تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ،ژن و پیاو ده‌بێ‌ چی‌ بكه‌ن؟

وه‌رگێڕانی‌ به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌: مودریك عه‌لی‌ عارف

ئایا تا ئێستا بیرتان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (365)ی‌ ڕۆژه‌كه‌ی‌ ساڵدا، هاوسه‌ره‌كه‌تان چه‌ند جار له‌سه‌ر پیشه‌ و كاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ڕۆژێكتان خۆشتر و جوانتر له‌ دوێنێ‌ و ڕابردوو بێت، هه‌رگیز كارێكتان ئه‌نجام داوه‌ تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه‌ بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌تان ئه‌نجام نه‌داوه‌، ئه‌وا خراپ نییه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌ به‌دواوه‌ بیری‌ لێبكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م كار و هه‌وڵه‌شتاندا سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌سوده‌ و په‌یڕه‌وی‌ كردنی‌ خاڵه‌كانی‌ به‌و ئامانجه‌تان ده‌گه‌یه‌نێ‌:
یه‌كه‌م/ پیاو: كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ده‌بێ‌ چی‌ بكه‌م؟
ئه‌مڕۆ ئێوه‌ چه‌ندین كاتژمێرتان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵدا به‌سه‌ر بردووه‌، ئه‌وه‌ بزانن كاتێك كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن و قسه‌ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و مامه‌ڵه‌ی‌ جوان دڵخۆشیان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند 

كاتژمێرێكه‌ كه‌ ئه‌وان ئێوه‌یان نه‌بینیوه‌و له‌لایان نه‌بوون، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌فێرببن، هه‌رچی‌ خێراتر خۆتان له‌گه‌ڵ كه‌ش‌و ژینگه‌ی‌ ماڵه‌وه‌دا بگونجێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌و به‌ گرتنه‌ به‌ری‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ گرنگه‌ ده‌گه‌ن به‌و ئامانجه‌تان:
1ـ كاتێك كه‌ له‌شوێنكاره‌كه‌تان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌تڵێكی‌ زبڵ و خاشاك بدۆزنه‌وه‌ و له‌ته‌نیشتیدا كه‌مێك ڕاوه‌ستن، پاشان هه‌موو بیرو بۆچوون‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌پیشه‌و كاره‌كه‌تانه‌وه‌، فڕێیان بده‌نه‌ ناو سه‌تڵه‌كه‌وه‌.
ئێسته‌ئیدی‌ كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیرو زه‌ینی‌ پاك و پاكسازی‌ كراوتان به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ بخه‌نه‌ ڕێ‌، شت و مه‌ك بۆ ماڵه‌وه‌ بكڕن‌و هه‌وڵبده‌ن بۆنه‌كانی‌ ئه‌مشه‌و به‌بیر خۆتان بهێننه‌وه‌، وه‌ك بۆنه‌كانی‌: (ساڵیادی‌ له‌دایكبوون، ساڵیادی‌ هاوسه‌رگیری‌ و زه‌ماوه‌ند، بڕیاری‌ چون بۆ سه‌ردان و میوانداری‌ و... هتد).
ده‌توانن له‌ كاتی‌ وه‌ستان له‌به‌رده‌م گڵۆپی‌ سوری‌ ترافیكدا خه‌یاڵتان بخه‌نه‌ كار و سه‌ردانێكی‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌ن، سه‌ر له‌ یه‌ك به‌یه‌كی‌ ژووره‌كان بده‌ن و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تان ـ كه‌ هه‌ر یه‌كێیكیان به‌ كارێكه‌وه‌ سه‌رقاڵن، بهێننه‌ پێش چاوتان، به‌كورتی‌ هه‌ر كارێك كه‌وا ده‌زانن سه‌رنجتان بۆ ماڵه‌وه‌ ڕاده‌كێشێ‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ن، نیگه‌ران و په‌رێشان مه‌بن، سبه‌ینێ‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ پێویست كاتتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پیشه‌ و كاره‌كه‌تان.
2ـ چاوه‌ڕوان مه‌بن كه‌ له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و چوونه‌ ناو ماڵه‌وه‌، ژنه‌كه‌تان به‌ چه‌پكێك گوڵه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیتاندا به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستابێت، ئه‌و ناتوانێت ده‌ست له‌ هه‌موو كاره‌كانی‌ هه‌ڵگرێت‌و ماوه‌یه‌كی‌ زۆر چاو ببڕێته‌ ده‌رگاكه‌ تا ئێوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.
3ـ هه‌رگیز، به‌ڵێ‌ هه‌رگیزا و هه‌رگیز كاره‌ دواكه‌وتووه‌كانی‌ شوێنكاره‌كانتان مه‌به‌نه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین جار ئه‌م قسه‌یه‌تان بیستبێت، به‌لاَم دڵنیا ببن كه‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كه‌ن، درێغی‌ مه‌كه‌ن له‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تان به‌ گشتی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌تان به‌ تایبه‌تی‌ له‌و ده‌رفه‌ته‌ كورت و كه‌مه‌ی‌ ئاماده‌بوونتان كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ن.
4ـ پرسیار له‌ هاوسه‌ره‌كه‌تان بكه‌ن كه‌ ئایا ڕۆژێكی‌ خۆشی‌ گوزه‌راندووه‌ یان نا؟ گوێ‌ له‌ قسه‌كانی‌ بگرن و بایه‌خیان پێبده‌ن، به‌لاَم له‌باره‌ی‌ كاره‌كانیه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ و داوه‌ری‌ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌رده‌دڵی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، مۆڵه‌تی‌ بده‌ن با هه‌ر چه‌نێك كه‌ ده‌یه‌وێ‌ گله‌یی‌ و سكالاَ بكات، خۆتان دوور بگرن له‌ ده‌ربڕینی‌ ڕا و بۆچوونی‌ خۆتان، مه‌گه‌ر خۆی‌ بیه‌وێ‌ كه‌ ڕا و بۆچوونتان بزانێ‌.
5ـ سوپاسی‌ هاوسه‌ره‌كه‌تان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ جادوو ده‌كات‌و ئه‌نجامی‌ زۆر گه‌وره‌و گرنگ‌و جوانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
6ـ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وێكی‌ خۆشتان له‌پێشدا بێت، پێشنیاری‌ داهێنانكارانه‌ و نوێ‌ به‌كار بهێنن، هه‌موو شه‌وێك بۆ دڵخۆشكردنی‌ ژنه‌كه‌تان كارێك ئه‌نجام بده‌ن هه‌رچه‌ند بچوكیش بێت.
7ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی‌ باش نییه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌دا، بلكێن به‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا و وڕ ببن پیایدا، یاخود له‌پشتی‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌یه‌كه‌وه‌ خۆتان حه‌شار بده‌ن و تێكه‌ڵبوون و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ژن و مناڵه‌كانتان له‌بیر و فه‌رامۆش بكه‌ن.
8ـ گرنگتر له‌ هه‌مووی‌، به‌ حه‌تمی‌ له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و چوونه‌وه‌ بۆ ماڵ، با زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتان بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌شتییه‌كانتان غه‌رق و نغرۆ بووبن.
دووه‌م/ ژن: كاتێك مێرده‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ده‌بی‌ًَ چی‌ بكه‌م؟ 
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بۆ ماڵه‌وه‌ چ كارێك ئه‌نجام بده‌ن، گرنگی‌ و بایه‌خێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، ئه‌م بابه‌ت و مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ ئایا شه‌وێكی‌ خۆشتان له‌ پێشه‌ یان نا؟!
زۆرجار هه‌موو ژن و پیاوه‌كان ـ به‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ به‌ ئیش و كاره‌وه‌ ـ ته‌نها ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی‌ شه‌ویان هه‌یه‌ بۆ قسه‌ و گفتوگۆكردن و پێكه‌وه‌بوون، كه‌وابوو چاكتر وایه‌ كه‌ بۆ هه‌رچی‌ زیاتر خۆشكردن و دڵگیركردنی‌ ئه‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ ده‌ستبه‌كار ببن، سه‌رنج له‌م خالاَنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بده‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بكه‌ن:
1ـ مێرده‌كه‌تان چه‌ندین كاتژمێری‌ له‌ شوێنی‌ پیشه‌و كاره‌كه‌یدا به‌سه‌ر بردووه‌، ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌ش و ژینگه‌ نوێیه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ ڕابێت و ئاسایی‌ ببێته‌وه‌، پێویستی‌ به‌ كات و ده‌رفه‌ت هه‌یه‌، جا ئێوه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ مه‌بن كه‌ هه‌ر به‌ هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بۆ ماڵه‌وه‌، خێرا له‌باره‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌وێته‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵتاندا، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ مێرده‌كه‌تان ماوه‌و ده‌رفه‌تێكی‌ (20تا30) خوله‌كی‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ پێبده‌ن و په‌له‌ مه‌كه‌ن.
2ـ ئه‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ مێرده‌كه‌تان له‌ ماڵه‌وه‌یه‌ گرنگی‌ و بایه‌خ به‌ بوونی‌ بده‌ن، له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تاندا به‌ جوانی‌ پێشوازی‌ لێبكه‌ن، ئه‌ڵبه‌ته‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌شتان لێناكرێت كه‌هه‌موو كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌موو شه‌وێك به‌ چه‌پكێك گوڵه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بن، به‌ڵكو هه‌ندێ‌ جار سلاَو و هه‌واڵپرسییه‌كی‌ گه‌رموگوڕ كاریگه‌رییه‌كی‌ باش و جوانی‌ ده‌بێت، به‌ هه‌ر شێوازێك كه‌ ده‌توانن ـ یان باشتر وایه‌ كه‌ بڵێم به‌ باشترین شێوه‌ ـ نیشانی‌ بده‌ن كه‌ ئاگاتان له‌ هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بوو و بایه‌خ به‌ بوونی‌ ده‌ده‌ن، تكایه‌ وڕ مه‌بن به‌و فیلمه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ی‌ كه‌ حه‌زتان لێیه‌تی‌، بۆ چه‌ند خوله‌كێك له‌ چێشتخانه‌كه‌ یان له‌ ژووره‌كه‌تاندا وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌.
3ـ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان بۆ ماڵه‌وه‌ پێشتر به‌رنامه‌ڕێژی‌ بكه‌ن، كاره‌ گرنگه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ پێویستیان به‌بایه‌خپێدان‌و كات و ئاگاداربوونی‌ زیاتر هه‌یه‌ به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تان ته‌واویان بكه‌ن، ده‌رفه‌تێكیش به‌ خۆتان بده‌ن تاوه‌كو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تاندا دابنیشن و كوپێك چای‌ یان په‌رداخێك شه‌ربه‌ت بخۆنه‌وه‌، كاتی‌ شێو و نانی‌ ئێواره‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك ڕێكبخه‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تان له‌ ده‌وری‌ یه‌كتر و له‌ سه‌ر سفره‌و خوانه‌كه‌ كۆببنه‌وه‌.
4ـ پرسیار له‌ مێرده‌كه‌تان بكه‌ن كه‌ ئایا ڕۆژێكی‌ خۆشی‌ گوزه‌راندووه‌ یان نا؟ به‌لاَم لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن و خۆتان دوور بگرن له‌ پرسیاری‌ بێ‌ ئه‌نداز و قسه‌ی‌ نابه‌جێ‌، له‌باره‌ی‌ كاره‌كانیه‌وه‌ داوه‌ری‌ مه‌كه‌ن و ته‌نها گوێ‌ بگرن، مه‌گه‌ر خۆی‌ داوای‌ ڕا و بۆچوونتان لێ‌ بكات.
5ـ یه‌كه‌مجار و به‌ر له‌ هه‌ر شتێك هه‌واڵی‌ چاك و دڵخۆشكه‌ر به‌ مێرده‌كه‌تان بده‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ماندوویه‌تی‌ پیشه‌و كاره‌كه‌ی‌ له‌بیر ده‌چێته‌وه‌، تا هێنده‌ی‌ كه‌ ده‌كرێ‌ هه‌واڵه‌ خراپ و ناخۆشه‌كان سانسۆر بكه‌ن و كه‌میان بكه‌نه‌وه‌، ڕێگه‌ مه‌ده‌ن ڕووداوه‌ ناخۆش و نه‌خوازراوه‌كان یاخود گله‌یی‌ و گازنده‌كان جوانی‌ و خۆشی‌ پێكه‌وه‌بوونتان بخه‌نه‌ ژێر كاریگه‌ری‌ خۆیانه‌وه‌ و بشێوێنن.
6ـ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وێكی‌ خۆش و چاكتان ببێ‌، پێشنیار و كاری‌ داهێنانكارانه‌ به‌كار بهێنن، هه‌موو شه‌وێك بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ و كارێكی‌ نوێ‌ ئه‌نجام بده‌ن، تاوه‌كو ژیانتان دووباره‌ و ماندووكار نه‌بێت.
7ـ ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی‌ باش نییه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تاندا بۆ ماڵه‌وه‌، بلكێن به‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا و وڕ ببن پیایدا، یاخود له‌ مه‌تبه‌خ و چێشتخانه‌كه‌دا خۆتان شاردبێته‌وه‌.
8ـ له‌ هه‌مووی‌ گرنگتر، له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌و هاتنه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌تاندا بۆ ماڵه‌وه‌، به‌ حه‌تمی‌ با زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتان بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ چیایه‌ك كێشه‌ و گرفت به‌سه‌ر شانتانه‌وه‌ هه‌بن.

سه‌رچاوه‌/ گۆڤاری‌ (راه‌ موفقیت) ژماره‌ (20). 

          

صفحات سایت

پیچک