ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌. ((2

ئاماده‌كردنی: شاخه‌وانی مام ده‌روێش

دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بابه‌تی پێشوودا باسمان له‌وه‌ کرد که‌ خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ران ( دروودی خوایان لێبێت ) و پیاو چاکان فێرمان ده‌کات که‌ به‌و شێوه‌یه‌ لێی بپاڕێنه‌وه‌و یادی بکه‌ین ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت قُلْ مَا یَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّی لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ یَكُونُ لِزَامًا به‌ڵێ به‌ پشتیوانی خوا له‌م بابه‌ته‌و چه‌ند بابه‌تێکی داهاتوودا ، باس له‌ زۆر به‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ ده‌که‌ین که‌ بۆ پاڕانه‌وه‌ شیاون به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌و شێوه‌یه‌ که‌ شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان له‌ خوای خۆمان بپاڕێنه‌وه‌. 

داوای لێخۆشبوون 

رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ  (آل عمران: ١٦) 

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده‌ له‌ گوناهه‌کانمان خۆش ببه‌ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌. 

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِی أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِینَ (آل عمران:١٤٧) 
په‌روه‌ردگارا له‌ گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له‌ زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه‌، دامه‌زراومان بکه‌، سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ بێباوه‌ڕه‌دا 
رَبَّنَا وَإِلَیْكَ الْمَصِیرُ (البقرة:٢٨٥) 
په‌روه‌ردگارا لێخۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه.‌ 

رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَیْرُ الرَّاحِمِینَ ﴿المؤمنون: ١٠٩﴾ 
په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌ زاتی تۆ هێناوه‌، ده‌، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه‌ چونکه‌ تۆ چاکترین زاتێکی که‌ له‌ هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت. 

رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِینَ (الأعراف: ٢٣) 
په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ سته‌ممان له‌ خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی ئێمه‌ سوێند به‌ خوا له‌ خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین. 

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِینَ سَبَقُونَا بِالْإِیمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِینَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَّحِیمٌ (الحشر: ١٠) 
په‌روه‌ردگارا‌ له‌ ئێمه‌ و له‌ برایانه‌شمان خۆش ببه‌ که‌ پێش ئێمه‌ ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له‌ دڵه‌کانماندا هیچ جۆره‌ بوغزو کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره‌ دڵمانه‌وه‌ له‌ ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده‌ و میهره‌بانیت. 

رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِینَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ ﴿الممتحنة: ٥﴾ 
په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه‌ به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه‌ په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. 

رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَیْرُ الرَّاحِمِینَ ﴿المؤمنون: ١١٨﴾ 
په‌روه‌ردگارا: له‌ گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌ چونکه‌ تۆ له‌ هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت. 
رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِینَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَیْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِینَ ﴿البقرة: ٢٨٦﴾ 
په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره‌ ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له‌ ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا له‌ تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که‌ تواناو هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه‌ و چاوپۆشی بکه‌ له‌ هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه‌، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه‌ پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه‌، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه‌‌ داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافرو خوانه‌ناساندا. 
فێربوون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دووعایه‌ی ئاخری سوره‌تی به‌قه‌ره‌ سونه‌ته‌ جونکه‌ پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای لێبێت ) وهاوه‌ڵانی هه‌موو کاتێ ئه‌یان خوێند له‌ فه‌رمووده‌یه‌کیشدا ئیمامی ( موسلیم ) له‌ ( ئیبن مه‌سعوده‌و ) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت (من قرأهاتین الآیتین من آخر سوره‌ البقره‌ فی لیله‌ کفتاه ) واته‌: هه‌ رکه‌سێک له‌ هه‌ر شه‌وێكدا- ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی ئاخری سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)یه‌ بخوێنێ، بۆ ئه‌و شه‌وه‌ به‌سیه‌تی. یان هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: ( من قرأهما بعد العشاء مرتین أجزأته من قیام اللیل ، وكفتاه من شر الشیطان فلا یكون له علیه سلطان ). واته‌: هه‌ر كه‌سێك پاش نوێژی خه‌وتنان دووجار ئه‌و دووئایه‌ته‌ بخوێنێ، ئه‌وا له‌باتی شه‌و نوێژی ئه‌و شه‌وه‌ بۆی ده‌نوسرێت و، له‌ خراپه‌و شه‌ڕی (شه‌یتان)یش پارێزراو ده‌بێ و، ده‌ره‌قه‌تیشی نایه‌ت. 

رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْیَا حَسَنَةً وَفِی الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّار ﴿البقرة: ٢٠١﴾ 
په‌روه‌ردگارا له‌ دنیادا خێرو چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له‌ قیامه‌تیشدا له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. 
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو