ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز

ئاماده‌كردنی: الشیخ عبدالعزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ئیسلام هاوس

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

ئه‌و ئاكار وڕه‌وشت وصیفاته‌ جوانانه‌ی كه‌پێویسته‌ له‌ بانگخوازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بێت، په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا بۆمانی ڕوون كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕه‌وشته‌جوانانه‌ش كه‌بانگخواز ده‌بێت ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه‌بریتین :--

یـــه‌كـــه‌م : ( الإخلاص ) واته‌: مه‌به‌ستی له‌بانگه‌واز وهه‌وڵ وكۆششه‌كانی ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌بێت ودوور بێت له‌ڕیـــا وڕووپامایی وبه‌ته‌مایی ده‌ستخۆشكه‌ری وسوپاسگوزاری خه‌ڵكی نه‌بێت، به‌ڵكو تاكه‌مه‌به‌ستی ڕازی بوونی په‌روه‌ردگاری بێت، وه‌ك خــوای گه‌وره‌له‌قورئانــــدا ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ .... ) { یوسف: ١٠٨ } واته‌: ئه‌ی 

موحه‌مه‌د تۆ بڵێ: ئه‌مه‌ڕێگا وڕێبازمه‌كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌م بۆلای خوای گه‌وره‌... هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: ( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ   .... )  { فصلت : ٣٣ } واته‌: كێ له‌و كه‌سه‌جوان گوفتار تر وقسه‌ی به‌جێ تره‌كه‌بانگه‌وازی كردووه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌...

كه‌واته‌بانگخواز خه‌ڵكی بۆلای ئاینی پیرۆزی ئیسلام وخوای گه‌وره‌بانگ ده‌كات وخۆی به‌دوور ده‌گه‌رێت له‌به‌ده‌ست هێنانی ناو وناوبانگ بۆ شه‌خصی خۆی .

جا ئیخلاصی بانگخواز له‌بانگه‌وازه‌كه‌یدا هۆكارێكی زۆر گرنگه‌له‌پێناو سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌ستهێنانی پاداشتی لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام خوا په‌نا بدات ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌به‌ر ڕووپامایی و ڕیا وبه‌ده‌ست هێنانی پله‌وپایه‌و ناو شۆره‌ت بێت له‌ناو خه‌ڵكیدا ئه‌وه‌لای خوای گه‌وره‌هیچی وه‌رناگیرێت وهه‌مووی ده‌درێته‌وه‌ به‌سه‌ر خۆیدا چونكه ‌مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( مَـنْ كَـانَ یُرِیدُ الْحَیَـاةَ الدُّنْیَا وَزِینَتَهـَا نُوَفِّ إِلَیْهِمْ أَعْمَالَهُـمْ فِیهَا وَهُـمْ فِیهَا لَا یُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِینَ لَیْسَ لَهُــمْ فِی الْآَخِـرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِـطَ مَــا صَنَعُـوا فِیهــَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا یَعْمَلـُونَ (16) { هود :١٥-١٧ }.

واته‌:هه‌ر كه‌سێك ته‌نها ژیانی دونیا وڕازاوه‌یی و( خۆشگوزه‌رانی ) یه‌كه‌ی بووێت، ئه‌وه‌پاداشتی هه‌وڵ وكۆششی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ده‌ده‌ینه‌وه‌له‌دونیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێكه‌م ناكرێته‌وه‌ئا ئه‌وانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ڕۆژی دوایدا جگه‌له‌ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه‌وئه‌وه‌ی كه‌كردیان له‌دونیادا پووچه‌ڵ بویه‌وه‌وبێ نرخ مایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كاروكرده‌وه‌ی كه‌ده‌یانكرد به‌تاڵ وپووچ بۆشه‌.

دووهـــــه‌م : ده‌بێت بانگخواز شاره‌زایی هه‌بێت له‌ئاینه‌كه‌یدا وئاگادار بێت له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات، وه‌ئاگاداری ڕاده‌ی شاره‌زای ئه‌و كه‌سه‌ش بێت كه‌بانگی ده‌كات بۆلای خوای گه‌وره.

شاره‌زای هه‌بێت له ‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاوه‌كو بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاوڕوونی وبه‌صیره‌ وبه‌ڵگه‌ وده‌لیل بێت، تاوه‌كو نه‌بێت به‌هۆی گومڕاكردنی خۆی وخه‌ڵكیش، چونكه ‌ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌ڵگه‌و ده‌لیل وشاره‌زای خه‌ڵك بانگ بكه‌یت فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌یت به‌شتێك كه ‌خوای گه‌وره ‌پێ ڕازی نیه ‌وئه‌و كاته ‌ده‌بێت به‌بانگخوازی سه‌ر لێشێواو وخه‌ڵك گومڕاكه‌ر، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت:    ( قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِیرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی ...... ){ یوسف :١٠٨ } .

واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ بڵێ : ئائه‌مه‌ڕێگا وڕێبازمه‌من وشوێنكه‌وتووانم بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆلای خوای گه‌روه‌له‌سه‌ر چاورۆشنی .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگخواز بتوانێت به‌رگری له‌ئاین وبانگه‌وازه‌كه‌ی بكات پێویسته‌شاره‌زای دینه‌كه‌ی بێت، چونكه‌چه‌ند كه‌سی نه‌زان وجاهیلمان بینی كه‌به‌لای خۆیانه‌وه‌بانگه‌واز ده‌كه‌ن كه‌چی بوون به‌مایه‌ی زه‌ره‌ر بۆ خۆیان وبانگه‌وازه‌كه‌یان وئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ده‌عوه‌یان كردبوون .

جا ئه‌ی برای ئازیز ئامان ده‌خیلتم ئه‌گه‌ر خاوه‌نی به‌صیره‌وزانست نیت هه‌رگیز نزیكی كارێك نه‌كه‌ویته‌وه‌كه‌كاری گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بووه‌، نه‌كه‌یت له‌خۆته‌وه‌به‌بێ به‌ڵگه‌وده‌لیل وبه‌نه‌زانی خه‌ڵكی بانگ بكه‌یت بۆلای خودا، چونكه‌كه‌سی نه‌زان وجاهل له‌بری ئه‌وه‌ی به‌گومانی خۆی خشتێك بخاته‌سه‌ر كۆشكه‌بنیات نراوه‌كه‌ی ئیسلام تێكی ده‌دات وزیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

 جا برام له‌خودا بترسه‌وته‌قوای خودات هه‌بێت هیچ شتێك مه‌ڵێ له‌سه‌ر په‌روه‌ردگار وئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌گه‌ر علم وزانیاریت پێی نیه‌، هه‌رگیز نه‌كه‌یت به‌هه‌واو ئــــــاره‌زووی خـــۆت ده‌م لـــه‌شتێك بكوتیت كــــه‌بێ ئاگــای لێی وعیلمت پێی نیــــه‌( مه‌سئه‌له‌یه‌كی كوردیش هه‌یه‌ده‌ڵێت : به‌ردێك نه‌زانێك بیخاته‌ناو ئاوێكه‌وه‌به‌سه‌د حه‌كیم وزانا نایه‌ته‌ده‌ره‌وه‌{ وه‌رگێڕ } ) .

سێهــــــه‌م : ئه‌بێت بانگخواز زۆر به‌صه‌بر وله‌سه‌رخۆ وئارامگر بێت له‌كاتی بانگه‌وازه‌كه‌یدا، چونكه‌ئه‌مه‌ڕه‌وشت وئاكاری به‌رزی پێغه‌مبه‌ران بووه‌له‌بانگه‌وازه‌كه‌یاندا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌خیلتم هه‌رگیز تووند وتیژ نه‌بێت، هه‌رگیز په‌له‌په‌لكه‌ر وكه‌سێكی هه‌ڵه‌شه‌نه‌بیت، هه‌میشه‌با نه‌رم ونیان بیت وووته‌ی جـوان وشرین له‌ســـــه‌ر زارت بێت پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا ده‌فه‌رموێت : ( إن الله رفیق، یحب الرفق، ویعطی علی الرفق ما لا یعطی علی العنف، ومالا یعطی علی ما سواه ) { رواه مسلم } . واته‌: خوای گه‌وره‌هێمن وله‌سه‌رخۆیه‌وهێمنیی وله‌سه‌رخۆیشی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌شی به‌هۆی هێمنیه‌وه‌ده‌یبه‌خشێت به‌مرۆڤ به‌هۆی توندو تیژیه‌وه‌هه‌رگیز پێی نابه‌خشێت، وه‌ناشیبه‌خشێت به‌غه‌یری هێمنی وله‌سه‌رخۆیی .

كه‌واته‌ئه‌بێت بزانین بانگخوازی هێمن وله‌سه‌رخۆ وقسه‌و ڕه‌فتار شیرین، به‌ووته‌جوانه‌كانی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ لای كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جێده‌هێڵێت وله‌هزر وبیریدا ووته‌كانی جێگای خۆی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین قسه‌ی جوان وڕه‌فتاری شیرین به‌شێكه‌له‌و حیكمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌فه‌رمانی پێكردووه‌له‌قورئانی پیرۆزدا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ ) { النحل : ١٢٥ }.

واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیمانداران،  بانگه‌واز بكه‌ن بۆلای به‌رنامه‌وڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیكمه‌ت ودانایی ( بۆ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی )، وه‌به‌ئامۆژگاری جوان وشیرن وبه‌حێ ( بۆ هه‌ندێكی تر )‌، وگفتوگۆ ومجاده‌له‌به‌جوانترین شێوه‌وشێواز ( له‌گــه‌ڵ هه‌ندێكی تردا بـه‌تایبه‌ت خــاوه‌ن كتێبه‌ئاسمانی‌یه‌كان )، چونكه‌به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌كه‌كێ گومڕا وسه‌ر لێشێواوه‌، وه‌هه‌ر خۆشی زانایه‌به‌و كه‌سانه‌ی كه‌هیدایه‌تی ئه‌و وه‌رده‌گرن .

وه‌یان ده‌فه‌رموێت : ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِیظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ .... ){ آل عمران : 159 } واته‌: كه‌واته‌ئه‌ی موحه‌مه‌د به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه‌تۆ نه‌رم ونیان وهێمن بوویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر تووڕه‌وقسه ‌ڕه‌ق وبێ به‌زه‌یی بوویتایه‌، ئه‌وه‌هه‌موویان له‌ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌كرد وكه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌ده‌ما ...

ئه‌ی نابینیت كاتێك خوای گه‌وره‌فه‌رمان ده‌كات به‌موسی وهارون ( علیهما السلام ) كه‌بڕۆن بانگه‌وازه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن به‌فیرعه‌ون پێیان ده‌فه‌رموێت : ( فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَیِّنًا لَعَلَّهُ یَتَذَكَّرُ أَوْ یَخْشَى ) {طه : 44 } واته‌: هه‌ردووكتان به‌نه‌رم ونیانی وبه‌جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پـــه‌ند وئامۆژگاری وه‌ربگرێت وبیربكاته‌وه‌، یـــان ترسی ( سزای ئێمه‌) له‌ده‌روونیدا جێ بگرێت .

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :" اللهم من ولی من أمر أمتی شیئا فرفق بهم فارفق به، ومن ولی من أمر أمتی شیئا فشق علیهم فاشقق علیه " { رواه مسلم }.

واته‌: ئه‌ی خوای گه‌وره‌ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌كاربه‌ده‌ستی ئوممه‌ته‌كه‌م له‌كاروبارێكدا وله‌گه‌ڵیاندا به‌ڕه‌حم ومیهره‌بان وله‌سه‌رخۆ ده‌بێت، خوایه‌تۆش له‌گه‌ڵیدا به‌ڕه‌حم ومیهره‌بان به‌، خوایه‌گیان ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌بێته‌كاربه‌ده‌ستی ئوممه‌تی من وله‌گه‌ڵیاندا دڵ ڕه‌ق وبێ ڕه‌حم ده‌بێت، خوایه‌تۆش له‌گه‌ڵیدا وابیت .

جا ئه‌ی بانگخوازی خۆشه‌ویست ده‌خیلتبم تا ده‌توانیت نه‌رم ونیان له‌سه‌رخۆ وقسه‌جوان وبه‌لوطف به‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌له‌زه‌بر وزه‌نگ وتوند وتیژی وقسه‌ی برینداركه‌ر وئه‌و ئوسلوبه‌ی ده‌بێته‌هۆی تۆراندنی خه‌ڵكی له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام، چونكه‌تۆ ده‌ته‌وێت به‌شوێن پێی پێغه‌مبه‌راندا هه‌نگاو بنێیت وڕه‌حمه‌تی ئسلام بگه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵكی، كه‌سێكیش ئه‌مه‌كاروپیشه‌ی بێت ده‌بێت كلیلی دڵی كه‌سه‌كانی لابێت تابتوانێت به‌ئوسولوب وقسه‌ی جوان بچێته‌ناودڵیانه‌وه‌ویه‌كتاپه‌رستی تێادا بڕوێنێت .

چـــــــواره‌م : یه‌كێكی دیكه‌له‌ئاكاره‌كانی بانگخواز ئه‌وه‌یه‌ده‌بێت خۆی كار به‌و بانگه‌وازه‌بكات كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات، وه‌ده‌بێت خۆی پێشه‌نگێكی چاك بێت بۆ كه‌سانی تر له‌و بواره‌دا، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك بێت فه‌رمان بكات به‌خه‌ڵكی به‌چاكه‌، كه‌چی خۆی چاكه‌كار نه‌بێت، یان قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی بكات له‌خراپه‌، كه‌چی خۆی له‌خراپه‌دوورنه‌كه‌وێته‌وه‌، ( خودا په‌نابدات ) ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بوو ئه‌وا ده‌چێته‌ڕیزی خه‌سارۆمه‌نده‌كانه‌وه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌باره‌یانه‌وه‌ده‌فه‌مروێت : ( یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ ) {الصف:٢-٣ }.

واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌بۆچی شتێك ده‌ڵێن وئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانه‌؟ (2) خه‌شم وڕقێكی گه‌وره‌یه‌لای خودا، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یڵێن جێ به‌جێی ناكه‌ن .

هــه‌ر لـــه‌م بـــاره‌یـــه‌وه‌خــوای گه‌وره‌سه‌رزه‌نشتی جوله‌كه‌كان ده‌كات وده‌فه‌رموێت : ( أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلا تَعْقِلُونَ ) { البقرة : 44 }.

واته‌: كه‌ی ئه‌وه‌ڕاسته‌فه‌رمانی چاكه‌به‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن وخۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن،! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه‌كتێبی خوا ( ته‌ورات ) ده‌خوێننه‌وه‌( ده‌زانن سزاس گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه‌، جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێ ناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ناشرینه‌تان ؟!  .

هه‌روه‌ها له‌صه‌حیحی  بوخاری وموسلیمدا هاتووه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت  : " یجاء بالرجل یوم القیامة فیلقى فی النار فتندلق أقتابه - یعنی أمعاءه - فی النار فیدور بها كما یدور الحمار برحاه فیجتمع أهل النار علیه فیقولون : أی فلان ما شأنك ألیس كنت تأمرنا بالمعروف وتنهانا عن المنكر؟ قال : كنتُ آمركم بالمعروف ولا آتیه وأنهاكم عن المنكر وآتیه ".

واته‌: له‌رۆژی دوایدا كه‌سێك ده‌هێنرێت وفڕێی ده‌در‌ێرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ڕیخۆڵاكانی دێته‌ده‌ره‌وه‌وبه‌ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن گوێ درێژ به‌ده‌وری ئاشه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه‌، جا خه‌ڵكی دۆزه‌خ دێن وكۆده‌بنه‌وه‌لێی وپێی ده‌ڵێن : فڵان كه‌س ئه‌وه‌چی ده‌كه‌یت لێره‌؟ باشه‌خۆ تۆ فه‌رمانت به‌ئێمه‌ده‌كرد به‌چاكه‌وقه‌ده‌غه‌ت ده‌كردین له‌خراپه‌؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێت : من فه‌رمانم ده‌كرد به‌ئێوه‌به‌چاكه‌كه‌چی خۆم نه‌مده‌كرد، وه‌قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌م ده‌كرد له‌ئێوه‌، كه‌چی بۆخوم ده‌مكرد .

ئائه‌مه ‌حاڵی كه‌سێكه‌ له ‌قیامه‌تدا كه‌له‌دونیادا فه‌رمانی كردوه ‌به‌چاكه ‌وقه‌ده‌غه‌ی كردوه‌ له‌خراپه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خۆی به‌و جۆره‌نه‌بووه‌( خودا په‌نامان بدات ) .

ئه‌مجا بانگخوازی به‌ڕێز ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌له‌ته‌بلیغی ئاینه‌كه‌ی خوا بیگه‌یه‌نه‌، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت كه‌هیدایه‌ت وته‌وفیق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌وتۆ ته‌نها بانگخوازێكیت، ئه‌ركی سه‌رشانی خۆت جێ به‌جێ كردوه، وهه‌میشه‌دوعا ونزای خێر بكه‌لای خوای گه‌وره‌كه‌هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌بدات كه‌تۆ بانگه‌وازی ده‌كه‌یت وموه‌فه‌قی بكات له‌سه‌ر ‌ كاری خێر، تاوه‌كو تێ بگه‌یت ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوا هیدایه‌تی نه‌دات و موه‌فه‌قی نه‌كات هه‌رگیز هیدایه‌یت وه‌رناگرێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّكَ لَا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ یَهْدِی مَنْ یَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ ) { القصص : ٥٦ } واته‌: به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ ناتوانیت هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ بده‌یت‌ كه‌خۆش ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته‌سه‌ر ڕێگای ڕاست وئیمانی پێ ده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره‌به‌وانه‌ی كه‌ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر .

له‌خوای گه‌وره‌وبه‌ده‌سه‌ڵات ده‌پاڕێینه‌وه‌كه‌هه‌موو لایه‌كمان موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر بانگه‌واز كردن بۆ لای خوا، وه‌داواكارین لێی كه‌دڵ وكاروكرده‌وه‌مان ئیصلاح بكات وشاره‌زامان بكات له‌دینه‌كه‌ی وئیستقامه‌مان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر ئاینه‌پیرۆزه‌كه‌ی .

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله

نبینا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه بإحسان إلى یوم الدین.
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو