ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

شكاندنی‌ ڕۆژوو ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌


ئاماده‌كردنی: ئه‌میر ڕه‌زا

مرۆڤ هه‌ندێكجارو له‌ هه‌ندێك كاتدا پێویست ناكات ڕسته‌كان ته‌واو بكات، یان باشتر بڵێم مرۆڤ بڕیار نییه‌ هه‌موو شتێك‌و هۆكاری‌ هه‌موو شتێك بزانێت، زۆرجار له‌ بابه‌ته‌ فیقهی‌و عیباده‌تیه‌كاندا ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێین به‌دوای‌ حیكمه‌تی‌ ئه‌و بابه‌ته‌دا، بۆ نموونه‌ باسی لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان یان لایه‌نه‌ مرۆییه‌كانی‌ ده‌كه‌ین‌و، به‌ دوای‌  سوده‌كانی‌ نوێژ، ڕۆژوو، ده‌ستنوێژ، چاكه‌كردن،....هتد ده‌گه‌ڕێین، له‌كاتێكدا ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ دیوێكی‌ بابه‌ته‌كه‌ن، دیوه‌كه‌ی‌ تری‌ سوود نییه‌، به‌ڵكو ڕازه‌ له‌گه‌ڵ خودا، ئه‌گه‌ر بڵێین سودی‌ ده‌ستنوێژ پاك‌وخاوێنییه‌، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌ بێ ده‌ستنوێژیش پاك‌وخاوێنی‌ ڕابگرین، كه‌واته‌ بابه‌تی‌ ده‌ستنوێژ ته‌نیا پاك‌و خاوێنی‌ نییه‌، به‌ڵكو ڕازه‌، نهێنییه‌، ڕۆژوویش وه‌هایه‌، پایه‌ی‌ دووه‌می‌ ڕۆژوو ڕازی‌ مرۆڤه‌ بۆ خوا، ڕازێك كه‌ ته‌نیا خۆت‌و خودا ده‌یگۆڕنه‌وه‌ (ته‌نیا خۆت‌و خوا ده‌زانن كه‌ به‌ڕۆژوون یان نا)، كه‌واته‌ پایه‌ی‌ دووه‌می‌ عیباده‌ته‌كان له‌وانه‌یش ڕۆژوو، مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ عاشقانه‌یه‌، چونكه‌ نهێنی‌ سه‌نته‌ره‌، عاشقه‌كان پێویستیان به‌ ڕازه‌، پێویستیان به‌ ژیانێكه‌ له‌ 

ده‌ره‌وه‌ی‌ سودو زیان، ژیانێك كه‌ ژوان به‌رده‌وامه‌ تیایدا، هه‌ربۆیه‌ نهێنی‌ نرخێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ (ڕۆژوو بۆ منه‌و ته‌نیا خۆشم پاداشتیان ده‌ده‌مه‌وه‌)، بۆیه‌ نابێت نهێنی‌ بشكێنرێت، گه‌وره‌یی عیشق له‌ گه‌وره‌یی نرخی‌ ئه‌م ڕازه‌یه‌، كه‌ ڕاز نه‌ما عیشقیش نامێنێت، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ: (كاتێك ڕۆژوویه‌ك به‌ ئه‌نقه‌ست شكێنرا، ئه‌وا به‌ ڕۆژوو بوون له‌ هیچ ڕۆژێكی‌ تردا خێری‌ ئه‌و ڕۆژووه‌ی‌ نییه‌ كه‌ له‌كاتی خۆیدا شكێنراوه‌)، چونكه‌ ڕۆژوو شكاندن ته‌نیا شكاندنی‌ ڕۆژوو نییه‌، به‌ڵكو ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، كه‌ نابێت ئاشكرا بكرێت، (باسمان له‌وه‌ نییه‌ هۆكارێكی‌ هه‌بێت بۆ شكاندنی‌)، هیچ شتێك  هێنده‌ی‌ هه‌ڵگرتنی‌ نهێنی‌ قورس نییه‌، هیچ شتێكیش له‌ نهێنی‌ و ڕاز به‌ نرختر نییه‌، چونكه‌ ڕاز خوانی‌ عیشقه‌، زۆرترین كه‌ره‌سته‌ی‌ شكاو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ن، كه‌ له‌ شكاندنی‌ نهێنیدا بڵاو ده‌بنه‌وه‌. 
هه‌ربۆیه‌ گرنگی‌ ڕۆژوو له‌ نهێنییه‌كه‌یدایه‌، كه‌س دروست نازانێت كه‌ تۆ به‌ڕۆژوویت به‌ مانا قوڵه‌كه‌ی‌، ته‌نیا خۆت‌و خوا ده‌زانن، تۆ له‌ ڕه‌مه‌زاندا باشتر خوا ده‌بینی‌ به‌چاوی‌ دڵ، ڕۆژووی‌ تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌و ئه‌ویش ته‌نها داوێتی‌ به‌ تۆ، نه‌یداوه‌ به‌ ئاژه‌ڵه‌كان، لێره‌وه‌ خودا ڕێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ مرۆڤ گرتووه‌ كه‌ نهێنی‌ لادركاندووه‌، نهێنی‌ لای‌ كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كان ده‌وترێت، ڕۆژوو بۆ بوونه‌وه‌رێكی‌ ڕێزداری‌ وه‌كو مرۆڤه‌، ڕێزێك كه‌ ئه‌به‌دییه‌، ته‌نیا ڕێزێك كه‌ مرۆڤ بزانێ ڕێزی‌ لێگیراوه‌ ئه‌و ڕێزه‌ ئه‌به‌دیه‌یه‌، كه‌ خودا ده‌یدات به‌ مرۆڤ و كۆتایی پێ ناهێنێت، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ خوا ناترسین، به‌ڵكو خۆشمان ده‌وێت، له‌ ڕۆژوو بێزار نابین، چونكه‌ مافی‌ خۆمانه‌ نهێنیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ خودادا، له‌ شه‌وی‌ قه‌دردا ناخه‌وین، چونكه‌ ترسمان هه‌یه‌ نه‌ك له‌ خودا، به‌ڵكو ترسه‌ له‌ نه‌مانی‌ ڕازه‌كانی‌ نێوانمان، ترسێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ترسی ته‌نیاییه‌، ترسی ئێمه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ته‌نیا نین، ئه‌وساته‌ی‌ كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین ته‌نیاین ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه‌ كه‌ ناترسین، چونكه‌ نهێنیمان نییه‌!
له‌ ڕه‌مه‌زاندا دوعا زۆر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ڕازێكی‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ به‌ خودای‌ ده‌ڵێین، خودا پێی خۆشه‌ ئێمه‌ به‌ گریانه‌وه‌ داواكانمان به‌ خۆی‌ بگه‌یه‌نین، چونكه‌ حه‌ز ده‌كات به‌ نازه‌وه‌ داوای‌ لێ بكه‌ین، كاتێك له‌كاتی‌ دوعاكردندا به‌ مانا قووڵه‌كه‌ی‌ ده‌گرین، دڵنیابه‌ له‌و ساته‌دا كه‌ به‌ (قووڵی‌‌و پڕ مانایی) ده‌گرین، واته‌ گریانه‌كه‌ ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی‌ تیابێت، ئه‌وا خوا ڕاسته‌وخۆ له‌ گه‌ڵ خۆتدایه‌، ڕاسته‌وخۆ حزوری‌ هه‌یه‌، گریانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌عشوقی ڕاسته‌قینه‌ هاتووه‌ته‌ لات، بۆیه‌ ده‌گه‌یته‌ ئاستی‌ نازكردن، نازێكی‌ شه‌ریفانه‌، كه‌ چیدی‌ به‌رگه‌ی‌ دووری‌ خودا ناگرین، به‌رگه‌ی‌ دووری‌ نیعمه‌ته‌كانی‌ ناگرین، چونكه‌ به‌ نیعمه‌ته‌كانیش قایلین ماده‌م بۆنی‌ ئه‌وی‌ لێدێت، ئه‌و نازه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی‌‌و هه‌ڵنه‌گرتنیدا چێژی‌ تێدایه‌ (ئه‌م چێژه‌یه‌ وامان لێده‌كات، كه‌ نائومێد نه‌بین له‌ قبوڵنه‌كردنی‌ دوعا)، هه‌ربۆیه‌ تینوێتیمان بۆ گه‌یشتن به‌ خودا به‌ ڕشتنی‌ فرمێسك ده‌شكێت، فرمێسكیش نیشانه‌ی‌ ساغ و سه‌لامه‌تی‌ دڵه‌. 
لام وایه‌ نهێنی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ڕه‌مه‌زان له‌ وه‌رچه‌رخاندنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خودا، له‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ عاشقانه‌، له‌ پێناوی‌ عروجكردنی‌ ڕۆحی‌ ئێمه‌یه‌، هێنده‌ به‌رز ببینه‌وه‌ كه‌ بتوانین ڕێزه‌ بێشوماره‌كه‌ی‌ خودا له‌ ئێمه‌ بگوازینه‌وه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ مرۆڤه‌كان، له‌ هه‌وڵی‌ به‌ واقیعی كردنی‌ خه‌ونێك بین، خه‌ونێك كه‌ پڕبێت له‌ دڵسۆزی‌ و ڕێزگرتن له‌ مرۆڤه‌كان، ئه‌وه‌ی‌ چێژ له‌ خۆشه‌ویستی‌ خودا ببینێت، چێژ له‌ خۆشه‌ویستی‌ دروستكراوه‌كانیشی‌ ده‌بینێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئیمانداران به‌رزترین ئاستی‌ لێبوورده‌یی‌و مرۆڤ دۆستیان هه‌بێت، به‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ عاشقانه‌ له‌گه‌ڵ خودادا ده‌توانێت ئه‌وه‌ بكات، ڕه‌مه‌زان ده‌بێ بچێژرێت وه‌كو شێخی‌ سه‌عدی‌ ده‌فه‌رموێ: (سه‌یرم لێدێ كه‌سێك تامی‌ سێوی‌ به‌هه‌شت بكات كه‌چی‌ تامی‌ سێوی‌ دونیای نه‌كردبێت) مه‌به‌ست له‌ سێوی‌ دنیا نزیكی‌ ئێمه‌یه‌ له‌ خودا له‌و دورییه‌وه‌ كه‌ دیوارێكی‌ ئه‌ستوور له‌ نێوانماندایه‌ كه‌ دونیایه‌، منیش پێم سه‌یره‌ به‌رهه‌می‌ عیباده‌ته‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان له‌ به‌هه‌شتدا ببینین، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می‌ ڕازه‌كانیمان له‌ دونیادا نه‌بینیوه‌. 
          

صفحات سایت

پیچک