ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

مه‌رج و روكنه‌كانی نوێژی مردوو 

نوسینی: م.كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو

بۆ نوێژی مردوو دوو جۆر مه‌رج پێویسته :

جۆری یه‌كه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌نوێژگه‌ر(المصلّی)دا به‌مه‌رج گیراون:

ئه‌و مه‌رجانه‌ش هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه‌له‌نوێژه‌ئاساییه‌كاندا به‌مه‌رج گیراون جگه‌له‌كات، كه‌بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

1-     پاك و خاوێنی و  ده‌ست نوێژ گرتن(الطهارة).

2-     ڕوو كردنه‌قیبله‌‌(استقبال القبله‌).

3 -   داپۆشینی عه‌وڕه‌ت(ستر العورة).،

4 -   نیه‌ت هێنان(النیّة)، لای ئه‌و زانایانه‌ی به‌مه‌رجیان داناوه‌ ( ١ ).

جۆری دوه‌‌م: ئه‌و ‌مه‌رجانه‌ی له‌مردو (المصلّى علیه)ه‌كه‌دا به‌مه‌رج گیراون:

1  -     مسوڵمانێتی، واتا: مردوه‌كه‌مسوڵمان بێت

2-     پاكی ، واتا: مردوه‌كه‌شۆردرابێت

ئه‌و دو مه‌رجه‌زانایان به‌گشتی له‌سه‌ری كۆكن ( 2 ).

3 -     كفن كردن .

4 -     مردوه‌كه‌ئاماده‌(حاضر) بێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان شاربێت كه‌نوێژی لێ له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌و مه‌رجه‌ش ڕای زۆربه‌ی زانایانه‌، به‌ڵام‌‌حه‌نه‌فیه‌كان و مالكیه‌كان‌به‌موتڵه‌قی حازر بونی مردوو به‌مه‌رج ده‌گرن ، مردوه‌كه‌له هه‌مان شار بێت یان نا( واتا: به‌دروستی نازانن نوێژی غائیب له‌سه‌ر مردوو بكرێت ) ( 3 ). 

5 -   لانی كه‌م حازر بوونی زوربه‌ی لاشه‌ی مردوه‌كه‌لای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و مالیكی ( 4) ، وه‌حازر بوونی به‌شێك له‌لاشه‌ی مردوه‌كه‌له‌لای مه‌زهه‌بی شافیعی و حه‌نبه‌لی ( 5 ).

6 -     مردوه‌كه‌شه‌هید نه‌بێت له‌جه‌نگی مسوڵمانان له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان.

ئه‌و  مه‌رجه‌ش ‌ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانه‌ ( ٦ ) ، جگه‌له‌حه‌نه‌فیه‌كان كه‌ڕایان وایه‌شه‌هید نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌ك باقی مردوی مسوڵمانان ( 7 ).

7 -  ئه‌گه‌ر مردوه‌كه‌منداڵی له‌بارچوو بوو دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گیانی به‌به‌ردا كرابێت، نیشانه‌شی لێ ده‌ركه‌وێت، وةك ‌گریان یان پشمین ... ئه‌و مه‌رجه‌ش ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانه‌ ( ٨ ).

كۆمه‌ڵێكیش له‌زانیان ڕایان وایه‌منداڵی له‌بار چوو  نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت مادام به‌زیندوویی له‌دایك بێت با نه‌شگریێ یان نه‌شپشمێ مادام چوار مانگ له‌سكی دایكیدا مابێته‌وه‌كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا گیانی به‌به‌ردا ده‌كرێت، هه‌ر وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله علیه وسلم- دا هاتوه‌ ( ٩ ).

 

دووه‌م: روكنه‌كانی نوێژی مردوو

زانایان له‌سه‌ر دو ڕوكن له‌ڕوكنه‌كانی  نوێژی مردوو  ڕێك كه‌وتوون كه‌بریتین له‌ڕاوه‌ستان به‌پێ وه‌، و چوار ته‌كبیره‌كان، وه‌له‌باقی ڕوكنه‌كانی تردا ڕای جیاوازیان هه‌یه‌.

وه‌ڕای چوار مه‌زهه‌به‌كان له‌ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

یه‌كه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای حه‌نه‌فیه‌كان دوو شتن : ئه‌ویش،  ڕاوه‌ستان به‌پێ وه‌، و چوار ته‌كبیره‌كانن (10).

وه‌ ابن الهمامی خاوه‌نی كیتابی (فتح القدیر) دوعاشی به‌ڕوكن داناوه‌چونكه‌حه‌قیقه‌تی نوێژی مردوو دوعایه (11) ‌.

دوه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای مالیكیه‌كان پێنج شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: نیه‌ت هێنان، وڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه (12) ‌.

سێیه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای حه‌نبه‌لیه‌كان شه‌ش شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: ڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و خوێندنی سوره‌ی فاتیحه‌، و صه‌له‌وات دان له‌سه‌‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه‌ ( ١٣ ).

چواره‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای شافیعیه‌كان حه‌وت شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: نیه‌ت هێنان، وڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و خوێندنی سوره‌ی فاتیحه‌، و صه‌له‌وات دان له‌سه‌‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه (14).

 

 

كۆتایی

‌تا ئاڵقه‌ی داهاتو به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم.

جومادی دوه‌می ساڵی 142٩ كۆچی

وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین

 

 

سه‌رچاوه‌كان:

(1) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/345)، وحاشیه‌ى ابن عابدین (3/103)، وبدایة المجتهدص(203)، ومواهب الجلیل(3/4)، وبلغة السالك(1/373)، ومغنی المحتاج(1/344)، والروض المربع(3/96) و منار السبیل(1/294).

(2) بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.

(3) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/338)، وفتح القدیر (2/117)، ومواهب الجلیل(3/4)، وحاشیة الدسوقی(1/678) ، المهذب(1/439)، والمجموع(5/150)، والمغنی(3/446)، والمبدع(2/257).

(4) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/337)، وحاشیة الطحطاوی (1/378)، والشرح الكبیر(1/426)، وبلغة السالك(1/373) .

(5) بڕوانه‌:الحاوی(3/32)، والمجموع(5/152)، والفروع(2/198)، والإنصاف(2/536)، ومنار السبیل(1/294).

(6) بڕوانه‌: الذخیرة(2/452)، والشرح الكبیر(1/646)، المهذب(1/441)، والمجموع(5/158)، والمبدع(2/234)، والإنصاف(2/500).

(7) بڕوانه‌: المبسوط(2/49-50)، وبدائع الصنائع(2/367، 369).

(8) الأوسط فی السنن والإجماع(5/403)، وبدائع الصنائع(2/337)، وعمدة القاری(8/176)، وحاشیة ابن عابدین(3/103)،  وبدایة المجتهد ص(201)، والحاوی(3/30)، والمهذب(1/440) والمغنی(3/458)، والمبدع(2/239) .

(9) الأوسط فی السنن والإجماع(5/403)، وعمدة القاری(8/176)، والمهذب(1/440) والمغنی(3/458)، والمبدع(2/239) ، والإنصاف(2/405)، وكشاف القناع(2/101).

(10) بڕوانه‌: فتح القدیر(2/118)، وحاشیه‌ى ابن عابدین (3/105) .

(11) بڕوانه‌: فتح القدیر(2/118) .

(12) بڕوانه‌: الشرح الكبیر(1/652-656)، وحاشیة الدسوقی(1/678) .

(13) شرح منتهى الإرادات(2/114)، ومنار السبیل(1/294).

(14) كفایة الأخیار(1/102-103)، ومغنی المحتاج(1/344)

          

صفحات سایت

پیچک