تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

فه‌رمووده‌ی قودسی

ئاماده‌كردنی: ڕێناس عه‌لی

فه رمووده كانی پێغه مبه ری خۆشه ویست {صلی الله‌علیه‌وسلم} به گشتی جێگایه كی تایبه تی یان له دڵی موسوڵماناندا هه یه .. چونكه مه شخه ڵی هیدایه ت و به ر چاوڕونی و سه وچاوه ی دووه می شه ریعه تی پیرۆزی ئیسلامن .. فه رمووده قودسی یه كانیش له و ڕووه وه كه مانا و چه مكه كانیان خه ڵاتی خوای گه وره یه بۆ پێغه مبه ر {صلی الله‌علیه‌وسلم} ، ده قه پیرۆزه كانیشیان له زاری پێغه مبه ره وه هاتوونه ته ده رێ ، تام و چێژێكی شیرین و تایبه تییان هه یه ، بۆیه هه موو ئیماندارێك به تامه زرۆیی یه وه حه ز ده كات بیان بیستێت ، بیان خوێنێته وه ، له به ریان بكات ، تا بیانكاته توێشوویه كی پڕ تفاق و مه شخه ڵێكی پڕ ڕووناكی و له سه ر ڕێی كاروانی به ره و خوا چووندا سوودیان لێ ببینێت ، ،جا بۆیه منیش به پێویستم زانی چه ند بابه تێك له سه ر فه رمووده قودسیی یه كان بنوسم ، به و ئومێده ی خوشك و برایانی ئیماندارم سوودی لێ وه ربگرن و به نزایه كی خێریش ئیمه به سه ر بكه نه وه … خوا یار مه تی ده ر و پشتیوانی هه موو لایه كمان بێت .

چه ند زانیاریه كی پێویست ده رباره ی (فه رمووده ی قودسی یه كان )
پێناسه ‌‌‌‌‌‌ی فه رمووده ی قودسی : ئه و فه ر مووده یه یه كه چه مك و ماناكه ی له لایه ن خوای گه و ره وه یه ، له ڕێگه ی جبریل (سه لامی خوای لێ بێت)یان له ڕێگه ی سرووش و ئیلهام یاخود له ڕێگه ی خه وه وه دراوه به پێغه مبه ر {صلی الله‌علیه‌وسلم} پێغه مبه ریش به هه ر وشه و ده سته واژه یه ك كه خۆی پێی باش بووه گێڕاویه ته وه .
زاراوه ی قودسیی كه ریشه كه ی ((قدس)) مانای خاوێنی و بڵندی ده به خشێت.. جا له به ر ئه وه ی خوای گه وره خاوێنه له كه م و كورتیه ك فه رمووده كانیشی خاوێن و پیرۆزن .
ئه م جۆره فه ر موودانه (الاحادیث البانیة ، الاحادیث الالهیة ) جیان پێ ده وترێ .. به ڵام زیاتر به (الا حادیث القدسیة) ناسراوه .
ئه و گوفتارانه ی ده درێنه پاڵ خوای په روه ردگار سێ جۆرن:
1\ قورئانی پیرۆز : كه له هه موویان به رز و به ڕێز و پیرۆزتره ، چونكه موعجیزه یه كی هه تا هه تایی یه و پارێزراوه له ده ستكاری كردن و، خوێندنه وه شی په رستشه .
2\ په ڕاوه خواییه كانی تر (ئینجیل ، ته ورات ، زه بور) له پێش ده ستكاری كردن و زیاد و كه م كردن تیایاندا .
3\فه رمووده قودسیی یه كان ، كه پێغه مبه ری ئازیز و راستگۆ {صلی الله‌علیه‌وسلم}له خوای گه وره وه وه ریگرتوون و بۆی گێڕاینه ته وه .
جیاوازی نێوان قورئانی پیرۆز و فه رمووده ی قودسیی
1\هه م مانا و هه م وشه و ده سته واژه كانی قورئانی پیرۆز له لایه نی خواوه یه .. به ڵام فه رمووده ی قودسیی ته نها ماناكه ی هی خوای گه وره یه ، ده قه كه ی هی پێغه مبه ره {صلی الله‌علیه‌وسلم}
2\ قورئانی پیرۆز له ڕێگه ی جبریله وه سه لامی خوای لێ بێت هێنراوه ته خوا ره وه .. به ڵام مانا و چه مكه كانی فه رمووده ی قودسیی له ڕێگه ی جبریله وه ، یان له ڕێگه ی نیگا و ئیلهامه وه ، یاخود له ڕێگه ی خه وه وه دراونه ته یپێغه مبه ر {صلی الله‌علیه‌وسلم}
3\ قورئانی پیرۆز به ڕێگه ی (تواتر) و به شێوه یه كی گومان بڕ گه یشتۆته ئێمه .. به ڵام فه رمووده ی قودسیی له ڕێگه ی (احاد)ه وه
4\ به باوه ڕ نه بوون به قورئان ئاده میزاد بێ باوه ڕ (كافر) ده بێت .. به ڵام ئه وه ی باوه ڕی به فه رمووده ی قودسیی نه بێت تاوانبار (فاسق) ده بێت
5\ قورئانی پیرۆز موعجیزه یه واته كه س ناتوانێت شتێك هاوتای قورئان دابنێ .. به ڵام فه رمووده ی قودسی موعجیزه نی یه .
6\ قورئان پارێزراوه له هه موو ده سكاریه ك .. به ڵام فه رمووده ی قودسی ڕزگاری نه بووه له ده سكاری ، چونكه تیایاندا هه یه هه ڵبه سراوه یاخود هه یه نا لاوازه
7\ خوێندنه وه و گوێ گرتن له قورئان په رستشه و پاداشتی زۆره .. به ڵام پاداشتی خوێندنه وه و گوێ گرتن له فه رمووده ی قودسیی وه ك پاداشتی قورئان نییه.
8\ نوێژ به بێ خوێندنی قورئان دروست نییه ..به ڵام خوێندنی فه رمووده ی قودسیی له نوێژدا نوێژه كه به تاڵ ده كاته وه
9\ به ڕای هه ندێك له زانایان فرۆشتنی قورئانی پیرۆز دروست نییه .. به ڵام دروسته فه رمووده قودسیی بفرۆشرێت.
10\ ده ست پێوه دان و هه ڵگرتن و خوێندنه وه له كاتی له ش پیسیدا حه رامه .. به ڵام بۆ حه دیسی قودسیی حه رام نییه و دروسته.
11\ ناوی (قورئان) و به ش به ش كردنی به (ئایه ت) و (سوره ت) تایبه ته به قورئانی پیرۆزه وه .. به ڵام دروست نی یه ئه م ناوانه بۆ فه رمووده ی قودسیی به كار ببرێن .
12\ گێڕانه وه ی فه رمووده ی قودسیی به مانا.واته (ده قه كه ی له گه ڵ نه بێت) دروسته . به ڵام قورئانی پیرۆز ده بێ به ده قه وه بگێڕرێته وه
جیاوازی نێوان(فه رمووده ی قودسیی) و (فه رمووده كانی تری پێغه مبه ر {صلی الله‌علیه‌وسلم} )
مان و چه مكی فه رمووده ی قودسیی هی خوای گه وره یه ، به ڵام ده قه كه ی هی پێغه مبه ره {صلی الله‌علیه‌وسلم} ، .. هه رچی فه رمووده كه نی تری پێغه مبه ر {صلی الله‌علیه‌وسلم} هه م مانا و چه مكه كانی ، هه م ده قه كه یشی هی پێغه مبه ر خۆیه تی .. شایه نی باسه زانایان له م مه سه له یه دا هاوده نگ نین ، چونكه زۆرێكیان ڕایان وایه مانای فه رمووده كانی تریش هه ر له لایه نی خواوه خراونه ته دڵی پێغه مبه ره وه {صلی الله‌علیه‌وسلم} ،، به ڵگه شیان ئایه تی (وما ینطق عن الهوی)یه ، هه روه ها فه رمووده ی (الا انی اوتیت الكتاب و مثله معه)…
به پشتیوانی خوای گه وره چاوه ڕوانی گوڵبژێرێك له گوڵزارێك له فه رمووده ی قودسیی بن
          

صفحات سایت

پیچک