ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

ئایا گوناهه‌کانی دوای حه‌ج؛ حه‌ج به‌تاڵ‌ ده‌که‌نه‌وه‌‌؟


نوسینی: الدكتور یوسف القرضاوی
وه‌رگێڕانی: ده‌نگی ئیسلام

ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌ج بكات و پاشان گوناهێ‌ یا هه‌ر خه‌تایه‌ك بكات، حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ‌ ناكاته‌وه‌، چونكه‌ كردنی كاری خێر به‌ تاوانه‌كان به‌تاڵ‌ نابنه‌وه‌، (مه‌گه‌ر شیرك بۆ خوا دابنێت) ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ به‌رووبوومی حه‌جه‌كه‌ی كه‌مكاته‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی گه‌وره‌و گچكان ده‌پێچێته‌وه‌، ته‌رازووی ڕوژی په‌سڵانیش سه‌نگی مه‌حه‌كه‌، كه‌ چاكه‌و خراپه‌كانی پێ‌ ئه‌كێشرێت، واته‌ خراپه‌ ده‌كه‌وێته‌ تایه‌كی ته‌رازووو و چاكه‌كانیش تاكه‌ی تر ده‌گرێت، له‌وێدا وه‌دیار ده‌كه‌وێت داخوا چاكه‌كانی سه‌نگینه‌ یا خراپه‌كانی، له‌وێدا ڕووی ڕه‌ش و سپی وه‌دیار ده‌كه‌وێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَیْراً یَرَهُ * وَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً یَرَهُ(الزلزلة:7-8) یان ده‌فه‌رموێت: واته‌: جا ئه‌‌وه‌ی به‌‌ قه‌‌ده‌‌ر زه‌‌ڕه‌‌یه‌‌ك چاكه‌‌ی ئه‌‌نجام دابێت ده‌یبنێته‌وه‌، ئه‌‌وه‌‌ش به‌‌قه‌‌ده‌‌ر تۆزقاڵێ خراپه‌ی هه‌بێت ده‌یبینێته‌وه‌‌ وَنَضَعُ الْمَوَازِینَ الْقِسْطَ لِیَوْمِ الْقِیَامَةِ فَلا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَیْئاً وَإِنْ 

كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَیْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِینَ (الانبیاء: 47) واته‌: له‌ ڕۆژی په‌سڵان چه‌ندین ته‌رازووی به‌رانبه‌ر وه‌كارده‌خه‌ین، ئه‌وسا به‌ قه‌د سه‌نگی تۆمی وردیله‌ی دانه‌خه‌رده‌لیش ده‌خه‌ینه‌ ڕوو، ناهه‌قی له‌كه‌س ناكرێ‌، ئه‌وسا به‌سه‌ كه‌ هه‌ر خۆمان پێ ڕاده‌گه‌ین و لێپێچینه‌وه‌ بكه‌ین. 
وه‌لێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابای مسوڵمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌جه‌كه‌ی حه‌جێكی ڕاست و درووست بێت و شوێنه‌وارو ئه‌سه‌ری حه‌جه‌كه‌ی له‌دوای به‌جێگه‌یاندنی له‌ ژیانیدا ده‌ركه‌وێت، تۆبه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ لای خوا، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا خراپه‌كاریش بووبێ، ئه‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر تاوانه‌كانی و هه‌وڵ بدات لاپه‌ڕه‌ی ژیانی خۆی له‌ ڕێگه‌ی حه‌جه‌كه‌یه‌وه‌ سپیكاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ‌ خوادا چاككاته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ له‌ ڕێی حه‌جه‌كه‌یه‌وه‌ به‌هه‌شت بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كاو ده‌یاته‌وه‌. 
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو