تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ثَلُ الَّذِینَ یُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ

ئاماده‌كردنی: كوێستان ئیسلام

مَّثَلُ الَّذِینَ یُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِی كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ یُضَاعِفُ لِمَن یَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِیمٌ
به‌سه‌رهاتی ئه‌و که‌سانه‌ی ماڵیان له‌ پێناوی خودا به‌خت کردن وه‌ک به‌سه‌رهاتی دنکێکه‌ حه‌وت گوڵ ده‌دا و هه‌ر گوڵه‌ی سه‌د دانه‌ی تێدایه‌. خودا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی پاداش ده‌دا به‌ هه‌ر که‌س بیه‌وێ. خودا چاکه‌ی یه‌کجار زۆره‌ و زۆر زانایه‌.

له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا دیاره‌ داهاتی خه‌ڵک وه‌کوو یه‌ک نییه‌. جیاله‌وه‌ی که‌ ڕووداوه‌ سرووشتییه‌کانی وه‌ک لافاو و بوومه‌له‌رزه‌ یان قات و قڕی یان ئاگر که‌وتنه‌وه‌ و دزی یان نه‌خۆشی و له‌پێکه‌وتن و له‌م شتانه‌ ده‌بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ که‌س کار و کاسبیی خۆیان له‌ ده‌ست بده‌ن و نه‌توانن ژیانی خۆیان دابین بکه‌ن.


ئێستا چار چیه‌؟ ئایا ده‌بێ هه‌ندێ که‌س له‌ هه‌ژاریدا بژین؟ یان ده‌ستی ئاتاجی به‌ره‌و لای سامانداران درێژ که‌ن و به‌ وه‌رگرتنی قه‌رزی به‌سووت وه‌ک کۆیله ‌تا ده‌مرن بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز و سووت ژیانیان به‌ فیڕۆ بچێ؟

سووت خواردن یه‌کێک له‌ نه‌خۆشینه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ چوونکه‌ ساماندار به‌ وه‌رگرتنی سووت، پوڵدارتر و هه‌ژار به‌ سووت به‌خشین هه‌ژارتر ده‌بێ.

به‌ڵام ئیسلام سووت خواردنی قه‌ده‌غه‌ کرد و له‌ جیاتیی ئه‌وه‌ به‌ زیندووکردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و یه‌کسانیی له‌ نێو موسڵماناندا ئه‌وان بۆ خێر و چاکه‌ له‌ ڕێگه‌ی خودادا هان ئه‌دا. به‌ جۆرێک کەله‌م ئایاتانه‌شدا خواوه‌ند له‌ 15 ئایه‌تی به‌دوای یه‌کدا باسی کاریگه‌رییه‌کانی خێر و چاکه‌ ده‌کات و له‌ پاشان له‌ ئایه‌تی 275 دا زیانه‌کانی ڕبا و سووت خواردن ناو ده‌با. له‌ به‌رئه‌وه‌ی که‌ مه‌به‌ستی سووت خواردن له‌ قه‌رزپێدان زیادکردنی سامانە، خواوه‌ند له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ: له‌ خێر و چاکه‌شدا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕێگه‌ی خودادا ئه‌یده‌ن زۆر ده‌بێ و ته‌نانه‌ت تا 700 هێنده‌ ده‌بێ. بۆخۆشتان گه‌شه‌ ده‌که‌ن و داراییتان زۆر ده‌بێ و هه‌ژارییش خاشه‌بڕ ده‌کرێ.

له‌م ئایه‌ته‌ ئەوه‌ فێر ده‌بین کە:

1-چاکه‌ و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌ی خوادا و به‌نیازی پاک و له‌ ڕێگه‌ی ماڵی حه‌ڵاڵه‌وه‌ بێت، نه‌ک هه‌ر مایه‌ی که‌مبوونی دارایی نیه‌ به‌ڵکوو ده‌بێته‌ ‌ مایه‌ی گه‌شه‌ی تاک و کۆمه‌ڵیش.

2- که‌ره‌می خوا سنوورێکی بۆ نیه‌ و هه‌رکه‌س به‌ قه‌د هه‌وڵ و توانایی خۆی له‌ ڕه‌حمه‌تی ئیلاهی سوود ده‌بینێ.

ئایه‌ته‌کانی 262 و 263ی سوره‌ی به‌قه‌ره‌
          

صفحات سایت

پیچک