تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئایه‌ مه‌به‌سته‌ داوێن پاک بیت؟

ئاماده‌كردنی: ڕێناز

به‌ ناوی خودای خۆشه‌ویستی دڵانه‌وه‌ 
به‌ویستی خودا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین باسێکی داوێن پاکی بکه‌ین و چه‌ند چیرۆک و به‌سه‌ر هاتێکی گرنگی ئه‌سحابه‌ به‌ڕێزه‌کان به‌نمونه‌ بێنمه‌وه‌ ،مه‌به‌ستی من له‌ داوێن پاکی سه‌یر کردن و ئاره‌زوبونی پیاو بۆ ئافره‌ت وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم به‌ ئێوه‌ی خوشک و برام ئه‌وه‌یه‌که‌ : 
ئایه‌ ئێوه ‌ده‌تانه‌وێ داوێنتان پاک ڕابگرن ؟ ئایه‌ ئاماده‌ن به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاره‌زوه‌ببنه‌وه‌ ؟ ئایه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ داوێن پاکی ؟ ئه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵوێستی چییه‌ به‌بامبه‌ر داوێن پاکی؟ 
له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ی زۆری لێده‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاستی داوێن پاکی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌متر بێت له‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌ شیرینه‌کانماندا {علیه‌ السلام} هه‌بوه‌، چونکه‌ کاتێک به‌راورد ده‌که‌ین له‌ نێوان بارو دۆخی گه‌نجانی ئه‌مڕۆو بارو دۆخی موسوڵمانانی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ به‌ر له‌ئیستا پرسیارێک دێت هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانمان داگیر ده‌کات : 

ئاخۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند موسوڵمان هه‌ن، ده‌ستیان پاکبێت، چاویان بپارێزن ، دڵیان پاک بێت، جه‌سته‌یان پاک بێت؟! 
خوایه‌ گیان تۆ بڵێی ئێستا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌ی تۆدا چه‌ند له‌ ئافره‌تانمان پارێز گاری له‌ داوێن پاکی و شه‌رموشکۆی خۆیان ده‌که‌ن؟ تۆبڵێیت ئه‌و ڕێژانه‌ چه‌ند بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی داوێن پاکی له‌ده‌رونتاندا به‌هێز بکه‌یت. هه‌ندێ له‌ به‌سه‌رهاتی یوسف ئاساکانی ئه‌م موممه‌ته‌تان بۆ ده‌گێرمه‌وه‌ به‌ ئیزنی خودا... 
داوێن پاکی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) 
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌پاڕێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت (اللهم انی ‌‌‌‌أسألک الهدی والتقی والعفاف والغنی) ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ شیرینه‌مان هه‌مو ڕۆژێک داوای داوێن پاکی له‌ خوا ده‌کات، به‌ڵام خۆمان چه‌نده‌ها ساڵ له‌ گه‌ڵای داری ته‌مه‌نمان هه‌ڵده‌وه‌رێ بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کجاریش ئه‌م داوایه‌ بکه‌ینله‌ خودای گه‌وره‌. 
له‌ فه‌رموده‌یه‌کی پێشه‌وامان بوخاری له‌ ئه‌بی سه‌عیدی خودرییه‌وه‌ گێراویه‌تیه‌وه‌و ده‌فه‌رموێت { کان النبی أشد حیاء من العزراءفی خبدرها} وه‌رن گوێ له‌ خاتو عائیشه‌ بگرن کاتێ باسی داوێنپاکی پێغه‌مبه‌رمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت {ژنێک پرسی کرد له‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ی خۆشتن له‌ حه‌یز، ئه‌ویش پێی وت چۆن خۆی بشوات و فه‌رموی ( پارچه‌یه‌ک لۆکه‌ یان خوری بهێنه‌و خۆتی پێ پاک بکه‌ره‌وه‌) ژنه‌که‌ وتی: چۆن خۆمی پێپاک بکه‌مه‌وه‌ ؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی ( سبحان الله خۆتی پێپاک بکه‌ره‌وه‌) خاتو عائیشه‌ ده‌فه‌رموێت : ژنه‌که‌م ڕاکێشایه‌ لای خۆمه‌وه‌و پێم وت : به‌و پارچه‌ خورییه‌ خۆت له‌ خوێنه‌که‌ پاک بکه‌ره‌وه‌} 
خاتو عائیشه‌ ده‌ڵێ: سه‌یری ده‌موچاوی پێغه‌مبه‌رم کرد بۆم ده‌رکه‌وت که‌ شه‌رم ده‌کات بۆیه‌ خێرا ده‌ستی ئافره‌ته‌که‌م گرت و پێم وت: وه‌ره‌ بافێرت که‌م... 
خاتو عائیشه‌ پاش کۆچی دوایی هاوسه‌ره‌که‌ی و ئه‌بو به‌کری باوکی ده‌چوه‌ ناو ئه‌و ژوره‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر و باوکی تێیدا نێژرابو جله‌کانی ده‌گۆڕی، به‌ڵام کاتێک عومه‌ر وه‌فاتی کرد وله‌و ژوره‌دا نێژرا عائیشه‌ ده‌یوت: دوای ئه‌وه‌ ئیتر نه‌م توانیوه‌ بچمه‌ ژوره‌که‌مه‌وه‌ هه‌تا وه‌کو توند جله‌کانم نه‌پێچمه‌وه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ له‌ شه‌رمی ئه‌و عومه‌ره‌ی که‌ له‌ ژێرخاکی ژوره‌که‌مدا نێژراوه‌ . 

هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می تابیعیندا پیاوێک هه‌بو ناوی عوبه‌یدوڵڵای کوری عامر بو پێش نوێژی مزگه‌وتی مه‌ککه‌بو ژنێکی جوان هه‌بو ڕۆژێک ژنه‌که‌ به‌ره‌و لای عوبه‌یدوڵڵا که‌وته‌ ڕی پاشان چووه‌ لای و پێیوت: ده‌مه‌وێ چێژ له‌یه‌ک وه‌رگرین 
عوبه‌یدوڵڵا وتی: باشه‌ ، به‌ڵام به‌مه‌رژێک چه‌ند پرسیارێکت لێده‌که‌م ده‌بێت به‌ ڕاستی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌. 
عوبه‌یدوڵڵا وتی؛ ئه‌گه‌ر بزانی ئێستا من هاتم به‌ده‌م داواکه‌ته‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشان هات، ئایه‌ ڕازی ده‌بیت داواکه‌ت جێبه‌جێبکه‌م ؟ 
ئافره‌ته‌که‌ وته‌ : نه‌خێر 
عوبه‌یدوڵڵا وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر بزانیت هه‌ردوکمان له‌به‌رده‌م خواداین و خواش لێمان توڕه‌بووه‌ و به‌ فریشته‌کان ده‌ڵێت ئه‌م دوانه‌ به‌رنه‌ ناو ئاگر رازی ده‌بی داواکه‌ت جێبه‌جێبکه‌م؟ 
ژنه‌که‌ وتی : نه‌خێر 
ئینجاوتی : ئه‌گه‌ر بزانیت خراینه‌ ناو دۆزه‌خ و سزا دراین و برژاین و بوینه‌ خه‌ڵوز ، ئایه‌ داوای وام لی ده‌که‌یت 
ژنه‌که‌ لێیداو وتی :توخوا به‌سه‌ هه‌ر لێره‌دا په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌و داوای لێبوردن له‌ خواده‌که‌م 
          

صفحات سایت

پیچک