تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له‌ئیسلامدا

وه‌رگێرانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌:: ئه‌حمه‌د عه‌لی

یه‌كسانی ناو خێزان له‌ نێوان ئه‌و ماف و ئیلتیزاماتانه‌ی كه‌ ژن (ئافره‌ت) هه‌یه‌تی
ئیسلام ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هاوده‌می هه‌یه‌ له‌ نێوان ماف و ئیلتزاماته‌كانی خێزان هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌  ده‌فه‌رموێت: {وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِی عَلَیْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ} [البقره‌ : 228]، واته‌:" ژنان مافیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر پیاوانه‌وه‌ به‌ وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ بۆ پیاوانه‌ له‌سه‌ر ژنان به‌ گوێره‌ی باو و نه‌ریتێك كه‌ په‌سه‌نده‌ له‌ ئیسلامدا"ت.ئاسان

یانی ژنان هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌ركی ژنانه‌یان له‌سه‌ره‌، مافی ڕه‌وای خۆشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، ده‌بێ هه‌ردوولا مافه‌كانی یه‌كتر بپارێزن، و كه‌سێكیان سته‌م له‌ویتریان نه‌كات، له‌سه‌ر پیاوانه‌ ماره‌ییان بده‌ن، و ژیان و ژیواری باشیان بۆ په‌یداكه‌ن، و قه‌تیش ئه‌زیه‌ت و ئازاریان نه‌ده‌ن، هه‌روایش ده‌بێ ژنان پارێزگاری ماڵ و حاڵی مێرده‌كانیان ببن و 

به‌هه‌ده‌ری نه‌ده‌ن، و ڕوخۆش، و ڕوگه‌ش بن له‌ ته‌كیاندا، زیاده‌ڕه‌و (موسریف) نه‌بن له‌هیچ كارێكیاندا

هه‌روه‌ها ئافره‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پرس و ڕای پێ بكرێت له‌ نێو خێزاندا له‌ كاروباری به‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كان و كاروباری تری تایبه‌ت به‌ خێزان، خوای گه‌وره‌  ده‌رباره‌ی له‌ شیرگرتنه‌وه‌ی منداڵ ده‌فه‌رموێت: { فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَنْ تَرَاضٍ مِنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَیْهِمَا} [البقره‌ : 233]، واته‌:" خۆ ئه‌گه‌ر دایك و باوك هه‌ركاتێك به‌ ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردولایان ویستیان منداڵه‌كه‌یان له‌ شیر ببڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ قه‌یناكات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیرپێدانی منداڵه‌كانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناكات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه‌، به‌ مه‌رجێك ماف و كرێیان به‌جوانی و شایسته‌ پێبده‌ن"ت.ئاسان

هه‌روه‌ها خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: {وَأْتَمِرُوا بَیْنَكُمْ بِمَعْرُوفٍ } [الطلاق : 6]، واته‌:" ده‌شكرێ له‌ناو خۆتاندا به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ند ڕاوێژ بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، ژنه‌كه‌ به‌ڕێك و پێكی شیره‌كه‌ بدا، و پیاوه‌كه‌ش كرێكه‌ی بدات، واتا: كه‌سیان زیان به‌ منداڵه‌كه‌ نه‌گه‌یه‌نن"ت.ئاسان

ئێستاش بۆمان ڕونبووه‌وه‌ كه‌وا ده‌بێت ئه‌و فه‌رمانانه‌ی ژن و مێرد ده‌یكه‌نه‌ سه‌ریه‌كتری به‌شێوه‌یه‌كی چاك و نه‌رم و نیان و به‌ هێمنی بێت له‌و كارانه‌ی تایبه‌تن به‌ خێزان، بۆ له‌دایك بوونی منداڵ و شیرپێدانی دایكه‌كه‌ به‌ منداڵه‌كانی و په‌روه‌رده‌كردنیان، هه‌روه‌ها كاری تریش

به‌ تایبه‌تی تریش پێویسته‌ له‌سه‌ر پیاو به‌ نه‌رم و نیانی و هێمنی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بكات، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێ ده‌كات: { یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا لَا یَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَیْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ یَأْتِینَ بِفَاحِشَةٍ مُبَیِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَیْئًا وَیَجْعَلَ اللَّهُ فِیهِ خَیْرًا كَثِیرًا } [النسا‌ء  19]، واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ دروست نیه‌ بۆتان ژنان به‌ زۆر بكه‌نه‌ میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌كو كه‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌كه‌ن تا هه‌ندێك ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێكی ئاشكرا و دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌ جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزاربوون، ئه‌وه‌ دوورنیه‌ و ده‌شێت حه‌زتان له‌ شتێك نه‌بێت و خوا بیكات به‌ مایه‌ی خێر و بێری زۆر و بێ سنوور"ت.ئاسان

ئیبنو عه‌باس (ڕه‌زای خوایان لێ بێت) له‌ هۆكاری دابه‌زیینی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت:" له‌ سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئافره‌ت هه‌ر وه‌كو كه‌له‌پور ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێده‌كرا، هه‌ر كه‌سێك مردبا، خزم و كه‌س و كاره‌كه‌ی، ده‌هاتن یا ژنه‌كه‌یان ماره‌ ده‌كرد، وه‌ یان ئه‌یاندا به‌ كابرایه‌كی تر، یان نه‌یان ده‌هێشت جارێكی تر مێرد بكاته‌وه‌، ئه‌وجا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی دابه‌زانده‌ خواره‌وه‌

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان -- صلى الله علیه‌ وسلم -- ده‌فه‌رموێت: (( خَیْرُكُمْ خَیْرُكُمْ لِأَهْلِهِ، وأَنَا خَیْرُكُمْ لِأَهْلِى))، واته‌:" باشترینتان باشترین كه‌ستانه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ی، وه‌ من باشترینتانم بۆ خێزانه‌كه‌م،". ئه‌بو داود بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه


سه‌رچاوه‌.. اسلام الیوم
          

صفحات سایت

پیچک