ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ڕه‌فتاری‌ نموونه‌یی له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشدا

نوسینی: د.محسن مرزوقی‌
وه‌رگێڕانی: ژیان ئه‌حمه‌د

سه‌ردانی‌ نه‌خۆش‌و هه‌واڵ پرسینی‌ شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ گرنگ‌و به‌رده‌وامه‌كان، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان كردنه‌ په‌یوسته‌ به‌ چه‌ند رێساو مه‌رجێكی‌ بناغه‌یی، كه‌به‌ڕێزگرتن‌و پابه‌ندبوون دیاریكراوه‌.
هه‌ندێك جاربوَ نمونه‌ ئیداره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌رم‌و نیانی‌ ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر كردنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ كه‌سێك بۆماوه‌ی‌(5)ده‌قیقه‌ ، له‌وكاته‌دا سه‌ردانكه‌ره‌كه‌ پابه‌ند ئه‌بێت به‌ئیشه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ناكا‌و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك، وه‌ ئه‌م كاره‌ هیچ گونجاو نیه‌".
جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر درۆو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوَئه‌وه‌ی‌ بكرێنه‌ ژوره‌وه‌ بۆلای‌ نه‌خۆش له‌كاتێكدا كه‌كاتی‌  سه‌ردانكردن نیه‌،كه‌ پێویست به‌م كاره‌ ناكات، به‌ڵكو كاری‌ شیاو ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ندی‌ بكه‌یت‌و پرسیار بكه‌یت ده‌رباره‌ی‌ كاته‌كانی‌ سه‌ردان"

-كاتی‌ نه‌خۆش 
سه‌ردانكردنی‌ نه‌خۆش پێویسته‌ زۆر كورت بێت به‌شێوه‌یه‌ك درێژه‌ نه‌كێشێت بۆ سه‌عاتێك، باشتره‌ میوانی‌ نه‌خۆش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ساده‌و كورتكراوه‌ بێت به‌پێی‌ توانا، بۆئه‌وه‌ی‌ واز له‌ نه‌خۆش بهێنێت پشوو بدات.
كۆمه‌ڵێك ڕێسای‌ هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ میوانی‌ نه‌خۆش له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا پابه‌ندبێت پێوه‌ی‌ له‌كاتی‌ چوونی‌ بۆ ژووری‌ نه‌خۆش، ئه‌وانه‌ش:
-دانه‌نیشتن له‌سه‌ر جێگای‌ نه‌خۆش هه‌تا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ بانگی‌ بكات بۆلای‌ خۆی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر جوڵانێك ئه‌كرێت هۆكاربێت  بۆتوشبونی‌ نه‌خۆش به‌ئێش‌و ئازار، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رزی‌ له‌ لاشه‌یدا بێت، یان نه‌شته‌رگه‌ری‌ كرابێت.
-چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خێرا له‌ كاتی هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ دكتۆرو په‌رستاره‌كان بۆلای‌ نه‌خۆش ، وازیان لێبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌جالێك بۆ ده‌رزی‌ لێدان‌وده‌رخستنی لاشه‌و دانه‌نیشتن‌و سه‌یرنه‌كردنی‌ ئه‌و كاره‌، چونكه‌  ئه‌مه‌ ده‌ست درێژی‌ كردنه‌ بۆسه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی‌ نه‌خۆش.
-باس نه‌كردنی‌ بابه‌تی‌ خراپ‌و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا وه‌ك مردن‌و ڕوداو، به‌ڵكو باسكردنی‌ هه‌واڵی‌ دڵخۆش‌و كامه‌رانی‌.
 به‌نه‌خۆش ده‌ڵێت: "تۆ ده‌زانیت كه‌مردن ڕاسته‌، ئێمه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌ڕۆین.." نموونه‌ی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ نابێت بوترێت به‌ نه‌خۆش له‌كاتی‌ بردنی‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری‌ یان له‌كاتی‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌نه‌شته‌رگه‌ری‌.
-باس نه‌كردنی‌ بابه‌تی‌ ئێش‌و ئازارو ناخۆشی‌ تر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشدا، نابێت بوترێت  سوپاسی‌ خوا بكه‌ تۆ ته‌ندروستیت زۆر باشه‌، من كه‌سێك ئه‌ناسم تووشی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هاتبوو، به‌ڵام به‌درێژای‌ شه‌و ده‌یقیڕاند له‌ زۆری‌ ئازاری‌.
باس نه‌كردنی‌ خراپه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ دكتۆر‌و په‌رستاره‌كان، هه‌ندێك كه‌س به‌نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌ڵێت: "بۆچی‌ هاتویته‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌؟ ئه‌ی‌ نازانیت ئێره‌ قه‌سابن نه‌ك دكتۆر؟ وه‌لێره‌دا زۆرێك له‌دڵه‌ڕاوكێ‌ و ڕووداو ڕووده‌دات  له‌كاتی‌ ئه‌نجام دانی‌ كاره‌كه‌یاندا. نابێت نه‌خۆش به‌م شێوه‌یه‌ بترسێنرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌میشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش ‌و گه‌شبینی‌ قسه‌بكرێت بۆچاره‌سه‌ركردنی خێرای‌ نه‌خۆش.
پرسیارنه‌كردن له‌نه‌خۆش ده‌رباره‌ی‌ هۆكاری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌، هه‌ندێك نه‌خۆش باسكردنی‌ به‌لایه‌وه‌(ئه‌زیه‌ت‌و شه‌رمه‌)، یا حه‌زناكات له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌بكات، گرنگ گرنگیدانه‌ به‌نه‌خۆش نه‌ك نه‌خۆشیه‌كه‌.
-داوانه‌كردنی‌ پیشاندانی‌ شوێنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ نه‌خۆش، كاتێك نه‌شته‌رگه‌ری‌ كرابوو.
-نه‌خوێندنه‌وه‌ی‌ مه‌له‌فاتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌نزیك جێگای‌ نه‌خۆش، چونكه‌ كه‌سی‌ تر هه‌یه‌ (په‌رستار‌و دكتۆره‌كان) زانیاری‌ بده‌ن له‌سه‌ری‌، ئه‌و زانیاریانه‌ تایبه‌ته‌ به‌دكتۆر‌و په‌رستاره‌كان.
پرسیارنه‌كردن له‌ په‌رستاره‌كان ده‌رباره‌ی‌ سروشتی‌ نه‌خۆشی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ په‌رستاره‌كان ئه‌مریان پێكراوه‌كه‌ هیچ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نه‌وترێت نابێت هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات كه‌په‌یوه‌ندی‌ به‌ نه‌خۆشه‌كه‌وه‌ هه‌بێت قه‌ده‌غه‌یه‌ وتنی‌ بۆ  میوانی‌ نه‌خۆشه‌كه‌.
-ڕێزگرتنی‌ ڕێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان ‌و ئاماده‌نه‌كردنی‌ خواردن هێنان بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌دواییدا هه‌ر ڕێگری‌ له‌و خواردنانه‌ ده‌كرێت له‌به‌ر بوونی‌ خوێ‌‌و شه‌كر وبه‌هارات‌و چه‌وری‌.
-هه‌ڵنه‌سانی‌ نه‌خۆش له‌كاتێكدا كه‌ خه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌درێژای‌ شه‌و له‌به‌ر ئازار نه‌خه‌وتبێت واباشتره‌ دوای‌ بگه‌رێیته‌وه‌ بۆلای‌ یان ڕاسپارده‌یه‌كی‌ بۆ به‌جێ بهێڵیت.
-پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌ پاك‌و خاوێنی‌ نه‌خۆشخانه‌ بكرێت و ڕێگرتن له‌ ڕوودانی‌ هه‌ر ڕووداو‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌بێت كه‌شێكی‌ ئارام‌و بێ ده‌نگ بۆ نه‌خۆش‌و نه‌خۆشخانه‌ بسازێنرێت، وده‌رفه‌تی‌ كه‌سی‌ تریش بدرێن نه‌خۆشه‌كه‌ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانیش دڵنیا بن له‌ باری‌ نه‌خۆشه‌كه‌.
په‌سه‌ندنیه‌ گوڵی‌ ده‌ستكرد ببرێت بۆلای‌ نه‌خۆش، ده‌بێت گوڵی‌ سروشتی‌ ببرێت، چونكه‌ گوڵی‌ سروشتی‌ ده‌لاله‌ته‌ له‌ مانایی خۆشی‌‌وپێكه‌نین‌و چاك بونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆش و ده‌رچونیه‌تی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ پێش پوكانه‌وه‌ی‌ گه‌ڵای‌ گوڵه‌كان.
هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئاگاداری‌ هێنانی‌ گوڵی‌ دروستكراوبین، كه‌دروستكراوه‌ له‌ ئیسفنجی‌ سه‌وز له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ شه‌ودا مێرووی‌ لێوه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ گوڵه‌كان بۆنێكی‌ به‌هێزو تیژیان نه‌بێ‌ كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ بێزار بكات.
هێنانی‌ میوه‌هات بۆ نه‌خۆش باش نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ میوه‌هات به‌شه‌ودا ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژێت. 
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا باشترین دیاری‌ كه‌پێویسته‌ مرۆڤ بۆ نه‌خۆشی‌ ببرێت( كتێب) ه‌، چونكه‌ نه‌خۆش كاتێكی‌ زۆر به‌تاڵی‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ پڕی‌ بكاته‌وه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب‌و ڕۆژنامه‌، كتێب ده‌یباته‌وه‌ دنیایه‌كی‌ جوانی‌ چێژ به‌خشی‌ تره‌وه‌‌و ئه‌وحاڵه‌ی‌ كه‌تیایدایه‌ بیری‌ ده‌باته‌وه‌.
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو