تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, مردن و رۆژی دوایی,

 

ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی ناشتنی مردوو وته‌عزیه وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئیسلامدا - به‌شی دووه‌م كۆتایی

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

یازده‌یه‌م: حوكمی‌ شه‌هیدو منداڵی‌ له‌بارچوو:

1ـ شه‌هید: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ جه‌نگی‌ ئیسلام دژ به‌ دوژمنانی‌ شه‌هید ببێت ‌و بكوژرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ (لا اله الا الله محمد رسول الله) و پارێزگاری‌ له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام.

شه‌هید: ناشۆردرێ‌‌و نوێژی‌ له‌سه‌ر ناكرێت، وه‌ سوننه‌ته‌ به‌ جله‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ بنێژرێت كه‌ پێوه‌ شه‌هید بووه‌، عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ رضی الله عنهما (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)   كان یَجْمَعُ بین الرَّجُلَیْنِ من قَتْلَى أُحُدٍ فی ثَوْبٍ وَاحِدٍ ثُمَّ یقول أَیُّهُمْ أَكْثَرُ أَخْذًا لِلْقُرْآنِ فإذا أُشِیرَ له إلى أَحَدِهِمَا قَدَّمَهُ فی اللَّحْدِ وقال أنا شَهِیدٌ على هَؤُلَاءِ وَأَمَرَ بِدَفْنِهِمْ بِدِمَائِهِمْ ولم یُصَلِّ علیهم ولم یُغَسِّلْهُمْ. { رواه البخاری 1278} واته‌:

جابیری‌ كوڕی‌ عه‌بدوڵڵا ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)   هه‌ر دوو كه‌س له‌ شه‌هیده‌كانی‌ ئوحود یه‌ك پۆشاكی‌ پێوه‌ ئه‌پێچان، پاشان ده‌یفه‌رموو: كامیان قورئانی‌ زیاتر ده‌زانێ‌؟ جا ئاماژه‌ بۆ یه‌كێكیان بكرایه‌ ئه‌وه‌یانی‌ له‌ گۆڕه‌كه‌دا ده‌خسته‌ پێشه‌وه‌و ده‌یفه‌رموو: من شایه‌تیم به‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه‌ ‌و فه‌رمانی‌ كرد به‌ خوێنه‌كه‌یانه‌وه‌ بنێژرێن نوێژی‌ له‌سه‌ر نه‌كردن‌و نه‌شی شۆردن.  جابیر ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌: قال النبی (صلى الله علیه وسلم)  ادْفِنُوهُمْ فی دِمَائِهِمْ یَعْنِی یوم أُحُدٍ ولم یُغَسِّلْهُمْ. { برِوانة (المجموع 5/264} واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی‌ كرد شه‌هیده‌كانی‌ ئوحود به‌ جله‌ خوێناوییه‌كانیانه‌وه‌ بنێژرێن نه‌شۆران ‌و نوێژیشیان له‌سه‌ر نه‌كرا.

ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ ده‌ڵێ‌: (ئه‌و شه‌هیدانه‌ی‌ به‌ هۆی‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ‌ كافراندا نه‌كوژراون وه‌ك كه‌سێك به‌ سك ئێشه‌ بمرێ‌ یا به‌ تاعون بمرێ‌ یا بخنكێ له‌ ئاودا یا شتێك بڕوخێ‌ به‌ سه‌ریداو بكرێ‌ یان ئافره‌ت به‌ هۆی‌ سك‌و ژنانی‌ منداڵ‌ بوونه‌وه‌ بمرێ‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌شورێن ‌و نوێژیان له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ به‌ یه‌ك ده‌نگی‌ زانایان) . ئه‌مانه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی‌ صه‌حیحدا به‌ شه‌هید هاتوون.

2ـ منداڵی‌ له‌بارچوو: ئه‌و منداڵه‌یه‌ پێش ته‌واوبوونی‌ ماوه‌ی‌ دیاری‌ كراو بۆ له‌دایكبوونی‌ به‌ مردوویی له‌ دایك ده‌بێت. ده‌رباره‌ی‌ حوكمی‌ ئه‌م جۆره‌ منداڵه‌ دوو حاڵه‌تی‌ هه‌یه‌:

یه‌كه‌م: له‌ كاتی‌ له‌دایكبوونی‌ دا هیچ ده‌نگ‌و گریانی‌ نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر چوار مانگی‌ ته‌واو نه‌كردبوو ئه‌و شۆردن‌و كفن كردن‌و نوێژ له‌سه‌ركردنی‌ واجب نییه‌، به‌ڵام سوننه‌ته‌ به‌ قوماشێك كفن بكرێت‌و بنێژرێت به‌بێ‌ نوێژ له‌سه‌ر كردنی‌.

دووه‌م: ده‌نگ‌و گریانی‌ هه‌بێت له‌ كاتی‌ له‌دایك بوونیدا، یان گومان نه‌بێت كه‌ گیانی‌ تێدایه‌ بوونی‌ به‌ نیشانه‌ی‌ جوڵانه‌وه‌و شتی‌ له‌و جۆره‌، ئه‌وه‌ واجبه‌ بشۆردرێت‌و كفن بكرێت ‌و نوێژیشی له‌سه‌ر بكرێت‌و بشنێژرێت. هیچ جیاوازی‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێكی‌ گه‌وره‌دا.

عن جَابِرٍ عن النبی (صلى الله علیه وسلم) قال الطِّفْلُ لَا یُصَلَّى علیه ولا یَرِثُ ولا یُورَثُ حتى یَسْتَهِلَّ. { رواه الترمذی 1032} واته‌: جابیر (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)  فه‌رمووی‌: منداڵ‌ نوێژی‌ له‌سه‌ر ناكرێ‌ ‌و میرات نابات ‌و میراتی‌ لێ نابرێت هه‌تا ده‌نگی‌ لێوه‌ نه‌یه‌ت‌و زیندوو نه‌بێت.... كه‌واته‌: ئه‌گه‌ر ده‌نگی‌ لێوه‌ هات‌و زیندووبوو ئه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت، نوێژی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ ‌و میرات ده‌بات‌و لێی ده‌برێت.

عن جابر قال قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) إذا استهل السقط صلی علیه وورث. { رواه ابن ماجة 1508} واته‌: هه‌روه‌ها جابیر (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوای‌ (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: ئه‌گه‌ر منداڵی‌ له‌بارچوو قیڕه‌ی‌ لێوه‌ هات نوێژی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێ‌‌و میرات ده‌بات.

دوانزه‌یه‌م: ته‌عزیه‌و سه‌ره‌خۆشی كردن

1ـ به‌ڵگه‌ی‌ دروستی‌ سه‌ره‌خۆشی كردن:

عن أُسَامَةَ بن زَیْدٍ رضی الله عنهما أَنَّ ابْنَةً لِلنَّبِیِّ (صلى الله علیه وسلم) أَرْسَلَتْ إلیه وهو مع النبی (صلى الله علیه وسلم) وَسَعْدٌ وَأُبَیٌّ نَحْسِبُ أَنَّ ابْنَتِی قد حُضِرَتْ فَاشْهَدْنَا فَأَرْسَلَ إِلَیْهَا السَّلَامَ وَیَقُولُ إِنَّ لِلَّهِ ما أَخَذَ وما أَعْطَى وَكُلُّ شَیْءٍ عِنْدَهُ مُسَمًّى فَلْتَحْتَسِبْ وَلْتَصْبِرْ فَأَرْسَلَتْ تُقْسِمُ علیه فَقَامَ النبی (صلى الله علیه وسلم) وَقُمْنَا فَرُفِعَ الصَّبِیُّ فی حَجْرِ النبی (صلى الله علیه وسلم)وَنَفْسُهُ تقعقع فَفَاضَتْ عَیْنَا النبی (صلى الله علیه وسلم) فقال له سَعْدٌ ما هذا یا رَسُولَ اللَّهِ قال هذه رَحْمَةٌ وَضَعَهَا الله فی قُلُوبِ من شَاءَ من عِبَادِهِ ولا یَرْحَمُ الله من عِبَادِهِ إلا الرُّحَمَاءَ. { رواه البخاری 5655 ومسلم 923} واته‌: ئوسامه‌ی‌ كوڕی‌ زه‌ید (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌ له‌ حزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا (صلى الله علیه وسلم) بووین یه‌كێك له‌ كچه‌كانی‌ ناردی‌ به‌ شوێنیداو بانگی‌ كرد و پێی راگه‌یاند كه‌وا كوڕێكی‌ له‌سه‌رمه‌رگدایه‌، ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای‌ ‌و پێی رابگه‌یه‌نه‌: كه‌وا ئه‌وه‌ی‌ ده‌یباته‌وه‌ موڵكی‌ خوایه‌‌و ئه‌وه‌شی ده‌یبه‌خشێ‌ موڵی‌ خۆیه‌تی‌ هه‌موو شتێكیش لای‌ ئه‌و ماوه‌ی‌ دیاری‌ كراوی‌ هه‌یه‌، جا فه‌رمانی‌ پێ بكه‌ ئارام بگرێت‌و چاوه‌ڕوانی‌ پاداشت لای‌ خوا بێت... جا ئه‌ویش ناردی‌ بۆ لای‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سوێندی‌ لێ خوارد ـ كه‌ بڕوات بۆ لای‌ ـ جا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌ستاو ئێمه‌ش هه‌ستاین ـ رۆشتین بۆ لای‌، ئه‌نجا منداڵه‌كه‌ به‌رز كرایه‌ه‌و خرایه‌ كۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ‌و گیانی‌ ده‌داو هه‌ناسه‌ی‌ سوار بوو بوو ـ وه‌ك مه‌شكه‌یه‌ك بیژه‌نی‌ به‌ ده‌م گیانه‌ڵاوه‌ ده‌هات‌و چووه‌ ـ جا هۆن هۆن فرمێسك به‌ هه‌ردو وچاوی‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، سه‌عدیش (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) وتی‌: ئه‌م گریانه‌ چییه‌ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم)؟ فه‌رمووی‌: ئه‌م به‌زه‌ییه‌ خوا ده‌یخاته‌ دڵی‌ هه‌ركام له‌ به‌نده‌كانی‌ كه‌ بیه‌وێ‌، خوای‌ گه‌وره‌ له‌ناو به‌نده‌كانیدا ته‌نیا ره‌حم به‌وانه‌یان ده‌كات كه‌ به‌ به‌زه‌یی‌و میهره‌بانن.

2ـ سوننه‌ته‌ خواردن بۆ خاوه‌ن ته‌عزیه‌ دروست كرێت:

عن عبد اللَّهِ بن جَعْفَرٍ قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) اصْنَعُوا لِآلِ جَعْفَرٍ طَعَامًا فإنه قد أَتَاهُمْ أَمْرٌ شَغَلَهُمْ. {رواه ابوداود 3132 والترمذی 998 وابن ماجة 1610 حیث صحیح} واته‌: عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی‌ جه‌عفه‌ر (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: خواردن بۆ كه‌سوكاری‌ جه‌عفه‌ر دروست بكه‌ن، چونكه‌ به‌راستی‌ كارێكیان بۆ پێشهاتووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی‌ كردوون ـ كه‌ مردنی‌ جه‌عفه‌ره‌ ـ.

سیازده‌یه‌م: سه‌ردانی‌ گۆڕستانی‌:

دروسته‌ سه‌ردانی‌ گۆڕستان بكرێت بۆ په‌ندوه‌رگرتن‌و شین و شه‌پۆر و بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ دوایی، به‌مه‌رجێ‌ شتێك نه‌ڵێ‌ خه‌شم‌و رقی په‌روه‌ردگار هه‌ستێنێ‌، وه‌ك هاواركردن له‌ مردوو، هانا بردن بۆی‌ ‌و داواكردنی‌ شتانێك له‌ مردووه‌كه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌روه‌ردگاردایه‌.

 

 

1ـ سه‌ردانی‌ گۆرستان بۆ پیاوان:

سه‌ردانی‌ گۆڕستانی‌ موسڵمانان بۆ پیاوان سوننه‌ته‌ به‌یه‌ك ده‌نگی‌ زانایان. عن بُرَیْدَةَ رضی الله عنه قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)  نَهَیْتُكُمْ عن زِیَارَةِ الْقُبُورِ فَزُورُوهَا. { رواه مسلم 977}واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)  فه‌رمووی‌: من پێشتر رێگه‌م پێنه‌دان سه‌ردانی‌ گۆڕستان بكه‌ن ده‌ ئێستا سه‌ردانی‌ بكه‌ن.

2ـ دوعای‌ سه‌ردانی‌ گۆڕستان:

عن أبی هُرَیْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) أتى الْمَقْبُرَةَ فقال: السَّلَامُ عَلَیْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِینَ وَإِنَّا إن شَاءَ الله بِكُمْ لَاحِقُونَ.  { رواه مسلم 249 واحمد 2/300} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هات بۆ گۆڕستان‌و فه‌رمووی‌: "السَّلَامُ عَلَیْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِینَ وَإِنَّا إن شَاءَ الله بِكُمْ لَاحِقُونَ" پێشتر ئه‌م دوعایه‌مان مانا كرد.

ـ بوره‌یده‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فێری‌ ده‌كردن كاتێ‌ رۆیشتن بۆ گۆڕستان بڵێن: السَّلَامُ عَلَیْكُمْ أَهْلَ الدِّیَارِ من الْمُؤْمِنِینَ وَالْمُسْلِمِینَ وَإِنَّا إن شَاءَ الله لَلَاحِقُونَ أَسْأَلُ اللَّهَ لنا وَلَكُمْ الْعَافِیَةَ. { رواه مسلم 975 واحمد 5/ 353} واته‌:  پێشتر ئه‌م دوعایه‌مان مانا كرد.

3ـ وه‌ستان روو به‌ قیبله‌:

عن الْبَرَاءِ بن عَازِبٍ قال خَرَجْنَا مع رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) فی جَنَازَةِ رَجُلٍ من الأنْصَارِ فَانْتَهَیْنَا إلى الْقَبْرِ ولم یُلْحَدْ بَعْدُ فَجَلَسَ النبی (صلى الله علیه وسلم) مُسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةِ وَجَلَسْنَا معه. { رواه ابوداود 3212 والنسائی 4/78 وابن ماجة 1548 حدیث صحیح} واته‌: به‌ڕائی كوڕی‌ عازیب (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: له‌گه‌ڵ‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) رۆشتینه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌دینه‌ ـ له‌گه‌ڵ‌ جه‌نازه‌ی‌ پیاوێكی‌ ئه‌نصارییدا تا گه‌یشتینه‌ لای‌ گۆڕه‌كه‌ هێشتا لادڕه‌كه‌ ـ گۆڕینچه‌كه‌ی‌ ـ هه‌ڵنه‌كه‌نرابوو، جا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیدا روو به‌ قیبله‌ دانیشتین.

4ـ حه‌رامه‌ نوێژكردن لای‌ گۆڕدا با رووشی تێنه‌كرێت:

عن أبی سَعِیدٍ الْخُدْرِیِّ قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)  الأرْضُ كُلُّهَا مَسْجِدٌ إلا الْمَقْبَرَةَ وَالْحَمَّامَ. { رواه ابوداود 492 والترمذی 317 وابن ماجة 745 حدیث صحیح} واته‌: ئه‌بوسه‌عیدی‌ خودری‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)  فه‌رمووی‌: زه‌وی‌ هه‌مووی‌ مزگه‌وته‌ جگه‌ له‌ گۆڕستاو گه‌رماو.

5ـ حه‌رامه‌ مزگه‌وت دروست كردن له‌ناو گۆڕستان:

عن عَائِشَةَ رضی الله عنها عن النبی (صلى الله علیه وسلم) قال فی مَرَضِهِ الذی مَاتَ فیه: لَعَنَ الله الْیَهُودَ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِیَائِهِمْ مَسْجِدًا. { رواه البخاری 1330 ومسلم 534} واته‌: عائیشه‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌و نه‌خۆشییه‌ی‌ كه‌ تێیدا وه‌فاتی‌ كرد فه‌رمووی‌: خوا نه‌فرینی‌ كرد له‌ گاورو جوله‌كه‌، چونكه‌ گۆڕی‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانیان كرد به‌ مزگه‌وت. واته‌: له‌سه‌ر گۆڕه‌كانیان مزگه‌وتیان دروست كرد.

6ـ حه‌رامه‌ رازاندنه‌وه‌‌و نووسین له‌سه‌ری‌:

عن جابر قال نهى رسول الله (صلى الله علیه وسلم)  أن یجصص القبر وأن یقعد علیه وأن یبنى علیه و ان یرفع وأن یكتب علیه. { رواه مسلم 970 والترمذی 1058 وابوداود 3210 والنسائی 1/284}واته‌: جابیر (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) رێگری‌ كرد كه‌ گۆڕ گه‌چكاری‌ بكرێت‌و خانووی‌ له‌سه‌ر دروست بكرێت یا زیاد به‌رزبكرێته‌وه‌ یا له‌سه‌ر بنووسرێت.

7ـ حه‌رام كردنی‌ به‌ شوێنی‌ جه‌ژن‌و شادی‌:

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند كاتێكی‌ دیاری‌ كراودا سه‌ردانی‌ بكرێت بۆ خواپه‌رستی‌ كردن له‌ په‌نایدا یا بۆ هه‌ر مه‌رامێكی‌ تر عن على بن أبی طالب رضی الله عنه قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) لآ تَتَّخِذُوا قبری عِیداً وَلآ تَجْعَلُوا بُیُوتَكُمْ قُبُوراً وَحَیْثُمَا كُنْتُمْ فَصَلُّوا علی فإن صَلآتَكُمْ تبلغنی. { رواه الضیاء فی المختار 428 وأبو یعلى 469 وابن أبی شیبة فی المصنف 2/375 حدبث صحیح} واته‌:  عه‌لی‌ كوڕی‌ ئه‌بوتالیب (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی‌: گۆڕه‌كه‌م مه‌كه‌نه‌ ـ شوێنی‌ ـ جه‌ژن‌و ماڵه‌كانیشتان مه‌كه‌نه‌ گۆڕستان‌و له‌هه‌ر شوێنێكدا بوون سڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه‌ دڵیابن سڵاواته‌كانتان پێم ده‌گات.

8ـ دانیشتن له‌سه‌ر گۆڕ:

عن أبی هُرَیْرَةَ قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) لأنْ یَجْلِسَ أحدكم على جَمْرَةٍ فَتُحْرِقَ ثِیَابَهُ فَتَخْلُصَ إلی جِلْدِهِ خَیْرٌ له من أَنْ یَجْلِسَ على قَبْرٍ. { رواه مسلم 971 وابوداود 3228 والنسائی 4/95 2044} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵی‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: "ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان له‌سه‌ر بشكۆیه‌ك دانیشێت‌و جله‌كانی‌ بسوتێنێ‌‌و بگاته‌ پێستی‌، ئه‌وه‌ چاكتر له‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر گۆڕی‌ دانیشێت.

عن أبی مَرْثَدٍ الْغَنَوِیِّ قال سمعت رسول اللَّهِ  (صلى الله علیه وسلم) قال لَا تَجْلِسُوا على الْقُبُورِ ولا تُصَلُّوا إِلَیْهَا. واته‌: ئه‌بومه‌رسه‌دی‌ غه‌نه‌وی‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: له‌ پێغه‌مبه‌رم (صلى الله علیه وسلم) بیست فه‌رمووی‌: روو به‌ قه‌بر نوێژ مه‌كه‌ن‌و له‌سه‌ریشی دامه‌نیشن.

9ـ حنێودان به‌مردوو حه‌رامه‌:

عن عَائِشَةَ رضی الله عنها قالت قال النبی (صلى الله علیه وسلم) لَا تَسُبُّوا الأمْوَاتَ فَإِنَّهُمْ قد أَفْضَوْا إلى ما قَدَّمُوا. { رواه البخاری 1393} واته‌: عائیشه‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: حێنو مه‌ده‌ن به‌ مردووان، چونكه‌ ئه‌وان رۆشتوون بۆ لای‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ی‌ پێش خۆیان ناردوویانه‌.

10ـ كام كرده‌وه‌ی‌ خه‌ڵك سوودی‌ بۆ مردوو هه‌یه‌:

أ ـ دوعای‌ موسڵمان بۆی‌:

 ئه‌گه‌ر مه‌رجی‌ گیرا بوونی‌ تێدا بێت خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَالَّذِینَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ یَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِینَ سَبَقُونَا بِالْإِیمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِینَ آَمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِیمٌ ){الحشر: ١٠} واته‌: ئه‌و موسڵمانانه‌ی‌ له‌پاش كۆچه‌رو یاریده‌ده‌ره‌كان هاتوون ده‌ڵێن ئه‌ی‌ په‌روه‌ردگارمان له‌ ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆش ببه‌ كه‌ پێشمان كه‌وتوون له‌ ئیمان هێناندا‌و هیچ رق‌و كینه‌یه‌ك مه‌خه‌ره‌ دڵمانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ باوه‌ڕداران ئه‌ی‌ په‌روه‌ردگارمان به‌راستی‌ هه‌ر تۆی‌ دڵسۆز‌و میهره‌بان.

كَانَ رسول الله (صلى الله علیه وسلم) یَقُولُ « دَعْوَةُ الْمَرْءِ الْمُسْلِمِ لآخِیهِ بِظَهْرِ الْغَیْبِ مُسْتَجَابَةٌ عِنْدَ رَأْسِهِ مَلَكٌ مُوَكَّلٌ كُلَّمَا دَعَا لآخِیهِ بِخَیْرٍ قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ آمِینَ وَلَكَ بِمِثْلٍ. { رواه مسلم 88/ 2733 وابوداود 1534 واحمد 4/452} واته‌: پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: دوعای‌ موسڵمان بۆ برای‌ موسڵمان له‌پاش مله‌ گیرایه‌ فریشه‌ته‌یه‌ك لای‌ سه‌ریدایه‌و راسپێرراوه‌ هه‌ركه‌ دوعای‌ خێری‌ كرد بۆ برایه‌كی‌ فریشه‌ راسپێرراوه‌كه‌ به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێ‌ ئامین تۆش وه‌ك ئه‌و خێره‌ت بۆ بنووسرێت.

ب ـ خێری‌ نه‌بڕاوه‌ (الصدقه‌ الجاریه‌):

عَنْ أَبِى هُرَیْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)  قَالَ « إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلا مِنْ ثَلآثَةٍ صَدَقَةٍ جَارِیَةٍ أَوْ عِلْمٍ یُنْتَفَعُ بِهِ أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ یَدْعُو لَهُ. { رواه مسلم 14/1631 واحمد 2/372 والنسائی 6/251 وابواود 2880 والترمذی 1371} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵی‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: كاتێ‌ مرۆڤ مرد كرده‌وه‌ی‌ كۆتایی دێت ‌و نامێنێ‌ له‌ سێ رێگاوه‌ نه‌بێت: خێری‌ به‌رده‌وام‌و نه‌بڕاوه‌ یان زانیارییه‌ك ـ ی‌ به‌جێهێشتبێ‌ ـ سودی‌ لێ ببینرێ‌، یان منداڵێكی‌ ساڵ‌ح دوعای‌ خێری‌ بۆ بكات.

خێری‌ نه‌بڕاوه‌ وه‌ك دروست كردنی‌ مزگه‌وت‌و بیر لێدان بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك یا ئاژه‌ڵ‌، باخێك یاخوونه‌یه‌ك بكرێته‌ خێر بۆ هه‌ژاران یا بۆ مزگه‌وت یا كتێبی قورئان بكرێته‌ وه‌قفی خێری‌ له‌ مزگه‌وت‌ ‌و شوێنی‌ وادا..

ج ـ گرتنه‌وه‌ی‌ رۆژوی‌ مردووه‌كه‌:

ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ رۆژووی‌ نه‌زر یا ره‌مه‌زان قه‌رزار بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌لییه‌كه‌ی‌ بۆی‌ بگرێته‌وه‌، عَنْ عَائِشَةَ رضى الله عنها أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) قَالَ « مَنْ مَاتَ وَعَلَیْهِ صِیَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِیُّهُ. { رواه البخاری 1952 وملسم 153/ 1147} واته‌:  عائیشه‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: كه‌سێك مردو رۆژوو قه‌رزار بوو ئه‌وه‌ باكه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بۆی‌ بگرێته‌وه‌.

د ـ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ مردوو:

عن أبی هُرَیْرَةَ قال:( قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) نَفْسُ الْمُؤْمِنِ مُعَلَّقَةٌ بِدَیْنِهِ حتى یقضی عنه. { رواه الترمذی 1078 وابن ماجه 2413} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی‌: گیانی‌ بڕوادار به‌ستراوه‌ به‌ قه‌رزه‌كه‌یه‌وه‌ ـ ناچێته‌ به‌هه‌شت ـ تا بۆی‌ نه‌درێته‌وه‌.

عن سَلَمَةَ بن الْأَكْوَعِ رضی الله عنه قال:(.... ثُمَّ أُتِیَ بِجَنَازَةٍ أُخْرَى فَقَالُوا یا رَسُولَ اللَّهِ صَلِّ علیها قال هل علیه دَیْنٌ قِیلَ نعم قال فَهَلْ تَرَكَ شیئا قالوا ثَلَاثَةَ دَنَانِیرَ فَصَلَّى علیها ثُمَّ أُتِیَ بِالثَّالِثَةِ فَقَالُوا صَلِّ علیها قال هل تَرَكَ شیئا قالوا لَا قال فَهَلْ علیه دَیْنٌ قالوا ثَلَاثَةُ دَنَانِیرَ قال صَلُّوا على صَاحِبِكُمْ قال أبو قَتَادَةَ صَلِّ علیه یا رَسُولَ اللَّهِ وَعَلَیَّ دَیْنُهُ فَصَلَّى علیه. { رواه البخاری 2289 ء 2295} واته‌: سه‌له‌مه‌ی‌ كوڕی‌ ئه‌كوه‌ع (ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت) ده‌ڵی‌:.... پاشان جه‌نازه‌ی‌ سێیه‌میان هێنا وتیان ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) نوێژی‌ له‌سه‌ر بكه‌، فه‌رمووی‌: هیچی لێ به‌جێماوه‌؟، وتیان: نه‌خێر، فه‌رمووی‌: ئه‌ی‌ قه‌رزاره‌؟، وتیان: به‌ڵێ‌، سێ دینار قه‌رزاره‌، فه‌رمووی‌: نوێژ له‌سه‌ر هاوڕێكه‌تان بكه‌ن. ئه‌بوقه‌تاده‌ وتی‌: ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) نوێژی‌ له‌سه‌ر بكه‌ قه‌رزه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر من ـ بۆی‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ ـ جا نوێژی‌ له‌سه‌ر كرد.

ه ـ چاكه‌ی‌ منداڵی‌ ساڵح:

خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَأَنْ لَیْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى ) {النجم: ٣٩} واته‌: هیچ شتێك بۆ ئینسان نییه‌ جگه‌ له‌ كۆشش‌و كاری‌ خۆی‌...

عن عُمَارَةَ بن عُمَیْرٍ عن عَمَّتِهِ أنها سَأَلَتْ عَائِشَةَ رضی الله عنها فی حِجْرِی یَتِیمٌ أَفَآكُلُ من مَالِهِ فقالت قال رسول اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) إِنَّ من أَطْیَبِ ما أَكَلَ الرَّجُلُ من كَسْبِهِ وَوَلَدُهُ من كَسْبِهِ. { رواه احمد 6/ 31و 127 والدارمی 2/ 247 وابوداود 3528 والنسائی 4/ 240ـ 241. حدیث صحیح} واته‌: عوماره‌ی‌ كوڕی‌ عومه‌یر ده‌ڵێ‌: پورێكم كوڕێكی‌ هه‌تیوی‌ هه‌بوو ـ باوكی‌ نه‌مابوو ـ خۆی‌ به‌خێوی‌ ده‌كرد، منداڵه‌ هه‌یتوه‌كه‌ ئیشوكاری‌ ده‌كرد، پورم به‌ لایه‌وه‌ گران بوو له‌و پاره‌ بخوات كه‌ ئه‌و په‌یدای‌ ده‌كات، بۆیه‌ پرسیاری‌ له‌ عائیشه‌ كرد له‌و باریه‌وه‌، عائیشه‌ش وتی‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی‌: پاكترین شتێ‌ مرۆڤ بیخوات ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌ری‌ ره‌نج‌و كۆششی خۆی‌ بێت ‌و بێگومان منداڵی‌ مرۆڤ له‌به‌رهه‌م‌و ره‌نجی‌ خۆیه‌تی.

به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتایی ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌، داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بیت و له‌سزاكانی سه‌ره‌مه‌رگ و ناو گۆڕ بمانپارێزیت و به‌ڕه‌حم ومیهره‌بانی خۆیشی بمانخاته‌ به‌هه‌شته‌ هه‌تا هه‌تاییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ..

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

          

صفحات سایت

پیچک