تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

باسێک لە پێغەمبەرمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لێبێت


ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د به‌كر قادر

هاتنى ئەم زنجیرە یەک بەدوا یەکانەى پێغەمبەر( سەلامى خوایان لێبێت)  بێ حیکمەت نیە بەفەرمانى پەروەردگار بونەتە  بڵاوکەرەوەى ئەم ئاینەى کە پێیان سپێردابوو  وە هەموویان یەک پەیامیان هەبووە  و بەیەک دەنگ هاواریان کردووە بۆ بانگەوازى یەکتاپەرستى بەڵام لە ناوچەیەک بۆناوچەیەکى تر کارى بانگەواازى جیابووە وەئەبێت ئەوەش بزانین زۆرێک لە پێغەمبەرانى پەروەردگار  ماندووبونیان بینیوە بۆگەیاندنى ئەم ئەرکەى کە لەسەرشانیان سپێردرابوو ئەم پێغەمبەرانەى کەپێیان ئەووترێت (اولو العزم) پێنج پێغەمبەرن کە ناویان هاتووە ( محمد، نوح. ئیبراهیم. عیسا، موسى ) ..

کە ئەم پەیامبەرانە ناویان هاتووە وانەبێت ئەوانى تر بەکارى لێپرسراوەتى خۆیان هەڵنەستابن بەڵکو بە دڵسۆزى و پاکیەوە پەیامەکەیان ناردووە و بەڵام ئەوانەى ناومان هێنان ئەوانە زیاتر ماندووبوون و ئازارى دەروونى و جەستەیى و مێشکى دراون لەلایەن گەلە نەفامەکەیانیانەوە کە بە ساحیرو درۆزن 

و نەفام و شێت لەلایەن گەلەکەنایانەوە بانگ ئەکران ، لێرەدا ئەمەوێت تیشکێک بخەمە سەرنورێک کە بە بەهاتنى سەرەتا دونیا گۆڕانى بەخۆیەوە بینى و کۆشکى کیسرا و هەموو زاڵمان هاتە لەرزە، ئەویش ئەم کەلە پیاوەیە کە پەیامبەرایەتى کردووە بۆ هەموو رەگەزو تەمەنە جیاوەازەکان و کەسە باڵاکان و هەژار، ئەوەیش بریتیە  لە سەروەرى هەموو مرۆڤایەتى و پێغەمبەرەکان کە ئەویش پێغەمبەرى پێشەوامان (محمد) (د.ح) لێبێت  سەرەتا ناوى (محمد) باوکى ناوى (عبدالله) یە ناوى باپیرى( عبدالمگلب) ە لەگەلى عەرەب لەهۆزى(قورەیشی) یە ناسراو بە(ابو قاسم) وە ناوى دایکى (ئامینە) یە و کچى (وەهبە) کە بەرزترین ئافرەتى قورەیش ولەخانەوادەکان بووە وە لەسکى دایکى دابوو باوکى کۆچى دواى ئەکات ، لەرۆژى دووشەمە لەمانگى (12) رەبیع الاول  لەساڵى (571) میلادى لەساڵى فیل لەشارى مەککەى پیرۆز لەماڵى             ( ابو گالب) لەدایک بووە وئەو ئافرەتانەى شیریان داوەتە (پێغەمبەر)(د.خ) لێبێت چوار ئافرەت بوونە جگە لەدایکى وە ناوەکانیشیان ( ئامینەى دایکى ) ، (بەرەکەى حەبەشە) ،( ئوم ئەیمەن) (پویبه) (حلیمە سعدیە) بەڵام لەهەموویان زیاتر لەلاى (حلیمە سعدیە ) بووە وە لەتەمەنى (6) ساڵیدا دایکى کۆچى دواى ئەکات و چووە لاى مامى ابو گالب وە لەتەمەنى (12) ساڵیدا بوو لەگەڵ مامى چوو بۆشام بەڵام لەرێگادا گەرانەوە چونکە (بەحیراى رەهایب) ئامۆژگارى مامى کرد نەیبات بۆ ئەم سەفەرە وتى ئەگەر جوولەکەکان پێ بزانن ئەیناسنەوە ئەیکوژن، چونکە ئەم کورە پلەو پایەکى بەرزى ئەبێت وەلەتەمەنى (25) ساڵیدا ژنى هێنا کە (ناوى خێزانى خدیجە بوو) خوا لێ رازى بێت وە ئەبێت ئەم پێغەمبەرە بکەینە سەرمەشق و پێشەوا بۆ ئەوەى وانەى لێ وەربگرین کە ژیانى پربووە لە ناخۆشی چۆن هەڵى کردووە لەگەڵیان و ئارامى نواندووە کە بەهۆى ئەو ڕەفتارە جوانانەى خواى گەورە لەقورئانى پیرۆز ستایش و سەناى ئەکات بەخوڕەشتى بەرز دواى ئەوەى ژنى هێنا ( 3) کوڕخوا پێ بەخشى ئەویش ( قاسم و عبدالله و ابراهیم) وە چوار کچیشى هەبوو( زینب ،روقیە، فاتمە، ام کلپوم) وە لەتەمەنى (40) ساڵیدا  بوو بەپێغەمبەر(د.خ) لێبێت  و (3) ساڵ بانگەوازى بە نهێنى کرد ئیتر بە فەرمانى پەروەردگار توانیان بانگەوازەکە ئاشکرا بکەن  بەڵام دواى ئەوەى لەساڵى (10) پێغەمبەرایەتى بەساڵى ماتەمینى ناونرا بەهۆى کۆچى دواى کردنى خەدیجەى خیزانى و ابو گالبى مامى  بەڵام داخم لەهەندێک لەم کەسانەیە ئەلێن پێغەمبەرى نازدار، ئەم سەروەر ئاوا گەورە بووبێت بۆ پێ ئەلێن (نازادار)  بەراستى هیچ خۆشیەکى لە ژیانیدا نەبینى تەنها ناخۆشى و ناڕەحەتى ودوور لە سۆزى دایک و باوک گەورە بووە.
هەندێک لەکارەکانى پێغەمبەر(د.خ)
1- دروستکردنى مزگەوتى پیرۆز لە شارى مەدینە..
2- توانى  کۆچکەرەکان و پشتیوانەکان بکات بە براى یەکترى.
3- ئاشتکردنەوەى دوو هۆز وە ئەوس و خەجرەج.
ئەگەر سەیرى بکەین ئەبینین لەوە زیاتر پێغەمبەر (د.خ) لێبیت گرنگى بە گەنج داوە کەخۆى فەرموویەتى گەنجان ڕووم تێ ئەکەن و پیرەکان پشتم تێ ئەکەن وە بۆیە توانى ئەم ئاینە پیرۆزە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێت بەپشتگیرى گەنجانى خوێن گەرم لەکۆتایدا زۆر سوپاسى پەروەردگار ئەکەم کە ئێمەى لە ئوممەتى پێغەمبەر(محمد) هەڵبژاردووە شانازى بکەین  بەم پێشەوایەى بیکەینە مامۆستایەک بۆ پێشەنگ بون لە هەموو کارو کردەوەکانى  ژیانى ڕۆژانەمانەدا بۆیە کۆتایدا ئەڵێم (چ مەدحێکت لایق بەتۆ بێ ئەى نوورى چاوانم ، چەندى بڵێم هێشتا کەمە و خۆم بەقەرزار ئەزانم، منى بێ هێزو سەرگەردان چۆن حەق بدەم بەزمانم بکا وەێفى گەورەیى تۆ قوربانت بێ دڵ و گیانم ، خوا وەێفى کردى بەقوربان منیش هەرهێندەى ئەزانم بڵێم فیداى خۆت و دینت و گیان و مناڵ و سامانم.
          

صفحات سایت

پیچک