تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێك له‌ سورة ی آل عمران

ئاماده‌كردنی: لوقمان ئه‌مین

بسم الله‌ الرحمن الرحیم .
قال تعالی :
{ إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْیًا بَیْنَهُمْ وَمَنْ یَكْفُرْ بِآَیَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِیعُ الْحِسَابِ (19) فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِیَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ وَقُلْ لِلَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّیِّینَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَیْكَ الْبَلَاغُ وَاللَّهُ بَصِیرٌ بِالْعِبَادِ (20) }سورة آل عمران .

واتا : خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت به‌ته‌ئكیدو به‌بێگومان ئه‌ودینه‌ی که‌ له‌لای خوای گه‌وره‌ وه‌رده‌گیرێت دینی ئیسلامه‌ ، هه‌رکه‌سێك کاروکرده‌وه‌ی خێروچاکه‌ی هه‌بێت له‌ژیاندا ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بیت لێی وه‌رناگیرێت ، دینی ئیسلامیش ئه‌ودینه‌یه‌ که‌ له‌سه‌رده‌می ئاده‌مه‌وه‌ علیه‌ السلام هه‌تا محمد علیه‌ 

السلام هاتوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌ دینی ئیسلامه‌ ، واتا هه‌مو دینه‌کان دینی ئیسلامه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دینی پێغه‌مبه‌رێك نه‌بوبێت له‌وه‌ختی خۆیدا پێش ئه‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌رێکیتر هاتبێت ئه‌وا به‌ کافر ده‌ژمێردرێت .

وقال الحافظ أبو القاسم الطبرانی فی المعجم الكبیر: حدثنا عبدان بن أحمد وعلی بن سعید الرازی قالا حدثنا عَمَّار بن عمر بن المختار، حدثنی أبی، حدثنی غالب القطان قال: أتیت الكوفة فی تجارة، فنزلت قریبا من الأعمش، فلما كانت لیلة أردتُ أن أنْحَدِرَ قام فتهجد من اللیل، فمر بهذه الآیة: { شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ . إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الإسْلامُ } ثم قال الأعمش: وأنا أشهد بما شهد الله به، وأستودع الله هذه الشهادة، وهی لی عند الله ودیعة: { إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الإسْلامُ } قالها مرارا. قلت: لقد سمع فیها شیئا، فغدوت إلیه فودعته، ثم قلت: یا أبا محمد، إنی سمعتك تردد هذه الآیة. قال: أو ما بلغك ما فیها؟ قلت: أنا عندك منذ شهر لم تحدثنی. قال: والله لا أحدثك بها إلى سنة. فأقمت سنة فكنت على بابه، فلما مضت السنة قلت: یا أبا محمد، قد مضت السنة. قال: حدثنی أبو وائل، عن عبد الله قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: "یُجَاءُ بِصَاحِبِهَا یَوْمَ القِیامَةِ، فَیَقُولُ الله عز وجل: عَبْدِی عَهِدَ إلَیَّ، وأنَا أحَقُّ مَن وَفَّى بالْعَهْدِ، أدْخِلُوا عَبْدِی الْجَنَّةَ } .

واتا : غالب قطان یه‌ڵێت : چوم بۆ کوفه‌ بۆ بازرگانی له‌نزیکی أعمش دابه‌زیم ومامه‌وه‌ شه‌وێك ته‌پوتلم ده‌کرد ته‌ماشامکرد أعمش هه‌ستاو شه‌ونوێژی کردو ئه‌وئایه‌تی خوێنده‌وه‌ (شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ) uewez ئه‌وه‌ی هه‌ردوباره‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت (إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الإسْلامُ ) ووتم أعمش شتێکی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ بیستوه‌ ! که‌ ڕۆژبوه‌وه‌ چوم بۆ لای ووتم ، باوکی محمد ، گوێملێبوو هه‌وئایه‌ته‌ت هه‌ر ئه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جار : ووتی : ئه‌ی پێت نه‌گه‌یشتوه‌ که‌چی ده‌رباره‌ی هاتوه‌ ؟ ووتم ئه‌وا من مانگێکه‌ لاتم تۆ هیچت پێم نه‌وتوه‌ ! ووتی والله‌ پێت ناڵێم هه‌تا یه‌ك ساڵ ، منیش یه‌ك ساڵ به‌درێژایی لای مامه‌وه‌ ، پاش ساڵه‌که‌ ووتم باوکی محمد ئه‌وا ساڵێکه‌ من لای تۆم ! ووتی أبو وائل له‌ عبد الله‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ ووتی : پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌وسلم فه‌رموی :خاوه‌نی ئه‌و ئایه‌ته‌ ئه‌هێنن له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت به‌نده‌که‌م خاوه‌ن به‌ڵێن بوو به‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌ر ، منیش پێشترم که‌ به‌ڵێنه‌کان به‌رمه‌سه‌رو ئه‌یبه‌مه‌سه‌ر ، بیبه‌ن بۆبه‌هه‌شت . 

وه‌و کاتێك که‌ محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم هاتوه‌ ده‌بێت هه‌مو مرۆڤ وجن باوه‌ڕی پێبهێنن وله‌سه‌ر شه‌رعه‌که‌ی پێغه‌مبه‌رمحمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم بن وپابه‌ندبن به‌ شه‌رعه‌که‌یه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی که‌ پابه‌ند نه‌بێت به‌ شه‌رعه‌که‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ر دینێکی که‌بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ موسڵمان حیساب ناکرێت به‌ڵکو به‌کافرو موشرك ده‌ژمێردرێت جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ هه‌ر فکره‌وبه‌رنامه‌و یاساوده‌ستورو ڕێسایه‌کی هه‌بێت غه‌یری دینی ئیسلام وشه‌رعه‌که‌ی پێغه‌مبه‌رمحمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئه‌وا به‌موسڵمان ناژمێردرێت .

هه‌روه‌کو له‌ ئایه‌تێکیتردا هاتوه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت :{ وَمَنْ یَبْتَغِ غَیْرَ الإسْلامِ دِینًا فَلَنْ یُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِی الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِینَ } [آل عمران 85] واتا : هه‌رکه‌سێك دینێکیتر جگه‌ له‌ئیسلام هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا لێیوه‌رناگیرێت وله‌ قیامه‌تیشدا له‌ خه‌ساره‌ومه‌ندانه‌ ، جا له‌م ئایه‌ته‌ی پێشتردا که‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌ین خه‌به‌ری ئه‌وه‌مان ده‌داتێ خوای په‌روه‌ردگار که‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌رخه‌ری دینی ئیسلامن کاروکرده‌وه‌ی چاکیان لێوه‌رده‌گیرێت و غه‌یری ئه‌وانه‌ی که‌ شوێنکه‌وتوی ئه‌م دینه‌ن هیچیان لێوه‌رناگیرێت له‌کاروکرده‌وه‌ی چاکه‌وخێرئه‌گه‌رچی پڕبه‌زه‌وی ئاڵتون ببه‌خشێت و بیکات به‌خێرو نی یه‌تی خێرکردن بێت له‌قیامه‌تدا هیچ سودێکی بۆنابێت وهه‌روه‌کو له‌ ئایه‌تێکیتردا باسی کردوه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ الَّذِینَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ یُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِمْ مِلْءُ الأرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَى بِهِ } [آل عمران : 91 ] واتا ئه‌وانه‌ی که‌ کافرن وبه‌کافری ده‌مرن له‌ هیچ که‌سێکیان وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌رچی پڕبه‌دونیا ئاڵتون ببه‌خشن ، والله‌ تعالی أعلم .
پاشان ده‌فه‌رموێت :{ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْیًا بَیْنَهُمْ } ، ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ له‌ هه‌ردو ئومه‌ته‌کان و به‌ خوێنده‌وارو شاره‌زایانه‌وه‌و به‌نه‌فامو نه‌زانیانه‌وه‌ توشی جیاوازیو دوبه‌ره‌کانی نه‌هاتن هه‌تاوه‌کو خوای گه‌وره‌ هه‌موو به‌ڵگه‌کانی دابه‌سه‌ریانداو بۆیانی ڕوون کرده‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ کیتابه‌کانی خۆی بۆیان ناردو پێغه‌مبه‌رانی بۆیانناردوه‌و پاش ئه‌وه‌ هه‌مووی ئه‌جا که‌وتونه‌ته‌ دژایه‌تیکردنی یه‌کتر ده‌رچون بۆگیان یه‌کترو له‌یه‌کتر ده‌رچون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ بۆیان هاتوه‌و به‌زانسته‌وه‌ به‌بێزانستیش ، له‌رقو کینه‌و نه‌فامی وپلان دانان بۆدژی یه‌کترو ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیشیان له‌سه‌ر هه‌ق بوبێت له‌ڕقی یه‌کتر ده‌یانکرد ، پاشان ده‌فه‌رموێت :{ وَمَنْ یَكْفُرْ بِآَیَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِیعُ الْحِسَابِ } هه‌رکه‌سێك کوفر به‌ئایه‌ته‌کانی خوا بکات ئه‌وا خوای گه‌وره‌ حیسابکردنی له‌گه‌ڵیا خێرایه‌وسزای ته‌واوی خۆی ده‌داتێ پاداشتی ئه‌و کوفرکردنه‌ی به‌ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ ، والله‌ تعالی أعلم .

پاشان ده‌فه‌رموێت:{ فَإِنْ حَاجُّوكَ } واتا: ئه‌گه‌ر موجاده‌له‌و مناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵتاکرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خوای تاکوته‌نها بۆ ئه‌په‌رستیت وله‌سه‌ر یه‌کتا په‌رستی خوای گه‌وره‌ پێان بڵێ { فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِیَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ } پێیانبڵێ من خۆم بۆخوا یه‌كلاکردۆته‌وه‌و ڕومکردۆته‌ ئه‌و به‌تاكوته‌نهایی وبێهاوتاو بێشێوه‌ و بێ هاوه‌ڵ به‌ندایه‌تیم ته‌نها بۆخوای تاکو ته‌نهایه‌ ، ئه‌وانه‌شی که‌ وه‌کو من وان وخوای گه‌وره‌ به‌تاکو ته‌نهایی ده‌پرستن له‌سه‌ردینه‌که‌ی منن ، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌کو ئه‌و ئایه‌ته‌ وایه‌ که‌ده‌فه‌رموێت :{ قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِیرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِینَ } واتا: بڵێ ئه‌وه‌ ڕێگای منه‌و له‌سه‌ر ڕێگای خوام که‌ بۆمانی دیاری کردوه‌ به‌ ڕونوئاشکرایی و له‌سه‌ر بیناییه‌کی ته‌واو ده‌یپه‌رستم وئه‌وانه‌شی که‌ له‌گه‌ڵمان وشوێن ئه‌م دینه‌ که‌وتون پاکو بێگه‌ردی بۆ خوای تاکو ته‌نها و من هیچ هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیارناده‌مو هیچ به‌هاوه‌ڵی خوا نازانم ، والله‌ تعالی أعلم .

پاشان فه‌رمان به‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌کاتو ده‌فه‌رموێت:{ وَقُلْ لِلَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّیِّینَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَیْكَ الْبَلَاغُ } به‌ودوو میله‌ته‌یتر بڵێ( که‌ یه‌هودو مه‌سیحی یه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ ) له‌وانه‌ی که‌ کیتابی خوایان بۆهاتوه‌و به‌ نه‌خوێنده‌واره‌کانو نه‌فامو نه‌زانه‌کانیان بابێنه‌ ناودینه‌که‌وه‌و ببنه‌ شوێنکه‌وته‌ی شه‌رعه‌که‌ی پێغه‌مبه‌رمحمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم موسڵانبون ، ئه‌گه‌ر موسڵمان بون وته‌سلیم به‌دینی خوابون ئه‌وا هیدایه‌تیان وه‌رگردوه‌و ڕیگای هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و حیساب وکیتابیان هه‌رلای خوایه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و حه‌شر هه‌ربۆلای خوایه‌و ئه‌گه‌ر ڕه‌دیانکرده‌وه‌و وه‌ریان نه‌گرد و ته‌وه‌لابون که‌ ته‌سلیم به‌دینه‌که‌ی خوابن ئه‌وا له‌سه‌رتۆ ته‌نها به‌لاغ وگه‌یاندنه‌که‌ت له‌سه‌ره‌ که‌ ئاگاداریان بکه‌یته‌وه‌ و پێیان ڕابگه‌یه‌نیت ، هه‌ربۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ فه‌رمویه‌تی :{ وَاللَّهُ بَصِیرٌ بِالْعِبَادِ } خوا خۆی بینایه‌ به‌ به‌نده‌کانی و خۆی کاربه‌جێ یه‌وده‌زانێت کێ شایسته‌یه‌ که‌ هیدایه‌ت بدرێت هیدایه‌تی ده‌دات وکێ ته‌وه‌لا ده‌بێت وگومڕاده‌بێت وهیدایه‌تی نادات ، خۆی کاربه‌جێ وزانایه‌ که‌س نی یه‌ له‌و بپرسێته‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ خۆی له‌هه‌موو شتێك وکه‌سێك ده‌پرسێته‌وه‌ { لا یُسْأَلُ عَمَّا یَفْعَلُ وَهُمْ یُسْأَلُونَ } الأنبیاء (33) ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر حیکمه‌تو ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌تی ، والله‌ تعالی أعلم .

ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌واون بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم نێردراوه‌ له‌لای خوای تاکوته‌نهاوه‌ بۆ هه‌موو خه‌لکی و بۆ ئینس وجن ئه‌گه‌رچی فه‌رموده‌ی زۆریش له‌سه‌ری هاتوه‌ به‌ڵام واده‌زانم ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌و کافی یه‌ بۆ تێگه‌یشتن وزانینی مانای ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ، داوامان له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵمان تیایدا کردبێت لێمان ببورێتوبه‌گوناح وتاوان له‌سه‌رمان نه‌ینوسێت و ئه‌گه‌ر پێکابێتیشمان ئه‌وا له‌فه‌زڵێ خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و خۆی هیدایه‌تمانی داوه‌ بۆ نوسینی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌و بێگومان له‌سه‌رچاوه‌و ته‌فسیری ابن الکثیره‌وه‌ وه‌رمان گردوه‌ و داوا ده‌که‌ین که‌ له‌دوعای خێر بێبه‌شمان نه‌که‌ن ، خوای گه‌وره‌ ئێوه‌شو ئێمه‌ش ڕاگرو به‌رده‌وامان بکات له‌سه‌ر دینه‌که‌ی خۆی و له‌ قیامه‌تیشدا هه‌مو به‌یه‌که‌وه‌ له‌ به‌هه‌شته‌که‌ی خۆیدا کۆمان بکاته‌وه‌ ، اللهم آمیــن .

والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌ 
          

صفحات سایت

پیچک