تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

یه‌كێك له‌ پیاوچاكان پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ترین سوپای خوا


ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

یه‌كێك له‌ پیاوچاكان پرسیاری‌ لێكرا ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌ترین سوپای‌ خوا؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی‌: من ته‌ماشای‌ ئاسنم كرد بینیم گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌، پاشان سه‌یری‌ ئاگرم كرد بینیم له‌ ئاسن به‌ هێزتره‌ و ئاسن ده‌تاوێنته‌وه‌... گوتم: ئاگر گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
ئینجا سه‌یری‌ ئاوم كرد بینیم ئاگر ده‌كوژێنته‌وه‌، گوتم: ئاو گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
پاشان سه‌یری‌ هه‌وره‌كانم كرد بینیم ئاو هه‌ڵده‌گرن، گوتم: هه‌وره‌كان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...
پاشان سه‌یری‌ هه‌وام كرد بینیم پاڵ به‌ هه‌وره‌كان ده‌نێن و ده‌یان جولێنن، گوتم: هه‌وا گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
پاشان سه‌یری‌ چیاكانم كرد بینیم رێ‌ له‌ هه‌وا ده‌گرن، گوتم: چیاكان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...
پاشان سه‌یری‌ مرۆڤه‌كانم كرد بینیم له‌سه‌ر چیاكان راده‌وه‌ستێت و ده‌یان تاشێ‌، گوتم: مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...

پاشان سه‌یری‌ نوستنم كرد كه‌ به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت و مرۆڤ به‌رامبه‌ری‌ بێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌، گوتم: خه‌و گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
پاشان سه‌یری‌ ئه‌وه‌م كرد كه‌ خه‌و لاده‌بات، بینیم خه‌م و په‌ژاره‌یه‌، گوتم: خه‌م و په‌ژاره‌ گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...
پاشان سه‌یرم كرد خه‌م و په‌ژاره‌ جێگایه‌كه‌ی‌ ناو دڵی‌ مرۆڤه‌، گوتم: دڵ گه‌ره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
وه‌ بینیم ئه‌و دڵه‌ ئارام ناگرێت و هێمن نابێ‌ ته‌نها به‌ یادی‌ خودا نه‌بێ‌، بۆیه‌ گوتم گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودا یادی‌ خودایه‌...
وه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ‌: ((الذین أمنوا وتطمئن قلوبهم بذكر الله ألا بذكر الله تطمئن القلوب))ا
كه‌واته‌: با له‌هه‌موو كاتێكدا یادی‌ خودا بكه‌ین و له‌بیری‌ نه‌كه‌ین
          

صفحات سایت

پیچک