ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

باڵا پۆشی خوای گه‌وره‌ فه‌رزی کردووه‌ فه‌رمانێکی خواییه‌

نوسینی: نوسه‌یبه‌

سوپاس و ستایش بوپه‌روه‌ردگاری جیهانیان وه‌ دروودوسه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری
دڵسوزمان(محمد)(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)…
مرؤڤ له‌م بونه‌وه‌ره‌دا به‌رێزترین دروستکراوی خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ک په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت(وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِىٓ ءَاد َمَ.. واته‌:.سوێند به‌خوابێگومان رێزمان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت).ئه‌م مرؤڤه‌ی خوای گه‌وره‌رێزی لێناوه‌ له‌ ڕێگای پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ (سلامی خوایان له‌ سه‌ر بێت) په‌یامی پێداون پابه‌ند بون به‌م یاساو ڕێسایانه‌ مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی خۆیان وگشت بونه‌وه‌ره‌، وه‌ک ئه‌فه‌رموویت(وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِیَعۡبُدُونِ ) من جنۆکه‌و ئاده‌میزادم ته‌نها بو ئه‌وه‌ درووست کردون که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن).به‌ندایه‌تی کردنیش ته‌نها بریتی نی یه‌له‌ نوێژ و ڕۆژ و زه‌کات یان حه‌ج کردن و قورئان خوێندن به‌ڵکوبه‌ندایه‌تی کردنی ته‌واو بریتیه‌ له‌ جێ به‌جێکردنی ته‌واوی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌…
باڵا پوشی یه‌کێکه‌ له‌وفه‌رمانا‌نه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌تی پێویست کردووه‌ بۆ تێگه‌ 

یشتن له‌سوده‌کانی باڵاپۆشی چه‌ند ڕاستی یه‌ک ئه‌خه‌مه‌ به‌ر دیدی ئێوه‌ی ئازیز به‌م هیوایه‌ی بێته‌جێگای رازه‌مه‌ندی خوای گه‌وره‌ وه‌ سود گه‌یاندن بێت به‌ خوشکانی ئازیزم…خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمویت(وَقَرۡنَ فِى بُیُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَـٰهِلِیَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ) به‌واتای:له‌ماڵه‌کانی خوتان بمێننه‌وه‌ زینه‌ت و جوانی خوتان ده‌رمه‌خه‌ن له‌ناو خه‌ڵکی نامه‌حره‌مدا وه‌ك خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م پێش ئیسلام..له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ابن کثیر (ره‌حمه‌تی خوای لیبیت )ئه‌فه‌رموێت..ئه‌مه‌ کومه‌ڵه‌ ئادابێکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی کردووه‌ به‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)وه‌ خێزانانی پیاوه‌نی ئه‌م ئومه‌ته‌ له‌مه‌دا شوێنکه‌وته‌ن وئه‌وانیش ئه‌گرێته‌وه‌..خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تی واجب بوونی حیجابدا‌ ده‌فه‌رموێت(یَـٰٓأَیُّہَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزۡوَٲجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ یُدۡنِینَ عَلَیۡہِنَّ مِن جَلَـٰبِیبِهِنَّۚ ذَٲلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن یُعۡرَفۡنَ فَلَا یُؤۡذَیۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورً۬ا رَّحِیمً۬ا ) واتا:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمان بده‌به‌ خێزانه‌کانت و کچاکانت وه‌ خێزانی بروادارانیش(چونکه‌ خێزان و کچه‌کانی پێغه‌مبه‌رنزیکترین که‌سن لێی‌ ئه‌وان له‌ پێشترن له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م حوکمه‌)تا ئافره‌تانی موسڵمان به‌م جل وبه‌رگه‌نه‌‌وه‌ بناسرێنه‌وه‌،وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌مه‌و پێش خویان نه‌پوشیوه‌…ئه‌مه‌ فه‌رمانی به‌دیهێنه‌ری مروڤه‌کانه‌ که‌ چۆن هه‌ندێ کارو کرده‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاوان واجب کردووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش باڵا پوشی له‌سه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌ت واجب کردووه‌..
لێره‌شدا ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌ بو ئه‌و که‌سا‌نه‌ی که‌ دینی ئیسلام به‌ دینی پیاو سا‌لاری دا ئه‌نێن و باڵا پوشیش به‌ فه‌رمانی پیاوا‌ن دائه‌نێن یان ده‌رباره‌ی ئافره‌ت ئه‌دووێن ئه‌لێن ئافره‌تان بێ به‌ش بوون ته‌نانه‌ت له‌ جلو به‌رگیشدا جا ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م قسا‌نه‌ ئه‌که‌ن نه‌ له‌ ئیسلام حا‌ڵی بوون نه‌ تێشگه‌یشتوون له‌ دینی ئیسلام به‌س خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌و خۆ له‌ گێلی دانه‌ ئه‌وان کاتێک حیجاب به‌ فه‌رمانی پیاوان ئه‌زانن:که‌واته‌ فه‌رمانی نوێژی هه‌ینی وجه‌نگ وجیهاد فه‌رمانی کێ یه‌؟؟!!‌ که‌ ته‌نها له‌سه‌ر پیاوان پێویسته‌ ئافره‌تان مه‌گه‌ر خۆیان بیانه‌وێت بیکه‌ن ئه‌گینا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌…ئافره‌تی داپوشراو کاتێک به‌رێگادا ئه‌ڕوات ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌ک مرۆڤ دێته‌ پێش چاو به‌زمانی حاڵ به‌ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ئه‌ڵێت وه‌ک مرۆڤ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌لدا بکه‌ن،که‌واته‌ ئه‌م به‌رگ و پوشاکه‌ ئیسلامیه‌ نزیکتره‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ بناسرێت نه‌ک بناسرێت ئاخۆکێ یه‌؟ به‌شه‌خصی نا به‌ڵکو بناسرێن که‌ ئه‌هلی ته‌قواو ئه‌خلاقن و ئه‌هلی ئه‌ده‌ب وحه‌یاو حه‌شمه‌تن ئافره‌تانێکن که‌ ره‌گه‌زی خویان ده‌رنه‌خستووه‌ به‌لکوئینسانیه‌تی خویان به‌ده‌ر خستووه‌ هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت(تا به‌ هویانه‌وه‌ ئازار نه‌درێن)ئه‌م ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ بو ئه‌وه‌ی که‌ بینینی جوانی ئافره‌ت له‌لای بێگانه‌کانه‌وه‌ ئازاره‌ بۆ خودت ئافره‌ته‌که‌ که‌ زیانیان پێ ئه‌گێنێت به‌هۆی ئه‌م خۆ ده‌رخستنه‌وه‌یه‌ جا ئه‌و ئازاره‌ ده‌روونی بیت یان جه‌سته‌یی که‌ خه‌لک ئازاری پێبگه‌یه‌نن…
ئه‌م دیاریده‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوادا‌ چه‌ندان نموونه‌ی به‌ر چاو هه‌ن ئافره‌تانی توشی چه‌ندان کێشه‌و ده‌رده‌‌سه‌ری کردوه‌‌ له‌لای خۆشمان به‌چه‌ندان ووته‌وکرداری ناشیرین ئه‌و ئافره‌تانه‌ ئازار ئه‌درێن که‌ سفورن فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌ جێ نا‌که‌ن..خوای گه‌وره‌ وه‌سفی حیجابی به‌ پاکیه‌تی بۆ دڵه‌کان کردووه‌ چونکه‌ چاو گه‌ر شتێک نه‌بینێت دڵ ئاره‌زووی لێناکات..
خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێکی تردا ئه‌فه‌رموێت(وَقُل لِّلۡمُؤۡمِنَـٰتِ یَغۡضُضۡنَ مِنۡ أَبۡصَـٰرِهِنَّ وَیَحۡفَظۡنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا یُبۡدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَا‌ۖ وَلۡیَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُیُوبِہِنَّ‌ۖ وَلَا یُبۡدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوۡ ءَابَآٮِٕهِنَّ أَوۡ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآٮِٕهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ إِخۡوَٲنِهِنَّ أَوۡ بَنِىٓ إِخۡوَٲنِهِنَّ أَوۡ بَنِىٓ أَخَوَٲتِهِنَّ أَوۡ نِسَآٮِٕهِنَّ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَیۡمَـٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّـٰبِعِینَ غَیۡرِ أُوْلِى ٱلۡإِرۡبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفۡلِ ٱلَّذِینَ لَمۡ یَظۡهَرُواْ عَلَىٰ عَوۡرَٲتِ ٱلنِّسَآءِ‌ۖ وَلَا یَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِیُعۡلَمَ مَا یُخۡفِینَ مِن زِینَتِهِنَّ‌ۚ وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ (٣١) سورت النور..ئه‌ی محمد بڵێ به‌ ئافره‌ته‌ ئیمانداره‌کان ،چاوی خۆیان بپارێزن له‌سه‌یرکردنی پیاوی بێگانه‌ وه‌ با داوێنی خۆیان به‌دوور بگرن له‌ به‌دڕه‌وشتی،وه‌ جوانی و رازاوه‌ی و زینه‌تی خۆیان به‌ده‌ر نه‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌مه‌کانیان وه‌ با له‌چک وسه‌رپۆش به‌سه‌ر سنگیاندا بێته‌ خواره‌وه‌:وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت به‌له‌کاتی رۆشتنیاندا قاچیان نه‌ده‌ن له‌ زه‌وییه‌که‌و ته‌قه‌ ته‌ق بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ زینه‌تێکیان له‌ ژێره‌وه‌ شاردۆته‌وه‌.ئه‌ی خوشکانی ئیماندارم با هه‌مومان ته‌وبه‌ بکه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ با سه‌ر فرازی دوونیا و قیامه‌ت بین چونکه‌ خوای گه‌وره‌ که‌ ئێمه‌ی دروست کردوه‌ ته‌نها تاقی مان ئه‌کاته‌وه‌ ئاخۆکێ باشترین کرده‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌دات خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت.. ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَیَوٰةَ لِیَبۡلُوَكُمۡ أَیُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلاً۬‌ۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِیزُ ٱلۡغَفُورُ.
خوای گه‌وره‌ زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ دینه‌که‌ی ئه‌م حیجابه‌مان لا شیرین ترو جوانتر بکات ..اینشالله‌ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات له‌ بابه‌تی داهاتودا‌ مه‌رجه‌کانی حیجابی شه‌رعی ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره..‌ له‌گه‌ڵمان بن..

والسلام و علیکوم ورحمه‌ الله‌ وبرکاته‌
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو