ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ته‌فسیری ئایه‌تی ( ٩ ٩ تــاوه‌كو ١٠٨ ) له‌سوره‌تی المؤمنون

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام مه‌حه‌ممه‌د پشده‌ری

سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان و درود وڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وپێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا وسه‌رجه‌م یارو یاوه‌ر وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.
خۆشه‌ویستان وا جارێكی تر هاتینه‌وه‌خزمه‌تتان بۆ ته‌فسیر وڕاڤه‌كردنی چه‌ند ئایه‌ت وده‌قێكی تری قورئــانی پیرۆز، به‌و هیوایه‌ی ان شاء الله سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌كان.
گومانی تێدا نیه‌مردن ئه‌و حاڵه‌ت وڕووداوه‌ گه‌وره‌یه ‌‌كه‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌میدا ده‌سته‌وسانه‌ وهیچ كه‌سیش ناتوانێت خۆی لێ ڕزگاركات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رجه‌ممان به‌لاو وپیرمانه‌وه‌به‌ده‌وڵه‌مه‌ند وگه‌دا وهه‌ژارمانه‌وه‌، به‌پادشا وئاغا وژێرده‌سته‌مانه‌وه‌به‌بێ جیاوازی ئه‌بێت ته‌سلیمی ئه‌و واقعه‌ببین وكه‌سیش ناتوانێت لێی هه‌ڵبێت ومله‌جه‌ڕێ بكات له‌ئاستیدا.
به‌ڵام خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌بۆلای خوای گه‌وره‌ودونیای 

كردوه‌ته‌كێڵگه‌ومه‌زرای قیامه‌تی، به‌دبه‌ختی وچاره‌ڕه‌شیش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌بێ ئاگایه‌له‌ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی وخۆی ئاماده‌نه‌كردوه‌بۆ دونیای ناو گۆڕ وپاشانیش قیامه‌تی هه‌تا هه‌تایی، خوای گه‌وره‌له‌وه‌صفی ئه‌م كــۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا ده‌فـــه‌رموێت : ( حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ ) واته‌: به‌رده‌وام ده‌بن له‌تاوان و گوناهـ و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌دا تائه‌و كاته‌ی كه‌فریشته‌ی گیان كێشان دێته‌لای وفه‌رمانی په‌روه‌ردگاری پێی به‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆح وكێشانی گیانی، به‌ڵێ كه‌به‌چاوی خۆی ئیتر ڕاستیه‌كه‌ی بینی وگومانی نه‌ما له‌وه‌ی مردن هه‌قه‌وده‌بێت نۆشی بكات، ده‌كه‌وێته‌هات وهاوار وپاڕانه‌وه‌وداوا ده‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگارم یه‌ك جاری تر مۆڵه‌تم بده‌وبم گێڕه‌وه‌بۆ دونیا ئه‌مجا ده‌فه‌رموێت : ( لَعَلِّی أَعْمَلُ صَالِحًا فِیمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى یَوْمِ یُبْعَثُونَ ) مه‌رج بێت له‌فه‌رمانی تۆ ده‌رنه‌چم وهه‌رچی كار وكرده‌وه‌ی خێر وباش هه‌یه‌ئه‌نجامی بده‌م، جا له‌و كاته‌دا پێی ده‌وترێت : ئه‌وه‌ ووته‌یه‌كه ‌وقه‌سه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌( لای خوای گه‌وره‌وفریشته‌ی گیان كێشان هیچ نرخ وبه‌هایه‌كی نیه‌وگوێی بۆ ناگیرێت، چونكه‌تازه‌كار له‌كار ترازا، په‌شیمانی ئه‌و كاته‌سوودی هه‌بوو كه‌ئامۆژگاری كه‌ران وخواناسان له‌دونیادا هه‌موو جارێك بیریان ده‌خسته‌وه‌كه‌ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌تاوان وگوناهـ و ته‌وبه‌بكات له‌وه‌ی كردوویه‌تی وبگه‌ڕێته‌وه‌بۆلای خوا ) به‌ڵام ئێستا كه‌ژیانێكی تر ده‌ستی پێكردوه‌له‌پاش مردن ئه‌ویش ژیانی ناوگۆڕه وده‌بێت له‌وێدا بمێننه‌وه هه‌تاوه‌كو كاتی زیندوو بونه‌وه‌( هه‌ر به‌وه‌نده‌ش كۆتای نایه‌ت به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی بێباوه‌ڕ وگوناهبار وله‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام دوور بووه‌‌‌، ده‌بێت سزای ناو گۆڕیش بچه‌ژێت كه‌له‌چاو سزای دۆزه‌خ وپاش زیندوو بوونه‌وه‌زۆر هێور تره‌) پاشان خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: ( فَإِذَا نُفِخَ فِی الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَیْنَهُمْ یَوْمَئِذٍ وَلَا یَتَسَاءَلُونَ ) جا كاتێكیش كاتی ئه‌وه‌هات ئه‌م دونیایه‌ كۆتایی پێ بێت وده‌زگا ودامه‌زراوه‌كانی بپێچێته‌وه‌، فه‌رمان ده‌كرێت به‌ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه‌لێپرسراوه ‌له‌فوو كردن به‌شه‌یپوور ( صور ) دا، كه‌فوویشی پێدا كرا، ئیتر له‌و ڕۆژه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تی ودۆسایه‌تی نامێنێت وكه‌س‌له‌كه‌س ناپرسێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( یَوْمَ یَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِیهِ (34) وَأُمِّهِ وَأَبِیهِ (35) وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِیهِ (36) لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ یَوْمَئِذٍ شَأْنٌ یُغْنِیهِ ) واته‌: له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد له‌برا ودایك وباوك وهاوه‌ڵ وكوڕ ونه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵدێت وگوێیان پێ نادات، چونكه‌ئه‌و ڕۆژێكه‌هه‌موو كه‌س به‌كار وكرده‌وه‌ی خۆیه‌وه‌سه‌رگه‌رمه‌و نایپه‌رژێته‌سه‌ر ئه‌وی تر .
پـــاشان په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: ( فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِینُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) واته‌: جا هه‌ركه‌سێك تای ته‌رازووی چاكه‌وخێر وكرده‌وه‌باشه‌كانی قوورس تر بوو له‌خراپه‌وتاوان وگوناهه‌كانی، بێگومان ئائه‌وانه‌ن سه‌رفراز وسه‌ركه‌وتوو وڕزگار بووی هه‌میشه‌ی وهه‌تا هه‌تایی ( جا خوشك وبرای به‌ڕێز هه‌تاوه‌كو هێز وتوانای ئه‌وه‌ت تێدا ماوه‌كه‌كردوه‌ی باش بكه‌یت وله‌پێناوی خوادا خزمه‌ت بكه‌یت درێغی مه‌كه‌وئه‌م هه‌له‌زێڕینه‌له‌كیس خۆت مه‌ده‌وله‌كێڵگه‌ی فراوانی ئه‌م دونیایه‌دا خێر وچاكه‌ بڕوێنه ‌تاوه‌كو له‌قیامه‌تدا به‌روبوومی چاك بدروێته‌وه‌و تای ته‌رازووی چاكه‌كانتی پێ قورس بكه‌یت وبۆ هه‌تا هه‌تایی سه‌رفراز بیت ) .
پاشان ده‌فه‌رموێت : ( وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِینُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِینَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِی جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ) وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه‌هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی خێر وچاكه‌كانی سووك تر بێت له‌به‌رامبه‌ر خراپه‌كانیدا، ئه‌وه ‌له‌و كۆمه‌ڵه ‌وده‌سته‌وتاقمانه‌یه‌ كه ‌خۆیان خه‌سارۆمه‌ند وڕسوا كرووه‌، وله‌ناو دۆزه‌خ وئاگری سوتێنه‌ردا، ژیانی نه‌بڕاوه‌به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌م كه‌سانه جۆرێك له‌سزایان ئه‌وه‌یه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : ( تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِیهَا كَالِحُونَ ) بڵێسه‌ی ئاگر وهه‌ڵپه‌ی سوتێنه‌ری دۆزه‌خ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌گشت ڕوومه‌ت وده‌م وچاویانی سووتاندووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌دیمه‌نێكی زۆر ترسناكیان هه‌یه ڕوومه‌تیانی دێز وناشرین وعه‌بووس كردووه‌، ( أَلَمْ تَكُنْ آَیَاتِی تُتْلَى عَلَیْكُمْ فَكُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ ) ئه‌مجا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تووشی خه‌فه‌ت وداخیان بكه‌ن، په‌روه‌ردگار ‌بیریان ده‌خاته‌وه‌وپێیان ده‌ڵێن : ئه‌رێ باشه‌ئه‌وه‌ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌كانی منتان به‌سه‌ردا نه‌خوێنرایه‌وه‌، ئه‌و ئایه‌ت وبه‌ڵگانه‌ی كه‌ئێوه‌ به‌درۆتان ده‌زانی وباوه‌ڕتان پێی نه‌كرد ؟ ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن : ( قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَیْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّینَ ) ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان _ له‌و كاته‌دا كه‌ئیتر هیچ ئومێدێك نه‌ماوه‌وده‌ستیان له‌دونیا بڕاوه‌وبه‌دوو چاوی سه‌ری خۆیان ڕاستیه‌كان ده‌بینن دان ده‌نێن به‌وه‌دا كه‌خوای گه‌وره‌په‌روه‌ردگاریانه‌- به‌دبه‌ختی وچاره ‌ڕه‌شی وسه‌رگه‌ردانی خۆمان زاڵ بوو به‌سه‌رماندا وشوێن ئاره‌زووه‌نه‌گریسه‌كانی خۆمان كه‌وتین، بێگومان ئێمه‌كه‌سانێكــی گومڕا بووین، ( رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ ) ئه‌مجا هاوار ده‌كه‌ن ( به‌ڵام هاوارێكی بێ سوود وبێ كه‌ڵك كه‌هیچ كه‌س گوێیان لێ ناگرێت ) وده‌ڵێن : ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌ی خوایه‌گیان، ئه‌مجاره‌له‌ناو ئه‌م ئاگره‌ده‌رمان بهێنه‌و - بمان گێڕه‌وه‌بۆ دونیا تاوه‌كو ئه‌مجاره‌كار وكرده‌وه‌ی باشه‌بكه‌ین وخۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ ڕۆژێكی ئا له‌م جۆره‌- ئه‌گه‌ڕ جارێكی تر ئێمه‌گه‌ڕاینه‌وه‌سه‌ر بێباوه‌ڕی وتاوان وگوناهـ ئه‌وه‌بێگومان دیاره‌كه‌ئێمه‌له‌زاڵم وسته‌م كارین ( وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له‌دونیادا بانگی نه‌كردبن ونه‌یترساندبن له‌وه‌ها ڕۆژێك وله‌وه‌ها سزا‌یه‌كی به‌سۆ وبه‌ئازار، گومانی تێدا نیه‌وه‌ك ووتمان داواكاریه‌كی له‌و شێوه‌یه‌لای خوای گه‌وره‌جێگای قه‌بوڵ وڕه‌زامه‌ندی نیه، چونكه ‌ئه‌مانه ‌خراپه‌كارن ودرۆزنیشن له‌به‌ڵێنی خۆیاندا، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیانگه‌ڕێنێته‌وه ‌بۆ دونیا‌ش جارێكی تر ده‌ست ده‌ده‌نه‌وه‌ گوناهـ وتاوان وبێباوه‌ڕی وه‌ك له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: ( وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ ) هه‌ر بۆیه‌خوای گه‌وره‌له‌وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆر به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ( قَالَ اخْسَئُوا فِیهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ ) خوادا په‌نامان بدات وبمان پارێزێت له‌وه‌ها هه‌ڵوێستێك چونكه‌ئه‌م وه‌ڵامه‌ی خوای گه‌وره‌وه‌ڵامێكی پڕ له‌سه‌رزه‌نشت وڕسوایی وخه‌سارۆمه‌ندیه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌بگره‌زۆر ناڕه‌حه‌تریشه‌له‌و سزایه‌ی كه‌خۆیانی تێدایه‌، چونكه‌مۆری نائومێدیان ده‌نێت به‌دڵیاندا وپیان ده‌فه‌رموێت : بێ ده‌نگ بن وده‌متان داخه‌ن وهیچ قسه‌مه‌كه‌ن .
ئه‌ی خوای گه‌وره‌هیدایه‌تمان بده‌وبه‌صیره‌تمان پێ ببه‌خشه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاڕێگایه‌كی تۆ ئیستقامه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ خۆشی وڕابواردنێكی دونیا فریوو نه‌خۆین وتووشی گومڕایی وسه‌ر لێشێواوی ببین و ئه‌و كاته‌خه‌سارۆمه‌ندی دونیا ودواڕۆژیش ببین ( ئه‌ی خوای گه‌وره ‌به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌م نزا وپاڕانه‌وه‌مان لێ گێرا بكه‌) 
تا به‌یه‌ك گه‌شتنه‌وه‌كی تر وته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێكی تر به‌خوای گه‌وره‌ومیهره‌بانتان ده‌سپێرم وخواتان له‌گه‌ڵ 

والسلام علیكم ورحمه‌الله وبركاته
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو