تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

هاوارێك له‌ ناخى زه‌وى یه‌وه‌ بۆ مرۆڤه‌كان له‌ ڕووكاردا

نوسینى: ئارام شارباژێری

ئه‌مڕۆ خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوت ده‌گوزه‌رێ و .. كه‌رنه‌ڤاڵت ساز كردووه‌ له‌سه‌ر پشتم..
به‌ڵام سبه‌ى خۆت ده‌بینى هاوارده‌كه‌ى كزو لاواز له‌ ناخمدا..
ئه‌مڕۆ ئه‌بێ شوێنت ڕۆشن بێت له‌سه‌ر پشتم ..
به‌ڵام سبه‌ى تاریكیى ده‌بێته‌ به‌شت له‌ ناخمدا..
له‌سه‌ر پشتم ئه‌مڕۆ دنیات دیل كردووه‌ و ئاماده‌ نیت بۆ ساتێكیش ئازادی كه‌ى..
به‌ڵام سبه‌ى زیندانى تار.. چاوه‌ڕێته‌ له‌ ناخمدا..
ئه‌مڕۆ هێنده‌ به‌رزه‌ فڕى چاوه‌كانت كه‌س نابینێ له‌سه‌ر پشتم..
به‌ڵام سبه‌ى له‌ توێى كفنا خۆت ده‌بینى له‌ ناخمدا..
ئه‌مڕۆ تامه‌زرۆ بویت به‌وه‌ى زۆر بخه‌وى له‌سه‌ر پشتم..
به‌ڵام سبه‌ینێ بۆ كۆتا ڕاكشاویى به‌شى تۆیه‌ له‌ ناخمدا..

زۆر ووریابه‌ .. فریو نه‌درێیت .. كات زۆر كه‌مه‌ له‌سه‌ر پشتم..
ئاگاداربه‌ .. له‌خه‌و هه‌سته‌ .. تا ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ناخمدا...
ئه‌مڕۆ تۆوى چاكه‌ كردن زۆر بچێنه‌ له‌سه‌ر پشتم...
تاكو سبه‌ى ببنه‌ قه‌ڵغان بتپارێزن له‌ سزادان له‌ ناخمدا...
له‌سه‌ر پشتم ڕۆژگار كاتى یه‌و .. هه‌میشه‌ یى یه‌ له‌ ناخمدا..
به‌رده‌وام به‌ .. له‌ خوا ترس به‌.. گه‌ر دڵسۆزیت له‌ بۆ كارت..
باخى به‌هه‌شت هه‌میشه‌ یى یه‌ .. چاوه‌ڕێته‌ له‌ ناخمدا
          

صفحات سایت

پیچک