ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژ؛ مایه‌ی چاوڕوونی و ئۆخژنی دڵه‌کانه‌ - به‌شی دووه‌م و كۆتایی

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

ده‌با بزانین نوێژی ئه‌و زاته‌ پاكه‌ (صلى الله علیه وسلم) چۆن بوو؟ 
بێگومان باشترین و ڕاستترین نوێژ، ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) چ له‌ ڕووی گیانی نوێژه‌وه‌ چ له‌ ڕووی ڕواڵه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ فێری كردووین، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) نوێژێكی كرد، چ نوێژێك! ئینجا فه‌رمووی: (صلوا كما رأیتمونی أصلی) ، واته‌: نوێژ بكه‌ن، وه‌ك منتان بینی (كه‌ چۆن) نوێژم ده‌كرد، ده‌با بزانین نوێژی ئه‌م زاته‌ پاكه‌ چۆن بوو؟ 

1. له‌ ئه‌بووهوڕه‌یڕه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (كان رسول الله -صلى الله علیه وسلم- ، یقوم حتى تنتفخ قدماه فیقال له : یا رسول الله تفعل هذا وقد غفر الله لك ما تقدم من ذنبك وما تأخر ؟ قال : [ أفلا أكون عبداً شكوراً) (رواه مسلم عن عن المغیرة بن شعبة) . واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ شه‌و نوێژ هه‌ڵده‌سایه‌وه‌، هێنده‌ له‌ نوێژه‌كانی‌ به‌ پێ‌ ده‌وه‌ستا، 

تا پێیه‌كانی‌ ده‌ئاوسان!! پێیان گوت: ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) تۆ وا ئه‌كه‌یت، له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خوا له‌ گوناهی‌ پێش و دواییت خۆش بووه‌؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: ئه‌ی‌ نه‌بم به‌ به‌نده‌یه‌كی‌ سوپاس گوزار؟! 

2. له‌ (حُذیفَهَ) –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (صَلَّیْتُ مَعَ النَّبِیَّ صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وسَلَّم ، ذاتَ لَیْلَةٍ فَافْتَتَح البقَرَةَ ، فقلتُ : یَرْكَعُ عِنْدَ المِئَةِ ، ثُمَّ مضى ، فقلتُ : یُصَلَّی بها فی ركْعَةٍ ، فمَضَى ، فَقُلْتُ : یَرْكَعُ بها ، ثُمَّ افْتَتَح النِّسَاءَ فَقَرأَهَا ، ثُمَّ افْتَتَحَ آل عِمْرَانَ ، فَقَرَأَها ، یَقْرَأُ مُتَرَسِّلاً إِذا مَرَّ بِآیَةِ فِیها تَسْبیحٌ سَبَّحَ ، وَإِذا مَرَّ بِسُؤَالٍ سَأَلَ ، وإذا مَرَّ بتَعوَّذ تَعَوَّذَ ، ثُمَّ رَكَعَ ، فجعَل یَقُولُ : سُبْحَانَ ربِّی العظیمِ ، فَكَانَ رُكُوعُهُ نَحْواً مِنْ قِیَامِهِ ، ثُمَّ قال : سمِع اللَّه لمَنْ حَمِدَه ، رَبَّنَا لك الحْمدُ ، ثُمَّ قامَ طَویلاً قَرِیباً مِمَّا ركع ، ثُمَّ سَجد فَقَالَ : سُبْحانَ رَبِّیَ الأَعْلى فَكَانَ سَجُودُهُ قَرِیباً مِنْ قِیَامِهِ)(رواه مسلم). واته‌: شه‌وێ‌ له‌گه‌ڵ‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نوێژم كرد، (دوای‌ فاتیحه‌) سوڕه‌تی‌ (البقرة) ی‌ خوێنده‌وه‌، گوتم: ڕه‌نگه‌ ته‌نها سه‌د ئایه‌ت بخوێنێته‌وه‌، كه‌چی‌ له‌ سه‌د ڕه‌تی‌ كرد، گوتم: ڕه‌نگه‌ [ البقرة ] ی‌ له‌ هه‌موو نوێژه‌كه‌ بخوێنێ‌، كه‌چی‌ خه‌ریك بوو ته‌واوی كات، گوتم: ڕه‌نگه‌ ته‌واوی كات و بچێته‌ ركوع، كه‌چی‌ به‌مه‌نده‌ نه‌وێستاو سوڕه‌تی‌ (النساء) یشی‌ به‌ دوا دا خوێند! نیسائی‌ ته‌واو كردو (آل عمران) یشی‌ ده‌ست پێ‌ كرد، ئایه‌ت، ئایه‌ت ده‌یخوێنده‌وه‌، كه‌ ده‌گه‌یشته‌ ئایه‌تێك (تسبیح )ی‌ تیابووایه‌ خوای‌ به‌ پاك ده‌گرت، كه‌ گه‌یشتبووایه‌ ئایه‌تێك كه‌ خواستی‌ تیابوایه، خواستی‌ خۆی‌ ئه‌نواند، وه‌ كه‌ گه‌یشتبا ئایه‌تێك كه‌ په‌ناگری‌ تیابووایه‌، هانای‌ بۆ خوا ده‌برد، پاشان چووه‌ ڕكوع و فه‌رمووی‌: (سبحان ربی العظیم) ، كه‌چی‌ چه‌مینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ وه‌ستانه‌كه‌ی‌ بوو؟!!، ئینجا هه‌ڵسایه‌وه‌ فه‌رمووی‌: (سمع الله لمن حمده، ربنا لك الحمد) پاشان به‌ وه‌ستاوی‌ مایه‌وه‌، كه‌ كه‌مێ‌ نزیك بوو له‌ وه‌ستان و چه‌مینه‌وه‌كه‌ی‌!! پاشان بۆ سوژده‌ چوو و فه‌رموی‌: (سبحان ربی الأعلى) كه‌چی‌ سوژده‌كه‌ی‌ هه‌مدیس نزیك بوو له‌ چه‌مینه‌وه‌كه‌ی‌؟!! 

3. له‌ جابری كوڕی سه‌مڕه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (كان رسول الله -صلى الله علیه وسلم- إذا صلى الفجر قعد فی مصلاه حتى تطلع الشمس) واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر نوێژی به‌یانی بكردایه‌ له‌ شوێنی خۆی ده‌مایه‌وه‌ تا خۆر هه‌ڵده‌هات. 

4. له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی شه‌خیر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (رأیت رسول الله صلى الله علیه وسلم یصلی وفی صدره أزیز كأزیز المرجل من البكاء) (رواه أحمد وأبو داود والنسائی) ، واته‌: پێغه‌مبه‌رم بینی (صلى الله علیه وسلم) نوێژی ده‌كرد كه‌چی سینه‌ی وه‌ك مه‌نجه‌ڵ كڵپه‌ی ئه‌دا! 

نوێژ له‌سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامیدا 
یه‌كه‌م: یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆن نوێژیان ده‌كرد؟ 
1. عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوا لێی ڕازی بێت): له‌و كاته‌ی كه‌ شه‌هیدی ده‌كه‌ن، برینه‌كه‌ی هێنده‌ قووڵبوو، كاتێ‌ كه‌ شیرییان به‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌كرد، له‌ شوێنی برینه‌كانی ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، دڵنیا نه‌بوون له‌ به‌هۆشچوونی یاخود نا، به‌ڵام كاتێ‌ كه‌ سه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ده‌ڵێت: نوێژه‌كانتان كردووه‌؟! 

2. ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێت) هه‌ر كات كه‌ وه‌ختی نوێژ بوایه‌، ده‌ستی به‌ له‌رزین ده‌كردو ڕه‌نگی تێك ده‌چوو، لێیان پرسی بۆچی؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ئاخر وه‌ختی هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌ته‌، كه‌ كاتی‌ خۆی سپاردی به‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و شاخه‌كان كه‌چی ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵیبگرن، چونكه‌ ده‌روه‌ستی هه‌ڵگرتنی نه‌ده‌هاتن، كه‌چی ئینسان هه‌ڵی گرت، جا نازانم من ده‌توانم به‌م شێوه‌ی كه‌ لایه‌قییه‌تی هه‌ڵیبگرم یاخود نا؟! (تنبیه الغافلین) 

3. له‌ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ده‌گێڕنه‌وه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: من و عیكڕه‌مه‌ و مه‌یموونی كوڕی مه‌هران و ئه‌بولعالیه‌ و چه‌ند كه‌سی تر له‌ مزگه‌وتێك له‌ تائیف له‌ خزمه‌ت ئیبنوعه‌بباس دانیشتبووین (خوا له‌ هه‌مووان ڕازی بێت)، بانگبێژ بۆ بانگ سه‌ركه‌وت و گوتی: (الله أكبر، ألله أكبر) ، ئیبنوعه‌بباس ده‌ستی كرد به‌ گریان، هێنده‌ گرا تا بینیمان عه‌باكه‌ی ته‌ڕبوو، ڕه‌نگی تێكچوو و چاوه‌كانی سوور بوون، ئه‌بولعالیه‌ گوتی: ئه‌ی كوڕه‌مامی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌م گریانه‌ت له‌ چییه‌؟ بۆچی وا ڕه‌نگت تێكچووه‌؟ خۆ ئێمه‌ كه‌ گوێمان له‌ بانگ ده‌بێت قه‌ت ناگریه‌ین، كه‌چی ئه‌وه‌ته‌ ئێمه‌شت له‌گه‌ڵ‌ خۆت خسته‌ گریان؟ ئیبنوعه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: هه‌ر كه‌س بزانێت كه‌ بانگبێژ چی ده‌ڵێت: قه‌ت ئۆقره‌ ناگرێ‌ و قه‌تیش خه‌و ناچێته‌ چاوی، پێیان گوت " چی ده‌ڵێت: فه‌رمووی: كاتێ‌ كه‌ ده‌ڵێت: (الله أكبر، ألله أكبر)، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌ر قاڵن ده‌ست له‌ كاره‌كانتان هه‌ڵبگرن، ئیسڕاحه‌ت بده‌ن به‌ خۆتان، بۆ باشترین كرده‌وه‌ بڕۆنه‌ پێش. 
كاتێك كه‌ ده‌ڵێت: (أشهد أن لا إله الا الله) ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌ له‌ درووستكراوه‌كان شایه‌تیم بۆ ئه‌ده‌ن له‌ لای خوا كه‌ من بانگهێژی ئێوه‌م كرد! 
كاتێ‌ ده‌ڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله) ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: تێكڕای پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله علیه وسلم) له‌ ڕۆژی دواییدا شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن كه‌ من له‌ ڕۆژێكدا پێنج جاران بانگم كردن. 
كاتێ‌ كه‌ ده‌ڵێت: (حی على الصلاة) ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ ئه‌م دینه‌ی بۆ به‌ر قه‌راركردن، ئێوه‌ش ڕایبگرن. 
كاتێ‌ كه‌ ده‌ڵێت: (حی على الفلاح) ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: قسه‌ له‌سه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا بكه‌ن و بۆی بڕۆنه‌ پێشێ‌ به‌شی پشكی خۆتان له‌ ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرن. 
كاتێ‌ كه‌ ده‌ڵێته‌وه:‌ (الله أكبر، الله أكبر) ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: كرده‌وه‌كان حه‌ڕامن پێش ئه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن. 
كاتێكیش كه‌ ده‌ڵێته‌وه:‌ (لا إله الا الله) ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مانه‌تی حه‌فت ئاسمان و حه‌فت زه‌مین خراوه‌ته‌ سه‌ر شانی ئێوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ‌ هه‌ڵیگرن و پێش كه‌ون، ئه‌گه‌رنا وازی لێ بێنن ڕێكه‌ون. (تنبیه الغافلین) 

پیاوچاكان چۆن نوێژیان ده‌كرد؟ 
پیاو چاكان و خواناسان، له‌ ماناو له‌ززه‌تی نوێژ باش گه‌یشتبوون، ده‌یانزانی كه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ خوایه‌ ئاخاوتن ده‌كه‌ن، بۆیه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌یان له‌ نوێژدا حه‌لده‌كرد، هه‌رچی نا ڕه‌حه‌تی و ده‌رده‌ سه‌رێكیان هه‌بوایه‌، هه‌ر كه‌ چووبوونایه‌ نێو نوێژ به‌ چه‌شنێكی تر لێی ده‌رده‌چوون، بۆیه‌ كه‌ باس له‌ خواناسانی به‌نی ئیسڕائیل ده‌كرا، ده‌یانگوت: ئی وا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بیانویستایه‌ قاچێكی ببڕنه‌وه‌، ده‌یگوت: بوه‌ستن تا بچمه‌ نێو نوێژ، ئینجا بیبڕنه‌وه‌، چونكه‌ به‌ چه‌شنێك ده‌چوونه‌ نێو نوێژ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌كیشیان تووش هاتایه‌ لێی بێئاگا ده‌بوون. ئاوا نوێژیان به‌ ئاسووده‌و ئۆخژنی دڵه‌كان لێكده‌دایه‌وه‌، له‌وانه‌: 
1. ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وا موسلیمی كوڕی یه‌سار (به‌ ڕه‌حمه‌تبێت) كه‌ فه‌رمووده‌ ناسێكی بلیمه‌تبوو، ڕۆژێك له‌ مزگه‌وتی به‌سڕه‌ نوێژی ده‌كرد، دیواری مزگه‌وت ده‌ڕووخێت، تێكڕای خه‌ڵكی شار ڕاده‌هه‌ژێن و ڕاده‌كه‌ن بۆی، بۆ ئه‌وه‌ی موسلیم له‌ ژێر دیواره‌كه‌ ده‌ربهێنن، كاتێ‌ كه‌ بینیان سه‌لامه‌ته‌، زۆر سه‌رسام بوون و پیرۆزباییان لێی كرد كه‌ سه‌لامه‌ت ده‌رچوو، ئه‌ویش فه‌رمووی: به‌ خوا من هه‌ستم به‌ هیچ شتێك نه‌كردووه‌؟!! (تنبیه الغافلین للسمرقندی) 

2. ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وا ڕۆژێك ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی (به‌ ڕه‌حمه‌تبێت) له‌ كاتی سوژده‌دا دڕكێك ده‌چێته‌ چاوی، كه‌چی تا له‌ نوێژ نه‌بووه‌وه‌ هه‌ستی پێی نه‌كرد. (تنبیه المغترین للشعرانی) 

3. حاته‌می زاهید (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) نوێژێكی به‌ كۆمه‌ڵی له‌ ده‌ستچوو بوو، هێندێ‌ له‌ یارانی هاتن سه‌ره‌خۆشیان لێی كرد و ئه‌ویش ده‌ستی كرد به‌ گریان، گوتی: ئه‌گه‌ر كورێكم بمردایه‌، ئه‌وه‌ نیوه‌ی ئه‌هلی به‌ڵخ ده‌هاتن بۆ سه‌ره‌خۆشیم، كه‌چی ئێستا نوێژێكی به‌ كۆمه‌ڵم لێ فه‌وتایه‌، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك بۆ سه‌ره‌خۆشیم هاتوون، به‌و خوایه‌ پێم خۆشبوو هه‌موو منداڵه‌كانم بمردنایه‌ به‌س نوێژێكی به‌ كۆمه‌ڵم لێ نه‌فه‌وتایه‌؟!! (تنبیه الغافلین) 

خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی سه‌نگین: 
چۆن ده‌توانین ئه‌م نوێژه‌ له‌ ژیانی خۆماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین و وه‌ك ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوانه‌ی ناویان هات ناو نیشانێك بۆخۆمان له‌ مێژووی مسوڵمان بوونماندا تۆمار بكه‌ین، دیاره‌ ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه‌، ئه‌ویش هه‌ر كه‌سێ تێفكرێ‌ و له‌ نوێژی ڕاست ورده‌وبێ‌، ده‌زانێت كه‌ ئه‌م نوێژه‌ چی گه‌ڕه‌كه‌و چۆن ده‌كرێ‌ به‌رقه‌راركرێ‌، بۆ ئه‌مه‌ش زانایان هاتوون: مه‌رجی قه‌بولبوونی نوێژو پێكه‌وه‌ گرێدانی نوێژو ژیانی ڕۆژانه‌مان كه‌ موخالیف به‌ یه‌كتر نه‌بن بۆ چه‌ند خاڵێك لێده‌ده‌نه‌وه‌، له‌وانه‌: 
1. ترسان و كڕووزانه‌وه‌ و ملكه‌چی (الخشوع) له‌ نوێژ: 
وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: الَّذِینَ هُمْ فِی صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ (المؤمنون:2) واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چی ده‌نوێنن له‌ ترسی خوادا. یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا صلاة لمن لا یتخشع فی صلاته) (رواه الدیلمی عن أبی سعید) واته‌: نوێژی نه‌كردووه‌ كه‌سێك له‌ نوێژه‌كه‌یدا ترس و داچڵه‌كین داینه‌گرێت و ملكه‌چی نه‌نوێنێت.. 

2. وا نوێژ بكه‌یت كه‌ وا بزانیت ئاخر نوێژته‌: 
وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إذا قمت فی صلاتك فصل صلاة مودع) (‏أخرجه الإمام أحمد فی مسنده ‏-‏5/412‏-‏ ‏ عن أبی أیوب‏) واته‌: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسایت بۆ نوێژكردن، وا بزانه‌ كه‌ دوا نوێژته‌ (ئیتر له‌ دوای ئه‌مه‌ نوێژی تر ناكه‌یته‌وه‌ گیان ئه‌ده‌یت و ده‌مریت). 

3. توێژو ناوك یه‌كبن: 
واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ نێو نوێژه‌كه‌تدا ئه‌یڵێیت، یاخود ئه‌و قه‌رارو وه‌عده‌ی كه‌ له‌ نوێژدا به‌خوای ده‌ده‌یت، خاوه‌نی ئه‌م قه‌راره‌ت به‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێژیشت هه‌ر وابه‌، هه‌روه‌ك له‌ فه‌رموده‌یه‌كی لاوازدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر، لم یزدد من الله إلا بعدا) واته‌: كه‌سێك نوێژه‌كه‌ی له‌ تاوان و سه‌رپێچی دووریان نه‌خاته‌وه‌، هیچ شتێكی لای خوا بۆ زیاد نابێت ته‌نها دووركه‌وتنه‌وه‌ نه‌بێت لێی. چونكه‌ نوێژی ڕاسته‌ قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌كه‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچیت دوور بخاته‌وه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ (العنكبوت: 45): واته‌: نوێژخوێندن له‌ كاری ناشیرن و نا ڕه‌وا ده‌تپارێزێ‌. 
ئه‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، نوێژكه‌ر له‌ ماندوو بوون و كات به‌ زایه‌چوون زێتر هیچی تر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كم من قائم، حظه من صلاته التَّعَبُ والنَّصَب) (رواه أحمد عن ابی هریرة) . واته‌: چه‌ند نوێژكه‌ر هه‌بوو، كه‌ له‌ ماندووبوون و به‌ هیلاكچوون هیچی تری بۆ نه‌مایه‌وه‌. 
یان ده‌فه‌رموێت: (لیس للعبد من صلاته، إلا ما عقلَ منها) (رواه أحمد عن أنس بن مالك) . واته‌: به‌نده‌ شتێك له‌ پاداشتی نوێژه‌كه‌ی پێ نابڕێت، ئه‌و نوێژه‌ی نه‌بێت كه‌ دڵ‌و تێگه‌یشتن و به‌گه‌وره‌گرتن و ئومێدو شه‌رمی تیا به‌رجه‌سته‌ بووه‌. 

4. ئه‌و په‌ڕی شه‌رمی تیا به‌رجه‌سته‌ ببێت: 
كاتێ‌ كه‌ ئینسان ده‌چێته‌ لای پاشایه‌ك، یا كه‌سێكی ناوداری به‌ڕێز، زۆر به‌شه‌رم و به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی دا ده‌نیشێ‌و ئاخاوتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌ڵێیت: كه‌ ده‌چیته‌ خزمه‌تی پادشای پادشایان و گه‌وره‌ی گه‌وران و درووستكه‌ری ئه‌ڕزو ئاسمان كه‌ خودایه‌و تۆ له‌ نوێژدا له‌ خزمه‌تیدا له‌ ئاخاوتن و گفتۆگۆدایت، ده‌ڵێیت: حه‌مدو سه‌نام بۆ تۆیه‌، چونكه‌ هه‌ر تۆ به‌ ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییت، هه‌ر تۆ ڕۆزیده‌رو هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاری جیهان و درووستكه‌ری ئینسان و جنیت، هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین، چونكه‌ هه‌ر تۆ پادشای لێپیچینه‌وانی ڕۆژی په‌سڵانیت.. كه‌وابوو، تۆیت خاوه‌ن ئه‌م گفتوگۆو قسانه‌، ئه‌م خوایه‌شه‌ تۆ له‌ به‌رده‌می وه‌ستاویت و ملی به‌ندایه‌تی بۆ كه‌چ ده‌كه‌یت، كه‌وابوو شه‌رمی لێبكه‌ وه‌ك چۆن له‌ نوێژدا حاڵی قسانت شه‌رم نواندنبوو بۆی. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌ فه‌رمووده‌ی (عمران بن حصین) و له‌ هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌فه‌رموێت: (الحیاء خیر كله) واته‌: هه‌موو حه‌یا مایه‌ی خێرن. 

5. بیر له‌ مردن بكه‌یته‌وه‌: 
ئینسان ئه‌گه‌ر له‌ په‌رش و بڵاوی مێشكیدا نه‌پرژایه‌ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆكی نوێژه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ با بیر له‌ مردن بكاته‌وه‌ تیایدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اذكر الموت فی صلاتك؛ فإن الرجل إذا ذكر الموت فی صلاته لحری أن یحسن صلاته)(رواه الطبرانی وقال الألبانی فی صحیح الجامع: حسن) واته‌: بیر له‌ مردن بكه‌وه‌ له‌ نوێژتدا، چون ئه‌گه‌ر پیاو له‌ نوێژه‌كه‌یدا بیر له‌ مردن بكاته‌وه‌، ئه‌توانێت كه‌ نوێژه‌كه‌ی به‌ چاكی ڕاپه‌ڕێنێت. 

6. وا بزانیت كه‌ لێت وه‌رنه‌گیراوه‌: 
چونكه‌ كه‌سێك خۆی ماندوو بكاو بۆ كارێك تێبكۆشێت و بشزانێت كه‌ حاسڵاتی كاره‌كه‌ی زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌یدوورێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ دواییدا كاره‌كه‌ی مایه‌پووچبێ‌ و سه‌پانی پووش ده‌رچێ‌، ئه‌وه‌ بێگومان زۆر نا ڕه‌حه‌ت ئه‌بێ‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ به‌گه‌رم و گوڕتر له‌ جاران بۆی هه‌ڵده‌ستێ‌ و ڕایده‌په‌ڕێنێت، نوێژیش كه‌ گه‌وره‌ی كاران و كۆڵه‌گه‌ی ئیسلام بێت، ئه‌بێت به‌چه‌شنێك ڕایپه‌ڕێنیت كه‌ وا بزانیت لێت وه‌رنه‌گیراوه‌، كه‌سێكیش ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌بێ‌ و پێی وا بێت ئه‌م كاره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی لێ وه‌رنه‌گیراوه‌، زۆر ئه‌ترسێ‌ و نا ڕه‌حه‌ت ده‌بێت، چونكه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ كۆڵه‌گه‌ی دینی ڕوخاوه‌ كه‌ لێی وه‌رنه‌گیراوه‌، بۆیه‌، هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ چاكترو گورجوگوڕتر له‌ جاران ڕایده‌په‌ڕێنێت, بۆیه‌ ده‌بینین كاتێك كه‌ عایئشه‌ی دایكمان (خوا لێی ڕازی بێت) پرسیاری له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردو گوتی: ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِینَ یُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ دزی و زینا ده‌كات و ئاڕه‌ق ده‌خواته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ خوا ئه‌ترسێت؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (لا یا ابنة الصدیق، لكنهم الذین یصلون ویصومون ویتصدقون وهم یخافون ألا یتقبل منهم) واته‌: نه‌خێر، ئه‌ی كچی سه‌ددیق، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ نوێژ ده‌كه‌ن و ڕۆژوو ده‌گرن و خێرو خێرات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ترسن كه‌ خوا لێیان وه‌رنه‌گرێت. (أخرجه الترمذی) . 

كه‌وابوو چۆن ئه‌و ترسه‌ له‌ نوێژدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت؟ 

خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی هێژا: 
پێویسته‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ڕۆح و ناوه‌رۆكی به‌هێزڕاگرتنی نوێژه‌كانمان بریتییه‌ له‌وه‌ كه‌ چۆن خشوعه‌ت و ڕاچڵكه‌ین له‌ نوێژه‌كانماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ به‌رقه‌راركردنی چه‌ند خاڵێك ده‌بێت كه‌ له‌ نوێژه‌كانماندا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌بێ‌ مسۆگه‌ر ببن، له‌وانه‌: 
1. ده‌ركردنی خۆشویستنی دونیا له‌ دڵه‌كانماندا. 
2. ڕاماڵین و نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌وكارو كرده‌وانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی بێئاگاییمان له‌ نوێژه‌كه‌. 
3. كه‌ نوێژ ده‌كه‌ین، وا بزانین كه‌ ئه‌مه‌ دوا نوێژمانه‌و ئیتر دوای ئه‌وه‌ فریای چیتر ناكه‌وین و واین له‌ جیهانێكی تردا، كه‌ جیهانی مردن و به‌رزه‌خه‌. 
4. وردبوونه‌وه‌ له‌و ئایه‌ت و فه‌رمایشتانه‌ی كه‌ له‌ نوێژه‌كانماندا ده‌یخوێنینه‌وه‌. 
5. زانین و ده‌ركپێكردنی خشوعه‌ت له‌ نوێژدا كه‌ چه‌نده‌ گرنگ و پێویستن بۆی. 
6. ته‌نها ڕووت له‌ چه‌ند ئایه‌تێك یا سووڕه‌تێكی دیاركراو نه‌بێت له‌ نوێژدا، وه‌ك به‌س خوێندنه‌وه‌ی سووڕه‌تی ئیخڵاس یاخود كه‌وسه‌ر یاخود فه‌له‌ق و ... هتد. هه‌وڵبده‌ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانیت ئایه‌ت و سوڕه‌تی هه‌مه‌ چه‌شنی تیا بخوێنیته‌وه‌. 
7. په‌ناگرتنه‌ به‌ر خوا له‌ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو. 
8. ئایه‌تێك كه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وشه‌ی شه‌یتانی تیا بوو، ئیستیعازه‌ بكه‌، ئه‌گه‌ر ئیستیعانه‌ی تیا بوو، هانا بۆ خوا به‌ره‌، ئه‌گه‌ر دۆزه‌خی تیا بوو، خۆی لێ وه‌ردوور بگره‌، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتی تیا بوو، داوای بكه‌، ئه‌گه‌ر دوعای تیا بوو، داوا بكه‌... هتد. 
9. له‌ پیاو چاكان و عارفین فێری خشوع به‌ له‌ نوێژدا. وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ باسی عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر ده‌كه‌ن (خوا لێی ڕازی بێت) كاتێ‌ كه‌ نوێژی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی بیبینیایه‌ وایئه‌زانێ‌ كه‌ دارێكه‌ له‌ زه‌وی ڕواوه‌، كاتێ‌ كه‌ سوژده‌ی ئه‌برد چۆله‌كه‌ ئه‌هاتن له‌سه‌ر پشتی ئه‌نیشتن، ئه‌وه‌ی بیبینیایه‌ وایئه‌زانێ‌ كه‌ دیوارێكه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌ بێجووله‌یی عه‌بدوڵڵا له‌ نوێژه‌كه‌یدا. 

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: 
خوایه‌ بۆ گه‌وره‌یی خۆت خشوعه‌ت و ترس له‌ نوێژه‌كانماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌یت و ئایینمان پارێزراوو ئاقیبه‌تی هه‌موو لایه‌كمان به‌ خێر بگێڕیت. (ئامین). 
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو