پله‌ هه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ تێكۆشه‌ران له‌ پێناوى خۆىدا ئاماده‌ى كردووه‌ ، نێوانى هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كى تر وه‌كو نێوانى ئاسمان و زه‌وىیه‌ ، جا ئه‌گه‌ر داواتان له‌خواى گه‌وره‌ كرد ئه‌وه‌ داواى فیرده‌وسى لێ بكه‌ن ، كه‌ ناوڕاستى به‌هه‌شته‌ و سه‌ره‌وه‌ى به‌هه‌شته‌ ، وه‌ سه‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش عه‌ر شى خواى گه‌وره‌یه‌ ، وه‌ له‌وێوه‌ ڕووباره‌كانى به‌هه‌شت هه‌ڵده‌ قوڵێ [رواة البخارى (6/رقم/2790)].ا

وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى ترى (أبُو هُرَیْرَه‌) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى((مَثَلُ المُجَاهِدِ فِی سَبِیْلِ اللهِ كَمَثَلِ الصَّائِمِ القَائِمِ القَانِتِ بِآیَاتِ اللهِ لایَفْتُرُ مِنْ صِیَامٍ وَلاَ صَلاَةٍ حَتَّىَ یَرْجِعَ المُجَاهِدُ فِی سَبِیْلِ اللهِ))واته‌ : نموونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌پێناوى خواى گه‌وره‌دا جیهاد ده‌كات وه‌كو نموونه‌ى كه‌سێكه‌ به‌رۆژ به‌ڕۆژوو بێت و به‌ شه‌ویش شه‌و نوێژى بكات و قورئان بخوێنێت ، تووشى هیچ خاوى و ساردییه‌ك نه‌بێت له‌ ڕۆژوو گرتن و نوێژ كردن دا ، تا تێكۆشه‌ر له‌پێناوى خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  [رواة مسلم (3/1498/1878) والترمذى (3/88/1669)

وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى (أنْسُ بنُ مَالِك) (خواى لێ ڕازى بێت) كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى) فه‌رمووى : ((لَغَدْوَةٌ فِی سَبِیْلِ أَوْ رَوْحَةٌ خَیْرٌ مِنَ الدُّنْیَا وَ مَافِیْهَا))واته‌ : ده‌رچوونێك له‌پێناوى خواى گه‌وره‌ بۆ جیهاد كردن یا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ جیهاد كردن لاى خواى گه‌وره‌ چاكتره‌ له‌ دونیا و ئه‌ویشى تێیدایه‌تى [رواة البخارى (6/رقم/2792) ومسلم (3/1499/1880) 

سه‌رچاوه‌ : بوخته‌ی فیقهی شه‌ریعه‌ت 
          

صفحات سایت

پیچک