تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

50 چیرۆک له‌گوڵزاری فه‌رمووده شیرینه‌کانی
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه وسلم-به‌شی چواره‌م

ئاماده‌كردنی: ڕۆژان ڕه‌ئوف

چیرۆكی سی و یه‌ك : (پێنج ئامۆژگاری یه‌كه‌ی یه‌حیا)

حارسی ئه‌شعه‌ری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه‌و فه‌رمووی خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ (یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا) كرد كه‌ پێنج ئامۆژگاری هه‌ن پێویسته‌ به‌نی ئیسرائیلییه‌كانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌و خۆشی جێ به‌جێیان بكات.

(عیسای كوڕی مریه‌م) چووه‌ لای یه‌حیاو پێی فه‌رموو خوا پێنج ئامۆژگاری پێ ڕاگه‌یاندوویت كه‌ به‌ به‌نی ئیسرائیلییه‌كانی ڕابگه‌یه‌نیت جا یان بۆ خۆت ئه‌و كاره‌ بكه‌ یان لێم گه‌ڕێ با من پێیان بڵێم. یه‌حیاش فه‌رمووی ئه‌گه‌ر تۆ پێش من پێیان بڵێیت له‌وه‌ ده‌ترسم خوا سزام بدات و زه‌وی قووتم بدات 

ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو له‌ (بیت المقدس) دا كۆكرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مزگه‌وته‌كه‌ ته‌واو پڕببوو، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه‌ كه‌له‌سه‌ر دیواره‌كان دانیشتبوون پاشان ده‌ستی كرد به‌ ئامۆژگاری كردنیان و فه‌رمووی: خه‌ڵكینه‌ خوا پێنچ شتی پێ ڕاگه‌یاندووم ، له‌سه‌رتانه‌ كاری پێ بكه‌ن و له‌ پێش هه‌مووشتانه‌وه‌ من ده‌بێت كاریان پێ بكه‌م :

یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت هه‌ر خوا بپه‌رستین و هیچ هاو به‌شێكی بۆ قه‌رار نه‌ده‌ن هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات واته‌ هاوبه‌شی بۆ دابنێ وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ به‌ پاره‌و پولی خۆی -ئاڵتوون یان زیو- به‌نده‌یه‌ك بكڕێت و پێ ڕابگه‌یه‌نێت: ئه‌مه‌ ماڵی منه‌ و ئه‌وه‌یش ئیشه‌كه‌مه‌ ده‌بێت ئیش بۆ من بكه‌یت و پاره‌كه‌ش بده‌ی به‌من ئه‌ویش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ چی په‌یدا بكات بیدات به‌ یه‌كێكی تر جا ئایا كامه‌تان پێ خۆشه‌ به‌نده‌كه‌ی كاری وابكات؟ ئه‌و خوایه‌ی ئیوه‌ی دروست كردووه‌ و ڕزق و ڕۆزی پێداون نابێت هاو به‌شی بۆ دابنێین

دووه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م نوێژ بكه‌ن و لێ پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌

سێ یه‌م:فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م كه‌ ڕۆژو بگرن. ئه‌وه‌ی ڕۆژو بگرێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ بوخچه‌یه‌كی پڕ(میسكی ) پێ بێت بچێته‌ ناو كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ هه‌موویان خه‌ز له‌ بۆنه‌ خۆشه‌كه‌ی بكه‌ن به‌ڕاستی ڕۆژو لای خوا له‌ بۆنی (میسك) خۆشتره‌.

چواره‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م كه‌ خێرو خێرات بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ بكات وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ دوژمن دیلی كردبێت و هه‌ردووده‌ستی بكه‌نه‌ ملی و به‌گوریس شه‌ته‌كی بده‌ن ئه‌ویش داوایان لێ بكات كه‌ به‌ پاره‌ خۆی ڕزگار بكات ئیتر كه‌م وزۆر چی هه‌بێت بیان داتێ تا خۆی ڕزگار بكات پێنچه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م به‌زۆری (زیكری) خوا بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكات وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ دوژمن ڕاوی ئه‌نێت و دوای ده‌كه‌وێتئه‌ویش قه‌لاَتێكی قایم ده‌دۆزێته‌وه‌ و تیا حه‌شار ده‌دات به‌نده‌ش وایه‌ ته‌نها(زیكر)ی خوایه‌ له‌ده‌ست شه‌یتان ڕزگاری ده‌كات.

ئینجا پێغه‌مبه‌ر (درووی و ه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی: منیش پێنچ شتان پێ ده‌ڵێم كه‌ خوا فه‌رمانی پێ كردووم ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن: هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ڕای زۆرینه‌دابن گوێڕایه‌ڵی سه‌ركرده‌كانتان بن. له‌ فه‌رمانیان سه‌ر پێچی مه‌كه‌ن كۆچ بكه‌ن بۆ چاكه‌ له‌ڕێگای خوادا(جیهاد) بكه‌ن هه‌ركه‌سێكیش به‌قه‌ده‌ر بستێك خۆی له‌ كۆمه‌ڵ دوور بخاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كات له‌ ئیسلام ده‌شۆرێته‌وه‌ و فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه‌ نامێنێت هه‌ركه‌سێكیش نه‌ریتی (جاهیلیه‌ت) زیندوو بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ده‌سته‌ چیله‌ی دۆزه‌خ عه‌رزیانكرد: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نوێژو ڕۆژووه‌ش بكات ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ڕۆژو نوێژه‌كه‌ی دادی نادات ئیوه‌ به‌قسه‌ی خوا بكه‌ن ئه‌و خوایه‌ی ناوی ئیسلامی لێ ناون ، به‌نده‌كانی خوا))

(حدیث صحیح اخرجه‌ الترمذی والنسائی واحمد وابن حبان واحاكم الذهبى)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی دوو: له‌سه‌روی هه‌ر زانایه‌كه‌وه‌ یه‌كێكی تر هه‌یه‌كه‌له‌و زاناتره‌

(ابی بن كعب) (خوای لێ ڕازبێت )ده‌ڵًێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه‌ فه‌رمووی له‌كاتێكدا كه‌(مووسا) پێغه‌مبه‌ر(علیه‌ السلام)ووتاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌دا، لێ یان پرسی: زانا ترین مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كێ یه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ووتی: من له‌ هه‌موو كه‌س زاناترم به‌وه‌ خوا عیتابی لێ گرت چونكه‌ ده‌بوو بڵێ :من نازانم خوا ده‌یزانێ له‌خواوه‌ (وه‌حی)بۆ هات كه‌به‌نده‌یه‌كی خوا له‌وشوێنه‌ی كه‌دوو ده‌ریاكه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ تۆ زاناتره‌ (مووسا) ش ووتی: خوایه‌ بتوانم بیبینم؟ فه‌رمووی: ماسی یه‌ك بخه‌ره‌ ناو ناندانه‌كه‌وه‌ له‌هه‌ر شوێنێك لێت به‌جێ ما ئه‌وا له‌و شوێنه‌یه‌ ئیتر(مووساو یوشع كوڕی زه‌نوون)ی هاوڕێ ی كه‌وتنه‌ ڕی و ماسیه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد كاتێك گه‌یشتنه‌ شوێنی دیاری كراو تۆزێك حه‌سانه‌وه‌. خه‌ویان لێ كه‌وت له‌وكاته‌دا ماسی یه‌كه‌ خۆی فڕێ دایه‌ ناو ده‌ریاوه‌. كه‌ خه‌به‌ریان بۆوه‌ كه‌وتنه‌ ڕێ به‌درێژایی ئه‌وڕۆژه‌و شه‌وه‌كه‌شی هه‌ر ڕۆیشتن. كه‌ڕۆژ بۆوه‌ (مووسا) به‌هاوڕێكه‌ی فه‌رموو: (اتنا غداءنا لقد لقینا من سفرنا هذا نصبا) واته‌: خواردنه‌كه‌ بێنه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا ته‌واو شه‌كه‌ت وماندوو بووین تا ئه‌و كاته‌ هه‌ستی به‌ماندوییه‌تی نه‌كردبوو ....

له‌وه‌لاَمدا ووتی: (ارایت إذاوینا الى الصخره‌ فإنی نسیت الحوت) واته‌: ئه‌و كاته‌ی كه‌لامان دایه‌ لای به‌رده‌كه‌ ماسی یه‌كه‌م له‌بیر چوو: ئینجا (مووسا) فه‌رمووی:(ذلك ماكنا نبغی فارتدا على اثارهما قصصا) واته‌: ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌ویست ئیتر به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌كه‌یان پیاوێكیان بینی به‌جلێك خۆی داپۆشیوه‌. (مووسا) سلاَوی لێ كردن (خضر) به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ ووتی: كوا له‌م وولاَته‌ سلاَو هه‌یه‌؟(مووسا) فه‌رمووی: من مووسا پێغه‌مبه‌رم(علیه‌ السلام)(قال هل اتبعك علی ان تعلمنى مما علمت رشدا؟ قال: انك لن تستطیع معی صبرا)) واته‌ مووسا پێی ووت: ئایا ده‌توانم له‌گه‌ڵتا بێم، به‌ڵكو له‌و زانیاری یه‌ی پێت دراوه‌ فێرم بكه‌یت؟ (خضر) ووتی: ئاخر تۆ ناتوانیت ئارام بگریت له‌گه‌ڵما.چونكه‌ خوا جۆره‌ زانیاریه‌كی فێر كردوم كه‌تۆ نایزانیت هه‌روه‌كو چۆن منیش له‌ زانیاریه‌كه‌ی تۆ هیچ نازانم(قال ستجدنی ان شاء الله‌صابر ولااعصی لك امرا) واته‌: هیوادارم ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بكات به‌ئارام بم و بێ گوێیی فه‌رمانه‌كانت نه‌كه‌م ئیتر به‌قه‌راغ ده‌ریاكه‌دا كه‌وتنه‌ ڕێ له‌و كاته‌دا( كه‌شتی )یه‌ك تێپه‌ڕی داوایان لێكرد سواریان بكه‌ن ئه‌وانیش(خضر)یان ناسی به‌بێ پاره‌ سواریان كرد چۆله‌كه‌یه‌كیان بینی له‌سه‌ر قه‌راغی (كه‌شتیه‌كه‌) نیشته‌وه‌ یه‌ك دوو ده‌نووكی له‌ده‌ریاكه‌دا (خضر)به‌ مووسای ووت: زانینه‌كانی من وتۆ به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ئاوه‌یه‌ كه‌ چۆله‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ریاكه‌ی كه‌م كرد،له‌زانینی خوا كه‌م ناكاته‌وه‌... ئینجا (خضر) ده‌ستی برد له‌وحه‌ دارێكی له‌(كه‌شتی )یه‌كه‌ هه‌ڵكه‌ند و شكاندی (مووسا) به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ پێی ووت : خه‌ڵكێك به‌خۆڕایی سواریان كردووین كه‌چی تۆ كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌شكێنی بۆ ئه‌وه‌ی نقوم ببین؟ (قال: الم اقل إنك لن تستطیع معی صبرا ؟ قال: لاتؤاخذنی بما نسیت)) واته‌: (خضر) پێی ووت: ئاخر پێم نه‌وتی تۆ ناتوانیت له‌گه‌ڵما ئارام بگریت؟ (مووسا) ووتی: له‌بیرم چوو ئه‌م جاره‌ لێم مه‌گره‌. ئه‌وه‌/ یه‌كه‌م له‌بیر چوونی بوو . ئیتر كه‌وتنه‌وه‌ ڕێ مناڵێكیان بینی له‌گه‌ڵ منالاَنی تردا یاری ده‌كات (خضر) ملی باداو سه‌ری هه‌ڵكه‌ند. ئیتر (مووسا) خۆی پێ نه‌گیرا ووتی: (اقتلت نفسا زكیه‌ بغیر نفس)چۆن مرۆڤێكی بێ تاوان ده‌كوژیت؟(قال الم اقل لك انك لن تستطیع معی صبرا) (فانطلقا حتی إذا اتیا اهل قریه‌ استطعما اهلها فابوا ان یضیفوهما فوجدا فیها جدارا یرید ان ینقض)واته‌: دیسان ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌گه‌ڕان گه‌یشتنه‌ دێ یه‌ك، داوای خواردنیان لێ كردن .ئه‌وانیش میوانداریان نه‌كردن و هیچیان نه‌دانێ دیوارێكیان بینی خه‌ریك بوو هه‌ره‌س بێنێ ئیتر(خضر) ده‌ستێكی پیا هێنا ڕاستی كرده‌وه‌ (مووسا) ووتی: (لوشئت لاتخذت علیه‌ اجرا. قال: هذا فراق بینی وبینك) واته‌: ئه‌گه‌رحه‌زت بكردایه‌ ده‌ت توانی كرێ یان لێ وه‌ربگریت ئیتر(خچر) ووتی: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌یه‌ك جیا بینه‌وه‌..... ( پێغه‌مبه‌ر (دروودوسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: خوا ڕه‌حم به‌(مووسا) بكات حه‌زمان ده‌كرد ئارامی بگرتایه‌ تا چیرۆكی زیاتری بۆ بگێڕاینایه‌وه‌....))

(حدیث صحیح متفق علیه )



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و سێ: ئه‌نجامی له‌خۆ بایی بوون

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت )ده‌ڵًێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی پیاوێك له‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ به‌ڕێگادا ده‌ڕۆیشت سه‌یری جله‌كانی به‌ری ده‌كردو، قژی سه‌ری زۆر پێ جوان بوو. واته‌ فیزی به‌سه‌ر خه‌ڵكا ده‌كرد ئیتر خوا غه‌زه‌بی لێگرت و به‌زه‌وی دا ڕۆ چووه‌ خواره‌وه‌. تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر به‌ناو زه‌وی دا ڕۆ ده‌چێت و ده‌زرنگێته‌وه‌)).



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و چوار: پابه‌ندی به‌بیرو باوه‌رِه‌وه‌

(خبات بن الارت)(خوای لێ ڕازبێت )ده‌ڵًێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی خه‌ڵكانی پێش ئیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك سوور بوون له‌سه‌ر بیرو باوه‌ڕو ێاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه‌ له‌ئاینه‌كه‌یان ، ته‌نانه‌ت جاروا هه‌بووه‌ یه‌كێكیان ده‌هێنا ، چلڵیان بۆ هه‌ڵئه‌كه‌ندو ده‌یان خسته‌ ناوی ئینجا مشاریان ئه‌هێنا و ئه‌یان خسته‌ سه‌ر سه‌ری و ده‌یان كرد به‌ دوو له‌ته‌وه‌. به‌لاَم هه‌رگیز له‌ دینه‌كه‌یان په‌شیمان نه‌ده‌بۆوه‌ یان یه‌كێكیان ئه‌هێنا به‌شانه‌ی ئاسن گۆشت وپێستیان لێك جیا ده‌كرده‌وه‌ به‌لاَم گوێی نه‌ئه‌دایه‌و په‌شیمان نه‌ده‌بۆوه‌ .

قه‌سه‌م به‌خوا ئه‌بێت ئه‌م دینه‌ سه‌ر بگرێت و ڕۆژێك دێت سواره‌ به‌ته‌نها ڕێگای نێوان سه‌نعاو حه‌زره‌ مووت، ده‌بڕێت بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ شتێك بترسێت. مه‌گه‌ر ترسی خوا هه‌بێت یان ترسێ گورگ هه‌بێت مه‌ڕه‌كانی بخوات به‌لاَم ئێوه‌ په‌له‌ له‌ كاره‌كان دا ده‌كه‌ن وئارامتان نیه‌

(حدیث صحیح اخرجه‌ البخاری وابوداود والنسائی)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و پێنج: به‌زه‌ی و رِه‌حمه‌تی خوا له‌ قیامه‌تدا

(ابن مسعود)(خوای لێ ڕازبێت )ده‌گێڕیته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی دوو كه‌س كه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت پیاوێكه‌ كه‌ ده‌ڕوات به‌ڕێگادا جارو بار نسكۆ ده‌دات ده‌كه‌وێت جار جاره‌ش ئاگر ده‌یكڕوزێنێ، كه‌له‌و حاڵه‌ته‌ ڕزگاری ده‌بێت ئاوڕێك بۆ دواوه‌ ده‌داته‌وه‌ ، ده‌ڵێت: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌له‌و ئاگره‌ی ڕزگار كردم به‌ڕاستی خوا چاكه‌یه‌كی وای له‌گه‌ڵ كردم كه‌كه‌س پێش من و دوای من ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌. كوت و پڕ چاوی به‌دره‌ختێك ده‌كه‌وێت له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه‌: خوایه‌ له‌م دره‌خته‌م نزیك بكه‌ره‌وه‌ به‌ڵكو تۆزێك له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا بحه‌سێمه‌وه‌ و چۆڕه‌ ئاوی بخۆمه‌وه‌ . له‌خواییه‌وه‌ پێ ده‌وترێ: له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ بێته‌ دی داوای شتی تر بكه‌یت. ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر په‌یمان بێت داوای چی تر نه‌كه‌م ئاشكراشه‌ كه‌ خوا لۆمه‌ی ناكات چونكه‌ شتی وا ده‌بینێت كه‌ ناتوانێت سه‌بر بگرێت ئیتر له‌ دره‌خته‌كه‌ نزیك ده‌كرێته‌وه‌ له‌ سێبه‌ره‌كه‌ یا ده‌حه‌وێته‌وه‌ ئاوه‌كه‌ ده‌خواته‌وه‌ . پاشان دره‌ختێك له‌وه‌ی پێشوو ، جوانترو ڕازاوه‌تر ده‌بینێت: ده‌پاڕێته‌وه‌: خوایه‌ له‌و دره‌خته‌م نزیك بكه‌ره‌وه‌ بۆ سێبه‌رو ئاوه‌كه‌ی ، ئیتر ئه‌مه‌ دووا داوا كاریمه‌ خواش ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی تۆ نه‌ت ووت: په‌یمان بێت چی تر داوا ناكه‌م ؟ ئیتر چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ هه‌موو جارێك كه‌ شتێكی بۆ دابین ده‌كرێت،داوای شتی تر ده‌كات تا دوا جار گوێی له‌ ده‌نگی كه‌سانی ناو به‌هه‌شت ده‌بێت ده‌پاڕێته‌وه‌: خوایه‌! بم خه‌ره‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ خوایی یه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن:ئاده‌میزاد! هیچ شتێك ناتوانێ تۆ له‌من دوور بخاته‌وه‌، چی داوا بكه‌یت به‌ت دێنمه‌دی ئایا ئه‌وه‌ت به‌سه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موودنیات پێ ببه‌خشم وئه‌وه‌نده‌ تریشی بخه‌مه‌ سه‌ر؟ پیاوه‌كه‌ش ڕووی كرده‌ یه‌زدانی گه‌وره‌ و عه‌رزی كرد: په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ر ئایا گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت؟ یه‌زدانیش فه‌رمووی: نه‌خێر من گاڵته‌ت پێ ناكه‌م ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ من توانام به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌....))

(حدیث صحیح متفق علیه )



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و شه‌ش: پله‌و پایه‌ی به‌هه‌شتی یه‌كان

موغه‌یه‌ره‌ی كوڕی شوعبه‌( خوای لێ ڕازبێت )ده‌گێڕیته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی جارێكیان (مووسا)(علیه‌ السلام) له‌خوا پاڕایه‌وه‌ كه‌ نزمترین پله‌ی خه‌ڵكانی به‌هه‌شتی بۆ ئاشكرا بكات ئه‌ویش فه‌رمووی: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی موسته‌حه‌قی به‌هه‌شتن ده‌خرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ پیاوێك په‌یدا ده‌بێت پێی ده‌ڵێن تۆش بچۆره‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌ویش ڕوو له‌قاپی یه‌زدان ده‌كات و عه‌رزی ده‌كات خوایه‌ َ بۆ كوێ بچم ؟ هه‌ركه‌سه‌ شوێنی خۆی گرتووه‌ و گه‌یشتۆته‌ پاداشتی خۆی؟ پێی ده‌ڵێن به‌وه‌ ڕازیت كه‌به‌قه‌ده‌ر پاشایه‌كی سه‌ر زه‌ویت بدرێتێ ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت خوایه‌ ڕازیم چه‌ند قاتی سامان سه‌روه‌تی پاشایه‌كی دنیای ده‌درێتێ و چی حه‌ز لێ بكات و چاوی پێ بكرێته‌وه‌ ئینجا(مووسا) پرسی ئه‌ی به‌رزترین پله‌ له‌ به‌هه‌شتا بۆ كێیه‌ فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ی كه‌من ویستومه‌ به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆم پله‌ وپایه‌یان به‌رز بكه‌مه‌وه‌ شتی وایان ده‌ده‌مێ نه‌هیچ چاوێ شتی وه‌های دیوه‌، نه‌هیچ گوێچكه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بیستووه‌ و هه‌رگیز به‌دڵی به‌شه‌ردا نه‌هاتووه‌ .

ئینجا فه‌رمووی: ئه‌وه‌تا له‌قورئاندا باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت:[فلا تعلم نفس ما اخفی لهم من قره‌ اعین) (السجده‌:17)

(حدیث صحیح اخرجه مسلم والترمذی واحمد)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و حه‌وت: پاداشتی ئارام گرتن له‌سه‌ر به‌لاَو موسیبه‌ت

(انس كوڕی بن مالك) ( خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی بۆ ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵی ڕه‌به‌ق (ئه‌ییوب) پێغه‌مبه‌ر(علیه‌ السلام) له‌سه‌ر ئه‌و به‌لاَیه‌ توشی ببوو ئارامی گرت هه‌رگیز كارێكی نیشان نه‌دا كه‌ناشكوری پێوه‌ دیار بێت بارێكی وای به‌سه‌ر هاتبوو كه‌ ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیشی لێی دوور كه‌وتبوونه‌وه‌ ته‌نها دوو پیاوی براده‌ری نه‌بێت كه‌ زۆر دڵسۆزی بوون ئێواره‌و به‌یانی سه‌ریان ئه‌دا

یه‌كێكیان به‌وی تریان ووت: وادیره‌ ئه‌ییوب تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه‌ ئه‌وا بۆ هه‌ژده‌ ساڵ ده‌چێت خوا له‌و به‌لاَیه‌ ڕزگاری ناكات. كاتێك چوونه‌ لای كابرا خۆی پێ نه‌گیرا ئه‌وه‌ی بۆ باسكرد ئه‌ویش فه‌رمووی: من نازانم ئه‌و چۆن باسم ده‌كات؟ به‌لاَم خوا خۆی ده‌زانێت هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ر دوو كه‌سم دیبێت له‌سه‌ر شتێك ناكۆك بووبن و سوێندیان به‌ده‌ما هاتبێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و كه‌ فاره‌تم بۆ داون پێم ناخۆش بووه‌ كه‌س سوێند به‌خوا بخوات ، نه‌وه‌ك ڕاست نه‌كات هه‌میشه‌ بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن خێزانه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌گرێت و پاشان ئه‌ی خسته‌ سه‌ر جێگاكه‌ی جارێكیان خێزانه‌كه‌ی دواكه‌وت له‌ خواییه‌وه‌ (وه‌حی) بۆ هات:(اركض برجلك هذا مغتسل بارد وشراب)(ص:42) ئیتر خۆی شت و چاك بۆوه‌ ، چاوه‌ڕێی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد كاتێك ژنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ (ئه‌ییوبی) بینی نه‌ی ناسیه‌وه‌ لێی پرسی: خوا لێت خۆشبێت پێغه‌مبه‌ره‌ نه‌خۆشه‌كه‌ت نه‌دیوه‌؟ كه‌سم نه‌دیوه‌ وه‌ك تۆ كه‌ له‌و بچێت ده‌ڵێی ئه‌وی ئینجا ئه‌ییوب فه‌رمووی: به‌ڵێ من ئه‌ییوبم (ئه‌ییوب) دوو خه‌رمانی گه‌نم وجۆی هه‌بوو خوا دوو هه‌وری نارد یه‌كێكیان ڕژایه‌ سه‌ر خه‌رمانی گه‌نمه‌كه‌ و هه‌مووی كرد به‌ئاڵتوون ئه‌وی تریشیان ڕژایه‌ سه‌ر خه‌رمانی جۆكه‌ وهه‌مووی كرد به‌زیو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردووكیان پڕ بوون))

(حدیث صحیح اخرجه ابن حبان وابو یعلی والبزاز......)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و هه‌شت: به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ یی خوا له‌ رِۆژی قیامه‌تدا

ئه‌بو سه‌عید خودری( خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت:چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) لێیان پرسی ئایا ئێمه‌ له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا ده‌توانین خوای گه‌وره‌ ببینین؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (به‌ڵێ ئایا كه‌س هه‌یه‌ بتوانێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌تان لێ بگرێت كه‌ خۆر ببینن له‌كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی بێ هه‌ورو سایه‌قه‌دا؟ یان نه‌هێڵێت سه‌یری شه‌وی مانگی چوارده‌ بكه‌ن له‌شه‌وێكی سایه‌قه‌دا ووتیان نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌س ناتوانێت ڕێگای ڕاستی خواتان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لێ بگرێت هه‌ركه‌س چی ده‌په‌رستێ با بیپه‌رستێ، به‌لاَم له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌بری خوا په‌رستی بت و هه‌یكه‌له‌كانی تر ی په‌رستبێ ئه‌وا یه‌كسه‌ر فڕێ ده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به‌چاك وخراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گاورو جووله‌كانه‌ی كه‌ ئاینه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بانگی جووله‌كه‌كان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌پرسن ئیوه‌ چیتان په‌رستوه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (عوزه‌یر)ی كوڕی خوامان په‌رستووه‌ ئینجا پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ درۆتان كردووه‌ خوا ڕۆڵه‌و ژن ومناڵی نیه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌ ئاومانه‌و ئاومان ده‌وێت به‌گاڵته‌كردنه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن جا بۆ ناخۆنه‌وه‌!! ئیتر به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كا ده‌كه‌ونه‌ ناوی ئینجا بانگی گاوره‌كان ده‌كه‌ن و له‌وانیش ده‌پرسن ئه‌ی ئیوه‌ كێتان په‌رستووه‌؟ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (مه‌سیحی)كوڕی خوامان په‌رستووه‌ . پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش درۆ ده‌كه‌ن خوا خێزان و ژن ومناڵی نیه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌ پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كا ده‌كه‌ونه‌ ناوی.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به‌چاك وخراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ خوای مه‌زن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ، خۆی پشانیان ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت:

چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ركه‌سه‌و شوێنی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ په‌رستوویه‌تی ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاریشمان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ نه‌بووین پاشان ده‌فه‌رمووێت من خواتانم ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا قه‌رار ناده‌ین ئینجا ده‌فه‌رمووێت ئێوه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی واتان هه‌یه‌ كه‌خوای خۆتان پێ بناسنه‌وه‌؟ ئه‌ڵێن به‌ڵێ ئیتر خوا له‌شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت موسڵمانانه‌ ڕاسته‌كان هه‌موویان به‌(سوجده‌) دادێن پاشان هه‌موان سه‌ریان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: تۆ خوای ئێمه‌ی وتۆمان په‌رستووه‌ ئیتر پردێك له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌به‌سترێ و كاتی شه‌فاعه‌ت و پاڕانه‌وه‌ دێت ئه‌سحابه‌ پرسیان ئه‌ی نێراوی خوا پرد چی؟ فه‌رمووی شتێكی لووسه‌ و مرۆڤ لێی هه‌ڵده‌خلیسكێ و ئه‌ملاو ئه‌و لای به‌ قولاپی ئاسن و دڕكاوی (له‌و جۆره‌یكه‌لی (نه‌جد )هه‌یه‌) گیراوه‌ موسڵمانان به‌ چاوتروو كانێك لێی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ هی واش هه‌یه‌ به‌برینداری پێیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت و هه‌ندێكیش به‌ر ئه‌بنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ . پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان ده‌په‌ڕنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ خوا. داوای ڕزگار كردنی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ و ئه‌ڵێن: خوایه‌! ئه‌وانه‌ وه‌ك ئێمه‌ نوێژ و ڕۆژوو حه‌ج یان ده‌كرد.ئیتر له‌ خوایی یه‌وه‌ ده‌وترێت بڕۆن كێ ده‌ناسن له‌ ئاگر ده‌ریان بهێنن خه‌ڵكێكی زۆر ڕزگار ده‌كه‌ن وعه‌رزی خوا ده‌كه‌ن عه‌رزی خوا ده‌كه‌ن : كه‌س نه‌ماوه‌ له‌ وانه‌ی فه‌رمانی ڕزگارنیانتان دا هه‌موو ڕزگار كران ئینجا ده‌فه‌رمووێت بچنه‌وه‌ كێ به‌قه‌ده‌ر دینارێك یان نیو دینار یان زه‌ڕه‌یه‌ك چاكه‌ی هه‌یه‌ ده‌ربێنن هه‌ر كه‌سێك تۆزه‌ چاكه‌یه‌كی كردبێت ڕزگاری ده‌بێت (ئه‌بو سه‌عید) ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بڕوا ناكه‌ن ئه‌و ئایه‌تی(ان الله‌ لایضلم مثقال ذره‌ وإن تك حسنه‌ یضاعفها ویؤت من لدنه‌ اجرا عضیما)(النساء :40) واته‌: خوا یه‌ك تۆز زوڵم له‌كه‌س ناكات چاكه‌ش چه‌ندقات پاداشتی ده‌درێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پاداشتی زۆر گه‌وره‌ ده‌دات به‌به‌نده‌كانی ئینجا خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و موسڵمانان شه‌فاعه‌تی خۆیان كردو ئینجا نۆبه‌ی خۆمه‌ ئیتر فه‌رمان ئه‌دات خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌هیچ چاكه‌یان نه‌كردووه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكرێن ئه‌وانه‌ وه‌ك كۆڵه‌ و ژیان لێ هاتووه‌ و بوونه‌ خه‌ڵووز له‌ڕوبارێكی به‌هه‌شتدا كه‌پێی ئه‌وترێت ڕووباری ژیان هه‌ڵده‌كێشرێن و سپی ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك دوڕ ده‌ دره‌وشێنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌به‌(عتقاءالله‌)ناوده‌برێن ئینجا هه‌موو ده‌ڵێن خوایه‌ شتی وات پێ داوین كه‌به‌كه‌ست نه‌داوه‌ ئه‌ویش ده‌فه‌رمووێت له‌وه‌ش زیاترتان ده‌ده‌مێ شتی وا كه‌له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ باشتربێت ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ چ شتێك هه‌یه‌ له‌وه‌ی پێت داوین باشتر بێت ؟ ده‌فه‌رمووێت ئه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی منه‌ كه‌ئیتر هه‌رگیز لێتان ناڕازی نابم))

 (حدیث صحیح متفق علیه )



-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی و نۆ: مردوو كه‌ ده‌خرێته‌ گۆرِه‌وه‌ چی به‌سه‌ر دێت؟

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی:(ئه‌وكاته‌ی مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕه‌وه‌ گوێی له‌ ده‌نگی پێلاَوی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌بۆ ناشتتنی ئاماده‌بوون كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر مو سڵمان بێت ئه‌وا كاره‌ باشه‌كانی ده‌وری ده‌ده‌ن نوێژ له‌لای سه‌ریه‌وه‌ ڕۆژوو لای ڕاستی و زه‌كات لای چه‌پی و چاكه‌كانی تری وه‌ك خێر سیلی ڕه‌حم و باش جوولانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكا لای قاچه‌كانی ئینجا فریشته‌ی پرسیار له‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆ ده‌چن نوێژ ناهێڵێت هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان ناهێڵن پاشان پێی ده‌ڵێن دابنیشه‌ ئه‌ویش داده‌نیشێت له‌و كاته‌دا وای پێشان ده‌ده‌ن كه‌ خۆر خه‌ریكه‌ ئاوا ده‌بێت لێی ده‌پرسن ڕت چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه‌ی كه‌ده‌ی ووت من ڕه‌وانه‌ كراوی خوام ئه‌ویش ده‌ڵێت جارێ وازم لێ بێنن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م پاش ئه‌وه‌ وه‌لاَم ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ مه‌به‌ستتان(محمد) ه‌ من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ڕه‌وانه‌ كراوی خوایه‌ و چی ڕاستی و حه‌قه‌ لای خواوه‌ به‌ئێمه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ پێی ده‌ڵێن ڕاست ده‌كه‌ی له‌ژیانتا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه‌ ئیتر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جێگه‌كه‌ته‌ له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌ویش زۆر دڵخۆش ده‌بێت ئینجا ده‌رگایه‌كی دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌ربچوویتایه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ت ده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆش ده‌بێت پاشان گۆڕه‌كه‌ی حه‌فتا گه‌ز بۆ فراوان ده‌كه‌ن وبۆ ڕووناك ده‌كرێته‌وه‌ (ڕووحی) به‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رمووێت(یثبت الله‌ الذین أمنوا بالقول الثابت فی الحیاه‌ الدنیا وفی الاخره‌)(ابراهیم:27)

به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه‌ كافربێت ئه‌وه‌ كه‌له‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن هیچ شتێك نییه‌ پرێزگاری لێ بكات هه‌روه‌ها له‌لاكانی تریشه‌وه‌ ئینجا پێ ده‌وترێ دابنیشه‌ ئه‌ویش به‌ترس و خۆفێكی زۆره‌وه‌ داده‌نیشێت لێی ده‌پرسێن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر؟ ئه‌ویش ناوی نازانێت كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان (محمد)ه‌ ده‌ڵێت هیچ ده‌رباره‌یه‌وه‌ نازانم گوێم لێ بووه‌ خه‌ڵكی باسیان كردووه‌ له‌ژیانتا به‌و شێوه‌یه‌ ژیایت وله‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش مردیت و هه‌رواش زیندوو ده‌بیته‌وه‌ ده‌رگای دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ شوینه‌كه‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كه‌ن ئه‌ویش خه‌مێكی زۆر ده‌خوات پاشان ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خواپه‌رست بوویتایه‌ ئیره‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تبارده‌بێت ئینجا گۆڕه‌كه‌ی دێته‌وه‌ یه‌ك هه‌موو په‌راسووه‌كانی ده‌هاڕێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رمووێت: (فإن له‌ معیشه‌ ضنكا ونحشره‌ یوم القیامه‌ اعمی)(طه‌:124)

(حدیث صحیح اخرجه ابن حبان والطبرانی)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی چل: كێشه‌ی نێَوان ئاده‌م و مووسا

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی:جارێكیان ئاده‌م و مووسا كه‌وتنه‌ گفتوگۆ: مووسا پێی ووت تۆ باوكمانی كه‌چی ئێمه‌ت نائومێدكرد و له‌ به‌هه‌شتت ده‌رهێناین! ئاده‌م ده‌ڵێت خۆتۆ هه‌ڵبژارده‌ی خوایت و بۆ خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت تۆ له‌سه‌ر كارێك لۆمه‌م ده‌كه‌یت كه‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوابوو وه‌پێش چل ساڵ به‌ر له‌وه‌ی دروستبكرێم ئه‌و قه‌راره‌ درابوو ؟ ئیتر به‌وه‌ ئاده‌م بردییه‌وه‌ بردییه‌وه‌)

(حدیث صحیح متفق علیه )
          

صفحات سایت

پیچک