ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژ؛ مایه‌ی چاوڕوونی و ئۆخژنی دڵه‌کانه‌ - به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

نوێژكردن كه‌ پایه‌ی دووه‌مه‌ له‌ پایه‌كانی ئیسلام و له‌ دوای دوو شایه‌تمانییه‌كه‌وه‌ دێت، فه‌زڵ و گه‌وره‌یی نوێژه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی تر ته‌نها ئه‌و نه‌بێت كه‌ له‌ ئاسمان خوای حه‌كیم و دانا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی فه‌ڕزكردووه‌، چونكه‌ بنه‌ڕه‌تی نوێژ واتای په‌یوه‌ندی نێوان خوداو به‌نده‌كانی ده‌گه‌یه‌نێ‌، له‌ زمانی عه‌ڕه‌بیش كه‌ پێی ده‌گوترێت (الصلاة) ، واته‌: (صلة ما بین العبد و الرب) په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌ و په‌روه‌دگار. 
بۆیه‌ نوێژ كۆڵه‌گه‌و بڕبڕه‌ی پشتی ئیسلامه‌، ئه‌وه‌ی نوێژی نه‌بێت ئیسلامی وێرانه‌، بۆیه‌ وه‌ك له‌ بابه‌تی (حوكمی نوێژنه‌كه‌ر) ڕوونمان كرده‌وه‌و قه‌ولی ڕاجیحی (ابن القیم) مان هێنایه‌وه‌، كه‌ بابای نوێژنه‌كه‌ر كافره‌. 
ده‌جا بزانین نوێژ كه‌ هێنده‌ گرنگبێ‌ و له‌ ئیسلامدا پێگه‌ی بڵندبێ‌، ده‌با بزانین پله‌و پایه‌و گرنگییه‌كه‌ی وێڕای په‌یوه‌ندی بوون له‌گه‌ڵ‌ خوادا له‌ چیتر دایه‌: 



پله‌و پایه‌ی نوێژ:
 
بێگومان نوێژ موژده‌و خۆشییه‌كی زۆر بۆ نوێژخوێنان مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆیه‌ به‌ كورتی لێره‌ ئاماژه‌ به‌ هێندێ‌ له‌و موژدانه‌ ده‌ده‌ین: 
1. مژده‌یه‌كه‌ كه‌وا نوێژ باشترین كرده‌وه‌یه‌: 
هه‌روه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌ری خوایان پرسی (صلى الله علیه وسلم) باشترین كرده‌وه‌، چ كرده‌وه‌یه‌كه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (الصلاة على وقتها)(رواه مسلم) واته‌: نوێژكردن له‌كاتی خۆی. 

2. مژده‌یه‌ كه‌ نوێژ ئاخاوتنه‌ له‌ گه‌ڵ‌ خوادا: 
وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أن أحدكم اذا صلى یناجی ربه) (رواه البخاری) واته‌: هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ كه‌ نوێژی كرد ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ په‌روه‌ردگاری ئاخاواتن ده‌كات. 

3. مژده‌یه‌كه‌ كه‌ نوێژ كۆڵه‌گه‌ی دینه‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (رأس الأمر الاسلام ,وعموده الصلاة ,وذروة سنامه الجهاد) (رواه الترمذی) واته‌: سه‌ری هه‌موو كارێك ئیسلامه‌، كۆڵه‌گه‌ی ئیسلامیش نوێژه‌، لووتكه‌ هه‌ر به‌رزه‌كه‌شی جیهادكردنه‌. 

4. مژده‌یه‌كه‌ كه‌ نوێژ ڕووناكییه‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الصلاة نور) (رواه مسلم والترمذی) واته‌: نوێژ ڕووناكییه‌. 

5. مژده‌یه‌ كه‌ نوێژ به‌ری بوونه‌ له‌ دووڕوویی: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لیس صلاة أثقل علی المنافقین من صلاة الفجر والعشاء , ولو علموا ما فیهما لأتوهما ولو حبوا) (متفق علیه) واته‌: هیچ نوێژێك قوڕستتر نییه‌ له‌ سه‌ر دڵی دووڕووان زیاتر له‌ نوێژی به‌یانی و خه‌وتنان، ئه‌گه‌ر به‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی ئه‌م (دوو نوێژیان بزانیایه‌) ئه‌وه‌ بۆی ئه‌هاتن ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر به‌فریش بخشینیایه‌. 

6. موژده‌یه‌ كه‌وا نوێژ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ئاگر ده‌پارێزێت: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لن یلج النار أحد صلى قبل طلوع الشمس وقبل غروبها " یعنی الفجر والعصر) (رواه مسلم) واته‌: ناچێته‌ دۆزه‌خ كه‌سێك نوێژی پێش خۆرهه‌ڵات و پێش خۆر ئاوابوون ڕاپه‌ڕێنێت، یانی نوێژی به‌یانی و ئێواران. 

7. موژده‌یه‌ كه‌وا نوێژ ڕێگره‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچی: 
وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَأَقِمِ الصَّلاةَ إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ یَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ(العنكبوت:45) واته‌: نوێژ به‌رپا بكه‌، چون نوێژی ته‌واو ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی دوور ده‌گرێت له‌ خراپه‌و خه‌تاكاری. 

8. موژده‌یه‌ به‌وه‌ كه‌ نوێژ یارمه‌تی ده‌ری به‌نده‌كانه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان: 
وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَاسْتَعِینُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلاةِ (البقرة: 45) واته‌: داوای یارمه‌تی بكه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئارامگری و نوێژه‌وه‌. 

9. موژده‌یه‌ به‌وه‌ كه‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ‌ باشتره‌ له‌ نوێژێكی به‌ته‌نها به‌ ئه‌ندازه‌ی بیست و حه‌فت پله‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (صلاة الجماعة أفضل من الصلاة الفد بسبع وعشرین درجة) (متفق علیه) واته‌: نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ‌ باشتره‌ له‌ نوێژی به‌تها به‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی بیست و حه‌فت نوێژ. 

10. موژده‌یه‌ به‌ پاڕانه‌وه‌ی فریشته‌كان و ناردنی ڕه‌حمه‌ت و مه‌غفیڕه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژخوێنن: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (وَالْمَلائِكَةُ یُصَلُّونَ عَلَى أَحَدكُمْ ما دام فی مَجْلِسهِ الَّذی صَلَّى فِیهِ ، یقُولُونَ : اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ ، اللَّهُمَّ تُبْ عَلَیْهِ ، مالَمْ یُؤْذِ فِیهِ ، مَا لَمْ یُحْدِثْ فِیهِ) (متفق علیه) واته‌: ئیتر فریشته‌كان دوعای خێر ده‌نێرن بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ هه‌تا له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌ی خۆی له‌ نوێژدا بێت و ده‌ستنوێژی نه‌شكابێت، ده‌ڵێن: خودایه‌ لێی خۆشبه‌، خودایه‌ ڕه‌حمی پێبكه‌، خودایه‌ تۆبه‌ی لێ وه‌ربگره‌. 

11. موژده‌یه‌ به‌وه‌ی نوێژ مایه‌ی لێخۆشبوونی تاوانه‌كانه‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من توضأ للصلاة فأسبغ الوضوء ثم مشى الى الصلاة المكتوبة فصلاها مع الناس أو جماعة أو فی المسجد غفر الله له ذنوبه) (رواه مسلم) واته‌: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژێكی جوان بۆ نوێژ بگرێت، پاشان بۆ نوێژكردنی واجب وه‌ڕێ‌ بكه‌وێت و به‌ كۆمه‌ڵ‌ له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكیدا ڕایپه‌ڕێنێت، یا له‌ مزگه‌وت ئه‌نجامی بدات، خوا له‌ تاوانه‌كانی خۆش ده‌بێت. 

12. موژده‌یه‌ كه‌ خوا له‌ به‌هه‌شت جێگاو شوێن و توێشووی بۆ سازكر ده‌كات: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (منْ غدَا إلى المَسْجِدِ أو رَاحَ ، أعدَّ اللَّهُ لَهُ فی الجنَّةِ نُزُلاً كُلَّمَا غَدا أوْ رَاحَ) (متفق علیه). واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ به‌یانی یا له‌ ئێواره‌دا بۆ مزگه‌وت بچێت، خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شت جێگه‌و شوێ و توێشووی بۆ دیار ده‌كات هه‌ر كاتێك كه‌ ئه‌و له‌ به‌یانی و ئێواردا بۆ مزگه‌وت ڕێده‌كات. 

13. مژده‌یه‌ كه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك نوێژخوێن كه‌ بۆ نوێژ ئه‌یبڕێت تاوانێكی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ‌ و پله‌یه‌ك پێی به‌رز ده‌بێته‌وه‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من تطهر فی بیته ثم مضی الی بیت من بیوت الله لیقضى فریضة من فرائض الله , كانت خطواته احداها تحط خطیئته , والأخری ترفع درجة) (رواه مسلم) واته‌: هه‌ر كه‌سێك له‌ ماڵدا خۆی پاككاته‌وه‌ پاشان بۆ ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی خوا وه‌ڕێ‌ كه‌وێت تا فه‌ڕزێك له‌ فه‌ڕزه‌كانی خوا به‌ جێ‌ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ ده‌یهاوێت تاوانێكی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت و یه‌كی تری پله‌یه‌كی پێ‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌. 

14. هه‌ر كه‌سێك به‌په‌له‌ بۆ نوێژ وه‌رێ‌ بكه‌وێت، پاداشتێكی گه‌وره‌ی پێ‌ ئه‌درێت: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لَوْ یعْلمُ النَّاسُ ما فی النِّداءِ والصَّفِّ الأَولِ. ثُمَّ لَمْ یَجِدُوا إِلاَّ أَنْ یسْتَهِموا علَیهِ لاسْتهموا علَیْهِ، ولوْ یعْلَمُونَ ما فی التَّهْجِیر لاسْتبَقوا إَلیْهِ ، ولَوْ یعْلَمُون ما فی العَتَمَةِ والصُّبْحِ لأتوهمُا ولَوْ حبواً) (متفقٌ علیه عَنْ أَبی هُریْرةَ رَضِیَ اللَّه عنْهُ) واته‌: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بیانزانیایه‌ كه‌ چ پاداشتێك له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگ و ڕیزی یه‌كه‌می نوێژ وه‌رده‌گیرێت كه‌چی چنگیان نه‌كه‌وتایه‌، ئه‌وه‌ تیرو پشكییان له‌سه‌ری ده‌كرد، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ له‌ ڕاكردن بۆی چ خێرێكیان چنگ ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ پێشبڕكێیان بۆی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی چ ده‌ستكه‌وتێك له‌ نوێژی شێوان و به‌یانیان چنگ ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ بۆی ئه‌چوون ئه‌گه‌ر به‌ خشینیش بوایه‌. 

15. ئه‌و كه‌سه‌ی دوای نوێژ له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌ی نه‌بزوێت، هه‌ر وه‌ك له‌ نوێژ بێت هه‌ر وایه‌: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا یَزَالُ أَحَدُكُمْ فی صَلاةٍ مَا دَامتِ الصَّلاَةُ تَحْبِسُهُ ، لا یَمْنَعُهُ أَنْ یَنْقَلِبَ إِلى أَهْلِهِ إِلاَّ الصَّلاةُ) (متفقٌ علیه عنْ أَبی هریرةَ رضیَ اللَّه عنهُ) واته‌: به‌رده‌وام له‌ ئێوه‌ هه‌ن كه‌ هه‌ر له‌ نوێژدایه‌، مادام نوێژه‌كه‌ی هێشتوویه‌تیه‌وه‌، هیچ شتێك به‌ربه‌ستی نییه‌ له‌وه‌ كه‌ خاوو خێزانی جێ‌ بێڵێ‌ و بۆ نوێژ هه‌نگاوان هه‌ڵێنێ‌. 

16. مژده‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س ئامین گوتنی هاوده‌نگبێ‌ له‌گه‌ڵ‌ ئامین گوتنی فریشته‌كان، ئه‌وه‌ خوا له‌ گوناهی پێشووی خۆش ده‌بێت: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اذا قال أحدكم امین ,وقالت الملائكة فی السماء أمین فوافقت احداها الأخری غفر له ما تقدم من ذنبه) (متفق علیه) واته‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ گوتی: ئامین، فریشته‌كانی ئاسمانیش ده‌ڵێن: ئامین، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م و له‌ فریشته‌كان ئامین گوتنه‌كه‌یان یه‌كده‌نگ بوو، خوا له‌ گوناهی پێشووی خۆش ده‌بێت. 

17. مژده‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س نوێژ بكات، خوا ده‌یپارێزێت: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (منْ صَلَّى الصُّبْحَ فهُوَ فی ذِمَّةِ اللَّهِ فَانْظُرْ یَا ابنَ آدم لاَ یَطْلُبنَّك اللَّه مِنْ ذِمَّتِهِ بِشیءٍ)(رواه مسلم وعن جُندَبِ بن سُفْیانَ رضی اللَّه عنهُ) . واته‌: هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی بكات، ئه‌كه‌وێته‌ ژێر پاراستنی خوداوه‌، سه‌رنجده‌ ئه‌ی به‌نی ئاده‌م، خوا قه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه‌ تۆ ئه‌خاته‌ ژێر پاراستنی خۆی دوای ئه‌وه‌ ته‌كلیفی هیچ شتێكی ترت لێ ناكات. 

18. مژده‌یه‌ كه‌ر كه‌سێك نوێژ بكات خوا ڕووناكاییه‌كی ته‌وای له‌ ڕۆژی دوایی پێ ده‌به‌خشێت: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (بشِّروا المَشَائِینَ فی الظُّلَمِ إِلى المسَاجِدِ بِالنور التَّامِّ یَوْمَ القِیامَةِ) (رواه أبو داود والترمذی عن بُرَیدَةَ رضی اللَّه عنه) واته‌: مژده‌ بده‌ به‌وانه‌ی كه‌ شه‌و به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان ڕێ‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕۆژی دوایی (خوا) ڕووناكاییه‌كی ته‌واویان (پێده‌به‌خشێت). 

19. مژده‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س نوێژی عه‌سرو به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ‌ بپارێزێت، خوا به‌ به‌هه‌شتی شاد ده‌كات: 
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (منْ صلَّى الْبَرْدیْنِ دَخَلَ الْجنَّةَ) (متفقٌ علیه عن أَبِی موسى الأشعری رضی اللَّه عنه) واته‌: هه‌ر كه‌سێك هه‌ردوو نوێژه‌ سارده‌كه‌ (نوێژی عه‌سرو به‌یانی) جێبه‌جێ بکات ده‌چێته‌ به‌هه‌شت. 

20. مژده‌یه‌ که‌ هه‌رکه‌سێک نوێژ بکات، به‌ بێترسی له‌سه‌ر پردی سیڕات به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌په‌ڕێته‌وه‌: 
هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (المسجد بیت كل تقی وتكفل الله لمن كان المسجد بیته بالروح والرحمة والجواز علی الصراط الى رضوان الله الى الجنة) (رواه الطبرانی وصححه الألبانی) واته‌: مزگه‌وت ماڵی هه‌موو له‌ خوا ترسێكه‌، خوا به‌ گیان و به‌ سۆز چاودێری ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ مزگه‌وتی كردۆته‌ ماڵی خۆی (واته‌: به‌رده‌وام تیایه‌تی) به‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پردی سیڕات بۆ ڕه‌زامه‌ندی به‌ره‌و به‌هه‌شت (به‌سه‌لامه‌تی) وه‌ڕێی ده‌خات. 
ئه‌مانه‌ی كه‌ باس كران چه‌ند پله‌و پایه‌یه‌كی نوێژ بوون. 

گیانی نوێژ: 
كه‌وابوو: ئه‌مه‌ چ نوێژێكه‌ كه‌ به‌نده‌ هێنده‌ پێی سه‌ربڵنده‌، كه‌ كێوی هیممه‌تی پێی به‌رزه‌ وه‌ك لووتكه‌ی ئه‌لوه‌نده‌؟ دیاره‌ و ئاشكرایه‌ ئه‌و نوێژه‌ چ نوێژێكه‌، ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ خوا به‌رقه‌راریی لێ ده‌وێت، گیانی نوێژی لێ ده‌وێ‌، نوێژێكه‌ كه‌ خوا ڕۆحی نێو نوێژی لێده‌وێت، نوێژێكه‌ هه‌ست و نوست و هۆش و جۆشی لێده‌وێت، ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی ئاخاوتنه‌كانی نێوی له‌ چوار چێوه‌ی ژیانی نوێژخوێن ڕه‌نگداته‌وه‌، ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ پرسیاریان له‌ حاكمی ئه‌سهه‌م كرد (به‌ڕه‌حمه‌تبێت): تۆ چۆن نوێژ ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش گوتی: جوانترین ده‌ستنوێژ ده‌گرم، پاشان به‌ ئه‌سپایی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه‌ بۆ نوێژ ده‌چمه‌ پێشێ‌، به‌ شه‌رمێكی زۆره‌وه‌ (الله اكبر) ده‌كه‌م، پاشان زۆر به‌ وردو تێفكرین قوڕئان ده‌خوێنم، به‌ ترسه‌وه‌ ده‌چه‌ممه‌وه‌، به‌و په‌ڕی سه‌ر شۆڕی و ملكه‌چییه‌وه‌ ده‌چمه‌ سوژده‌، به‌ هه‌شت ده‌خه‌مه‌ لای ڕاستم، دۆزه‌خ ده‌خه‌مه‌ لای چه‌پم، كه‌عبه‌ش ده‌خه‌مه‌ به‌ر چاوم، فریشته‌ی گیان كێشانیش ده‌خه‌مه‌ ژوور سه‌رم، وای دائه‌نێم كه‌ ئه‌وه‌ دوا نوێژمه‌، گوناهه‌كانم ده‌وره‌یان داوم، پاشان نوێژه‌كه‌م به‌و په‌ڕی ئیخلاسه‌وه‌ به‌ جێ‌ ده‌گه‌یه‌نم، ئینجا سه‌لام ده‌ده‌مه‌، كه‌چی نازانم خوا لێی وه‌رگرتووم یاخود نا! 
ئه‌مه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ خۆشه‌ویستان: كه‌ خوا له‌ ئێمه‌ی ده‌وێ‌، ئه‌و ده‌م ئه‌و هه‌موو پله‌و پایه‌ی كه‌ باسمان كرد چنگمان ده‌كه‌وێ‌. 
بۆیه‌ خوای په‌روه‌ردگار باس له‌ ئیقامه‌ی نوێژ ده‌كات نه‌ك ئه‌دای نوێژ، چون ئه‌دای نوێژ ڕاپه‌ڕاندنیه‌تی هه‌ر چۆنێك بێت، لێ نوێژ ته‌نها ڕاپه‌ڕاندنی مه‌به‌ست نییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نێو نوێژه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ پێویسته‌ی كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌یانه‌وێت به‌رقه‌راری نه‌كات. 
بێگومان ئه‌م نوێژه‌ش له‌ باشترین و سه‌رڕاسترین و پیاوترین پیاوی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ فێر ده‌بین كه‌ چۆن ژیانی سه‌ر به‌رزی له‌و جۆره‌ نوێژه‌ به‌ر جه‌سته‌ بوو، ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ری خوا و سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی مرڤایه‌تی (محمد المصطفى) بوو (علیه أفضل الصلاة السلام) گیانم بێ‌ به‌ قوربانی. با بزانین كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌ (صلى الله علیه وسلم) چۆن ئه‌و نوێژه‌ی كردبووه‌ گلێنه‌ی چاوی خۆی و پارێزگاری لێ ده‌كرد، هه‌ر به‌م شێوه‌ش یاران و خواناسانی تێ ئه‌گه‌یاند كه‌ چۆن به‌م نوێژه‌ پێبگه‌ن و بگه‌ن به‌و په‌ڕی به‌ندایه‌تی ساغ تا خوا به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌نی خۆی بۆیان ساغ كاته‌وه‌.. 

------------------------------------------------------------
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری ئیسلام كورد كراوه‌ به‌ 2 به‌ش
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو