تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

مانا و واتا به‌رزه‌كانی حه‌ج

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ودرودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا وه‌بۆ سه‌ر گیانی ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

ئازیزان و خۆشه‌ویستان لای هه‌موان ئاشكرایه‌حه‌جی ماڵی خوا یه‌كێكه‌له‌پێنج ڕوكنه‌كه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و به‌بێ باوه‌ڕ بوون پێی ئیمان و باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت ، وه‌هه‌ركه‌سیش توانای مادی و مه‌عنه‌وی هه‌بێت كه‌خۆی له‌نه‌فه‌قه‌ی چوونی و هاتنه‌وه‌ی ونه‌فه‌قه‌ی ماڵومنداڵی و له‌ش ساغیدا ده‌بینێته‌وه‌فه‌رز ده‌بێت له‌سه‌ری و ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ه‌ی هه‌بێت وئه‌نجامی نه‌دات ئه‌وه‌بێ گومان لای په‌روه‌ردگار گوناهبار ده‌بێت .

حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه‌نی یه‌مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ 

ئاگا بێت له‌و ماناو واتایانه‌ی كه‌له‌حه‌جی له‌پێناودا فه‌رز و واجب كراوه‌، جا له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌حه‌زم كرد ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به‌گرنگترین حكمه‌ت و مانا وواتاكانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌پیرۆزه‌كه‌ده‌كرێت بۆ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕوكنی پێنجه‌می ئیسلام كه‌حه‌ج كردنه‌:

یه‌كه‌م : به‌رزترین واتا ومانای حه‌ج ئه‌وه‌یه‌خوای گه‌وره‌به‌نده‌كانی فپری یه‌كتاپه‌رستی وته‌وحیدیان ده‌كاته‌وه‌وبه‌یادیان ده‌هێنێته‌وه‌كه‌نابێت به‌ندایه‌تی وپه‌رستش بۆ غه‌یری خودا ئه‌نجام بده‌ن ، فێری ئه‌وه‌یان ده‌كات ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌نوێژ و نزاو و به‌ندایه‌تیه‌كانیاندا ڕووی تێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌تانێ ئێستا به‌دیداری شاد بوون ، هه‌ر بۆیه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و زیكر وویرده‌ی فێری موسڵمانان كردوه‌كه هه‌موو واتا و ماناكانی یه‌كتاپه‌رستی یان تێدایه‌،‌كه‌كاتێك نیه‌تی ئیحرامیان هێنا بڵێن ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، ان الحمد والنعمة‌لك والملك لاشریك لك لبیك ) واته‌: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌هاتین به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه‌، بانگه‌وازێك كه‌تیایدا بڕیار ده‌ده‌ین كه‌زاتی حه‌ق تعالای تۆ بێ شه‌ریك وبێ هاوه‌ڵه‌، هه‌موو سوپاس گوزاری و نعمه‌ته‌كان و موڵكی هه‌موو جیهانیش  هه‌ر بۆ تۆن ئه‌ی خوایه‌، جارێكی تریش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكت نیه .  

دووه‌م : دیمه‌نی حاجیانی ماڵی خوا له‌حه‌جدا دیمه‌نی ڕۆژی دوای و قیامه‌ت به‌بیر موسڵمان دێنێته‌وه‌كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌ده‌وڵه‌مه‌ند وگه‌دا وهه‌ژاره‌وه‌به‌سپی پێست و ڕه‌ش ێێس و سوور و ئه‌سمه‌ره‌وه‌هه‌موویان له‌توێی یه‌ك به‌رگی سپی دان كه‌هیچ جۆره‌جیاوازیه‌ك به‌دی ناكرێت له‌نێوانیاندا ، ئه‌مه‌ش حكمه‌تێكی خوایی یه‌كه‌هه‌موو ساڵێك په‌روه‌ردگاری بوونه‌وه‌ر ده‌یهێنێته‌وه‌بیر مرۆڤه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانگدان و ( تلبیه ) كردن واته‌:  ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، ان الحمد والنعمة‌لك والملك لاشریك لك لبیك  ، دیمه‌نی نه‌فخی سوور پیشان مرۆڤه‌كان ده‌دات كه‌هه‌موو پێكه‌وه‌به‌ره‌و گۆڕه‌پانێكی دیاری كراوی وه‌ك عه‌ره‌فه‌ده‌ڕۆن دیسان هه‌موو پێكه‌وه‌پاش ئاوا بونی خۆری‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌به‌ڕێ ده‌كه‌ونه‌وه‌به‌روه‌موزده‌لیفه‌و پاشتریش به‌روه‌( مونی )  .

به‌ڵی مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت له‌ڕۆژی حه‌جدا ئه‌و رۆژه‌سامناك و ناڕه‌حه‌ته‌ی بیر بكه‌وێته‌وه‌كه‌په‌روه‌دگار له‌باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت :{ یَا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَیْءٌ عَظِیمٌ٭یَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِیدٌ } (الحج:1ـ2 ، واته‌: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌بترسن له‌سزای په‌روه‌ردگارتان چونكه‌به‌ڕاستی بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ستانی قیامه‌ت شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، كاره‌ساتێكی سامناكه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ئیێوه‌ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ده‌بینن ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئافره‌تێكی شیر ده‌ر بێ ئاگا ده‌بێت له‌و منداڵه‌ی كه‌شیری پێ داوة ، وه‌هه‌موو ئافره‌تێكی سك پڕیش له‌و ڕۆژه‌دا سكه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات و له‌باری ده‌چێت .

سێهه‌م  : له‌حه‌جدا په‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانی زیاتر به‌هێز ده‌بێت ، چونكه‌به‌نده‌كانی خودا میوانی خالقی خۆیانن ، هاتوون له‌هه‌موو به‌شێك و پارچه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریـان لێیان خـۆش بێت وه‌ك په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت : { وَأَذِّنْ فِی النَّاسِ بِالْحَجِّ یَأْتُوكَ رِجَالاً وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ یَأْتِینَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِیقٍ } (الحج:27) واته‌: ئه‌ی ئیبراهیم جاڕ بده‌به‌ناو خه‌ڵكیدا بۆ حه‌ج كردن ، دێن بۆلات به‌پیاده‌و به‌سواری هه‌موو وشترێكی لاواز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕێگایه‌كی دووره‌وه‌دێن .

به‌ڵێ  هاتوون به‌ر ڕه‌حمه‌تی خودا بكه‌ون ، هاتون تاوه‌كو به‌كۆڵێك تاوان وگوناهه‌وه‌له‌ماڵه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریاندا ته‌وبه‌بكه‌ن په‌یمان نوێ بكه‌نه‌وه‌كه‌ئیتر به‌نده‌ی ڕاست ودروستی خودا بن .

چواره‌م  : له‌حه‌جدا موسڵمانان فێری وانه‌و په‌نده‌كانی تێكۆشان وجیهاد كردن ده‌بن له‌پێناو خودادا ، فێری خۆڕاگری و ئارام گرتن ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕێگا وناڕه‌حه‌تیه‌كانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی شه‌عائر و‌مه‌ناسكه‌كانی حه‌ج ، چونكه‌خه‌ڵكی له‌و ڕۆژه‌دا له‌و ده‌شته‌دا ده‌بێت ده‌شتی عه‌ره‌فات و موزده‌لیفه‌و ( مونی ) ، ئه‌و دیمه‌نه‌له‌دیمه‌نی سه‌ربازگه‌ی تێكۆشان و جیهاد ده‌چێت كه‌حاجیه‌كان له‌ماڵ و منداڵی خۆیان دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و موجاهد له‌ماڵی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌دایكی موسڵمانان فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌فه‌رمووی به‌پێغه‌مبه‌ر : یا رسول الله نرى الجهاد أفضل العمل أفلا نجاهد ؟ قال  (( لا، ولكن أفضل الجهاد حج مبرور )) واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وا ده‌بینین كه‌جیهاد و تێكۆشان له‌باشترین و چاكترین كرده‌وه‌كانه‌ئایا ئێمه‌جهاد نه‌كه‌ین ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ( نه‌خێر ، به‌ڵكو باشترین جیهاد و تێكۆشان بۆ ئێوه‌حه‌جێكی پاك و ڕاستو درووسته‌.

پێنجه‌م حه‌ج هۆكارێكی زۆر گرنگه‌بۆ به‌هێز كردنی یه‌كڕیزی و یه‌كیه‌تی نێوان موسڵمانانی جیهان ، به‌ڵی له‌و ڕۆژه‌دا حه‌ج به‌هه‌موو موسڵمانان ده‌ڵێت : ئیتر به‌سیه‌تی پارچه‌پارچه‌ی و له‌یه‌ك دووریتان ده‌ی كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌یه‌ك بگرن و به‌ئێش وئازاره‌كانی یه‌كتر بزانن ، كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌خاڵه‌به‌هێزه‌كانی نێوانتان به‌هێزتر بكه‌ن وئه‌وه‌شی له‌سه‌ری ناكۆكن له‌سه‌ری پێك بێن و سه‌ربه‌رزی و شارستانیه‌ت و ره‌حمه‌تی ئیسلام به‌گشت سه‌ر زه‌وی بگه‌یه‌نن .

شه‌شه‌م  : خوای گه‌وره‌له‌حه‌جدا مرۆڤه‌كان په‌روه‌رده‌ی ئیمانی و ڕه‌وشتی یان ده‌كات به‌و واتایه‌ی فێریان ئه‌وه‌یان ده‌كات له‌ووته‌و قسه‌ی پڕوپوچ و به‌تاڵ دوو ربكه‌ونه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو فێری ئه‌وه‌شیان ده‌كات كه‌ده‌بێت له‌و وه‌رزه‌دا واز له‌هه‌ندێ شتی حه‌ڵاڵیش بهێنن وه‌ك تێكه‌ڵاوی خێزانی ( جماع كردن ) و ڕاو كردنی ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وریش ، چونكه‌ئه‌وان له‌جێگایه‌كدان پیرۆزترین شوێن و جێگای ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌یه‌، كه‌به‌( بلد الحرام ) خوای گه‌وره‌ ناوی ناوه‌.

خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی كه‌باسكرا گرنگترین ئه‌و مانا و وتایانه‌بوون كه‌موسڵمانان له‌وه‌رزی حه‌جدا فێری ده‌بن ، داواكارین له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و میهره‌بان له‌م وه‌رزه‌دا له‌گوناهی حاجیان ماڵی خوداوله‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش ببێت وئه‌و كه‌سانه‌شی تا ئێستا قه‌ده‌ر خوای گه‌وره‌بۆی ڕێكنه‌خستوون  له‌په‌روه‌ردگار بۆیان ده‌پاڕێینه‌وه‌كه‌بۆیان ئاسان بكات و شادیان بكات به‌ماڵه‌پیرۆزه‌كه‌ی خۆی ان شاء الله .

 

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .

سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین.

          

صفحات سایت

پیچک