تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

ئادابه‌كانی نوێژ و ڕۆژی هه‌ینی

نوسینی: ابن القدامه‌ المقدسی
وه‌رگێڕانی: عه‌لی عبدالله‌ حه‌سه‌ن

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وسه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ....

یه‌كه‌م: له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ وشه‌وی هه‌ینیه‌وه‌ خۆی بۆ ئاماده‌ بكات به‌ پاكوخاوێن كردنه‌وه‌ وجل وبه‌رگ شۆردن وئاماده‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێویستی نوێژی هه‌ینین.

دووه‌م: خۆشۆردن له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌ك له‌ هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌ وسونه‌نه‌كانی تریشدا هاتووه‌، چاكتروایه‌ خۆشۆردنه‌كه‌ له‌ پێش ڕۆشتنا بێت بۆ مزگه‌وت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م.

سێیه‌م: خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ خاوێن كردنی لاشه‌ ونینۆك كردن وسیواك وئه‌وشتانه‌ی پێویستن له‌ لابردنی

زیاده‌كان، بۆنی خۆش له‌ خۆدان وله‌به‌ر كردنی چاكترین وجوانترین جل وبه‌رگ.

چواره‌م: زوو ڕۆیشتن به‌پێ بۆ مزگه‌وت، ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆ ئاماده‌ده‌كات بۆ مزگه‌وت به‌ ملكه‌چیه‌وه‌ به‌ره‌ ومزگه‌وت بكه‌وێته‌ڕێ ونیه‌تی مانه‌وه (اعتكاف)‌ بهێنێت له‌ مزگه‌وتدا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.

پێنجه‌م: به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هه‌نگاو نه‌نێت ودووكه‌س له‌یه‌ك جیا نه‌كاته‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆشاییه‌ك ببینێت وبۆی بڕوات.

شه‌شه‌م : به‌ به‌رده‌می نوێژ خوێندا تێ نه‌په‌ڕێت.

حه‌وته‌م: هه‌وڵی ڕیزی پێشه‌وه‌ بدات، مه‌گه‌ر شتێكی ناڕه‌وا ببینێت یان ببیسێت كه‌ ببێته‌ بیانوی دواكه‌وتنی.

هه‌شته‌م: واز له‌ نوێژی سوننه‌ت ویادی خوا بهێنیت كاتێك كه‌ پێش نوێژ له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسا وخۆی خه‌ریك بكات به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بانگ وپاشان گوێ گرتن له‌ وتاری هه‌ینی.

نۆیه‌م: سوننه‌تی دوای نوێژی هه‌ینی بكات، ئه‌گه‌ر ویستی دوو ڕكات یان چوار ڕكات یان شه‌ش ڕكات بكات .

ده‌یه‌م: هه‌تا نوێژی عه‌سر ده‌كات له‌ مزگه‌وت بمێنێته‌وه‌، خۆئه‌گه‌ر هه‌تا مه‌غریب بمێنێته‌وه‌ چاكتره‌.

یازده‌یه‌م: چاو دێری كاته‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی هه‌ینی بكات به‌ ئاماده‌بوونی دڵ وبه‌رده‌وام بوون به‌یادی خوا.

ڕاو بۆچونه‌كان جیاوازن له‌سه‌ر ئه‌وكاته له‌ صه‌حیحی ‌موسلیمدا هاتوه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بوو موساوه ‌: كه‌ ووتویه‌یه‌تی « إنها ما بین أن یجلس الإمام إلی أن تقضی الصلاة » واته‌ : ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ئیمام پێش نوێژ داده‌نیشێت هه‌تا نوێژی هه‌ینی كۆتای دێت { فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه‌، موسلیم فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (853)} .

 وه‌له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌، ئه‌و كاته‌یه‌ له‌ نێوان ته‌واو كردنی وتاری پێش نوێژ هه‌تا نوێژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت {فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر لاوازه‌،تیرمیزی ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌ژماره‌ (490) وه‌ إبن ماجه‌ ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌ژماره‌ (1138)} .

 وه‌له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی جابیردا هاتووه‌، ئه‌و كاته‌ كۆتا كاتی دوای عه‌سره‌ {فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه‌، ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌ژماره‌ (1048) وه‌ نه‌سائی به‌فه‌رموودده‌ی ژماره‌ (/3/99/100)} .

 وه‌له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌نه‌سیشدا هاتووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: له‌نێوان نوێژی عه‌سر هه‌تا خۆر ئاوابوون به‌ دوایدا بگه‌ڕێن {فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌، تیرمیزی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (489) ڕیوایه‌تی كردووه‌، ئه‌لبانیش له‌ سه‌حیح الجامع دا هێناویه‌تی به‌ژماره‌ (1237)} .

   ئه‌بو به‌كری كوڕی الأثرم فه‌رمووی: ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌ دووشت به‌ده‌رنین: یان هه‌ندێكیان له‌ هه‌ندێكیان سه‌حیح ترن، یان ئه‌م كاته‌ ده‌گه‌ڕێت له‌ كاته‌كاندا وه‌ك گه‌ڕانی شه‌وی قه‌در له‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌دا.

دوازده‌یه‌م : زۆر سڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م ڕۆژدا خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ یُصَلُّونَ عَلَى النَّبِیِّ یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَیْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِیماً {الاحزاب : 56} واته‌ : به‌ڕاستی خواو فریشته‌کانی سه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه‌ش سه‌ڵات و سه‌لامی زۆری له‌سه‌ر بده‌ن

له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : « أَكْثِرُوا عَلَیَّ من الصلاةِ فی كُلّ یومِ جُمُعَةٍ، فإنَّ صلاةَ أُمّتِی تُعْرَضُ عَلَیَّ فی كُلّ یومِ جُمُعَةٍ، فمن كانَ أَكْثَرَهُمْ علیَّ صلاةً كانَ أَقْرَبَهُمْ مِنّی مَنْزِلَةً » {أخرجه البیهقی} واته‌ : له‌ڕۆژانی هه‌ینیدا زۆر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه‌ صه‌ڵاواتی ئوممه‌ته‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێكی هه‌ینی پیشان ده‌درێت، هه‌ركه‌سێكی زۆرترین صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وه‌ زیاتر له‌منه‌وه‌ نزیكتره‌ .

به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ابن القدامة هێناویه‌تی له‌باره‌ی صه‌ڵاواتدان له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ : « من صلى علیّ فی یوم الجمعة ثمانین مرة غفر الله له ذنوب ثمانین سنة » واته‌ : هه‌ركه‌سێ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌شتا سڵاوات له‌سه‌ر من بدات خودا له‌ گوناهی هه‌شتا ساڵی خۆش ده‌بێت {ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌سراوه‌}.

   وه‌ ئه‌گه‌ر پێی خۆشتر بوو سڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) دوعای بۆ بكات وه‌ك ئه‌فه‌رمووێت: ( ئه‌ی خودایه‌ وه‌سیله‌ وفه‌زیله‌ وپله‌ی به‌رزببه‌خشه‌ به‌ موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ بیگه‌یه‌نه‌ به‌و ( المقام المحمود)ه‌یكه‌ به‌ڵێنت پێداوه‌، ئه‌ی خوایه‌ پاداشتی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بده‌وه‌ له‌ بری ئێمه‌ به‌و جۆره‌ی شایسته‌یه‌تی (ئه‌م فه‌رمووده‌ سه‌نه‌د وپله‌ی دیاری نه‌كراوه‌ ) وه‌ له‌گه‌ڵ سڵاوات دانه‌كه‌یشدا داوای لێبوردن بكرێت له‌ خودای مه‌زن، چونكه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا داوای لێخۆش بوون كردن زۆر چاكه‌.

سیازده‌یه‌م : سوره‌تی كه‌هف ( الكهف ) له‌شه‌وی هه‌ینیدا یان له‌ڕۆژه‌كه‌یدا بخوێنێت، وه‌ك‌ ڕیوایه‌ت كراوه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیهه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أن من قرأها فی یوم الجمعة أو لیلة الجمعة وُقیَ الفتنة » {فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه‌، موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه‌به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (809/257)}  واته‌ : هه‌ركه‌سێ له‌ ڕۆژێ هه‌ینیدا یان له‌ شه‌وی هه‌ینیدا خوێندبێتی پارێزراوه‌ له‌ فیتنه‌، وه‌سوننه‌ته‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا قورئان زۆر بخوێنرێت وخه‌تمی تیدابكرێت، یان له‌ شه‌وی هه‌ینیدا ئه‌گه‌ر توانرا.

چوارده‌یه‌م: خێر وسه‌ده‌قه‌ بكات به‌ پێی توانا له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، به‌ڵام خێر كردنه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت بێت، وه‌سوننه‌ته‌ نوێژی سه‌لاتو ته‌سبیح ( صلاة التسبیح ) بكات له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا.

پازده‌یه‌م : سوننه‌ته‌ ڕۆژی هه‌ینی دابنێت بۆ كاری ڕۆژی دوایی وواز له‌ هه‌موو كاره‌ دونیایه‌كان بێنێت.

 خوای گه‌وره‌ له‌گوناهی ئێمه‌ وئێوه‌یش خۆش بێت.

          

صفحات سایت

پیچک