ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

له‌ڕه‌مه‌زاندا ماڵه‌كانیش ده‌بنه‌ مزگه‌وت


ئاماده‌كردنی: مه‌حبوبه‌ قادر

له‌گه‌ڵ هاتنی‌ مانگی‌ پڕخێروبه‌ره‌كه‌تی‌ ڕه‌مه‌زان موسڵمانان به‌چه‌ندین عیباده‌تی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ پێشوازی‌ گه‌رم له‌م مانگه‌ده‌كه‌ن، تایبه‌ت تریش نوێژی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ته‌راویحه‌ كه‌مسوڵمانان به‌شه‌وقه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌ده‌ن بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ مزگه‌وته‌كان چه‌ندین كه‌سانی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌رگای‌ ماڵه‌كانیان به‌ڕووی‌ نوێژخوینانی‌  ئافره‌تان بۆ به‌جێگه‌یاندنی‌ سونه‌تی‌ ته‌راویح واڵائه‌كه‌ن ، به‌ڵام كه‌م تازۆر ئه‌م دیارده‌یه‌ لای‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش قورس ‌وگرانه‌، بۆیه‌ بۆنه‌مانی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵه‌كان وڕێگریان ده‌كرد، ئیستاش له‌هه‌ندێ‌ گه‌ڕه‌ك وناوچه‌ ئه‌م ڕێگریه‌ هه‌ر ماوه‌، حاجی‌ محمد خاوه‌نی‌ یه‌كێك له‌وماڵانه‌یه‌كه‌ له‌ساڵی‌ 2000 به‌به‌رده‌وامی‌ ته‌راویحی‌ ژنان له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌كرێت، كاتێك ئه‌چێته‌مزگه‌وتی‌ كۆڵانه‌كه‌یان نه‌قیبی‌ ئاسایشه‌كه‌ له‌مزگه‌وت ئه‌بێ‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێ‌ ده‌كات وپێ‌ ده‌ڵێت:" حاجی‌ نابێت چی‌ تر ته‌راویح وكۆبونه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌تدا هه‌بێت، حاجیش وه‌ڵامی‌ نه‌قیبی‌ ئاسایشه‌كه‌ ئه‌داته‌وه‌كه‌‌و، ده‌ڵێت: ماڵ ماڵی‌ خۆمه‌‌وخۆم بڕیارئه‌ده‌م كه‌چی‌ 

بكه‌وچی‌ نه‌كه‌م، كه‌س ناتوانێ‌ بێته‌ سه‌رماڵه‌كه‌م‌و ‌وكه‌سیش ناتوانێت ڕێگریم لێ‌ بكات وسنورم بۆ دیاری‌ بكات"
منیره‌ عه‌بدوڵڵا خانمێكی‌ چالاكه‌ له‌ڕاپه‌راندنی‌ ئیش‌وكاره‌كانیدا، له‌ساڵی‌  1996وه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ خه‌تمی‌ قورئان‌و نوێژی‌ ته‌راویح‌و چه‌ندین ده‌رس ‌وده‌وره‌ له‌ماڵیاندا بووه‌، به‌ڵام  ئێستا به‌هۆی‌ بچوكی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ ته‌نهاخه‌تمی‌ قورئانی‌ تیدایه‌، ئه‌م خاتوونه‌ له‌وته‌یه‌كیدا به‌ئاینده‌ی‌ ڕاگه‌یاند:"دوو شه‌وپێش ڕه‌مه‌زان له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فونییه‌وه‌ ئاسایشێك به‌ناوی‌(س ) ئیهانه‌ی‌ كرد كه‌بچم بۆ ئاسایشی‌ ئه‌زمڕ كه‌ چی دی‌ نوێژی‌ ته‌راویح وخه‌تمی‌ قورئان وكاروچالاكیه‌كانم نه‌كه‌م به‌ڵام من ڕازی‌ نه‌بووم به‌چونم بۆ ئاسایشی‌ ئه‌زمڕ، زۆر محاوه‌له‌ی‌ كردویستی‌ له‌نزیكه‌وه‌ بمبینێت وقسه‌م له‌گه‌ڵ بكات ئه‌ومجاله‌شم نه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ویستی‌ به‌ته‌له‌فون پێ وتم كه‌نابێت ده‌رس وده‌وروته‌راویح له‌ماڵه‌كه‌یدا بێت، پێشی‌ وتبوو كه‌ئێوه‌ بنكه‌وباره‌گاتان هه‌یه‌ پێویست ناكات له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌وشتانه‌بكه‌ن یاخود كیتابێك بهێنه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف ‌وبچنه‌ مزگه‌وته‌كان ئه‌میش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت ئه‌وقاف له‌ ده‌ستی‌ ئێوه‌دایه‌و مزگه‌وت بۆ پیاوبڤه‌یه‌!!!... چ جای‌ ئێمه‌ی‌ ژنان، خوای‌ گه‌وره‌ ماڵی‌ پێداوم منیش له‌پێناوی‌ خواماڵم به‌خشیوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ‌ پێمبڵێ كه‌چی‌ بكه‌م له‌ماڵه‌كه‌مدا، گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن بچن ئه‌وماڵانه‌ داخه‌ن كه‌كاری‌ فاحیشه‌وله‌شفرۆشی‌ تێدایه‌ وه‌رن ده‌عمی‌ ئێمه‌بكه‌ن كه‌به‌خواپه‌رستی‌ ودینداری‌ به‌ره‌نگاری‌ ئه‌وبه‌دڕه‌وشتیه‌ ئه‌بینه‌وه‌" 
له‌ڕه‌مه‌زاندا ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدان‌و زیندوكردنه‌وه‌ی‌ سونه‌ته‌كانن له‌ماڵ‌و مزگه‌وته‌كاندا بۆ خوا له‌خۆ رازیكردن‌و ئاسوده‌بونی‌ ڕۆحیان .
          

صفحات سایت

پیچک