تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

ئه‌ى ره‌مه‌زان


تۆ مافــناسى ئه‌و که‌سـانه‌ى له‌ قه‌یرانى  قڕو قــاتن
تۆ په‌ناگه‌ى هـانده‌رانى بۆ که‌سانێ بـێ ولآتـــن
تۆ به‌رنامه‌ى ئه‌و ژیانه‌ى به‌روبوومى پڕئاواتـــن
تۆ میحرابى ئه‌و نوێژانه‌ى به‌ده‌ست دواخستنی ماتن
تۆ مزگه‌وتى ئه‌و دلآنه‌ى که‌ سه‌رقاڵى ته‌سبیحاتن..
    *    *    *
ئه‌ى ره‌مه‌زان..!

تۆ به‌هه‌شتى له‌ سینه‌مــــدا، سه‌یرانگاى ده‌شت و ده‌رمه‌بێت!
تۆ عه‌فویه‌کــى خوداییت، وه‌کو تاجـــێ پڕ سـه‌رمه‌بێت

تۆ تارایه‌کى نورینى، روو پێــى به‌حه‌یا و شه‌رمـــه‌بێت
تۆ ده‌ستێکى پڕ به‌زه‌ییت، هه‌رچى دڵه‌ پێى نه‌رمـــه‌بێت
تۆ قوتابخانه‌ى هیمه‌تى، هه‌رچى ئاسته‌ پێى گه‌رمه‌بێت
*    *    *
ئه‌ى ره‌مه‌زان..!
ره‌نگێ به‌ ده‌روون ده‌به‌خشى، پاک و بێگه‌رد و سپییه‌
هه‌تاوێ بۆ روح هه‌ڵئه‌که‌ى، نه‌زانێ تینووێتى چییه‌..
ده‌چرپێنى به‌گوێى شه‌وما، حه‌زت به‌ نزاى کپییه‌
له‌گه‌ڵ خودا ئاشنام ئه‌که‌ى، منێ به‌م گوناهکارییه‌
پاداشتێک خودا بیبه‌خشێت، ئیتر ته‌رازووى بۆچییه‌؟
*    *    *
ئه‌ى ره‌مه‌زان..!
ئه‌ى به‌رنوێژه‌ ئازیزه‌که‌ى میحرابى دڵ
(قورئان)ى بۆ ئیمام ئه‌که‌ى
ئه‌ى (میَرط)ى بیابانى خه‌فڵه‌ت
بێدارى خاص و عام ئه‌که‌ى..
ئه‌ى به‌هارى هه‌موو وه‌رزێک
گوڵ بۆ هه‌موو نه‌مام ده‌که‌ى
کاتێ تۆ دێى ..
 نیعمه‌ته‌کان له‌ ناخمانا حه‌رام ده‌که‌ى
به‌لآم وێرد و زیکرى خودا
 له‌دڵمانا به‌تام ده‌که‌ى
هه‌ر نیعمه‌تێ که‌ ده‌بینێت
 ئه‌وا مانگى ره‌مه‌زانه‌  
خۆى جوان ده‌کات  
رۆژووان پێى سه‌رسام ده‌که‌ى..
به‌ که‌ره‌مى خواى میهره‌بان..
خۆڕاگرى ئه‌ده‌ى به‌گیان
ناخ پێى کپ و ئارام ئه‌که‌ى
ئه‌و که‌سه‌ چه‌ند پایه‌ به‌رزه‌ له‌لاى خودا
فریشته‌ ئاسا
 خاوه‌ن به‌هاو مه‌قام ئه‌که‌ى
نه‌فس چۆن شه‌رمه‌زار نابێت
به‌و پایه‌یه‌
ده‌بێ بڵێ
من ئه‌و کاته‌ به‌خته‌وه‌رم
که‌ رۆژوو به‌رده‌وام ئه‌که‌ى
          

صفحات سایت

پیچک