ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ژنان زۆر بڵێ‌ نیین

وه‌رگێڕانی: هێرۆ سه‌عید

باوه‌ڕێكی باو هه‌یه‌ له‌ نێوپیاواندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ ژنان زۆرجار له‌ پیاوان زیاتر زۆر بڵێ‌ ترن.ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) بڵاوكرایه‌وه‌، وه‌ به‌ دڵنیایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی پیاوان و ژنان یه‌كسانن له‌ ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه‌ له‌ گفتوگۆكانی ڕۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن مانای وایه‌ هه‌ردووكیان به‌ یه‌كسانی زۆر بڵێن. وه‌ هیچ كامیان له‌وی تر باشتر یان خراپتر نی یه‌.وه‌ هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌، ئێستا پوچ و به‌تاڵه‌. بێگومان ئه‌مه‌ به‌ ساده‌یی مانای وایه‌ كه‌ پیاوان كه‌متر ناڵێن له‌ جوڵاندنی زمانیان. به‌ هه‌رحاڵ، ئه‌مه‌ چۆن ڕاسته‌ كه‌ ژنان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟ ئایا ئێمه‌ ئاماده‌یین باوه‌ڕبكه‌ین و ڕازی بیین به‌ ئه‌نجامی ئاوا هه‌ڵسه‌نگاندنێك؟
به‌ پێ‌ ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاری (ساینس) نزیكه‌ی 4000 خوێندكاری كۆلیج به‌شدارییان تێدا كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز 

له‌ ڕۆژێكدا نزیكه‌ی 16000 وشه‌ ده‌ڵێن.كه‌واته‌ بۆچی مایه‌ی بێزاریی یه‌ بۆ پیاوان كه‌ ژنی زۆربڵێیان هه‌بێت؟ هه‌ندێك له‌ پیاوان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناتوانن كاتێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن له‌ ماڵدا چونكه‌ ژنه‌كانیان ته‌نها ناتوانن ده‌میان دابخه‌ن. پێم وایه‌ بنچینه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێویستی به‌ ژنێك هه‌یه‌ قسه‌ بكات ده‌رباره‌ی شتێك زیاتر له‌ جارێك.
ژنانی ماڵ له‌ سنوری  ماڵه‌وه‌ن زیاتر له‌ پیاوه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كاریش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئاگاداری مناڵه‌كانیان بن هه‌تا دوای ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌گه‌ڕبَنه‌وه‌ ماڵ. دواتر پێویسته‌ بایه‌خ بدات به‌ كاروباری خێزانی ، ڕێكخستنی لیستی كڕینی شتومه‌ك ، پێداویستی ڕۆژانه‌ی خێزان، وه‌ هتد.
خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ پیاوی خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ بتوانێت ژنێكی هێمن و بێ‌ بۆڵه‌ و بێده‌نگی هه‌بێت به‌ڵام چه‌ند تێگه‌یشتن هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ژنه‌ زۆربڵێ‌ یه‌ ئامێرێكی سكاڵاكار نی یه‌ به‌ڵكو ته‌نها ئه‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی گرنگی پێداویستی چاره‌سه‌ربكات؟ پێم وایه‌ كه‌ ژنان زیره‌كترن له‌ قسه‌كردندا له‌ چاو زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پیاواندا كه‌ دژواره‌ بۆیان هه‌ست و بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. به‌ڵام ئه‌مه‌ دیسان له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی  چاوه‌ڕێ‌ له‌ پیاوان ده‌كات وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی پیاوان خۆیاندا نه‌ بێت.ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر باشه‌ كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ یه‌كسانی زۆر بڵێن!

سه‌رچاوه‌:
Kuwait Times Website

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو