تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

گه‌شتی ڕۆح، خۆشترین گه‌شت

ئاماده‌كردنی: ڕامیار حاجی ئه‌حمه‌د

هه‌ستێک سه‌راپای گیانت ئه‌گرێ، ئه‌م شوێنه‌ بۆلای خۆی که‌مه‌ند کێشت ده‌کا، خه‌م ڕه‌وێنه‌ و فرمێسک ده‌هێنێ، شه‌رم له‌ نزیک بونه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌چی دڵت بۆلای ده‌فڕێ. 
ئێره‌ کۆنترین ماڵی سه‌رزه‌مینه که‌چی بۆ تازه‌ بونه‌وه‌ بۆ سه‌رله‌ نوێ له‌ دایک بونه‌وه‌ خه‌ڵکی له‌ هه‌مو لایه‌کی دونیاوه‌ به‌ره‌و ئێره‌ دێن و ئه‌ڵێی هه‌ر ئێستا بانگه‌وازه‌که‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر {سه‌لامی خوای له‌سه‌ر} دراوه‌، سه‌یرکردنی که‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌ن دڵێکی به‌ جۆش ‌‌غیره‌تی ده‌وێ، 
چونکه‌ سه‌رو که‌‌عبه‌ بیت المعموره‌، ئیتر له‌ سوران به‌ ده‌وری که‌عبه‌دا هه‌ستێکی ناسک ختوکه‌ی ‌رۆحت ده‌دات خۆت له‌ دونیا بێ به‌ری ده‌که‌ی له‌ تاو تاوان و که‌مته‌رخه‌می هه‌نگاو ده‌نێی خێرا ده‌که‌ی، ده‌پارێیته‌وه‌ و داوا ده‌که‌ی {خوای به‌خشنده‌ هاتومه‌ته‌ ماڵه‌که‌ت، له‌ رابردوی تاوانکاریم ته‌به‌را ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ خوای میهره‌باندا ڕازونیاز ده‌که‌ی، ته‌وبه‌ ده‌که‌ی، بڕیار ده‌ده‌یت وه‌ک پێشوو نه‌بی}، تێکه‌ڵبون له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ وریات ده‌کاته‌وه‌، له‌ ئاستی لاوازی ئیمانی خۆت به‌ ئاگادێیته‌وه‌ 

یادگاره‌کان ده‌بینی، خه‌یاڵ وئه‌ندێشه‌ ده‌تبه‌نه‌وه‌ سه‌رده‌می ئاڵتونی، که‌ ده‌چیته‌ ئه‌شکه‌وتی حیراء دڵت داده‌خورپێ، لێره‌وه‌ خۆشه‌ویست {سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌ سه‌ر} سه‌یری مه‌که‌که‌ی ده‌کرد و له‌ هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاده‌ما. 
ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ {سه‌لامی خوای له‌سه‌ر}، له‌ بتپه‌رستی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بێزاربوو، تا خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ ناردوو، بویه‌ ڕێنیشانده‌ری سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی تا رۆژی دوایی، 
زه‌مه‌نێکی زۆر تێپه‌ریوه‌ به‌ڵام گه‌رم و گوڕی خه‌ڵکی له‌ ده‌وری ئه‌م ماڵه‌ی خوای به‌خشنده‌ پێت ده‌ڵێن ئیمان به‌ خوای باڵاده‌ست موعجیزه‌ ده‌ خولقێنێ، ئه‌قڵت ده‌کاته‌وه‌، به‌هێزت ده‌کات، خۆت بیر دێنێته‌وه‌ له‌ خۆت بپرسی کارم له‌م سه‌رزه‌ویه‌ چیه‌؟ جگه‌ له‌ به‌ندایه‌تی بۆ خوای جیهانیان. 

چاک دڵنیام که‌ ناتوانم ئه‌و هه‌ست و ته‌لیسمانه‌ له‌ ڕۆژانی سه‌فه‌ری حه‌جدا هه‌مبوو بخه‌مه‌ سه‌ر قاغه‌ز، به‌ڵام باسکردن و گێڕانه‌وه‌ی به‌ یادهێنانه‌وه‌ ده‌زانم بۆ خۆم و برایان و خوشکانم به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ له‌ ئه‌وروپان و ده‌توانن سه‌فه‌ری حه‌ج بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ پڕ موححیبه‌ته‌ ساز و ئاماده‌ بکه‌ن و بیرمان بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ فه‌رزه‌ له‌ سه‌رمان. 
هه‌روه‌ها پێم خۆشه‌ چه‌ند هه‌نگاوێک عه‌رزی ئێوه‌ی خوێنه‌رانی ئازیز بکه‌م 
به‌ هیوای سود لێبینینی و دوعای خێر... 
1-نیه‌ت هێنان، ( له‌ خۆت بپرسی بۆچی ده‌چیته‌ حه‌ج )؟ وه‌ڵامه‌که‌ی لای خۆته ‌‌ 
‌أ- بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ 
ب- بۆ پارانه‌وه‌و لێخۆشبون 
ج- بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن پیاوی چاکه‌!!‌ 
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ نیه‌تت پاک بکه‌یته‌وه‌ 

2-خۆ ئاماده‌ کردن 
3-ده‌غیله‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ حه‌ج ( ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا ئه‌م کاره‌ بکه‌یت و ڕۆژانه‌ یان هه‌فتانه‌ بڕێک پاره‌ی تێ بکه‌ی تا نزیکی فه‌ریزه‌ی حه‌ج پاره‌یه‌کی باش پاشه‌که‌وت ده‌که‌یت). 
4-خۆ ڕاهێنان له‌ سه‌ر سه‌بر و خۆ ڕاگری 

5-گوێ نه‌دانه‌ توانج و قسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی 

6-خۆ ئاماده‌ کردنی ڕۆحی و ڕام هێنانی نه‌فس که‌ خۆ دور بگرێت له‌ گوناهو تاوان پێش حه‌ج چونکه‌ خه‌ڵکێکی زۆر به‌ بیانوی ( چۆن بتوانم حه‌جه‌که‌م ڕابگرم )، حه‌ج کردن دواده‌خه‌ن و له‌م ڕاهێنانه‌ی نه‌فس به‌رزی و عیباده‌تی پێش حه‌جه‌وه‌ له‌ حساباتی ئیمانی خۆی بۆ ڕون ده‌بێته‌وه‌. 

7- ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت که‌ گوڕی گه‌نجی له‌ کیس نه‌ده‌ین چونکه‌ هه‌م له‌ سه‌فه‌ره‌که‌تدا ده‌توانی زۆرترین عیباده‌ت بکه‌یت، هه‌م ده‌توانی له‌ دوای سه‌فه‌ری حه‌ج به‌و ڕۆحه‌ تازه‌یه‌وه‌ خۆت بۆ بانگه‌واز بۆ دیینی خوای باڵاده‌ست یه‌کلابکه‌یته‌وه‌ و کاتێکی زۆری بۆ ته‌رخان بکه‌یت و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای میهره‌بانی بزانیت که‌ ئه‌م هه‌له‌ت پێش مردن ده‌ست که‌وێت. 

8- زانیاری ته‌واو کۆبکه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌جێهێنانی، چونکه‌ حه‌ج کۆمه‌ڵێ ڕێساو یاسای تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ده‌بێ زۆر ورد و زانستیانه‌ هه‌نگاو بنێی، 
9- به‌ نادیده‌ نه‌گرتنی ئه‌وه‌ش که‌ ئه‌گه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌ وابوو و حه‌جت کرد، ئه‌وا ئه‌رکی سه‌رشانت قورستر ده‌بێت و ده‌بێت ببیته‌ پێشه‌نگێکی چاک. 

10- پێویسته‌ ئه‌وه‌ت له‌ به‌ر چاوبێت که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هاتوه‌ و له‌وێ پێیان ئاشناده‌بی، ئیب ته‌یمیه‌و تابیعی نین، ( بیدعه‌ ده‌بینی، شتی نابه‌جێ ده‌بینی، چاک له‌ بیرت بێ لێره‌دا سه‌برت وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت و نابێ ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆتت بیر بچێته‌وه‌). 

له‌ کۆتایدا له‌ خوای دروستکاری جیهانان ده‌پاڕێمه‌وه‌ کارمان بۆئاسان بکات و تا ته‌مه‌ن مابێ هه‌موو ساڵێک حه‌ج به‌نسیبی هه‌موو لایه‌کی بکات. 
          

صفحات سایت

پیچک