ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

بوونی چه‌ند خاڵێکی نهێنی له‌ نێوان ژن و مێرد وهه‌بونی عوزری شه‌رعی

ئاماده‌كردنی: نوور

سه‌ره‌تایی ئه‌م کورته‌ باسه‌ بۆ باوه‌ڕدارانی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ و مێینه‌یه‌‌ که‌ ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه‌.. هه‌موو ئه‌زانین که‌ هه‌ڵبژاردنی مێینه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ هه‌میشه‌ پیاو ( طلب ) بووه‌و ئافره‌تیش ( مطلوب ) . لێره‌دا ژیری بڕیار ده‌دات به‌سه‌ر خودی ئه‌و دوولایه‌نه‌ و ڕه‌زامه‌ندی نیشان ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ قبوڵ کردنی یه‌کترو ئه‌و ژیانه‌ نوێ یه‌ی که‌ پێ ی ده‌ڵین ژیانی خێزانی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی جیاوازه‌ له‌ ژیانی کچێنی وه‌ بۆ پیاوێش هه‌ر به‌هه‌‌مان شێوه‌…
له‌ ژیانی خێزانیدا هه‌ندێك کۆسپ دێته‌ ڕێ ی ژن و پیاو ، مه‌رج نیه‌ نه‌گونجان بێ له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ئه‌و کێشانه‌ هه‌ندێ جار له‌ ده‌سه‌ڵاتی هیچ کامێکیان نیه‌ و خۆیان خولقێنه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ نین به‌ڵکو له‌ فطره‌یاندا بوونی هه‌یه‌ و شتێکی ئه‌زه‌لی یه‌.. هه‌ندێك له‌م کێشانه‌ له‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌که‌ون و په‌یوه‌ندی به‌ سروشتی کرداری ژن و پیاوه‌وه‌ نیه‌ ، وه‌ زۆرینه ی ئه‌م کێشانه‌ ده‌بێته‌ 

نهێنی یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردو لایه‌نداو وه‌ به‌ کپ کراوی ده‌یهێڵنه‌وه‌ و ناتوانن توانا ئه‌قڵیه‌کانیان به‌کار بهێنن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یان .
منیش وه‌ك ڕه‌گه‌زێکی مێینه‌ به‌ پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بخه‌مه‌ ڕوو..
خاڵی یه‌که‌م زۆربه‌ی پیاوان کاتێك ژن ده‌هێنن خێرا هه‌ڵپه‌ی دروست کردنی منداڵیانه‌ ئه‌مه‌ش جاری واهه‌یه‌ خودا به‌ زووی ئه‌یبه‌خشێ و هه‌ندێ جاریش ماوه‌یه‌کی دورو درێژ ده‌خایه‌نێ ، یاخود زۆر به‌ی خێزان بێ به‌ش ئه‌بن له‌م نیعمه‌ته‌. دیاریده‌ی منداڵ دروست نه‌ بوون ویستی که‌سه‌کانی تێدا نیه‌ و تاقی کردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ که‌ تا چه‌ندێك توانای ئارام گرتن له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه‌ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك ، له‌ڕاستیدا ژن و پیاوی باوه‌ڕدار‌ پێ ویسته‌ زۆر هۆشیاربن و بڕوا ئیمانیاکانیان به‌کار بهێنن به‌رامبه‌ر به‌م چاره‌نوسه‌ وه‌ پێویسته‌ هه‌ردولا یارمه‌تی یه‌‌کتر بده‌ن و ڕێزی ‌یه‌كتر بگرن له‌ شکاندنی یه‌کترو تانه‌و ته‌شه‌ر خۆیان دوربگرن ، ئاشکرایه‌ لای هه‌موان منداڵ چرای ماڵه‌ و به‌خششێکه‌ له‌لایه‌ن خوای میهره‌بان به‌ڵام شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خوادا ناکرێ ، هه‌موو کێشه‌یه‌کیش چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ ئه‌ویش پێویسته‌ هه‌نگاوی بۆ بنرێ ، بۆ نموونه‌ له‌ڕووی زانستی یه‌وه‌ پێویسته‌‌ لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنین بکرێت له‌لایه‌ن پسپوڕی شاره‌زاوه‌، پاشان ئه‌نجامی پشکنین دیاری ده‌دات که‌ خه‌له‌لی پیاو یاخود ژن بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو هێلکه‌دانی ئافره‌ت لاواز بوو توانای پیتاندنی تۆوی نه‌بوو وه‌ چالاک نه‌ بوو له‌ دروست بوونی منداڵ ئه‌مه‌ تاوانی ئافره‌ته‌که‌ی تێدا نیه‌ و‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌رکی پیاو ئه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانی ئارام بگرێ بۆ خۆشه‌ویستی خێزانه‌که‌ی به‌فه‌تره‌یه‌کی زه‌مه‌نی چاوه‌ڕێ بکات به‌ڵام که‌ نه‌ش بوو ئه‌لته‌رناتیڤێكی تر دێته‌ پێش که‌ له‌ دوایی باسی ده‌که‌ین .
له‌ ڕاستیدا پیاو پێ ی خۆشه‌ ببێته‌ باوك منداڵه‌کانی به‌ناوی باوکه‌وه‌ بانگی بکه‌ن و ئه‌رك و لێپرسراوێتی باوکایه‌تی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ وه‌جێ ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بێ وه‌ پاش خۆی ئه‌ولادی ساڵح جێ بهێڵێ .
یه‌کێک له‌ فه‌زڵه‌کانی ژن هێنان یاخود شووکردن:
1. منداڵ بوونه‌ ، چونکه‌ مه‌به‌ست لێ ی مانه‌وه‌ ڕه‌گه‌زه‌ ئه‌میش سودی به‌ ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ی تێدایه‌ به‌کۆشش کردن بۆی.
2. سود وه‌رگرتن له‌ دوعای ڕۆڵه‌ی( مناڵه‌کانی ) وه‌ به‌ده‌ست هێنانی ( شفاعه‌ ) به‌ مردنی منداڵی بچوك.
3. خۆشه‌ویستی به‌ده‌روون و تێکه‌ڵاوی کردنی ماڵ و منداڵ.
له‌م حاڵه‌ته‌ی که‌ ژن مناڵی نابێ پێویسته‌ ژن کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاقڵانه‌ی هه‌بێ و هاوخه‌می مێرده‌که‌ی بێ، بزانێ که‌ ڕووناکییه‌ک هه‌یه‌ بۆ گه‌شتن به‌و به‌خته‌وه‌ری یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژنه‌که‌ ‌ پێشنیارێك بخاته‌ به‌رده‌م پیاوه‌که‌ی که‌ خێزانێکی که‌ بخوازێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی منداڵ ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌ کارێکی ئاسان نیه‌ به‌‌ نسبه‌ت ژنه‌وه‌ به‌ڵام پیاویش دیلی ژن نیه‌ چونکه‌ شه‌رعی خوا ڕێگه‌ ی داوه‌ که‌ پیاوه‌که‌ ژنی دووه‌م بهێنێ ( عوزر شرعی ) هه‌ یه‌ وباشتر وایه‌ که‌ ڕه‌زامه‌ندی خێزانی تێدابێ ئه‌وکاته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خۆیان ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌که‌شی داوای ( خولع ) ی کرد واته‌ داوای جیابوونه‌وه‌ی کرد ئه‌و کاته‌ پیاوه‌که‌ پێویسته‌ ئازادی بداته‌ خێزانه‌که‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی داوای خه‌لع ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌له‌ل له‌ پیاوه‌که‌دا هه‌ بوو بۆ دروست بوونی منداڵ وه‌ خێزانه‌که‌شی خه‌و به‌ منداڵ بوونه‌وه‌ ئه‌ بینی و ئه‌یه‌وێ بگا به‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ که‌ ڕێزی دایکایه‌تی پێ ببه‌خشرێت، وه‌ بگا به‌ و پله‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆ دایکانی ئاماده‌ کردووه‌ دایکیش به‌هه‌مان شێوه‌ زیاتر له‌ باوک ئه‌یه‌وی ڕۆڵی دایکایه‌تی ببینێ بۆ منداڵه‌کانی و له‌ ئامێزیان بگرێ .. شه‌رعی خوای گه‌وره‌ چۆن ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ پیاو لێره‌دا ژنیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئه‌توانێ داوای (خولع) بکات و شوو یه‌کی تر بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م دیاریده‌یه‌ که‌متر دیاره‌ له‌نێوان ئافره‌تاندا چونکه‌ ئافره‌تی وا هه‌یه‌ خۆشه‌ویستی پیاوه‌که‌یان له‌لا گرنگتره‌ له هه‌موو شتێك هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌ لای مێرده‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن وازهێنانی پێ باش بوو با پیاوانیش ئه‌و مافه‌ بده‌ن باشتره‌ ،من هانده‌ری ئه‌م کرده‌وه‌ نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێزانێك نه‌ی توانی ئاسوده‌ی و دڵێکی خۆش ببه‌خشێته‌ پیاوه‌که‌ی نه‌بونی باشتره‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ژن و پیاوێك.
له‌ڕاستیدا ته‌نها کێشه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان هه‌ر منداڵ نه‌بوون نیه‌ که‌ ببێته‌ هۆی داواکردنی جیابوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن ته‌ره‌فێکیانه‌وه‌ یان پیاو ژنی دووه‌م بهینێ و ژن شوی دووه‌م بکاته‌وه‌..
خاڵێ دووهه‌م کاتێك ژن نه‌خۆشی یه‌کی درێژ خایه‌نی ده‌بێت و ئه‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی جه‌سه‌د و بیرو هه‌بوونی که‌مایه‌تیه‌ك له‌ئه‌‌ندامه‌کانی له‌شی ولاواز بوون و نه‌توانینی کرداری جنسی ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پیاو پێویستی به‌ ژنێکی تر ده‌بێت که‌ ( اشباع حاجه‌) ی بکات و ئاره‌زوه‌کانی تێر بکات ، لێره‌دا نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م که‌ پیاوێك باسی ژیانی خۆی کردبوو که‌ خه‌ڵکی ئه‌فغانستانه‌ وچه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ووڵاتی سوید ده‌ژی و خێزانه‌که‌ی ماوه‌ی 4 ساڵه‌ نه‌خۆشی ئیفلیج بوونی تووش بووه‌ و توانای خزمه‌ت کردنی منداڵه‌کانی و مێرده‌که‌ی نیه‌ و له‌ناو جێگادایه‌ و کاری سه‌رجێی ناتوانی بکات ، پیاوه‌که‌ش پێویستی به‌ ژنێکی دی که‌یه‌ که‌ بیخوازێ که‌ بتوانێ خۆشیی باتێ خزمه‌تی بکات که‌مێك ئاسوده‌ی پێ ببه‌خشێ و تا تووشی کاری حه‌رام نه‌بێ، له‌ وڵاتێکی ئه‌روپی زۆرکه‌س به‌ ئاسانی ڕووبه‌روی کاری نا شه‌رعی ده‌بنه‌‌وه‌ که‌سێک خۆفی خواو ئیمان له‌ دڵیاندا جێگیر نه‌بێ زوو ته‌سلیم به‌و واقعه‌ ده‌بێته‌وه‌ ..
به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌قی شه‌رعی خۆیه‌تی عوزری شه‌رعی هه‌یه‌ که‌ داوای ژنێکی که‌ بکات، هه‌ربۆیه‌ ژن لێره‌دا ئه‌بێت خۆی ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه‌ بکات که‌ ته‌مه‌نێك ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌ی خۆی به‌سه‌ر بردووه‌ ، با تقدیری ئه‌و زه‌مه‌نه‌ پێکه‌وه‌ بوونه‌ بکات ودڵسۆزی بۆ مێرده‌که‌ی بسه‌لمێنێ و بزانێ که‌ له‌ خۆشیا ژن ناهێنێته‌وه‌ با ئه‌و ژنانه‌ خۆیان به‌ دڵێکی فراوانه‌وه‌ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ بشکێنن و به‌شێك بن له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی باوکی منداڵه‌کانیان و مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن ژن بهێنن نه‌ك ئه‌م پیاوه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم کردووه‌ چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ی ژنه‌که‌ی بمرێ ئینجا ژن بهێنێته‌وه‌، ئێستا هه‌موو ده‌ڵێن پیاوێکی به‌وه‌فایه‌ به‌ڵام مردن فه‌رمانێکی نادیاره که‌ خوای گه‌وره‌ که‌ی جێ به‌ جێ ی کرد ده‌یکات به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ مانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌.
خاڵی سیێهه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێویستی پیاو و غه‌ریزه‌کانی زیاد له‌ پێویستی ئافره‌تن خولقیه‌تی پیاو جیاوازه‌ له‌ ژن، ڕێژه‌ی لایه‌نی جنسی پیاو به‌ له‌ %100 زیاتره‌ له‌ ژن ، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌که‌ که‌ ژن زوو تێر ئه‌بێ و له‌دوای چه‌ند ساڵێکه‌وه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ سست ئه‌بێ و تاقه‌تی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نامێنێ، ئه‌مه‌ وا له‌ پیاوان ده‌کات که‌ سارد و سڕی ژنیان و خۆنه‌ڕازاندنه‌وه‌ی ژن بۆپیاویان به‌شێوه‌یه‌ک که‌ به‌ وویستی پیاوه‌که‌ی نیه‌ ، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌کی ئاشکرا ده‌بینرێت له‌ ئافره‌تاندا له‌ماڵ دا بۆ پیاوه‌کانیان خۆیان ڕێك ناخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر به‌ پۆشاکی ئیش و کاره‌وه‌ دێن به‌ره‌و پیری پیاوه‌کانیانه‌وه‌ ، به‌ڵام کاتێك ده‌رده‌چن له‌ ماڵ ده‌ڵێی بوکن ، عه‌ره‌ب وه‌ته‌نی ( قرد فی البیت و غزال فی الشارع ) واته‌ ( له‌ماڵ دا ده‌ڵێ ی مه‌یموونه‌ ، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دا ده‌ڵێ ی ئاسکه‌ ) ( فلا حول ولا قوة الا بالله‌ العلی العظیم ).
لێره‌دا پیاوان ده‌که‌ونه‌ چاوگێڕان و ده‌یه‌وێ ژنێکی که‌ بهێنی له‌ڕاستیدا ئافره‌ت لێره‌دا تاوانباره‌ با بتوانێ خۆی چاك بکات به‌ دڵی پیاوه‌که‌ی بکات ، کاتێک پیاو ده‌که‌وێته‌ ئه‌وه‌ی ژن دێنێت به‌سه‌رژنی یه‌که‌مدا، ژن بێزاری و ناڕه‌زای خۆی ده‌ر ئه‌بڕێ هه‌ندێک جار خۆ کوشتنی پێ باشتره‌ له‌وه‌ی پیاوه‌که‌ی ژنێکی تر بهینێ به‌ڵام بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ نهێنی ژن بهێنێ یاخود بکه‌وێته‌ داوی کاری حه‌رامه‌وه‌ چ کاره‌ساتێك ڕووده‌دات…
له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ژن به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌ك خزمه‌تی پیاوه‌که‌شی کرد و پیاو هه‌ر تێر نه‌بوو لێره‌دا ژن ئه‌و حه‌قه‌ بداته‌ پیاوه‌که‌ی که‌ به‌حه‌ڵاڵی ژنێکی تر بهێنێ و ڕه‌زامه‌ندی خێزانی له‌سه‌ر بێت ، ئه‌وکاته‌ ژن خۆی بڕیار ده‌دات که‌ له‌لای پیاوه‌که‌ی بمێنێته‌وه‌ یاخود داوای خولع بکات و شویه‌کی تر بکاته‌وه‌ .
من لێره‌دا پێم باشه‌ ژن گه‌شه‌ بدات به‌ بیرو ئاقڵی خۆی لێره‌دا عه‌واتیف ده‌ور نابینێ ، ژن و یپاو یه‌کتری زه‌وت ناکه‌ن گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ بوونیان هه‌ بوو له‌لایه‌نێکیاندا با ئه‌و کێشانه‌ به‌ ژیرانه‌ و زۆر متمانه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون چاره‌سه‌ر بکرین ، با ڕۆڵی جدی ببینن بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پیاو له‌ کیسی ژن نه‌چێت وه‌ به‌ هه‌مان شیوه‌ پیاویش بۆ ژنی ، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌و پێکه‌وه‌ ژیان به‌رده‌وام بێت نه‌ك له‌یه‌ك پچڕان هه‌ردولا ئه‌توانن بایه‌خ به‌ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشیاییانه‌ی خۆیان بده‌ن ..
له‌م سێ حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ ئیشاره‌م پێداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاو وویستی ژنی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌میش بهێنی ( به‌‌ بوونی عوزری شه‌رعی پێویسته‌ پیاو توانای مالی هه‌بێ و عه‌داله‌ت جێ به‌جێ بکات و ڕه‌زامه‌ندی ژنه‌که‌شی له‌گه‌ڵدابێ) …
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو خێزانێك ئه‌مه‌ ڕاو بۆچونی منه‌ وه‌ خۆشم به‌ هه‌ڵه‌ نازانم وه‌ ناشی سه‌پێنم به‌سه‌ر مێشکی هیچ ژن و پیاوێکدا ، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستییه‌که‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعی خوا نیه‌ .. ‌پێم باش بووبه‌ کورتی تیشکێك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ نهێنی یانه‌ی نێوان ژن و مێرد…
وه‌ هیوای یه‌کخستنی خێزانم نه‌ك شیته‌ڵ بوونه‌وه‌یان..وه‌ چاویش داناخه‌ین له‌م ڕاستیانه‌ که‌ هه‌ن و شه‌رعی خوا شه‌رم له‌ من و تۆ ناکات ئێوه‌ی ئیمانداریش پێویسته‌ شه‌رعی خوا پیاده‌ بکه‌ن ، نه‌ك وه‌ك ئه‌روپیه‌کان که‌ یاسای فره‌ ژنی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئازادییه‌کی ڕه‌های فه‌سادی و فجوری له‌ نێوان خێزانه‌کان دا به‌ ته‌واوی ئه‌ بینرێ و هه‌ریه‌که‌ په‌یوه‌ندی نا شه‌رعی فره‌یان هه‌یه‌ ، ئه‌‌مانه‌ هه‌موو ده‌رو و کوشنده‌یی یه‌ بۆ تاکی کۆمه‌ڵگا و له‌ناو چون و وێران بونه‌ و زیاد بوونی قویرانی گرفته‌کانه‌ نه‌ك ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک بێ بۆ کۆمه‌ڵگا، لای زۆرینه‌شمان به‌ دابین کردنی سه‌ربه‌ستی و ئازادی دا ئه‌نێین ، زۆریش له‌ کورده‌کانی خۆمان ئێستا به‌ زه‌قی پاڵپشتی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ده‌که‌ن و ته‌نها لاسایی کردنه‌وه‌یه‌ و هیچی که‌، بزانین تا چه‌ندێک ئه‌و یاسای قه‌ده‌غه‌ کردنی فره‌ ژنی له‌ کوردستان جێ به‌ جێ ده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن ئێستا زۆرینه‌ی پیاوان که‌ له‌ناوه‌وه‌‌ی هه‌رێم ئه‌یانه‌وێ ژنی دووهه‌م بهێنن ئه‌چن له‌ پارێزگای که‌رکوك عقدی ماریی ده‌به‌ستن چونکه‌ که‌رکوک هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نیه‌ و ئه‌و یاسایانه‌ شمولی شاری که‌رکوک ناکات….
له‌ ڕاستیدا ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ باس کردنی تێر و ته‌سه‌لی ده‌وێ و ڕوون کردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێ و هیوادارم خوێنه‌ر به‌ باشی له‌مه‌فهومی باسه‌که‌ بگه‌ن نه‌ك ژن یاخود پیاوه‌کان له‌ خوت و خۆرایی خێزانیان هه‌ڵبوه‌شێنن…!!!
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو