تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌. ((3

ئاماده‌كردنی: شاخه‌وانی مام ده‌روێش

په‌ناگرتن له‌ وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یطان 

.بسم الله الرحمن الرحیم 

قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِی یُوَسْوِسُ فِی صُدُورِ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾ ( الناس ) 
ئه‌ی محمد ( دروودی خوای لێبێت ) ( ئه‌ی ئیماندار ) بڵێ: 
په‌نا ده‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی 
پادشای خه‌ڵکی 
به‌ خوای خه‌ڵکی 

له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ و خه‌ته‌ره‌ و خه‌یاڵ ده‌خاته‌ دڵه‌وه‌ که‌ (خه‌ناسه‌). بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ فڕێ ده‌داته‌ سینه‌ و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه‌ 
له‌جنۆكه‌و له‌ئاده‌میی، (ئه‌وانه‌یان شه‌یتان ره‌فتارن)4 

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: وكذلك جعلنا لكل نبى عدوا شیاطین الإنس والجن یوحى بعضهم إلى بعض زخرف القول غرورا ﴿الأنعام: ١١٢﴾ 
پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)یش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه‌: كه‌ ئه‌بووزه‌ر ده‌ڵێ: جا رێك چومه‌ مزگه‌وت، ده‌بینم پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) له‌وێیه‌، پاشان دانیشتم و، فه‌رمووی: (( یا أبا ذر هل صلیت ؟)) واته‌: ئه‌بازه‌ر! نوێژت كردووه‌؟ وتم: نا، فه‌رمووی: (( قم فصل ))واته‌:هه‌ر ئێستا هه‌سته‌و نوێژه‌كه‌ت بكه‌، منیش نوێژم كردو پاشان فه‌رمووی: (( تَعَوَّذْ من شر شیاطین الإنس والجن )) له‌ شه‌ڕی شه‌یاتینی ئاده‌میی و جینی په‌نا به‌ره‌ به‌رخوا. (ئه‌بوزه‌ر) ده‌ڵێ: گوتم: باشه‌! شه‌یاتینی ئاده‌میش هه‌یه‌؟! فه‌رمووی هه‌یه‌. به‌ڵێ.. ئه‌م سووره‌ته‌ فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات كه‌ هه‌موو كات په‌نا به‌رینه‌ به‌ر خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ئیش و كاره‌كاندا ، وه‌خۆمان بپارێزین له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ قسه‌ی لووس و بێناوه‌رۆك له‌خشته‌مان به‌رن، به‌تایبه‌ت له‌ ئاده‌میه‌ شه‌یتان و شه‌یتانكاره‌كان، خۆ بێگومانه‌ كه‌ گه‌لێ كه‌س هه‌یه‌ له‌ دێو (عیفریت) و جنۆكه‌كان ، زۆر خراپتره‌و زیانی گه‌وره‌تره‌، شه‌یتانیش به‌ شاڕه‌گه‌ خوێنبه‌ره‌كاندا دێت و ده‌چێ و، به‌شی خۆیشی ده‌سه‌ڵاتی دراوه‌تێ، بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ وریابێ و ئاگای له‌خۆی بێ و شه‌یتان فریوی نه‌دات. سا خوایا به‌میهره‌بانی خۆت بمان پارێزه‌ له‌پیلانی جنۆكه‌و مرۆڤه‌ دووڕوو و خراپه‌كاره‌كان و زمان لووسه‌كان بمانپارێزه‌، و له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی خۆت دامه‌زراومان بكه‌و هێزو پێزمان بۆ زیاد بكه‌، تا باشتر بتوانین خزمه‌تی ئیسلام و دینه‌كه‌ت بكه‌ین. په‌یامبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) هه‌موو شه‌وێ - كه‌ ده‌چووه‌ جێگای خه‌و بۆ نووستن- سێ جاران سووره‌تی ( قل هو الله )، ( قل أعوذ برب الفلق )، ( قل أعوذ برب الناس )ـی ده‌خوێندو، فووی به‌هه‌ردوو ده‌سستیا ده‌كردوو به‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یدا ده‌یهێنا، به‌ تایبه‌ت ده‌م و چاوو سه‌رو هه‌ر جێگایه‌كی دی كه‌ ده‌ستی پێی ده‌گه‌یشت. 

رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّیَاطِینِ ﴿المؤمنون: ٩٧﴾ 
په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به ‌تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان 

وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن یَحْضُرُونِ ﴿المؤمنون: ٩٨﴾ 
په‌نا ده‌گرم به‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که‌ شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن ) 


داوای یارمه‌تی بۆ کاری چاکه‌ 

رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ ﴿البقرة: ١٢٧﴾ 
په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له‌ ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت. 

رَّبِّ أَدْخِلْنِی مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِی مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّی مِن لَّدُنكَ سُلْطَانًا نَّصِیرًا ﴿الإسراء: ٨٠﴾ 
په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده‌ تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له‌ هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه‌ که‌ ببێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم 

داوای خۆگری و ئارامگرتن 

رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَیْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِینَ ﴿الأعراف: ١٢٦﴾ 
په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژه‌و به‌ موسوڵمانێتی بمانمرێنه.‌ 
رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَیْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِینَ (البقرة:٢٥٠)ِ 
په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه‌، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه‌ و سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا. 

رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِیَوْمٍ لَّا رَیْبَ فِیهِ إِنَّ اللَّهَ لَا یُخْلِفُ الْمِیعَادَ ﴿آل عمران: ٩﴾ 
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له‌ ڕۆژێکدا که‌ هیچ گومانی تێدانیه‌، بێگومان خوا (زاتێک نیه‌) که‌ به‌ڵێنی خۆی نه‌باته‌ سه‌ر. 

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَیْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ 
﴿آل عمران: ٨﴾‌ 
په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که‌ هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕاست و له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده‌ و به‌خشێنه‌ری. 

پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( دروودی خوای لێبێت ) له‌باره‌ی دامه‌زراندنی دڵه‌كانه‌وه‌و، لادانیان له‌خوا ده‌خوازێ و ده‌ فه‌رموی: (( یامُقَلَّبَ الْقُلُوبِ ثَبَّتْ قَلْبِى على دینِكَ )) پاشان ئایه‌تی: ربنا لاتزغ قلوبنا بعد إژ هدیتنا وهب لنا من لدنك رحمه‌ إنك أنت الوهاب ی خوێنده‌وه. 


چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بن إن شاءالله‌.. 
          

صفحات سایت

پیچک