تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكی‌ خه‌مبار

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

سوپاس و ستایش بوَ ئه‌و خوایه‌ی‌ پشتگیری‌ چاكه‌كارانه‌و ، سوَزو ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانی‌ به‌گشتی‌: 
ئه‌مه‌ نامه‌یه‌كه‌ ده‌ینیێرم بوَ خوشكێكی‌ خه‌مبار ، بوَ خوشكێك كه‌ هه‌ست به‌ بێزاری‌ و بێ‌ هیوایی‌ ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له‌ ڕوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه‌ بوَ ئه‌وانه‌ی‌ په‌رداخی‌ تاڵییان چه‌شتوه‌و هه‌واڵی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ خوَشیان دواكه‌وتووه‌ ، یان نه‌خوَش و دڵته‌نگ وبیمارن ، بوَ هه‌موو خوشكێك كه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست سته‌می‌ جواره‌و جوَره‌وه‌ ، ئه‌م نامه‌ ده‌نووسم: 
خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی‌ فه‌رمووده‌شی‌ ڕاست و حه‌قه‌: قل الله ینجیكم منها ومن كل كربهه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی‌: ألیس الله بكاف عبده‌
خوشكی‌ به‌ڕێزم: له‌ وشه‌كانم تێبگه‌و، وه‌ریگێڕه‌ سه‌ر زه‌مینه‌ی‌ واقیع، با شته‌ پووچه‌كانی‌ ئه‌م دونیایه‌ داتنه‌به‌زێنن بوَ نزمایی‌ ، ئارام بگره‌و با ئارامگرتنیشت له‌به‌ر خوای‌ گه‌وره‌ بێت، به‌ ئازایی‌ پێشوازی‌ له‌ 

ناخوَشی‌ و ناسوَری‌ بكه‌ ، ئارام بگره‌ جونكه‌ په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی‌: اصبر وماصبرك الا بالله‌ هه‌روه‌ها خوَشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی‌: إن الله‌ إذا أحب قوما ابتلاهم ، هه‌رچه‌ند ده‌رده‌سه‌ری‌ ونه‌هامه‌ت ڕووی‌ تێكردی‌ و ڕێگاكه‌ت تاریك بوویه‌وه‌ هه‌ر ئارام بگره‌، چونكه‌ له‌ دوای‌ هه‌موو ناخوَشییه‌كه‌وه‌ خوَشییه‌ك دێت، ان مع العسر یسرا
ئه‌ی‌ خوشكی‌ ئازیز: خاوه‌ن په‌ژاره‌و خه‌فه‌تبار هاوار بوَ لای‌ كێ ده‌بات؟ لێقه‌وماو هانا بوَ لای‌ كێ‌ ده‌بات، هه‌موو بوونه‌وه‌ر ڕوو له‌ كێ‌ ده‌كه‌ن؟ ته‌نها ڕووله‌ خوای‌ تاك و ته‌نیا ده‌كه‌ن، حه‌قه‌ له‌سه‌ر من و توَ له‌ خوَشی‌ وناخوَشیدا هاواری‌ پێ‌ بكه‌ین و خوَمان فڕێده‌ینه‌ به‌ر ده‌رگاكه‌ی‌ و لێی‌ بپاڕێینه‌وه‌و بگرین و بگه‌ڕێینه‌وه‌ لای‌ ، أمن یجیب المضطر إذا دعاه ویكشف السوء ، خوای‌ گه‌وره‌ نزیك و بیسه‌ر و وه‌لاَمده‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌ی‌ خوشكی‌ خه‌فه‌تبار ده‌ستت درێژكه‌و زمانت ئازادكه‌و مكوڕی‌ له‌ داواكردندا بكه‌و ده‌رگای‌ له‌ هه‌موان به‌به‌زه‌ییتر به‌رمه‌ده‌،چاوه‌ڕوانی‌ لوتف و میهره‌بانی‌ ئه‌و به‌. 
ئه‌گه‌ر دووچاری‌ ناخوَشی‌ وسته‌می‌ پێاوان بوویت ، ئه‌گه‌ر له‌ كاره‌كانتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی‌ ،ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كت تووش بوو هه‌ستت كرد چاره‌سه‌ری‌ له‌ تواناتدا نییه‌، تووڕه‌ مه‌به‌ و بوَڵه‌ مه‌كه‌ و كاره‌ساته‌كه‌ قورستر مه‌كه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر باوك و كوڕو برات، به‌ڵكو بڵێ‌ سوباس بوَ خوا، قه‌ده‌ری‌ خوای‌ گه‌وره‌ یه‌و هه‌رچی‌ بوێت ئه‌نجامی‌ ده‌دات، ما أصاب من مصیبة فی الارض ولا فی أنفسكم إلا فی كتاب من قبل أن نبرأها ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری‌ خوَشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(عجبا لامر المؤمن إن أمره كله خیر إن اصابته سراء شكر وإن أصابته ضراء صبر فكان خیرا له) . 
كه‌واته‌ خوَت به‌ ده‌ستی‌ قه‌ده‌ره‌وه‌ بده‌ و ئاسووده‌به‌ چونكه‌ ناڕه‌زایی‌ و تووڕه‌بوون له‌ قه‌ده‌ری‌ خوا ده‌رئه‌نجامی‌ خراپی‌ هه‌یه‌، مه‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر ئاوهاوئاوهام بكردایه‌ وا نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ‌ : (قدر الله وما شاء فعل) . 
خوشكی‌ به‌ڕێزم له‌وانه‌یه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ت به‌هوَی‌ بی‌ كاری‌ وده‌ست به‌تاڵیه‌وه‌ بێت، به‌لاَم هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌ یاد نه‌چێت كه‌ نیعمه‌ته‌كانی‌ خوا به‌سه‌رته‌وه‌ زوَرن، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه‌ كه‌ موسڵمان و ئیمانداری‌ ، نوێژ ده‌كه‌یت و هه‌سته‌كانت كارده‌كه‌ن و له‌ هێمنی‌ و ئاسایشدای‌، به‌سته‌ كه‌ توانای‌ ئیش و كارت هه‌یه‌ با كارێكی‌ گونجاویشت ده‌ست نه‌ كه‌وتبێت ، به‌سته‌ كه‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشت هه‌یه‌، ته‌ماشای‌ ئه‌و كه‌سه‌ش بكه‌ كه‌ خاوه‌ن هه‌موو موڵكی‌ دونیایه‌ ، ئایا جگه‌ له‌ لوَكه‌و كفنه‌كه‌ی‌ هیچی‌ تر له‌ ماڵی‌ دونیا له‌ گه‌ڵ خوَی‌ ده‌بات؟ 
ڕێگایه‌كت پێ‌ نیشانده‌ده‌م كه‌ چاكترین ڕێگایه‌و ئاواته‌كانت ده‌هێنێته‌دی‌ ، ده‌چیته‌ لای‌ كه‌سێك كه‌ خوای‌ سه‌روَكه‌كان و په‌روه‌ردگاری‌ وه‌زیره‌كان و خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌، فه‌رمانی‌ له‌ نێوان كاف و نوندایه‌: إنما أمره إذا أراد شیئا أن یقول له كن فیكون به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی‌ بچیته‌ لای‌ دڵت پاككه‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگیرانی‌ نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ خوَتدا درووست بكه‌و بیچه‌سپێنه‌، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ نزا له‌ خاوه‌ن دڵی‌ بێ‌ ئاگا وه‌رناگرێت، مه‌رجی‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ حه‌لاَڵ له‌ خوتدا وه‌دی‌ بهێنه‌، چونكه‌ كه‌سی‌ حه‌رام خوَر خوای‌ گه‌وره‌ نزای‌ وه‌رناگرێت، پاشان به‌ته‌نیاو له‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ شه‌ودا، له‌و كاته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ له‌ده‌ریای‌ خه‌وتندا نقوم بوونه‌ ، به‌لاَم هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ زه‌وی‌ و ئاسمانه‌كان نه‌خه‌وتووه‌ بانگ له‌ به‌نده‌كانی‌ ده‌كات، بانگ له‌ لاوان وژنان وپیاوان ده‌كات: ئایا كه‌سێك داواكاری‌ هه‌یه‌ بوَی‌ به‌جێبهێنم؟ ئایا كه‌سێك لێم ده‌پارَێته‌وه‌ پێی‌ ببه‌خشم؟ ئایا كه‌سێك داوای‌ لێخوَشبوون ده‌كات لێی‌ خوَشبم. 
به‌ڵێ ،خوای‌ گه‌وره‌ نه‌بوو ده‌ردو به‌لاَی‌ له‌سه‌ر ئه‌ییوب لابرد؟ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌بوو ئاسنی‌ بوَ داوود نرمكرده‌وه‌؟ ده‌ریای‌ بوَ موسا له‌تكرد و كاریگه‌ری‌ ئاگری‌ بوَ ئیبراهیم لابرد و مانگی‌ بوَ سه‌رداری‌ پێغه‌مبه‌ران كرد به‌ دوو كه‌رته‌وه‌، خه‌ڵكی‌ ده‌ڕوَنه‌ لای‌ ئه‌م و ئه‌و په‌نایان بوَ ده‌به‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی‌ كرده‌یی‌ خوا له‌بیر ده‌كه‌ن، هه‌رچیت هه‌یه‌ له‌م كاته‌دا بیخه‌ره‌ به‌ر ده‌ستی‌ په‌روه‌ردگارت ، یان داواكارییه‌كانت به‌جێده‌هێنرێن ، یان بوَت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێن بوَ ڕوَژێك كه‌ زیاتر نیازت پێیه‌تی‌ و، یان به‌ڵایه‌كت به‌هوَیه‌وه‌ له‌ سه‌ر لاده‌بات. 
ئه‌ی‌ داماو به‌ ده‌ستی‌ خه‌مه‌وه‌، له‌كاتی‌ دڵته‌نگبوون و گیروگرفت و ناهه‌مواری‌ بارودوَخه‌كان، په‌نا بگره‌ به‌ نوێژ: یا أیها الذین آمنوا استعینوا بالصبر والصلاة . 
گه‌وره‌ و ناودارانی‌ ئیسلام كاتێك ده‌كه‌وتنه‌ هه‌ل و مه‌رجی‌ سه‌خت و ناخوَش په‌نایان بوَ نوێژ ده‌برد، خوای‌ گه‌وره‌ش كێشه‌كانی‌ بوَ چاره‌سه‌ر ده‌كردن. 
خوشكه‌كه‌م گومانت نه‌بێت له‌وه‌ی‌ بێ‌ ئاگایی‌ دڵ و بێ‌ تاقه‌تی‌ و كات به‌ زایه‌ چوون و دڵڕه‌قی‌ و نه‌مانی‌ به‌ره‌كه‌ت و زوَریی‌ خه‌م و په‌ژاره‌و ....هه‌مووی‌ له‌ تاوان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یادی‌ خوا درووست ده‌بن، هه‌موومان به‌ چاكی‌ حه‌لاَڵ و حه‌رام ده‌ناسین ، به‌لاَم خوَشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ با كاری‌ حه‌رامیشی‌ كردبێت به‌ڵام ده‌ستی‌ لێهه‌ڵگرێت، بوَیه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ لای‌ خواو گوێ‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئان بگره‌ ، چونكه‌ دڵت پڕ له‌ هیوا ده‌كات، قل یا عبادی الذین أسرفوا على أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعا . 
نهێنی‌ ئاسووده‌یی‌ و هێمنی‌ داوای‌ لێخوَشبوونه‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌، بڕوانه‌ پێشه‌وا (ابن تیمیة) كه‌ ده‌فه‌رموێت: جاری‌ وا هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كم لی‌ گیر ده‌بێت ، منیش هه‌زار جار یان زیاتر یان كه‌متر ده‌ڵێم: (استغفر الله) ئیتر خوای‌ گه‌وره‌ش لێم ده‌كاته‌وه‌. 
مژده‌ت لێبَت خوشكی‌ خه‌مبار به‌ لوتفی‌ نادیاری‌ خواو، ئاینده‌ی‌ پرشنگدار به‌ یارمه‌تی‌ خوای‌ به‌ سوَزو میهره‌بان،تاریكی‌ شه‌و به‌ گزنگی‌ سپێده‌ ده‌ڕوێته‌وه‌، مادام مامه‌ڵه‌ت له‌ گه‌ڵ په‌روه‌ردگارته‌و چاوت له‌ ده‌رگای‌ ئه‌وه‌، ئه‌ویش وازت لێناهێنێت و به‌ ده‌ستی‌ خوَتته‌وه‌ نادات ، له‌ كیتابی‌ خوا دامه‌بڕێ‌ و ئیتر ئومێدی‌ هه‌موو چاكه‌یه‌ك بكه‌، ئه‌مه‌ بوو په‌یامه‌كه‌م بو خوشكی‌ خه‌مبارم به‌ هیوای‌ ئه‌وه‌م له‌ نزاو پاڕنه‌وه‌ی‌ بێ‌ به‌شم نه‌كات.. 
احسان برهان الدین 


به‌ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌ سایتی‌ (صید الفوائد) وه‌رمگرتووه‌. 
          

صفحات سایت

پیچک