تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

پوخته‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردن

نوسینی: شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

یه‌كه‌م: ئیحرام به‌ستن:

كه‌ گه‌شتیته‌ میقات ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ییت:

٭ ئه‌گه‌ر بۆتكرا خۆشتن وپاكردنه‌وه‌ بكه‌ وه‌ پیاویش خۆی بۆنخۆش ده‌كات.

٭ پاشان پۆشاكی ئیحرام له‌به‌رده‌كه‌ی وبه‌بێ داپۆشینی سه‌رت، به‌ڵام ئافره‌ت ئیحرام ده‌به‌ستێت به هه‌ر جلێك به‌ڵام سه‌رنج ڕاکێشه‌ر نه‌بێت‌.

٭ پاشان نییه‌ت ده‌هێنیت له‌ دڵدا وبه‌زوبانت ده‌ڵێیت: ( لبیك عمرة ) یان ( اللهم لبیك عمرة ).

٭ وه‌ ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌نجامنه‌دانی عومره‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ مه‌رج داده‌نێت وده‌ڵێت: «وإن حبسنی حابس فمحلی حیث حبستنی ».

پاشان ده‌نگت به‌رزكه‌ره‌وه‌ به‌ ته‌لبیه‌ ووتن وبڵێ: « لبیك اللهم لبیك ، لبیك لا شریك لك لبیك . إن الحمد والنعمة لك والملك . لا شریك لك » وه‌ زۆر ئه‌م ذیكره‌ بڵی ویادی خواش زۆر بكه‌، وه‌ ئافره‌ت به‌ ده‌نگی نزمه‌وه‌ ته‌لبیه‌ ده‌كات.

دووه‌م: ته‌واف كردن:

هه‌ر كه‌گه‌یشتیه‌ (المسجد الحرام) به‌ پێی ڕاست بڕۆ ژوره‌وه‌، وه‌ دوعای چونه ‌ژوره‌وه‌ی مزگه‌وت بخوێنه‌، وه‌ كاتێك ده‌گه‌یته‌ نزیك كه‌عبه‌ واز له‌ ته‌لبیه‌ ووتن بهێنه‌، پاشان كه‌عبه‌ بخه‌ره‌ لای چه‌پت وحه‌وت جار سوڕانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌دا بكه‌.وه‌ شانی ڕاستت ئاشكرا بكه‌و ‌ له‌ سێ شه‌وتی یه‌كه‌می ته‌وافدا په‌له بكه‌ له‌ ڕێكردندا وهه‌نگاوه‌كانت نزیك بن له‌یه‌كه‌وه‌ وله‌به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ستی ڕاستی لێبده‌ وماچی بكه‌ وبڵێ:( بسم الله والله أكبر )، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ماچی بكه‌ییت، ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌ستی لێبده‌ وپاشان ماچی ده‌ستت بكه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تیش بۆ نه‌كرا،  ته‌نها به‌ده‌ستی ڕاستت ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ وبڵێ ( الله أكبر )، وه‌ نابێت موسڵمانان ئازار بده‌یت له‌به‌ر ماچ كردنی به‌رده ‌ڕه‌شه‌كه‌، وه‌ هه‌ر كاتێك گه‌شتیته‌ گۆشه‌ی یه‌مانی ده‌ستی لێبده‌و به‌ بێ ماچ كردنی وبڵێ( بسم الله والله أكبر )، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ وازی لێبهێنه‌ وئاماژه‌شی بۆ مه‌كه‌ به‌ده‌ست و( الله أكبر )یش مه‌كه‌.وه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو روكنه‌كه ( الحجر الأسود ) و ( الركن الیمانی )‌ له‌ هه‌موو شه‌وتێكدا بڵێ﴿رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْیَا حَسَنَةً وَفِی الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ.

هه‌ر كاتێك له‌ ته‌واف ته‌واو بویت ئه‌وه‌ پۆشاكی ئیحرامه‌كه‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر هه‌ردوو شانت.

ئه‌گه‌ر بۆت كرا دوو ركات نوێژ بكه‌ له‌ پاش مه‌قامی ئیبراهیم علیه السلام،  ئه‌گه‌رنا له‌ هه‌ر جێگایه‌ك له‌ مزگه‌وتی حه‌رامدا ئه‌و دوو ڕكاته‌ ئه‌نجامده‌.

له‌ پاش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌ سوره‌تی ﴿قُلْ یَا أَیُّهَا الْكَافِرُونَ بخوێنه‌ له‌ ڕكاتی یه‌كه‌مدا وه‌﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ له‌ ڕكاتی دووه‌مدا، ئه‌گه‌ر سوره‌تی تریش بخوێنیت هه‌ر ده‌بێت، پاشان ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ستی ڕاستت بده‌ له‌به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌.

 

سێهه‌م: سه‌عی كردن:

له‌ پاش تواو كردنی ته‌واف ده‌رده‌چیت بۆ لای  صه‌فا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌وت جار سه‌عی بكه‌ییت، كاتێك سه‌رده‌كه‌ویته‌ سه‌ر‌ صه‌فا ( ئه‌مه‌یان چاكتره‌ ) یان  نزیك ده‌بیته‌وه‌ لێی، بڵێ: ﴿ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ اللّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَیْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلاَ جُنَاحَ عَلَیْهِ أَن یَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَیْراً فَإِنَّ اللّهَ شَاكِرٌ عَلِیمٌ  پاشان وا چاكتره‌ ڕوو له‌ قیبله‌ وسوپاسی خوا  وته‌كبیرات بكه‌ییت‌ وبڵێ: « لا إله إلا الله، والله أكبر، لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد یحیی ویمیت وهو على كل شیء قدیر، لا إله إلا الله وحده أنجز وعده ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده » سێ جار ئه‌م ذیكره‌ بخوێنه‌ وله‌ نێوانیاندا هه‌ر پاڕانه‌وه‌یه‌كت پێ باشه‌ بیكه‌.

ئینجا له‌سه‌ر صه‌فا داده‌به‌زیت و به‌ره‌و مه‌ڕوه‌ به‌ڕێده‌كه‌ویت، وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ڕوناكیه‌ سه‌وزه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ توندی ڕێبكه‌ییت ( ئه‌میش ته‌نها بۆ پیاوانه‌ ) ئینجا به‌ ڕێكردنی ئاسایی ده‌ڕۆیت تا ده‌گه‌یه‌یته‌ مه‌ڕوه‌.

كاتێك ده‌گه‌یه‌یته‌ مه‌ڕوه‌، ئه‌و دوعایانه‌ دووباره‌بكه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر صه‌فا خۆێندبووت، به‌ بێ خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌، چونكه‌ به‌س له‌سه‌ر صه‌فا ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌ جاری یه‌كه‌مدا.

سه‌عی كردن له‌ صه‌فاوه‌ به‌ره‌و مه‌ڕوه‌ وه‌له‌ مه‌ڕوه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و صه‌فا حه‌وت جاره‌، له‌ صه‌فاوه‌ بۆ مه‌ڕوه‌ جارێكه‌ ( ڕۆشتن ) وه‌ له‌مه‌ڕوه‌ وه‌ بۆ صه‌فا جارى دووه‌مه ( هاتنه‌وه‌ )‌.

 

چواره‌م: تاشین یان كورت كردنه‌وه‌ى مووى سه‌ر:

له‌ پاش ته‌واو كردنی سه‌عی پێویسته‌ قژی سه‌رت كورت بكه‌یته‌وه‌ یان بیتاشیت، وه‌ تاشینیش چاكتره‌، كورت كردنه‌وه‌یش پێویسته‌ هه‌موو قژی سه‌ر بگرێته‌وه‌.

وه‌ئه‌گه‌ر هاتنت بۆ مه‌ككه‌ نزیك بو له‌ كاتی حه‌جه‌وه‌، ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ قژت كورت بكه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی حه‌جدا بیتاشیت.

ئافره‌ت ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ر به‌نجه‌ی له‌ قژی ده‌گرێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ت ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ عومره‌كه‌ت ته‌واو بووه‌.

          

صفحات سایت

پیچک