تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

عه‌وله‌مه‌ى به‌دڕه‌وشتى


ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

ئه‌مریكاو ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا له‌ ڕێى عه‌وله‌مه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌ڵاى و به‌دڕه‌وشتى له‌ وڵاته‌ ئیسلامییه‌كاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌، تا له‌م ڕێگایه‌شه‌وه‌ زیاتر تواناى لاوانیان به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و ژێرده‌سته‌یان بكه‌ن.. ئه‌مه‌ش دیاره‌ سیاسه‌تى ئه‌مڕۆیان نیه‌، كاتێك ناپلیۆن هێرشى هێنایه‌ سه‌ر میسر له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌ جه‌نگیه‌كاندا كه‌پڕبوون له‌ سه‌ربازو تفاقى جه‌نگ، كه‌شتى پڕ له‌ ئافره‌تى سۆزانى و به‌دڕه‌وشتیشى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو، كه‌پرسیاریان لێكرد له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ت بۆ هێناوه‌، وتى: ئه‌م ئافره‌تانه‌ له‌سوپاكه‌ كاریگه‌رترن بۆ نه‌هێشتنى ڕه‌وشت وخووى به‌رزو ده‌ست گرتن به‌سه‌ر میسردا. 
به‌ڕاستى دوژمنان له‌ ڕێى هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووپه‌رستیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ هێڵى به‌رگرى موسڵمانان بشكێنن و ده‌سته‌مۆیان بكه‌ن، قورئان ده‌فه‌رموێت:[ وَیُرِیدُ الَّذِینَ یَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَن تَمِیلُواْ مَیْلاً عَظِیما] النسا‌و27. واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ دواى هه‌واو ئاره‌زوو شه‌هه‌وات كه‌وتوون ده‌یانه‌وێت كه‌ زۆر به‌خراپى له‌ ڕێى ڕاست لاتان بده‌ن.

به‌ڵێ..ڕۆژئاوا له‌ ڕێى عه‌وله‌مه‌ى به‌دڕه‌وشتیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ڕاستیه‌كان لاى خه‌ڵكى ئاوه‌ژوو بكاته‌وه‌و بیروبۆچونى خه‌ڵكى بگۆڕێت و، به‌یاساو له‌ ڕێى فشاره‌وه‌ بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت، تاوانبارو فاحیشه‌كاران بپارێزێت و هه‌ركه‌س داواى پاكى وڕه‌وشت به‌رزى بكات نامۆبێت و دژایه‌تى بكرێت، هه‌روه‌ك زه‌مانى حه‌زره‌تى ( لوگ) سه‌لامىخواى لێبێت كه‌ ڕایه‌كى گشتیان دروست كردبوو، كه‌ داواى ده‌كرد ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌ ( لوگ )ن له‌ وڵات شاربه‌ده‌ركرێن [أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْیَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ یَتَطَهَّرُونَ] النمل/56. 
واته‌: ئالى لوگ له‌ وڵات ده‌ربكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان كه‌سانێكن داواى پاكێتى و ڕه‌وشت به‌رزى ده‌كه‌ن. 
نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌ست وه‌ردانى ئه‌مریكا له‌ كاروبارى وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان، ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ كه‌ئه‌ندامانى كۆنگرسى ئه‌مریكى ئاڕاسته‌ى باڵوێزى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى كرد له‌ واشنتۆن، له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى بیست و شه‌ش كه‌سى به‌دڕه‌وشت كه‌ له‌ئوتێله‌كانى أبوڤبى خه‌ریكى كارى گه‌لى لوگ بوون گرتنى، له‌نامه‌كه‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ چ پله‌یه‌ك له‌كۆیلایه‌تى، به‌جۆرێك كه‌ له‌ ئیجرائاتێكى ئاوا ئاساییدا ئه‌مریكا فشار دروستده‌كات له‌سه‌ریان، دیاره‌ كه‌پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و گرتنه‌ ده‌ربڕیوه‌و ئنجا ئه‌ندامانى كۆنگرسى ئه‌مریكیش ده‌نگى خۆیان ده‌خه‌نه‌ پاڵ ده‌نگى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن، نامه‌كه‌ش ده‌ڵێت:
19 كانونى یه‌كه‌م /2005 ز 
به‌ڕێز عصرى ڤاهرى 
باڵیۆزى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو 
باڵیۆزخانه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو
3522 دادگاى نێوده‌وڵه‌تى N W
واشنتۆن دى سى 2008 
جه‌نابى باڵێۆز
ئێمه‌ ئه‌مه‌ت بۆ ده‌نوسین تاپاڵپشتى خۆمانت بۆ ده‌رخه‌ین بۆناڕه‌زاییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى گرتنى (26 ) كه‌سى عه‌ره‌بى ( شاژ )، كه‌پولیس له‌ دوبه‌ى هه‌ڵى كوتایه‌ سه‌ریان له‌ ئوتێلێكى ئه‌بوڤبى
ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ئه‌و پیاوانه‌ دادگایى ده‌كرێن و ڕه‌نگه‌ حوكم بدرێن به‌به‌ندكردن، یان جه‌ڵده‌لێدان، جاهه‌روه‌ك له‌قسه‌وباسى وه‌زاره‌تى ناوخۆتانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى ئه‌گه‌ر ڕازى بێت به‌چاره‌سه‌رى هۆرمۆنى ئه‌وا سزاكه‌ى كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ڕاسته‌، ئێمه‌ واده‌زانین كه‌ئه‌مه‌ كارێكى زۆر لێكردنه‌و ناگونجێ له‌گه‌ڵ یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا.. 
هه‌روه‌ها ده‌شترسین له‌وه‌ى كه‌ئه‌م گرتنانه‌ به‌شێك بن له‌هه‌وڵێكى فراوانى به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بۆدۆزینه‌وه‌و گرتنى            ( شاژه )كانى وڵاته‌كه‌تان، كه‌له‌ڕاستیدا پاش ئه‌و گرتنانه‌ وه‌زیرى دادوكاروبارى ئیسلامیتان ڕایگه‌یاند كه‌: ( كارى شاژو گه‌لى لوگ له‌سه‌ر خاكى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى جێى نابێته‌وه‌ )ا
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌بانگه‌وازه‌كه‌یدا بۆ باوكان و دایكان كه‌ ئاگادارى لادانى منداڵه‌كانیان بن، نامه‌یه‌كى ئاشكرابوو بۆ ( شاژه )كان كه‌نه‌ك هه‌ر بێزراون له‌ وڵاتدا، به‌ڵكو دژایه‌تى كردنیشیان سیاسه‌تێكى گشتییه‌و ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌یه‌. ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین ئاگادارت بكه‌ین كه‌ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئیمارات بۆدۆزینه‌وه‌ى شازه‌كان كه‌ ئازارى كه‌س ناده‌ن و دادگاى كردنیان، ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ئێمه‌ له‌ئێوه‌ چاوه‌ڕێى بووین كه‌ وڵاتێكى هاوپه‌یمانن، هه‌روه‌ها هانت ده‌ده‌ین كه‌هه‌ر ئێستا ڕابگیرێ !! 
ئێمه‌ واده‌زانین كه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ نه‌ك هه‌رهه‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌وشتین، به‌ڵكو مه‌وقفى وڵاته‌كه‌تان له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ڕوخێنێ كه‌له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى بهێننه‌ لاى خۆتان و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆئه‌وه‌ى ببنه‌ بنكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ هۆكانى گواستنه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندن و گه‌شتیارى
ئه‌وه‌ش (دبى) كه‌زۆر خێرایه‌ له‌سه‌رئاستى جیهاندا له‌ڕووه‌كانى گه‌شتیارى كه‌ ده‌ستكه‌وتى گه‌شتیارى تیایدا 17 % ى ده‌سكه‌وتیانه‌.. ئێمه‌ ئاواته‌ خوازین كه‌تێبگه‌ن كه‌ به‌دواداچوونى وڵاته‌كه‌تان بۆ ( پیاوه‌ شازه‌كان ) و دادگاى كردنیان ده‌بێته‌ بێزارى بۆ زۆر له‌و گه‌شتیارانه‌ى جیهان كه‌ ده‌تانه‌وێ ڕووبكه‌نه‌ وڵاته‌كه‌تان، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ بێزارى بۆ زۆر له‌حكومه‌ت و ده‌زگاكان، كه‌وا داده‌نێنن ئه‌م ڕه‌فزكردنه‌ ترسناكه‌ بۆ ئه‌و تاكانه‌ى كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر مه‌یلى جنسیان شتێكه‌ قبوڵ ناكرێت
ئه‌وانه‌ى كه‌ واژۆیان كردووه‌
النائب بارنى فرانك                                     النائبه‌ إلیانا روس لیتینین 
النائب توم لانتوس                                      النائبه‌ سو كیلى   
النائب جیمس لیتیش                                   النائبه‌ جارى أكرمان 
النائب كریستوفر شیز                                  النائبه‌ كارولین مالونى 
شایانى باسه‌ چواركه‌س له‌م هه‌شت كه‌سه‌ جوله‌كه‌ن !! 

          

صفحات سایت

پیچک