ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

خه‌ته‌نه‌كردنی كچان

نوسینی: مامۆستا كرێكار

خه‌ته‌نه‌ : ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ی ( خَتَنَ ) یه‌ كه‌ له‌ رووی زمانه‌وانیه‌وه‌ كرداری رابوردووه‌ به‌ مانای ( برِی ) .. له‌ زاراوه‌شدا بریتیه‌ له‌ لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێسته‌ی به‌سه‌ر گۆپكه‌ی زه‌كه‌ری نێرینه‌و سه‌ری میتكه‌ی مێیینه‌وه‌یه‌ . ( تحفه‌ الودود / ابن القیم ل 106 و 302 و المجموع / النووی 1/310 ) ..
زانایان و شه‌رعناسان سێ رایان له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌ هه‌بووه‌و هه‌یه‌ :
1ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ له‌سه‌ر نێرینه‌و مێیینه‌ فه‌رزه‌ .
2ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ بۆ نێرینه‌و مێیینه‌ سوننه‌ته‌ .
3ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ له‌سه‌ر نێرینه‌ فه‌رزه‌و بۆ مێیینه‌ په‌سه‌نده‌ ..
ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی له‌ كتێبه‌ به‌رفراوانه‌كه‌یدا ( المغنی 1/85 ) كه‌ وه‌كو زانینكۆ ( ئینسیكلۆپیدیا) ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیه‌ ده‌فه‌رموێ ( خه‌ته‌نه‌ كردن له‌سه‌ر پیاوان فه‌رزه‌ ، له‌سه‌ر ژنان فه‌رز نیه‌ هه‌ر جێ رێزێكه‌ بۆیان ، ئه‌مه‌ش رای زۆرینه‌ی ئه‌هلی عیلمه‌ ) ..

ئیمامی نه‌وه‌وی كه‌ ئیمامی دووه‌می مه‌زهه‌بی شافیعیه‌ ( كوردیش شافیعین ) وا دیاره‌ بۆ سه‌رخستنی رای ئیمامی شافیعی له‌ ( المجموع 1/301 ) دا ده‌فه‌رموێ : ( رای راست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمامی شافیعی فه‌توای له‌سه‌ر داوه‌و جمهوری زانایان فه‌رموویان كه‌ له‌سه‌ر پیاوو ژن فه‌رزه‌ ) ..
ئه‌وه‌ی گه‌یشتووینێ ئه‌وه‌یه‌ والله‌ اعلم كه‌ ته‌نها خه‌ته‌نه‌ كردنی نێرینه‌ فه‌رزه‌ :
1ـ چونكه‌ دروشمێكی ناسینه‌وه‌ی موسوڵمانانه‌ كه‌ له‌سه‌ر سوننه‌تی سه‌یدنا ئیبراهیمی باپیره‌ی خۆیان ده‌رِۆن ، كه‌ له‌ دیان و جوله‌كه‌و شوێنكه‌وتووی دینه‌كانی تریان جوێ ده‌كاته‌وه‌ .. له‌ حه‌دیسی سه‌حیحدا له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ خوا لێی رازی بێت هاتووه‌ كه‌ ( إخْتَتَنَ ابراهیمُ خَلیلُ الرحمنِ بَعْدَ مَا أتَتْ عَلیه ثمانونَ سنةً ) البخاری ( 6298 ) و موسلیم ( 370 ) واته‌ ئیبراهیمی دۆستی خوا ته‌مه‌نی بوو بوو به‌ هه‌شتا ساڵ كه‌ خه‌ته‌نه‌ كرا .. خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلى الله علیه و سلم كردووه‌ كه‌ شوێن پێی سه‌یدنا ئیبراهیم علیه‌ السلام هه‌ڵگرێت ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (ثُمَّ أَوْحَیْنَا إِلَیْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِیمَ حَنِیفًا ) النحل/ 123 واته‌ : پاشان وه‌حیمان بۆ تۆ نارد كه‌ به‌ هه‌قخوازی شوێن میلله‌تی ئیبراهیم بكه‌وه‌ ..
2 ـ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم كه‌ كابرایه‌ك هاته‌ خزمه‌تی و موسوڵمان بوو پێی فه‌رموو : ( ألْـقِ عَنكَ شَعْرَ الكفرِ وَاخْتَتِنْ ) ] حَسَّنه الالبانی .. واته‌ : مووی كوفر له‌خۆت بكه‌ره‌وه‌و خۆت خه‌ته‌نه‌ كه‌ ..
3ـ لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌ به‌ده‌ن حه‌رامه‌ ، ئه‌وی حه‌ڵاڵیشی ده‌كات ده‌بێت له‌ حوكمی فه‌رزدا بێت ..
مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیك و شافیعی و ئه‌حمه‌د ئاوایه‌ ، به‌ڵام ئیمامی مالیك توندوتیژ تره‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رموویه‌تی هه‌ر پیاوێك خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابێت ئیمامه‌تی نوێژ كردنیشی جائیز نیه‌و به‌ شاهێدیش ناشێت ، بۆیه‌ مالیكیه‌كان ده‌فه‌رموون : هه‌ر كه‌س نه‌یكات گوناهبار ده‌بێت .. (تحفه‌ الودود / ابن القیم ل 113) .
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان
خه‌ته‌نه‌ كردنی مێیینه‌ كارێكی شیاوه‌ ، واته‌ حه‌رام نیه‌ ، چونكه‌ كه‌ له‌ حه‌دیسی سه‌حیحدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم فه‌رموویه‌تی : ( إژا الْتِقَى الخِتانانِ وَجَبَ الغُسْلُ ) ئیبنو ماجه‌ ( 611 ) سه‌حیحه‌ واته‌ : ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه‌ كراوه‌كان به‌ر یه‌كتری كه‌وتن خۆشتنی غوسڵ ده‌ركردن فه‌رز ده‌بێت .. له‌ سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیشدا هه‌یه‌ به‌ له‌فزی ( ومَسَّ الختانُ الختانَ فَقَدْ وَجَبَ الغُسْلُ ) واته‌ ئه‌گه‌ر جێی خه‌ته‌نه‌ كراو به‌ر جێی خه‌ته‌نه‌ كراو ( توخمه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری كه‌وت ) غوسڵ ده‌ركردن فه‌رز ده‌بێت .. ئه‌م جێ خه‌ته‌نه‌ كراوه‌ش لای عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم زانراو بووه‌ كه‌ گۆپگه‌ی زه‌كه‌ری پیاوو میتكه‌ی ئافره‌ت بووه‌ .. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی كچان باو بووه‌ ..
ئه‌و حه‌دیسانه‌ی تر كه‌ داوای خه‌ته‌نه‌ كردنی كچان ده‌كه‌ن ، زه‌عیفن و حوكمی شه‌رعیان پێ ده‌رناكرێت ، له‌وانه‌ حه‌دیسه‌كه‌ی ئوم عه‌تییه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ : ئافره‌تێك له‌ مه‌دینه‌ هه‌بوو كچانی خه‌ته‌نه‌ ده‌كرد ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم پێی فه‌رموو ( لا تَنْهِكِی ، فإنَّ ذلكَ أحْظى للمرأةِ وأحَبُّ الى البَعْلِ ) ئه‌بو داوود گێرِاوێتیه‌وه‌( 5271 ) و به‌ زه‌عیفیشی داناوه‌ .. واته‌ : زۆری لێ نه‌برِی ، چونكه‌ هه‌بوونی ئه‌وه‌ بۆ ئافره‌ت خۆشتره‌ و مێردیش پێی خۆشه‌ .. له‌ ریوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ : ( إذا خَفَضْتِ فَأشِمِّی لا تَنْهِكِی ؛ فإنَّ ذلكَ أنْظَرُ للوَجْهِ وأحْظى عندَ الزوجِ )* واته‌ : ئه‌گه‌ر برِیت زۆری لێ مه‌گره‌ چونكه‌ مانه‌وه‌ی مایه‌ی روناكی ده‌موچاوی ژنه‌و خۆشیی مێرده‌كه‌یه‌ ..
ئه‌و حه‌دیسه‌شیان كه‌ هه‌ندێك له‌ زانای مه‌زهه‌به‌كان به‌ تایبه‌تی شافیعی ئیعتیمادیان كردۆته‌ سه‌ر كه‌ ده‌فه‌رموێ :( الخِتانُ سُنَّةٌ للرِّجَالِ مَكْرُمَةٌ للنِّساءِ ) واته‌ خه‌ته‌نه‌ كردن بۆ پیاوان سوننه‌ته‌و رێزیشه‌ ( په‌سه‌ندیشه‌ ) بۆ ژنان ، كه‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د گێرِاوێتیه‌وه‌ حه‌دیسێكی زه‌عیفه‌و نابێته‌ به‌ڵگه‌ .. گه‌ر سه‌حیح بوایه‌ ده‌بووه‌ فه‌رمایشتی بنبرِی موناقه‌شه‌و زۆر له‌سه‌ر چوونی ..
له‌ ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ حوكمه‌ شه‌رعیه‌كه‌ بۆ ژن و پیاو وه‌كو یه‌ك نیه‌ ، له‌سه‌ر پیاوان فه‌رزه‌و بۆ ئافره‌تان هیچ پابه‌ندیه‌ك نه‌ به‌ فه‌رز نه‌ به‌ سوننه‌ت پێویست ناكات .. ئه‌و بۆچوونه‌ی شێخ ئیبنو عوسێمین رحمه‌ الله‌ كه‌ له‌ گه‌وره‌ زانایانی حیجازبوو زیاتر جێبایه‌خ نه‌بوونی خه‌ته‌نه‌ی كچان له‌ ئیسلامدا ده‌خاته‌ روو كه‌ ده‌فه‌رموێ : خه‌ته‌نه‌ كردنی پیاوان به‌رژه‌وه‌ندی پیاوه‌كانی تێدایه‌ ، چونكه‌ به‌ نه‌برِینی ئه‌و پێسته‌ی سه‌ر گۆپكه‌ی زه‌كه‌یان مه‌رجێكی نوێژ نایاته‌ دی كه‌ بریتیه‌ له‌ پاكژیی ئه‌ندامانی له‌ش ، چونكه‌ له‌ كاتی هه‌بوونی ئه‌و پێسته‌دا میزی تێدا كۆده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان وا نیه‌ .. ( الممتع / ابن عپیمین 1/134 ) ..
دیسان له‌ توێژینه‌وه‌ی ووردی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ وه‌كو خوو نه‌ریتێكی عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلام باو بووه‌ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دانایانه‌ وه‌سف و چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئاوا كردووه‌ ، ئه‌گه‌ر پێی ره‌وا بوایه‌ زیاتری جه‌خت لێ ده‌كرده‌وه‌ چونكه‌ خۆ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ هه‌موو ماڵه‌ سه‌حابه‌یه‌ك رووه‌و رووی ده‌بوونه‌وه‌ ، گه‌ر فه‌رز یان سوننه‌تی موئه‌ككه‌ده‌ بوایه‌ حه‌تمه‌ن ریوایاتی زۆری ده‌بوو ..
ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌وه‌ یاد كه‌ شێوه‌ی خه‌ته‌نه‌ كردنی فیرعه‌ونی زۆر خه‌ته‌ر بووه‌ كه‌ تا ئه‌و كاتانه‌و دواتریش له‌ ناو غه‌یره‌ موسوڵمانه‌كاندا باو بووه‌ ! كه‌ بریتیه‌ له‌ برِینی هه‌موو میتكه‌كه‌ !! به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م نه‌ریته‌ جاهیلییه‌ ئێستاش له‌ زۆر شوێنی میسرو سۆماڵ هه‌یه‌ ! بۆیه‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكایی له‌سه‌ر موسوڵمانان و دینه‌كه‌یان كردیه‌ په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ واش نیه‌ ، له‌ كاتێكدا زیاتر له‌ شه‌ش سه‌د ملیۆن موسوڵمان حه‌نه‌فین هه‌ر نازانن خه‌ته‌نه‌ كردنی كچان یه‌عنی چی ..
داواشم له‌ موسوڵمانان به‌ تایبه‌تی مامۆستایانی ئیسلام و فه‌قێكانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ راستی ئیسلامه‌كه‌وه‌ پابه‌ند بن و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ره‌چاو كه‌ن .. خوای گه‌وره‌ش هه‌موومان سه‌ركه‌وتوو بكات .. ئامین ..
تێبینی : توێژینه‌وه‌كه‌ كارێكی زانستی ئه‌كادیمیانه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و سه‌گوه‌رِه‌ی كوردستانه‌وه‌ نیه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام ده‌وترێت ..
………………
(*) ئه‌بوداوود له‌ ( السنن 4/368 و 5271 ) گێرِاوێتیه‌وه‌ له‌ویشه‌وه‌ البه‌یهیقی له‌ ( السنن الكبرى 8/324 ) و ئیبنو عه‌دی له‌ ( الكامل 6/217 ) والبه‌یهیقی هه‌ر له‌وه‌و له‌ ( شعب الایمان 6/396 و 8645 ) و دیسان هه‌ر البه‌یهیقی له‌ ( السنن الكبرى 8324 ) گێرِاویانه‌ته‌وه‌ و هه‌مووشیان به‌ زه‌عیفیان داناوه‌ .. خه‌تیبی به‌غدادی ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێ : مونكه‌ر ( التاریخ 5/327 ) بشرِوانه‌ ( جامع أحكام النساء 1/19) .
به‌ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بۆم لوا كه‌ سه‌یری ریوایه‌تی ئه‌نه‌سی كورِی مالیك و عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب و ئوم عه‌تییه‌و ئیبنو عومه‌ر له‌ زیاتر له‌ بیست سه‌رچاوه‌ی حه‌دیس بكه‌م و بگه‌رِێمه‌وه‌ سه‌ر ره‌نجی ده‌یان توێژه‌ره‌وه‌ی به‌رِێزی وه‌كو بوخاری و موسلیم و ئه‌حمه‌دو ئه‌بو زه‌رعه‌ ( كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان برِی شه‌ش سه‌د هه‌زار حه‌دیسیان له‌به‌ر بووه‌ ) یان توێژه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو شه‌وكانی و ئه‌لبانی ، له‌ هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌م بۆ روون ده‌بۆوه‌ كه‌ حه‌دیسه‌كان زه‌عیفن و حوكمی شه‌رعیان پێ فه‌رز ناكرێت ، هه‌ر وه‌كو شێخی ئه‌لبانی فه‌رموویه‌تی له‌( سلسله‌ الاحادیث الصحیحه‌ 722 ) دا . سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر رێنمایی وئاسانكاریه‌كانی ..
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو