تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌. ((4

ئاماده‌كردنی: شاخه‌وانی مام ده‌روێش

داوای ئیمان‌ 

رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِیًا یُنَادِی لِلْإِیمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَیِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ (آل عمران: ١٩٣) 
په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه‌ گوێمان له‌ بانگخوازێک (جاڕ چییه‌ک )6 بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به‌ په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه‌، چاوپۆشی بکه‌ له‌کرداره‌ ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه‌. 
لێره‌ دا مه‌به‌ست له‌ بانگخواس (جاڕده‌ر) پێغه‌مبه‌ره‌ ( دروودی خوی لێبێت ) یان قورئانه‌ هه‌رچه‌ند ئیبن که‌ثیر ده‌ڵێت ئه‌و جاڕده‌ره‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ (دروودی خوی لێبێت ) 


رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِینَ (المائدة :٨٣) 
په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌ (به‌ ئاینی ئیسلام) ده‌ تۆش له‌ ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه. 

رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِینَ (آل عمران:٥٣) 
په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێناوه‌، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه‌ و ڕه‌وانه‌ت کردووه‌، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده‌ تۆیش له‌ ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه. 
‌ 
داوای پاراستن له‌ ئاگری دۆزه‌خ 

رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (آل عمران: ١٩١) 
په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده‌ و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه‌، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه‌، ده‌ تۆش بمانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ. 

رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿الفرقان: ٦٥﴾ 
په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه‌ و په‌نامان بده‌، چونکه سزاو ئازاری له‌ کۆڵ نابێته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌ (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه). 

رَبَّنَا إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَیْتَهُ وَمَا لِلظَّالِمِینَ مِنْ أَنصَارٍ (آل عمران: ١٩٢) 
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه‌، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره‌ پشتیوانێکیان نیه.‌ 

رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا یَوْمَ الْقِیَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِیعَادَ 
﴿آل عمران: ١٩٤﴾ 
په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده‌ که‌ له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه‌ (که‌ سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه‌ له‌ داهاتوودا) و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که‌، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته‌ سه‌ر. 


داوای پشتیوانی و یارمه‌تی 

رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ الْقَرْیَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِیًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِیرًا ﴿النساء: ٧٥﴾ 
په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه‌ له‌م شاره‌ی که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه.‌ 

رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِینَ ﴿الأعراف: ٤٧﴾ 
په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا. 

رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِینَ ﴿یونس: ٨٥﴾ 
په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه‌ به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که‌ هه‌م ئێمه‌ ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه‌ له‌ ئیمان. 

رَبِّ أَوْزِعْنِی أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِی أَنْعَمْتَ عَلَیَّ وَعَلَىٰ وَالِدَیَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِی بِرَحْمَتِكَ فِی عِبَادِكَ الصَّالِحِینَ ( النمل ١٩ ) 
په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده‌ دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه‌، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که‌ به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته‌، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه‌ تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه‌ ئه‌نجام بده‌م که‌ تۆ پێی ڕازیی بیت و به‌ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره‌ ڕیزی به‌نده‌ چاکه‌کانته‌وه. 

چاوه‌ڕوانی به‌شی پێنجه‌م بن إن شاءالله‌...
          

صفحات سایت

پیچک