تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

له‌ حزورى ڕه‌مه‌زانا .. پڕ ده‌بینه‌وه‌ له‌ جوانى نزا

سروش رسول

من زه‌وییه‌کى بێ ئاو
کێڵگه‌یه‌کى وشک
ده‌روونێکى مه‌نگ و تینوو ..
دڵێکى پڕ تاسه‌
ڕوخسارێکى حه‌زین و
ڕه‌نگێکى مات ..
به‌رماڵێکى ته‌نیا و ده‌ستنوێژێکى وه‌ریوم ..

لیقاى تۆ

به‌هارێک له‌ سه‌وزبوونه‌ و
کۆڕى حاڵه‌ به‌ده‌م ته‌ڕبوونى زیکره‌وه‌..
له‌ حزورتا
دڵه‌کان پڕ ده‌بنه‌وه‌ له‌ نه‌سیمى ئیمان و
فه‌نابوونى نزا ..
له‌ حزورتا
گشت لێوه‌کان پڕ بزه‌ن و
خه‌نده‌ به‌ ڕووى عیباده‌تا ده‌ده‌ن ..
ئه‌ى ڕه‌مه‌زان..!
ئه‌ى تریفه‌ى سه‌ر ڕوحه‌کان..!
ئه‌مجاره‌شیان ده‌رگاکانى تاریکیت کرده‌وه‌ ..
سوجده‌کانى نزات
پڕ کرده‌وه‌ له‌ شیفا ..
پڕت کردین له‌ ده‌ستى دوعا ..
له‌ به‌رامبه‌ر تۆدا
هه‌رگیزاو هه‌رگیز وه‌ڕه‌س نابین ..
هه‌میشه‌
لێوانلێوین له‌ ڕه‌نگى ته‌وبه‌ ..
ڕه‌مه‌زان..!
ئه‌ى مانگى پڕ له‌ هیممه‌ت..!
تۆ چه‌ند به‌قه‌درى له‌لاى ئوممه‌ت
به‌ گریانم
کارییه‌ دڵه‌ى زامارم
چۆن وه‌سفى سه‌نا و جوانیت که‌م ؟!
ڕه‌مه‌زان..!
ئه‌ى لیقاى میهره‌بانى!
ئه‌ى مه‌ڵبه‌ندى سۆز
له‌ میحرابتا
ده‌بین به‌ ئه‌ڵقه‌ و له‌ گه‌ردى شیفا ڕاده‌مێنین ..
له‌ نزاکانى ڕووى تۆدا
ده‌بین به‌ شه‌ونم
له‌سه‌ر ڕوحمان ئه‌شکى نزا ده‌ڕێژین ..
له‌ ده‌رگاکانى نزاتا
ده‌بین به‌ هه‌ناسه‌ و
له‌سه‌ر په‌نجه‌کانمان ده‌بین به‌ هه‌ور..
به‌دیار په‌نجه‌کانى دوعاوه‌ ڕامانده‌گرین ..
ئه‌ى مانگى غوفران !
ئه‌ى ته‌کیه‌ى ته‌وبه‌گا..
به‌ هێنانى سێبه‌رى ئه‌وین و
ساباتى قه‌در
گشت دڵه‌کان
حه‌ساوه‌ن له‌ حزورتا
ئه‌ى مانگ .. ئه‌ى ڕه‌مه‌زان .. ئه‌ى ڕه‌مه‌زان ..
          

صفحات سایت

پیچک