ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

شـه‌وى قـه‌در و پاداشته‌كه‌ی


ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام على خاتم المرسلین وعلى اله وصحبه اجمعین امابعد 

موسڵمانى یه‌ك خواپه‌رست زۆرێكمان له‌هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامداین بۆبه‌ده‌ست هێنانى بژێوى ژیانمان تاواى لێ هاتووه‌ په‌رستنه‌كانمان له‌یادچووه‌ له‌كاتێكدا دڵنیانین له‌وه‌ى كه‌ئایه‌ مردن ده‌رفه‌تمان ئه‌دات ئه‌وبڕه‌ سامانه‌ سه‌رف بكه‌ین كه‌به‌ده‌ستمان هێناوه‌؟ بۆیه‌ زۆرجار بۆئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى دونیا خۆمان ماندووئه‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیا ماڵى قیامه‌تمان وێران ئه‌كه‌ین له‌كاتێكدا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى قیامه‌تمان ئاسانه‌و ماندوبونێكى زۆرى ناوێ به‌ڵام وێران كردنى پێویستى به‌ هه‌وڵێكى زۆرهه‌یه‌ ، ڕێگایه‌كى دوورمان گرتۆته‌ به‌ر به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌خۆشبه‌ختى كه‌چى ڕێگاى خۆشبه‌ختى زۆر ئاسانه‌و زۆریش نزیكه‌ لێمانه‌وه‌

له‌ده‌ره‌نجامى هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ئه‌یكه‌ین هێنده‌ى تردڵه‌كانمان ڕه‌ش ئه‌بێت له‌كاتێكدا هه‌ندێ په‌رستن هۆكارن بۆسڕینه‌وه‌ى زۆرێك له‌تاوانه‌كانمان بۆیه‌ لێره‌ دائه‌پرسم : له‌ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌ودا هه‌میشه‌ خه‌وتن چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌ و له‌ئه‌نجامى چى ؟ بێگومان له‌ده‌ست چوونى نوێژى به‌یانى و ئه‌میش له‌ئه‌نجامى ماندووبوونى كارى رۆژانه‌ . باشه‌ له‌ ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌و دانیشتن به‌دیار سه‌ته‌لایته‌وه‌ چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌؟ بێگومان ئازاردانى چاوه‌كانمان و زیادكردنى تاوانه‌كانمان ، ئه‌مه‌جگه‌ له‌ شه‌ونخونى و قسه‌كردن به‌ته‌له‌فۆن تاده‌مه‌و به‌یان و چه‌ندین تاوانى تر ئه‌ى له‌ئه‌نجامى كاركردنى به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ى (11) مانگ و (20) ڕۆژ چیمان ده‌ست كه‌وتووه‌؟ هه‌ندێ پاره‌و سامان كه‌زۆرجار به‌ناشه‌رعى یان له‌سه‌ر حیسابى په‌رستنه‌كانمان ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت. به‌داخه‌وه‌ بازرگانى كردنى دونیا بۆزیادكردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سه‌رقاڵى كردووین له‌وه‌ى كه‌هه‌وڵ وكۆششه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه‌ ئه‌فه‌رموێ (یَوْمَ لَا یَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِیمٍ )الشعراء: ٨٨ -  ٨٩  واته‌ : ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌نه‌ماڵ و سامان سودى ده‌بێت نه‌مناڵ و كوڕان به‌كه‌ڵك دێن مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دڵێكى ساغه‌وه‌ بێته‌ حوزورى خوا ...( زانایان له‌پێناسه‌ى  (القلب السلیم) دا ده‌ڵێن : (ئه‌و دڵه‌یه‌ كه‌خاڵى بێت له‌بیدعه‌و دامه‌زراوبێت له‌سه‌رسوننه‌ت ) .


له‌دونیادا گرێبه‌ستێك بكه‌ بۆماوه‌ى (83) ساڵ بازرگانى كردن ، بۆچى و بۆكێ ؟! بۆ زیاد كردنى سامان و سه‌رمایه‌ و ئه‌و مناڵانه‌ى كه‌ڕه‌نگه‌ له‌پاش مردنت له‌و سامانه‌ت هیچ خێرێكت بۆنه‌كه‌ن ، لێره‌دا پێت ئه‌لێم وه‌ره‌ بۆماوه‌ى (10) شه‌و له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارتا بازرگانیه‌ك بكه‌ قازانجى ئه‌و (10) شه‌وه‌یشت له‌ (83) ساڵ په‌رستن زیاتره‌ له‌ته‌نها (10) شه‌ودا ، ئێستا كاتى ئه‌وه‌هاتووه‌ تاقى كردنه‌وه‌یه‌كى تر بكه‌ین به‌ته‌نها (10) شه‌و نه‌خه‌وتن ته‌عویزى (11) مانگ و (20) شه‌و غه‌فڵه‌ت بكه‌ینه‌وه‌ .خواى په‌روه‌ردگار له‌به‌ر سۆزو به‌زه‌یى به‌به‌نده‌كانى ته‌نها (10) شه‌وى كردۆته‌ هۆكار بۆده‌ست كه‌وتنى پاداشتى (83) ساڵ په‌رستن به‌ڵام چۆن ؟ به‌ چ شێوه‌یه‌ك (10) شه‌و بتوانێ له‌ (11) مانگ و (20) شه‌و گه‌وره‌ تربێت ؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌ته‌رازوى شه‌رعدا ئه‌و (10) شه‌وه‌ نه‌ك له‌ (11) مانگ قورس ترو گه‌وره‌ تره‌ به‌ڵكو له‌ (83) ساڵ گه‌وره‌ تره‌ به‌واتایه‌كى تر پاداشتى (83) ساڵ په‌رستن به‌ته‌نها له‌ (10) شه‌و په‌رستن به‌ده‌ست ئه‌هێنیت ، له‌وانه‌یه‌ بڵێى ئه‌م (10) شه‌وه‌ى كه‌به‌شێكن له‌ساڵ چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شه‌وه‌كانى تردا هه‌بێت؟ لێره‌دا ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ له‌مرۆڤێكه‌وه‌ نه‌بیستى به‌ڵكو وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت له‌كتێبى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ببیستى كه‌ ئه‌فه‌رموێ : (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةِ الْقَدْرِوَمَا أَدْرَاكَ مَا لَیْلَةُ الْقَدْرِلَیْلَةُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍتَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍسَلَامٌ هِیَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ)ا


به‌ڵێ موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌و ده‌شه‌وه‌ى كه‌باسمان كرد (شه‌وى قه‌در) ه‌ كه‌ پاداشتى هه‌زار مانگى هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌ڵێم به‌یه‌ك شه‌و په‌رستن چونكه‌ (10) شه‌وى كۆتاى ڕه‌مه‌زان به‌په‌رستن زیندووبكه‌یته‌وه‌ دڵنیابه‌ ئه‌وشه‌وه‌ ئه‌دۆزیته‌وه‌ كه‌ (لیله‌القدر) ى تیایه‌ وه‌ بۆیه‌ ئه‌ڵێم هه‌ر (10) شه‌وه‌كه‌ زیندوو بكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دڵت ئارام بگرێت كه‌له‌شه‌وى (قه‌در) دا به‌خه‌به‌ربوویت و پاداشتى هه‌زار مانگت ده‌ست كه‌وتووه‌ . وه‌بۆ ئه‌وى دڵنیابى له‌گه‌وره‌ى ئه‌م ده‌شه‌وه‌ ئه‌وا پێغه‌مبه‌رمان ( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى : ( من قام لیلة القدر إیمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) متفق علیه واته‌ : (هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در زیندووبكاته‌وه‌ و باوه‌ڕى پێى هه‌بێ و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خوابێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشوى خۆش ئه‌بێت ) بزانه‌ خواى په‌روه‌ردگار چه‌ند به‌سۆزو به‌به‌زه‌ى یه‌ به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌كانى پاداشتى زیاتر له‌ (83) ساڵ له‌یه‌ك شه‌و په‌رستن توخوا موسڵمانى به‌ڕێز ئه‌مه‌كارى په‌روه‌ردگاره‌ به‌رامبه‌رمان باشه‌ ئێمه‌ شه‌رم ناكه‌ین له‌كرده‌وه‌كانمان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارمان ؟ ته‌نانه‌ت گه‌وره‌یى ئه‌م شه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌یه‌ك فریشته‌كانیش داواى لێخۆش بوون بۆموسڵمانان ئه‌كه‌ن


ئێمه‌ى مرۆڤ كه‌به‌رده‌وام له‌تاوان داین له‌جیاتى گریان پێ ئه‌كه‌نین له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان ( صلی اللە علیە وسلم ) خواى په‌روه‌ردگار له‌تاوانه‌كانى داهاتوو ڕابردووى خۆش بوبوو كه‌چى شه‌وى  قه‌درى زیندووئه‌كرده‌وه‌ هه‌روه‌ك دایكه‌ عائیشه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى: ( كان النَّبیُ ( صلی اللە علیە وسلم )  إذا دخل العشر شد مئزره وأَحیى لیله ، وأیقظ أهله ) رواه البخارى ومسلم واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) كاتێك داخیلى ناو ده‌ڕۆژى كۆتاى مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌بوو ، دوور ئه‌كه‌وته‌وه‌ له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ، وه‌شه‌وه‌كانى زیندوو ده‌كرده‌وه‌ خێزانه‌كانیشى به‌خه‌به‌ر ده‌هێنا (.به‌ڕاستى شه‌رمه‌زارى یه‌ بۆئێمه‌ى مرۆڤ كه‌ كاتێك میوانێكمان دێت تانیوه‌ى شه‌و ناخه‌وین و له‌گه‌ڵیا غه‌یبه‌تى ئه‌م وئه‌و ده‌كه‌ین و تاوان ده‌كه‌ین له‌كاتێكدا له‌شه‌وى (قه‌در) دا هه‌زاران فریشته‌ میوانمانن كه‌چى بێ گوێدانه‌ ئه‌م میوانه‌ به‌ڕێزانه‌ خه‌وتن هه‌ڵ ئه‌بژێرین .   حه‌سه‌نى به‌سرى (ڕه‌زاى خواى له‌سه‌ربێت) فه‌رموویه‌تى : (نه‌م بینى شتێك له‌عیباده‌تدا وه‌كو شه‌و نوێژ بێت . وه‌هه‌ركاتێ شه‌دادى كوڕى ئه‌نه‌سیش بچوتایه‌ سه‌ر جێگاى خه‌وتن له‌شه‌ودا ، وه‌كو پاقله‌یه‌ك چۆن ده‌یكوڵێنێ واى لێ ده‌هات ، ده‌یووت : خوایه‌ جه‌هه‌ننه‌م نایه‌ڵێ بخه‌وم ، وه‌ هه‌ڵئه‌سا بۆ شه‌و نوێژ كردن . ئه‌مه‌حاڵى (پێشین) بووه‌ كه‌چى ئێمه‌ چركه‌یه‌ك خه‌وناده‌ین به‌هه‌موو دنیا بۆیه‌ موسڵمانى به‌ڕێز چۆن شه‌وانیتر تانیوه‌شه‌و به‌دیار دووگۆڵێ و ده‌مه‌ته‌قێ و ته‌لیفۆنه‌وه‌ شه‌ونخونیت ده‌كرد ئه‌وا هیچ نه‌بێت وه‌كو شه‌وانى تریش ئه‌م (10) شه‌وه‌ تاقى بكه‌ره‌وه‌ به‌ڵام به‌په‌رستنى په‌روه‌ردگار (نه‌ك به‌ خواردنى حه‌له‌ویات و جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌) هیچ نه‌بێ لێخۆش بوونى په‌روه‌ردگارت ده‌س ئه‌كه‌وێ . بۆیه‌ ئاگاداربه‌ نه‌كه‌ى ئه‌م شه‌وت له‌ده‌ست بچێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى : ( أتاكم شهر رمضان شهر مبارك ...وفیه لیلة هی خیر من ألف شهر من حرم خیرها فقد حرم ) صحیح الجامع الصغیر /55   واته‌ : [ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زانتان به‌سه‌ر داهات ، كه‌مانگێكى پیرۆزه‌ و به‌ به‌ره‌كه‌ته‌ ..... وه‌شه‌وێكى تێدایه‌ خێرو چاكه‌ى له‌ هه‌زار مانگ چاكتره‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خێرو چاكه‌ كه‌ى بێ به‌ش بێت ئه‌وا بێ به‌ش بووه‌ .)ا


ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ فه‌زڵى ئه‌م ده‌ شه‌وه‌ زۆرگه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌ش


١.شه‌وێكه‌ قورئانى تێدا نێردراوه‌ته‌ خواره‌وه‌( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةِ الْقَدْرِ)القدر1


٢.شه‌وێكى پیرۆز و موباره‌كه‌ (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ )الدخان 3


٣.خاڵى یه‌ له‌خراپه‌كارى و پڕه‌ له‌كارى چاكه‌ (سَلَامٌ هِیَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْر) القدر 5


٤.فریشته‌كان دێنه‌ خواره‌وه‌ بۆسه‌ر زه‌وى خێرو چاكه‌ و لێخۆ شبوون ئه‌هێنن  (تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْر)القدر4


٥. تیایدا خواى په‌روه‌ردگار ئه‌جه‌ل و ڕۆزى به‌نده‌كانى ئه‌نوسێ( فِیهَا یُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِیمٍ)الدخان 4


٦.پاداشتى په‌رستن تیایدا له‌ هه‌زار مانگ زیاتره‌( لَیْلَةُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ) لقدر 3


٧. هۆكاره‌ بۆلێخۆش بوونى تاوانه‌كانى ڕابردوومان پێغه‌مبه‌رمان ( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى : ( من قام لیلة القدر إیمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) رواه البخارى ومسلم واته‌ : (هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در زیندووبكاته‌وه‌ و باوه‌ڕى پێى هه‌بێ و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خوابێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشوى خۆش ئه‌بێت )ا


٨. خواى په‌روه‌ردگار سوڕه‌تێكى له‌فه‌زڵى ئه‌م شه‌وه‌ ناردۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ تاقیامه‌ت ده‌خوێندرێته‌وه‌ . بۆیه‌ له‌م (10) شه‌وه‌ى كۆتاى ڕه‌مه‌زانه‌ باخوڕه‌وشتمان وه‌كو خوڕه‌وشتى پێغه‌مبه‌رى خوابێت ( صلی اللە علیە وسلم ) (كان رسول الله ( صلی اللە علیە وسلم )  یجتهد فی العشر الأَواخر مالا یجتهد فی غیرها ) رواه مسلم واته‌ : (پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )  له‌ده‌ ڕۆژى كۆتایدا زیاتر هه‌وڵى خواپه‌رستى ده‌دا به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ى له‌ ڕۆژانى ترنه‌ ئه‌دا 


بۆیه‌ ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌منداڵت نابێ و په‌نا ئه‌به‌یته‌ به‌ر شێخ و جادوگه‌ر!!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌خۆشیت و خۆڵى سه‌رقه‌بران ئه‌خۆیت !!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ژارو ده‌ست كورتیت و داواى ڕۆزى له‌ مردوان ئه‌كه‌یت !!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كێشه‌یه‌كت هه‌یه‌و بیرت چووه‌ خوایه‌ك له‌ئاسمانه‌ و له‌كێشه‌كه‌ى تۆ گه‌وره‌ تره‌


شه‌وى قه‌در به‌په‌رستن زیندو بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )  فه‌رموویه‌تى : (یترل الله فی كل لیلة إلى سماء الدنیا ، فیقول : هل من سائل فأعطیة ؟ هل من مستغفر فأغفرله ؟ هل من تأئب فأتوب علیه ؟ حتى یطلح الفجر) رواه مسلم واته‌ : (خواى په‌روه‌ردگار هه‌مووشه‌وێك دێته‌ ئاسمانى دونیا ، دابه‌زینێك لایه‌ق بێت به‌گه‌وره‌ى و جه‌لالى خۆى ، وه‌ده‌فه‌رمووێت : ئایا داواكارێك هه‌یه‌ پێ ى ببه‌خشم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه‌ داواى لێخۆش بوون بكات بۆئه‌وى لێى خۆشبم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه‌ تۆبه‌ بكات بۆئه‌وه‌ى لێى ببورم ؟ ئه‌وه‌ش تاوه‌كو سپێده‌ (فەجر یان زه‌نگ) دەردەکەوێت


نیشانه‌كانى ئه‌م شه‌وه‌


بزانه‌ ئه‌ى به‌نده‌ى گوێرایه‌ڵ ، خواى په‌روه‌ردگار یارمه‌تیت بدات به‌ڕه‌حمى خۆى و پشتیوانیشت بێ به‌سه‌ركه‌وتنى خۆى ، كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )  ده‌مه‌و به‌یانى ئه‌م شه‌وه‌ى بۆ وه‌سف كردووین ،  بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان بزانێت ئه‌م شه‌وه‌ چ شه‌وێكه‌ له‌ (أبی بن كعب)ةوه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ كه‌فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى : (صبیحة لیلة القدر تطْلع الشمس لا شعاعَ لها ، كأنها طست حتى ترتفع ) أخرجهُ مسلم رقم (762) واته‌ : (به‌ره‌ به‌یانى شه‌وى (قه‌در) خۆر هه‌ڵدێت و تیشكى نیه‌ ، هه‌روه‌كو ته‌شتێك تا ئه‌و كاته‌ى به‌رز ده‌بَته‌وه‌،)ا


وه‌له‌ (أبو هریره‌) وه‌ (ڕەزای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى: باسى شه‌وى قه‌درمان ده‌كرد له‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )  فه‌رمووى :  (أَیكم یذكر حین طلع القمر ، وهو مثل شق جفنة) أخرجه مسلم رقم (1170) واته‌ : (كامه‌تان له‌یادێتى كاتێ مانگ ده‌ركه‌وت وه‌كو نیوه‌ى قاپێك بوو)ا


وه‌له‌ (ابن عباس) ه‌وه‌(ڕه‌زاى خواله‌خۆى و باوكى بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تى : (لیلة القدر سمحة ، طلقة ، لاحارة ، ولاباردة ، تُصبح الشمس صبیحتها ضعیفة حمراء) أخرجهُ الطیالسى رقم : (349) ، وابن خُزَیمة (3/231) والبزار : (1/ 486) وسندهُ حَسَنُ  واته‌ : (شه‌وى قه‌در شه‌وێكى بێ ده‌نگ و ڕوونه‌ ، نه‌گه‌رمه‌ و نه‌سارد خۆرى به‌یانیه‌كه‌ى لاوازو سور ده‌بێ )ا


وه‌هه‌ندێك نیشانه‌ هه‌ن كه‌له‌نێو خه‌ڵكیدا باوه‌ وه‌ك (سه‌گه‌كان له‌وشه‌وه‌ ناوه‌ڕن ،و، داره‌كان سوژده‌ ئه‌به‌ن،و، ئاوه‌شۆڕه‌كان شیرین ئه‌بن ) ئه‌مانه‌ هه‌مووى هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌شه‌رعیشدائه‌صڵى نیه‌به‌ڵكو نیشانه‌ ڕاسته‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌له‌پێشدا خستمانه‌ ڕوو . له‌كۆتایدا ئه‌ڵێم ئه‌ى موسڵمانى له‌خواترس شوكرى خوابكه‌ كه‌ ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ زیندووى ڕه‌نگه‌ ڕه‌مه‌زانى داهاتوو ژیانت به‌ جێهێشتبێت و كه‌سێك نه‌بێت له‌جیاتیت ته‌نها دوو ڕكات نوێژبكات ئه‌و جا په‌نجه‌ى په‌شیمانى ئه‌گه‌زى هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌و جۆره‌ كه‌مته‌رخه‌مانه‌ ئه‌فه‌رمووێت :(حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّی أَعْمَلُ صَالِحًا فِیمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ یَوْمِ یُبْعَثُونَ)المؤمنون: ٩٩ - ١٠٠   واته‌ : (هه‌تا كاتێ مردن دێت بۆهه‌ركامیان ئه‌وسا ئه‌ڵێ : ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بم گه‌ڕێنه‌وه‌ (بۆدونیا) به‌ڵكو كرده‌وه‌ى چاكه‌بكه‌م (له‌برى ئه‌وه‌ى نه‌م كردوه‌) له‌و ته‌مه‌نه‌ى له‌ده‌ستم چوو ، نه‌خێر بێگومان ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و ئه‌یڵێ وله‌پاش مردنیشیان له‌ژیانى به‌رزه‌خدا ئه‌ژین تا ڕۆژێك زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ )ا


ا(سبحان الله) ئه‌وانه‌ى مژده‌ى به‌هه‌شتیان پێدرابوو ده‌گریان و به‌گریانه‌وه‌ شه‌وى قه‌دریان زیندوو ئه‌كرده‌وه‌ ، ئێمه‌ش هێشتا نازانین ئه‌نجاممان بۆكوێ یه‌ كه‌چى یانزه‌ مانگ و بیست شه‌و بۆ خۆمان ئه‌خه‌وین كه‌چى ناتوانین ته‌نها (10) شه‌و شه‌ونخونى بكه‌ین له‌پێناو لێخۆشبوونى په‌وه‌ردگار بۆیه‌ موسڵمانى به‌ڕێز ته‌نها پێت ئه‌ڵێم به‌ر له‌وه‌ى مردن یه‌خه‌ت بگرێت به‌ته‌نها (10) شه‌و په‌رستن گۆڕى تاریكت ڕووناك بكه‌ره‌وه‌ و لێخۆشبوونى په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆت به‌ده‌ست بێنه

          

صفحات سایت

پیچک